نەتەوەی ژێردەست

Tuesday, 28/05/2019, 21:14

9196 بینراوە


بە باوەڕی من ئایین وەک ماددەی هۆشبەروایە بۆ نەتەوەی ژێردەست وناهوشیار.بۆ نەتەوەی ژێردەست هیچ جیاوازیی لە نێوان / شآ / و لە نێوان / مەلا / دا نییە.لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا خەڵک کە کەوتنە ژێڕ باری هەژاریی ونەداریی وبێکاری، ئەوکات دژی دەسەڵاتی ناوەندیی سەرهەڵدەدەن وئاڵۆگۆڕی مەزن پێک دێنن تا بگەنە ژیانێک خۆشتر.لە وڵاتێکی وەک ئێڕان بە پێچەوانەی زۆربەی گەلانی سەر زەوی خەڵک لە تێڕیدا روویان کردە سەرهەڵدان وشای ئێڕانیان هاندا کە وڵات بە جێ بێڵێ!بێ گومان دەست تێوەردانی دەرەکیش ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا.
شآی،ئێڕان مرۆڤێکی ترسنۆک وبێ سیاسەت بوو.ئامریکاوئورووپاییەکانیش کومونیزمیان لێ کردبوو بە دێوێکی سامناک کە خەریکە وردە وردە ئێڕان هەڵدەلووشێو رایدەگوێزێتە بۆ وڵاتێکی وەک شووڕەوی کە ئەوکات لە سەر سیستمی کومونیزنم بەڕێوە دەچوو. شآ،لە ترسی ئاخووندەکان خێرا خێرا مزگەوتی دروست دەکرد!لە کۆتاییشدامەلاکان توانیان بە سەریدا زاڵ بن وشآر بەدەریی بکەن.
لەوەتی من لە بیرمە وبیستوومە لە کۆمەڵگای کوردەواریی یان لە ئێڕان ئەگەر کەسێک ئارەقی خواردباوە زۆر تەشەریی لێ نەدەدرا.تەنانەت ژنیش ئەوکارەی کردبایە وەک رەخنەیەکی مەزن چاوی لێ نەدەکرا.زۆر جاریش ئارەق خواردنەوە لە نێوان پیاواندابە شآنازیی لێی دەڕواندرا.تەنانەت مجلیسی ئارەق خواردنەوەی پیاوان باس بە باس دەڕۆییشت.
ئەو کات و ئیستیش ئەوەئاکارەی کە زۆر خراپ وبێ رەوشت بووە، تریاک کێشانی پیاووژنان بوو کە لە کۆمەڵگادا وەک کەسێکی دوورخراوە لە کۆو،لە تاک دەژمێردرا.کەسی تریاک کێش هەم خەساریی بۆ بنەماڵەی خۆی هەبوو،هەمیش خەڵكان وەک کەسێکی / گول / بە حیسابیان دێنا ولێی دوور دەکەوتنەوە.تەنانەت ئەو پیاووژنانەی کە کارمەندی دامودەزگای دەوڵەتی بون،ئەگەر زانرابایە ئالوودەی تریاکن لە شوێنی کارەکەیان دەردەکران.دەتوانم بڵێـم،دەستەواژەی تریاک کێش وەک جنێوێکی خراپ ئەژماردەکرا.بۆ شکاندنی کەسایەتیی مرۆڤەکان.
لە سەردەمی شای ئێڕان مەلاکان لە زیندانەکانی ئەوکات کە لە سەر دژایەتی کردنی بنەماڵەی پەهلەوی گیرابون.لە ناو ئەو مەلایانەدا، کەسانێک هەبوون کە بە فیتی / ساواک / وخواستی خۆیان هەم ئارەقیان بۆ دەناردنەناوزیندان وهەمیش تریاک.یانی لە زینداندا ئارەقیان دەخواردەوە وتریایکیشیان دەکێشا.!لە دەرەوەی زیندانیش زۆربەی مەلاکان تریاک کێش بوون.!رەنگە زۆربەیان ئارەق خۆر نەبووبن. بەڵام تریاک کێشان لە لای ئەوان کارێکی نۆڕماڵ بووە.
یەکێک لەو کەسانەی کە لە سەردەمی شای ئێڕانداتریاکی دەکێشا،ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی کە ئێستێ  لە جێگای خومەینی دانیشتووە رێىەرایەتی گەلانی ئێڕان دەکا.خامنەیی کاتێک رووی لە سیاسەتودژایەتیی شآی ئێڕان کرد کە خومەینی لە پەیامێکدا کە بۆی ناردبوو گووتبووی: پێی بڵێن تریاک کێشآن وەلا بنێ.رەنگە لەو کاتەوە خامنەیی تریاک کێشانی وەلا نابێ.ئەوە چەندە راستە یان چەندە بە قسەی خومەینی کردوە کەس نازانێ. هەر چی بووبێ عەلی خامنەیی تریاک کێش بووەو تریاکی کێشاوە.
 زۆر جار لە قسەکانی دا کە دێتە سەر مێدیاکان وبۆ خەڵكی دەکا دەڵێ من کەسێکی سیاسەتمەدار نیم، من کەسێکی شۆڕشگێڕم. بێ گومان خۆی بە قوتابیی کەسێکی وەک نەووابی سەفەوی دەزانێ کە مەلایەکی تووندئاژۆ بووەدژی شای ئێڕان وداییم دەمانچەی پێ بووە.هەرئەویش بوو کە زانایەکی وەک ئەحمەدی کەسرەوی تۆؤر کرد.کەسی سیاسەتمەدار یانژی کەسی رێبەر یان کەسی شۆڕشگێڕ چون خۆی بە بەرپرس دەزانێ نابێ چآولە هیندێک ئاکاری خەڵكانی ئاسایی کە دەیکەن، ئەو بیکا.ژیانی کەسانی خاوەن فکروڕامان جیاوازە دەگەڵ ژیانێکی نۆڕماڵ. کەسێک کە داوای رێبەرایەتی نەتەویەک دەکا دەبێ خۆی لە زۆر ئاکار وکردوە بپارێزێ.نابێ ئارەق خۆرێکی داییمی بێ، نابێ تریاک کێشی گیرۆدە بێ. تەنانەت تریاک کێشآنی بگاتە رادەیەک کە بە بێ تریاک نەتوانێ رۆژانە ژیانی خۆی بەردەوام بکا.
نەتەوەی هوشیارسرنج دەداتە کەسایەتیی کەسانێک کە وڵات بەڕێوە دەبەن. بۆیە نەتەوەی ناهوشیارودواکەوتووبیر لەو کەسانە ناکاتەوە کە چؤن ژیاون.ئایین لە وڵاتێکی وەک ئێڕان لە ماددەی هۆشبەر خراترە.دانیشتوانی ئەو وڵاتە وەک گێژ ونەشئە دەچن کە هیچ بیر لە داهاتووی ژیانی خۆیان ناکەنەوە.  ئەوەی کە بۆیان گرینگ نییە سیاسەت ودوارۆژی وڵاتە.لە زۆەربەی وڵاتانی خاوەن یاسا ئەگەر بەرپرسێک بە دز وتریاک کێش دەرچوولێپرسینەوەی لە سەر دەکرێ.یان کەسایەتیی ئەو شەخسە دەچێتە ژێر پرسیار.بەڵام لە وڵاتێکی وەک ئێڕان بە کوردیشەوە سەرکردەوبن کردە تووشی هیچ لێپرسینەوەیەک نابن. بۆ نموونە چاو لە باشووری کوردستان بکە، ئەوە دەسەڵاتە هەمانە؟دەڵێی ئەو خاکە بیابانەولە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وچەکدارەکانیان کەسی دیکەی لێ ناژی!؟ ئەوە تایبەتمەندیی نەتەوەیەکە کە دەخوازێ بە هوشیاریی نەژی.لەو بوارەدا خەڵكی باشووری کوردستان وخەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان خاڵی هاوبەشیان زۆرە.
ئەو وێنەیەی عەلی خامنەیی کە ئێستێ وەک رێبەریی کۆماری ئیسلامی ورێبەریی زوڵم لێکراوەکانی جیهان ناوی دەبردرێ هی سەردەمی گەنجیی ئەو بووە کە دژاتەتیی شای ئێڕانی دەکردودەیهەویست دەسەڵاتی پادشآیی لە ئێڕان نەمێنێ. ئەو کاتیش خۆی بە شۆڕشگێڕ دەزانی. ئایا مرۆڤی شۆڕشگێڕ دەبێ تریاکی بێ؟ یان تریاک بکێشێ؟

سرنج: ئەو وێنەیە وێنەی ئایەتوڵلا عەلی خامنی رێبەری کۆماری ئیسلامیە لە کاتی تریاک کێشاندا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە