زانستی پزیشکی تازە مێشکت دەتەقێنێت!

Wednesday, 05.29.2019, 16:37

5577 بینراوە


لەم بابەتەدا چەند زانیاریەک دەنوسم کە زۆرینەی دکتۆرەکانی جیهان نایزانن، دکتۆرەکان تا ئێستاش باوەڕیان بە جینەکان هەیە. هەموو خانەیەکی جەستە لە ناوەوە وزەی نێکەتیفی هەیەو لە دیوەی دەرەوە وزەی پۆزەتیف، هەموو خانەیەکی زیندو وەک پاتری وایە. هەموو خانەیەک ١،٤ ڤۆڵت تەزوی کارەبایی تێدایە ئەمەش زۆر نیە، بەڵام جەستەی مرۆڤ ٥٠ ترلیۆن خانەی تێدایە، 
٥٠ x  ١،٤ = ٧٠ ترلیۆن ڤۆڵت کارەبا لە جەستەی تۆدا هەیە لەم ساتەدا. دەتوانیت لە ڕێگای مەدیتەیشنەوە تەرکیز بکەیتە سەر ئەو وزەیە کە بە وزەی چی(Chi) ناو دەبرێت بۆ چاک کردنەوە، ناوکۆکە خانە کۆنترۆڵ ناکات، کاری ناوکۆکە دروستکردنەوەی پارچەکانە، نمونە ئەگەر تۆ مردبێتیت و جەستەکەت مابێت واتە تۆ چیت نوقسانە؟ تەنها وزە..ئەگەر وزە بچێت بۆ پڕۆتین چی ڕوو دەدات؟ دەیجوڵێنێت، واتە جەسەتی تۆ کە جوڵا مانای تۆ لە ژیاندا ماویت.. بەڵام ئەگەر نەخۆش بیت جوڵەشت تەواو نابێت. 
 چی شتێک نەخۆشی دروست دەکات؟
دوو شتە یان پڕۆتینەکە تەواو نیە یان وزەکەی کە هەڵیدەسوڕێنێت. کەسانێک هەن لە دایک دەبن بە پڕۆتنی خراپەوە، پڕۆتین جین دروستی دەکات واتە جینی خراپ پڕۆتینی خراپ بەرهەم دێنێت. بەڵام ڕێژەی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ویراسیان هەیە ڕێژەیان ناگاتە ٥%، کەواتە دەبێت ٩٥% خەڵک لەش ساغ و دڵ خۆش بێت لە ژیاندا.
بەڵام ئەگەر تۆ کەسێک بیت لە لەش ساغەکان و ئێستا نەخۆش کەوتبێتیت؟ ئایا کێشەکەت چیە؟
سێ رێگا هەیە بۆ تێکدانی ئەو وزەیە.
1- شۆك (trauma)..واتە شتێکی ناخۆشت بەسەر هاتوە یان بینیوتە..نـمونە دەکەویت و قاچێکت دەشکێت، ئەمە وا دەکات ئیشارەتی وزە تێک چێت، ئیشارەتەکان لە مێشکەوە دێت.
2- تۆکسین، ژەهرەکان، ئەگەر کیمیا تەواو نەبێت لە جەستەدا ئەوا ئیشارەتی وزە بە باشی ناگاتە جێگای خۆی. ئەم دوو حاڵەتەی باسم کرد کاریگەری راستەوخۆیان هەیە لەسەر ناردنی وزە.
3- بیرکردنەوە، مێشک..زۆر جار جەستە هیچ کێشەیەکی نیە، بەڵام مێشک ئیشارەتی هەڵە دەنێرێت لە کاتێکی هەڵەدا،واتە تۆ دەتوانیت بە بیرکردنەوەکانی بایۆلۆجی خۆت بگۆڕیت..ئەمڕۆ لەسەر هەسارەی زەوی زۆرترین نەخۆشی کە دروست دەبێت بەرهەمی مێشک و بیرکردنەوەی تاکەکانە. ناوی ئەو سویچە چیە کە کاریگەری لەسەر بایۆلۆجیت هەیە..زانین (Perception). بۆ؟ لەبەر ئەوەی تۆ چۆن دونیای چواردەورت دەبینیت ئەوەش کۆنترۆڵی بایۆلۆجی دەکات.
تا ئێستا ئێمە زانیاری هەڵەمان پێ دراوە، کاتێک دەڵین ئەمە لە جینەکەیدا داگیرساوە یان کوژاوەتەوە، ئەم واتای ئەوەیە کە جیەنکان بڕیاردەدەن!!
ئەمە ڕاستیەکی سادەیە ، جین تەنها نەخشەسازیە. جین کۆنترۆڵ ناکات، جین کوژانەوەی داگیرسانی نیە،  جین یان سورە یان سور نیە.
کەواتە چی کۆنترۆڵی ئیشارەتەکانی وزە دەکات؟ زانین.
کەواتە جینەکان نەخۆشی دروست ناکەن، تۆ بۆی هەیە بە لەش ساغی لەدایک بویت بەڵام دوای توشی شەکرەو چەندەها نەخۆشی تر دەبیت..لەگەڵ ئەوەشادا تا ئیمڕۆ لە میدیاکانەوە گوێت لەوە دەبێت کە جینەکان کۆنترۆڵی ئەم نەخۆشیانە دەکەن!!
ئەمەش وا دەکات خەڵک بگەڕێت بە دوای جینی بنەماڵەکەیدا و بزانێت بنەماڵەکەی تەندروستی چۆن بوە، لە راستیدا ئەگەر بگەڕێیت بەدوای نەخۆشیدا خۆت دەتوانیت نەخۆشیەک دروست بکەیت،واتە خۆت نەخۆشیەکە ئەکتیف دەکەیت.
لە ئێستا ٩٥% ئەوانەی بەدەست نەخۆسی شێرپەنجەوە دەناڵێنن نەخۆشیەکە لە جینیاندا نیە، بەڵام کێشەکە لە کۆنترۆڵی وزەدایە ، ئەمە لە ڕێگای جینەوە دەگوێزرێتەوە ، بەڵام تۆ دەتوانیت کۆنترۆڵی بکەیت..ئەگەر تۆ زانینت بگۆڕیت دەتوانیت جینەکان بگۆڕیت. نمونە تۆ هیچ نەخۆشیەکت نیە و دەچیتە لای دکتۆر و زۆر متمانەت بە دکتۆرەکە هەیە، ئەگەر ئەو دکتۆرە پێت بڵێت تۆ شێرپەنجەت هەیە ئەوا مێشکت باوەڕ دەکات ئەم نەخۆشیە دروست دەکات..لە کاتێکدا لە بنەڕەتدا تۆ هیچ نەخۆشیەکت نەبوە. کەواتە کە تۆ سەیری خۆت دەکەیت لەبەر ئاوێنە تۆ تەنها نیت، تۆ ئەنجامی یەکگرتنی ٥٠ ترلیۆن خانەیت کە بە کۆمەڵ کاردەکەن.. هەمو وخانەیەک زیرەکی خۆی هەیە، بەڵام کە بە کۆمەڵ کاردەکەن زانستەکەی خۆی وەلا دەنێت و دەبێتە گوێگری دەنگی سێنتراڵ، لەم حاڵەتەدا خانەکە دەبێت گوێ رایەڵی دەنگە سێنتراڵەکە بێت. ئەگەر دەنگەکە  بڵێت بمرە ئەوا خانەکە گوێ رایەڵی دەبیت و دەمرێت. ئەو دەنگە سێنتراڵە سەرەکیە لە کوێوە دێت؟ لە مێشکەوە دێت. ئیشی بەشێکی میشک ئەوەیە کە ئیشارەت و وزەکان رێکبخات ئەو وزانە بنێرێت بۆ خانەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی هەڵس و کەوت و جێنەتیکەکان. کەواتە مێشک واتای زانین.
ئێمە گوێمان لەو وشەیە بوە کە دەڵێت (placebo effect) واتە کاریگەری دەرمانی وەهمی. مانای تۆ متمانە و باوەڕت بە دەرمانێکە کە چاکت دەکاتەوە، لە کاتێکدا دەرمانەکە تەنها شەکرە و هیچی تر..بەڵام لەبەر ئەوەی تۆ باوەڕی پێ دەکەیت کە ئەو دەرمانە چاکت دەکاتەوە، ئەوا مێشکت باوەڕ دەکات و چاک دەبیتەوە، کەواتە لە راستیدا دەرمانەکە چاکی نەکردیتەوە تەنها بیرکردنەوەی خۆت چاکی کردیتەوە. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ١/٣ هەموو دەرمانەکان و نەشتەرگەریەکان لە ئەنجامی بیرکرندوەی باش چاک دەبنەوە نەک بە دەرمان یان نەشتەرگەریەکە.
بەهەمان شێوە بیرکردنەوەی خراپیش هەیە کە ناودەبرێت بە (nocebo effect). چۆن بیرکردنەوەی باش دەتوانێت لە نەخۆشی رزگارت دەکات، بیر کرندوەی خراپ دەتوانێت بتکوژێت.
نمونە: ئەگەر دکتۆر پێت بڵێت تۆ فڵان نەخۆشیت هەیە وە تۆ باوەڕ بە دکتۆرەکە بکەیت، دڵنیابە ئەو نەخۆشیە دەگریت ئەگەر پێشتریش نەخۆش نەبوبێتیت. کەواتە باوەڕ کردن بەشێکی گرنگە لە دەرمان و چاک کردنەوە. 
زۆرێک لە ئێوە ناوی دەرمانی پڕۆزاکی بیستوە(prozac) ساڵانە بە بڕی ملیۆنەها دۆلار دەدرێت بەم دەرمانە، بەمەرجێک پڕۆزاک هیچی تێدا نیەو وەک نقوڵ وایە..واتە دەرمانی وەهمیە. لەگەڵ ئەوەشدا ٧٨% لەو خەڵکەی بەکاری دەهێنن دەڵێن هەست بە باش بونەوە دەکەین..کەواتە تۆ باوەڕ بکەیت شتێک باشە بۆت ئەوا باش دەبێت، ئەگەر باوەڕت وا بێت خراپە ئەوا خراپ دەبێت بۆت.
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە خەڵکێکی زۆر کە گەنجن نەخۆشن ئایا هۆکاری ئەمە چیە؟
هۆکاری سەرەکی سترێسە. ئیشی هۆرمۆنی سترێس چیە؟ هەموو وزەی جەستە دەبات بۆ بەرەنگار بونەوەی سترێسەکە، کەواتە هۆرمۆنی سترێس زۆرێک لە کارەبای جەستە دەکوژێنێتەوە دەڵێت ئەوان پێوسیت نین و ئەو وزانە بۆ خۆی بەکار دەهێنیت، گرنگ ترین وزە لە جەستەدا بۆ بەرگری کردنە لە جەستە (immunsystem) هۆرمۆنی سترێس سیستمی بەرگری جەستە دەکوژێنێتەوە، لە راستیدا هەموو یەکێک لە ئێمە، هەموو بەکتریا و نەخۆشی و ڤایرۆسەکان لە جەستەماندا هەیە بە شیوەیەکی پاسیف، ئەگەر ئیستا فەحسی خوێن بۆ هەموومان بکرێت زۆربەی ڤایرۆس و بەکتریاکان لە خوێنماندا بونی هەیە. ئێستا لەوانەیە بڵێیت ئەگەر ڤایرۆس لە جەستەمدایە بۆ نەخۆش نیم؟
ئەگەر سیستمی بەرگریت باش کار بکات ئەوا ڤایرۆس و بەکتریاکان ناتوانن زەرەر لە جەستەت بدەن ونەخۆشت بخەن.
کەواتە کە سیستمی بەرگی کوژایەوە ئەوان ئەکتیف دەبن، ئەوە مانای ئەوە نیە تۆ نەخۆشی دەگریت، خۆی نەخۆشیەکە لە جەستەدا هەیە بەڵام سیستمی بەرگری ناهێڵیت کارەکانی بکات. کاتێک دەچیتە لای دکتۆر دەرمانت دەداتێ دژی ئەو نەخۆشیە کە هەتە، بەڵام لە راستیدا ڤایرۆسەکە یان بەکتریاکە کێشەکەی دروست نەکردبوو لە سەرەتادا؟ کێشەکە سترێس بوو کە سیستمی بەرگری جەستەی کوژاندبۆوە.کەواتە دەبێت لەگەڵ خواردنی دەرمان بۆ نەخۆشیەکە چارەسەری سترێسەکەش بکەیت..

نمونەیەکی تر کە زۆر باس دەکرێت کە گوایا ناوکی قەیسی باشە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە،ئایا ئەمە ڕاستە؟ ئەگەر وایە چۆن؟
وەک گوتمان وزە زۆر گرنگە لە جەستەدا ئەگەر جینەکان وزەی تەواویان نەبێت ئەوا ناتوانن کۆنترۆڵی ئەو شوێناننە بکەن کە لێی بەرپرسیارن..ئەم وزەیەش کە پێشتر بە وزەی کارەبا ناوم برد لە ڕاستیدا (فۆتۆنە) کەواتە جینەکە فۆتۆنی کەمە و کۆنترۆڵ لەدەست دەدات ، ئەمەش وا دەکات جەستە بە شێوەیەکی نا ڕێک گەشە بکات و دوای دەبێتە شێرپەنجە.
بۆ ناوکی قەیسی گرنگە ڕۆژانە ٣ دەنکی لێ بخۆیت؟ لەبەر ئەوەی ناوکی قەیسی زۆر دەوڵەمەندە بە وزەی فۆتۆن..کەواتە کە تۆ ناوکی قەیسی دەخۆیت ڕێژەی فۆتۆن لە جەستەدا بەرز دەکەیتەوە..ئەمەش وا دەکات جینەکان کۆنترۆڵ بگرنەوە دەست و هەوڵی ڕێکخستنەوەی ئو شوێنە بدەن کە بە ناڕێکی گەشەی کردوە.
کەواتە ناوکی قەسی زۆر باشە و پڕە لە وزەی فۆتۆن..بەڵام نابێت ٣ دەنک زیاری لێ بخۆیت.





(دەنگدراوە: 36 . زۆرباشە: 4.5/5)