بە بۆنەی نوێ بوونەوەی کوردستانپۆست

Friday, 28/06/2019, 8:22

11513 بینراوە


رەخنەی تووند بە چەکوش!
کوردستانپۆست رقی پیرۆزە
------------------------------------
ئەگەرهەڵەنەبم یەکەم بابەتێک کە من بۆ کوردستانپۆستم ناردوە لە ڕۆژی ٣٠ / ٩/ ٢٠١٢ بوو.دەگەڵ چەند هاوڕێم لە ماڵێک دانیشتبووین باسی سایت ورۆژنامە کوردیەکان وتی،ڤی،کوردیەکانمان دەکرد.کاتێک باس هاتە سەر سایتێک بەناوی کوردستانپۆست من بۆ یەکەمجار بوو کە گوێم لەوناوە دەبوو.هەر کەس قسەی خۆی دەکرد. یەک لە دۆستەکانم گووتی من زۆر چاوی لێناکەم وقەتیش نووسراوەی بۆ نانێرم!لێم پرسی بۆ؟ گووتی دژی دەسەڵاتی باشوور وبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بابەت دەنووسێ وبابەت بڵاو دەکاتەوە. ئەو قسەیە بۆ من سرنجڕاکێش بوو.
دوای چەند رۆژێک بیرکردنەوە گووتم با بە وردی لێی ىروانم بزانم رووپەڕی ئەو سایتە چی تێدایە.سەرەتا هیندێک بابەتم پێ سەیر بوو! بەتایبەت درووشمی رەخنەی تووند بە چەکوش!بڕیارم دا پەیوەندیان دەگەڵ ساز بکەم تا زیاتریان بناسم ولە کارەکانیان زیاتر ورد ببمەوە.رۆژانە چاوم بە ناوەرۆکی بابەتەکانیان دەخشآند. بە تایبەت ئەو بابەتانەی کە راستەوراست دەسەڵاتدارانی باشووری دەکردە ئامانج.
ماوەیەک تێ پەڕێ، تا شەوێکی مەسعود بارزانی لە سەر مێدیایەکی سەر بە بنەماڵەی بارزانی دەستەواژەی / قەڵەمفرۆشی / بەکار هێناو گووتی تاقمێک قەڵەمفرۆش دژی ئێـمە وتاروبابەت بڵاو دەکەنەوە. ئەو گێلە پیاوە راستەراست کوردستانپۆستی کردە ئامانج.ئیدی زانیم رووپەڕیی ئەو سایتەکەوتۆتە بەرهێرش. ستافی ئەو سایتە کەسانێکن کە بە بێ چاوەڕوانی دەرەکی چرکە بە چرکە ژیانی خۆیان بۆ ئەوە تەرخان کردوە کە کۆمەڵگا بەرەو هوشیاریی هان بدەن وبە خەڵک بڵێن: ئەو دەسەڵاتە خایینە وبە کاری چارەسەریی نایە.

“ گووتاری زبروتیژ"
ئەگەردەسەڵاتی باشوور لە من بپرسێ تۆ رازیی رۆژانە جنێوت پێ بدەین یان رازی دەبێ رۆژانە سامانی ئەو خەڵکە بدزین ورۆژانە وڵات بفرۆشین  وئازادیخوازەکان ترۆر بکەین وخەڵكی راست بێژ زیندانیی بکەین وببینە نۆکەریی داگیرکار؟ کامیان هەڵدەبژێرێ؟
راستەوراست لە جوابدا دەڵێـم: رۆژانە جنێویم پێ بدەن، قسەی زبرو تیژم بۆ بنێڕن، بەڵام وڵات مەفرۆشن، نۆکەریی داگیرکار مەکەن، سامانی ئەو خەڵكە هەژارە بۆ بە فیڕۆ مەدەن.پێیان دەڵێم: ئێوە ومنداڵەکانتان چۆن دەژین، با خەڵكی خاوەن شەهیدیش نیوەی،ئێوەو منداڵەکانتان ژیانیان خۆش بێ.
بۆیە تاقمێک حیزقەڵەم ووشە فرۆش رەخنەی وا لە کوردستانپۆست دەگرن کە گۆیا شەڕە جنێودەگەڵ دەسەڵات دەکاوبابەتەکانی پڕن لە قسەی زبرو تیژ دژ بەو دەسەڵاتە.دەبێ لە جوابی ئەو جۆرە کەسانەدا بڵێم: ئەو بابەتانەی کە لەو سایتەدا بڵاو دەبنەوە هەمە جۆرەن.بابەتەکان هەری زۆری بە بەڵگە بڵاو دەبنەوە. بەڵگەش دەبێ بە بەڵگە جواب بدرێتەوە بە هەڕەشە کردن کار ناگاتە ئامانج.ناوەرۆکی کوردستانپۆست هی ئەو نووسەرانەی کە وتاری بۆی دەنێڕن. جاری وایە ستافی ئەو سایتە بە شاهیدیی خۆم چەند جارێک بە ئاگادارکردنەوەی خۆم پێداچوونەوەو ئاڵۆگۆڕیان بە سەروتارەکانمدا هێناوە

“ دەسەڵاتی لەرزۆک"
سەردەمی بێ دەنگیی تەواو بووە.کپ کردنی دەنگی ئازادو نووسینی ئازاد لەو کاتەدا شەرمەزارییە. بنەماڵەی بارزانی لە چی دەترسن؟ من دەزانم لە وتاڕێکی نەمر سەردەشت عوسمان کە لە کوردستانپۆستدا بڵاو کرایەوە وگووتی من ئاشقی کچەکەی بارزانیم!لەو گووتارنووسانە دەترسن کە بە خامەی خۆیان رووی دزێوی ٢٨ ساڵ دەسەڵات مافیای کورد ئاشکرادەکەن کە لە ژێر پەردەی کوردایەتیو رزگاریی وەها گەرووی خەڵكیان گووشیوە کە خەڵک وەزاڵە بێن وبڵێن: خۆزگەم بە سەردەمی بەعس! دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی دەستیان بڕوا سەراسەریی خاکی کوردستان بە دوژمن دەفرۆشن،کە چی دوو قسەی تیژ وزبریان پێ دەگووترێ وەک کێچ هەڵدەبەزنەوە.تەنانەت لە وڵاتانی ئازادی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیان هەڕەشە لە خەڵکی بوێر دەکەن ودەڵێن: نابێ دژی ئێمە بابەت لە کوردستانپۆستدا بڵاو بەکرێتەوە!

"بەڕێوە بەرانی کوردستانپۆست کێن"
من بە پێویستیی نازانم یەکە یەکە ناویان لێرە بنووسم. بەڵام باش دەزانم ستافی بەڕێوەبەری ئەو سایتە کەسانی خۆنەویست وخەباتکاروخزمەتگوزاریی نەتەوەکەیانن.کێ لەو عەسرو زەمانە دالە حیسابی گیرفانی خۆی وقوتی رۆژانە وبژیوی ژیانی خۆی کە لە هەندەران بژی و بەڵام ساتوکاتی خۆی بۆ ئەوە تەرخان بکا وحەولبدا رادەی هوشیاریی نەتەوەکەی بەرز بکاتەوە.هەروتارێکی سیاسیی یان هەرکەسایەتیەکی سیاسیی بەرانبەر بە دەسەڵاتی هەیی لە باشوور بوەستێتەوە ولە قاویان بدادەبێ وەک ئەرکێکی پیرۆز چاوی لێ بکرێ.
ئەوی بۆ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی پیرۆز نییە، نیشتمانە، دۆزی رەوای کوردە،ئەوەیە جیاوازیی نێوان بەرێوەبەرانی کوردستانپۆست وسالار دزەکانی باشووری کوردستان.ئەوەی لە باشووری وڵات بە زەبریی کوشتن وبە زەبریی چەکداریی خوێڕی لە سەر خەڵک بۆتە دێوەزمە دەسەڵات نییە، ئەوانە / باندن / باندێک کە هیچ رەحم بە کەس ناکەن.ئەوانە لە چەند رۆژی رابوردوودالەرێگای بەخشینی پارەو پلەوپۆست بە تاقمێک بە کرێگیراوتوانیان سەرشۆڕێکی وەک نێچیروان بارزانی بکەنە سەرۆکی ئەو بەشە لە خاکی داگیرکراو!پرسیار ئەوەیە چەند سایت، چەند رووناکبیر،چەند نووسەر،چەند کەسی ئازاو بوێرئەو سناریویە لە قاو دەدا؟بۆ کوردستان موڵكی باوکی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانییە؟ خۆ خەڵک مەڕنییە هەر سەربەرداتەوە وبێ دەنگ بێ.

" رەخنەی تووند بە چەکوش دەبێ بگۆڕدرێ"
ئەو درووشمەی سەرووهی کوردستانپۆستە.تێیدا باسی رەخنەی تووند دەکا بە چەکوش. هەڵویستیی ئەو درووشمە ئاشکرایە.بەڵام پرسی سەرەکی ئەوەیە ئەو دەسەڵاتە بە رەخنە وەلا دەنرێ؟ بەرەخنە بە خۆیدا دەچێتەوە؟رەخنە تووند قەبوڵ دەکا؟ئەوە نییە ٢٨ ساڵە چآو لە دەستی ئێڕان وتورکیەیەن تا بزانن کام رێکاریان بۆ زیاترتاڵانکردن وڵات بۆ دادەڕیژن؟لە کوێی دونیادا بینراوە تاقە کەسێک بە تەنیا ڕێفڕآندۆمێکی قۆڕ ئەنجام بداوپاشآن کە شکستی خوارد وەک خۆفرۆشێک لە بەر بەغدا بپاڕێتەوە تا دەرگای / حیواریان / لە سەر گاڵە نەدا!
رەخنەی تووند بە چەکوش،توانیویە رادەیەکی باش هووشاریی نەتەوەیی بەرەو پێش بەرێ بەڵام کۆمەڵگا بە هۆی توشبوونی سەدان قەیران وئاڵۆگۆڕی ناوچەیی لە حاڵی حازردا بە پێی پێویست کاریگەریی خۆی نیشآن نەداوە.دەبێ دەسەڵات رادەستی کەسانێک بکرێ کە شآیستەی بەرێوەبردنن. چون رەخنە لە دەسەڵات دەگێڕێ، لە سیستمێکی دێمکڕاتیک دەگێرێ،ئەوانە مافیاو چەتەن.کوردو دژی مافی هەر تاکێکی کوردن،نیشتمان فرۆشن.کار لە رەخنەو لە زەبریی چەکوش تێپەڕێوە.چەقۆ گەیشتۆتە یەسقان. دەبێ جوابی تەحا، پەحا، بێ.لە تەواوی دونیادا هەروابووە.تەنیاڕێکار بۆ رووخاندنی ئەو دزانە وێنەی شۆرشی ئەو خەڵكەیە لە وڵاتی لیبی کە بە سەر قەززافیان هێنا.بۆیە لەمەوبەدواکوردستانپۆست ئەرکێکی گرانتری دەکەوێتە ئەستۆی.
ئەوانە دەبێ شآربەدەربکرێن ووەک قەززافیان بە سەر بێ.لە چوارچێوەی ئەوسەردەمەدا پێویستە کوردستانپۆست واز لە درووشمی رەخنەی تووند بە چەکوش، بێنێ. بە درووشمێکی نوێ دەبێ درێژە بە ئەرکە پیرۆزەکانیان بدەن.رەنگە زۆر کەس لە سەر ئەو باوەڕي بن کە هەڵدانی درووشم هیچ دەردێک دەرمان ناکا. بەڵام وانییە.هەڵویست وەرگرتن لە دەوری هەردرووشمێک بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا ئەرکێکی پیرۆزە.ناڵێم هاسانە. بەڵام گەیشتن بە ئەنجامەکان رێگایەکی پشوودرێژی گەرەکە.
خەبات و تێکۆشان ئەوەندەی کە پیرۆزە دووئەوەندەش دژوارە.

" کوردستانپۆست ڕیگوزەرێکی نوێیە بۆ لە قاودانی دزەکانی دەسەڵاتدار"
دوو شێوە نوێ بوونەوەوتازەگەریی هەیە. شێوەیەک رواڵەتیە وهەرکەس دەتوانێ خۆی تیف تیفە بدا وجلو بەرگێکی نوێ بپۆشێ.شیوەی دووهەم نوێ بوونەوەیە لە ئاکاروکردەو ناوەرۆکی بیروهزریی هەر کەس وهەررێبازێکە.کوردستانپۆست بە بەرگێکی نوێ دڕێژە بە خەباتی خۆی دەدا، ئەوە نیشآنەی بزواندنی کۆمەڵگایە ونیشآنەی تەسلیم نەبوونە لە ئاست هەڕەشەکانی مافیای باشووربە تایبەت بنەماڵەی موعینی کوژەکانی دانیشتووی سەری رەش.
ئەوەی کە جێگای رەخنەی زۆر تووندە لە نووسەرورووناکبیریی کورد لە باشووری کوردستان ئەوەیە بۆبە ڕآشکاوی و بێ ترس بۆچون وبابەتەکانی خۆیان رەوانەی ژووری کوردستانپۆست ناکەن؟مەبەستم ئەو کەسانە نییە هاوکارن. مەبەستم کەسانێکە کە بە ڕوونی ئاگایان لە کێشەکانە بەڵام خۆیان لە نووسینی راستیەکان دەشآرنەوە.لەو بوارەدا ئەگەر رەخنەیەکیشیان لە ناوەرۆکی ئەو سایتە هەیە با شڕۆڤەی خۆیانی لە سەر بکەن وهەستی خۆیان دەرببڕن.
من ستافی کوردستانپۆست بە کەسانی کوردپەروەرو نیشتمان پەروەردەزانم.دەبێ مرۆڤی خاوەن هەست ئەو پرسیارە لە خۆی بکاوبڵێ: دوای ئەوەی کە رژیمی سەدام حوسێنیان بۆ رووخاندین دەبوایە کورد لە باشووری کوردستان هەست بە ئازادی وسەربەخۆیی بکا.کە چی زۆریی نەخایاند رووی رەشی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەرکەوت. هەر کوردێکی وڵاتپارێز لە تەختی دڵیەوە دەخوازێ لە سەر خاکی کوردستان خزمەتی نەتەوەکەی خۆی بکا. ستافی کوردستانپۆستیش دەبوایە لە  ناوخۆی وڵات درێژە بە ئەرکەکانی بدا. کە چی لە ڕووی ناچاریی وبە هۆی ترۆر وەحشەتێکی کە ئەو دەسەڵاتە بە سەر کۆمەڵگایدا سەپاندوە بە ناچاری لە هەندەران دریژە بە کارەکانی دەدا. بێگومان ئەو کارە هاسان نییە. حەوجێی بە پشوودرێژیەکی نەبڕاوە هەیە.بە نۆبەی خۆم ماندوونەبووی لە یەکە یەکەی  بەرێوەبەرانی کوردستانپۆست دەکەم کەسێک کە دژی دیکتاتۆڕی خۆماڵی بجەنگێ ونیشتمانەکەی خۆش بوێ نرخی بۆ دەدا.

سندووقی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە