جەنگی ئێران – ئەمریکا بەشێکە لە جەنگی دژە تیرۆر

Tuesday, 28/05/2019, 13:35

5209 بینراوە


 لەدوای ١١ ی سێپتێمبەری ٢٠٠١ ، ئەوەی ڕوویداوە و هەنووکەش ڕووئەدا بەشێکە لەو جەنگە دوور و درێژەی کە خودی جێگری سەرۆك بۆش(دیك چینی)ئاوەڵای کرد لەمیدیاکاندا.. ئەو پێی وابوو ئەم جەنگە بۆ ماوەی لانی کەم ٦٠ ساڵ درێژەی ئەبێ. بەو واتایەی؛ئەمریکا لەلایەك و ئەوانەی دژین و دژی ئەوەستن لەلاکەی ترن. وە لەم نێوەندەدا ئەوەی ئەگوزەرێ تەنها وەك پەراوێزێك وایە بۆ ئەم جەنگە. بەهاری عەرەبی بەشێکی ئەم جەنگەیە و لەهەر بەشێکی تری ئەم جیهانەدا هەر گۆڕانکاریەك ڕووبدا، ئەوا تەواوکەری جەنگی دژە تیرۆرە.
لەدوای داگیرکردنی ئەمریکا بۆ عێراق لەساڵی ٢٠٠٣، سەرۆکی ئەوسای یەمەن(عەلی عەبدوڵا ساڵح) لە کۆنگرەی زانکۆی عەرەبی ووتەیەکی بەناوبانگی پێشکەش کرد وتیایدا بە ڕوونی ئەوەی خستە بەردەم هەموو عەرەب ، کە عێراق خاڵی دەستپێکی ئەمریکایە و داتر گشت دەوڵەوتە عەرەبی و ناوچەییەکان ئەگرێتەوە.. بۆیە بە پێوستی زانی ئەمریکا لە عێراق بخزێننە جەنگێکی دوور و درێژ و برسك لێبڕاو تا نەتوانێ بیپەرژێتە سەر ئەوان،،، هەر بۆیە لەوێوە (قاعدە و پاشان داعش)یان بۆ دروست کرد تا هەنگاوەکانی ئەمریکا سست بکەن و لەوێ بیهێڵنەوە. ئەم پلانەی دەوڵەوتە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە بەگشتی و ئیران و تورکیا بە تایبەتی کاریگەری خۆی پێکا و زۆر لەوە زیاتر ئەمریکایان لەو زەلکاوە هێشتەوە، لێ ئەمانە هەمووی نابنە ڕێگری تەواو بۆ ئەوەی ئەمریکا گشت پلانەکانی خۆی بەدی نەهێنێ.
ئێستا ئەبینین ئێران لەهەموو سنوورەکانیەوە گەمارۆ دراوە (ئەفغانستان، عێراق، تورکمنستان، ئازەرباینجان، پاکستان) کە هەموو ئەم ووڵاتانە یان لەلایەن ئەمریکاوە داگیر کراون وەیان بنکەی گەورەی سەربازی ئەون. سەرباری ئەوەش لە ڕێگای دەریاوە هەموو ووڵاتانی کەنداوی عەرەبی بنکەی هەرە گەورەی ئەمریکان. کەواتە ئێستا گەلێ ئاسانە بۆ ئەمریکا زیاتر مەرجەکانی خۆی بەسەر ئێراندا بسەپێنێ، دەنا فشاری زیاتر لە ڕووی ئابووریەوە وا لە ئیران ئەکا یان گەلەکەی لێی هەڵسن وەیان جۆرێك لە کودەتای سەربازی ڕووبدا، ئەگەر ئەمانەش ڕووی نەدا، ئەوا هەمان سیناریۆی عێراق بۆ ئەمریکا لەوێش دووبارە ئەکاتەوە. واتە دواجار خۆی و هاوپەیمانەکانی ئێران داگیر ئەکەن و پارچە پارچەی ئەکەن.
ڕۆڵی کورد لەم کاتەدا ئەوەیە پشت بکەنە ئێران و چیتر مامەڵەی لەگەڵدا نەکەن، بەتایبەتی مامەڵەی نەوت و کڕین و فرۆشتنی کاڵاکانی ئیران، ئەم جۆرە ڕۆڵە ئەبێتە هۆی ئەوەی لەداهاتوودا جۆرێکی تر کورد بتوانێ سوود لە نەمانی ڕژێمی ئێران وەربگرێ و داوای مافەکانی خۆی بکا، خۆ هەر جۆرە دەست تێکەڵکردنێك لەگەڵ ئیران ئەوا زۆر بەخراپی بەسەر کوردا ئەشکێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە