دووڕوويی و خيانەتەکانی فەرەيدون عبدالقادر

Saturday, 01/06/2019, 17:37

18488 بینراوە


فەرەيدون، بە ووتەی شەهيد جەعفەر عبدالواحد: "فەرەيدون پاڵەوان"
• لەم بڵاوکراوەیەدا فەرەيدون – وەك هەميشە- باس لە پاڵەوانيەتيخۆی ئەکا، هەروەك نە باي ديبێ و نەباران، خۆی کردوەتە کۆڵەکەیەك کە يەکيەتی نيشتمانی لەسەرشانی ئەو ڕاوەستاوە.
لێرەدا دەمەوێ –وەك کەسێکی شاهيدحاڵ- چەند ڕاستیەك لەبارەی فەرەیدون بخەمە ڕوو، بۆئەوەی جەماوەری بەشەرەفی کورد ئەم کەسە باشتربناسێ و باشتر بێدات لەمحەك:
لە ساڵانی شەستەکاندا ، واتا کاتێكدا فەرەیدون فەرمانبەرێكی پلەنزمبوو لە دەواجنی بعقوبە، ڕۆژانی (هەینی) سەردانی بەغدای ئەکرد، لەگەڵ من و شەهيد جەعفەردا کۆبونەوەی نهێنيمان لە "القهوة البرازيلية" ئەنجام ئەدا. شەهيد جەعفەر کەسێك بو چۆنایەتی و چەندایەتی فەرەيدونی – لە کاتی کۆبونەوەکاندا- باش بۆ دەرکەوتبو، ئەو ڕاستيانەی دەرئەبڕی کە فەرەيدون تەنها *پاڵەوانێکە*، قەپێلکەکەی شێرە، ناوەڕۆکيشی تەنها ڕێويەکی فێڵبازە!
ماوەیەکی کەم بەسەر کۆبونەوەکانماندا بەسەرچوو، فەرەيدون بە پلەیەکی بەرزتر گوازرایەوە بۆ "مديرية البلديات العامة لە بەغدا"
ئەو گواستنەوەیە، هەروەها ڕابوردوەکانی فەرەیدون گومانێکيان لە دڵ و دەرونی شەهيد جەعفەردا خوڵقاند کە ئەم کابرایە جێگەی موتمانە نیە، بۆیە بريارماندا کۆبونەوەکانمان – بەشێوەیەکی کاتی- سڕ بکەین!
شەهيد جەعفەر – بە پێچەوانەی فەرەيدون- کەسێکی پاك و داوێن پاك بوو، فەرەيدون نەی ئەويست لێی جيابێتەوە، بەتايبەتی شەهيدی ناوبراو کەسێکی بە پاك و خۆنەويست ناسراو بوو، برای خالید دلێر، پەيوەندیەکی خێزانيان لەگەڵ جەلال تاڵەبانيداهەبوو، ئەوانەش هۆيەک بوون کە فەرەيدون چاوەڕوانی دواڕۆژێکی سياسی و پڕۆفيشيۆنالی لە تێکەڵاویەکاني ئەکرد!
کاتێك فەرەیدون هاتەگرتن، - ترسنۆکانە- گەلێك تاوانی خستە ئەستۆی شەهيد جەعفەر، کە خۆشکەری ڕێگەبوون بۆ سەپاندنی سزای سێدارە بەسەريدا.
فەرەيدون ماوەیەکی کەم لە زیندانی ئەبوغرێب مایەوە... دوای ئازادبونی لە زيندان دەستی لەگەڵ بەعس تێکەڵاو کرد، پەيوەندیەکانی هەرچی ئەهات چڕتر و چڕتر ئەبوەوە، بەر لە هەموشتێك خوشکەزاکەی خۆی بەناوی وەستا بەکردارتاش کە کەسێکی پاك و تێکۆشەربوو خستە داوی بەدبەختيەوە، وەستا بکر فەرمانی هەڵواسينی بەسەردا سەپێندرا!
دواتر من هاتمە گيران، ماوەی سێ ساڵ لە ئەبوغرێب مامەوە. پاش ئازاد بوونم لە زيندان ئاگادارکرام کە حکومەت فەرەیدونی ناردوە بۆ ناو یەکێتی، لە ڕێگەی یەکيەتيشەوە بەرەو ئێران.
لەو کاتەوە من ئاگام لە هەڵسووکەوتی فەرەيدون نەما، نازانم شێوەی پەیوەندیەکانی بە کۆماری ئيسلاميەوە چی و  چۆن بوو.
دوای ڕاپەڕينەکانی ١٩٩١ فەرەیدون پاڵەوان دەرکەوتەوە، لەوساوە کەوتە ماستاوکردن و گەڕان بەدوای پول و پارەدا، تەنانەت بووە خاوەن باڕ و ئوتێل لە سليمانی، لەو ماوەیەدا گەلێك ناپەسەندیم لەبارەی ئەم کەسەوە ئەبيست.
لەکۆتاييدا خۆی و سامانەکەی هەڵکشان بەرەو لەندەن، بۆ درێژەدان بە ژيانی لوکسوس!
ع.ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە