فەریدون عەبدولقاد، ئەو پیاوە ماقوڵەی بارزانی و کۆسرەت بۆ پۆستی پارێزگای کەرکوک

Monday, 03/06/2019, 8:15

8264 بینراوە


کەرکوک ئەو شارەی هەمیشە خاڵی ناکۆک و جیاوازی داگیرکەران و کورد بووە، دەبوو هەموو سەرکردایەتی کورد هەوڵی ئەوەیان بدایە کاندێکی دیاری بکەن کە هیچ خاڵێک لاوازی ئیداری و فەسادی و ئەخلاقی لەسەر نەبێت و، کەسێک بێت خەیاڵی لای سەروەت و سامان و شەوانی سوور و ڕابواردنی ناو یانە و مەلها شەوانەکان نەبێت.
فەرەیدون لە سلیمانی بەهۆی یانەی لەش فرۆشی و قومارخانەی نایاسایی لە سلیمانی و دروست کردنی ئوتیل و باڵەخانەی دوور لە ڕەچاو کردنی مەرجەکانی تەندروستی و ئەمنی، سەدان خاڵی نەگەتیڤی لەسەرە ....
ئاخر فەریدون بەدەمی خۆی ئەڵێت کاتێک لە سجنیش بووم، هەوڵی ئەوەم ئەدا پارە پیکەوە بنێم، بە قسەی خۆی لەو ماوە کورتەی سجن کردنیدا لە لایەن دام و دەزگاکانی بەعسەوە توانیویەتی چەند هەزار دیناریکی ئەو سەردەمە کۆبکاتەوە ، کە بۆ ئەمرۆ دەکاتە چەند دەفتەرە دۆلارێک .
واتە ئەم کەسە لەو شوینە ناڕەحەتەدا و، لە سجنەکانی بەعسدا خەڵک زیاتر بیر لەدەرباز بوون یان بیر لە چۆنیەتی مامەڵە کردنی دەزگا جاسوسیەکانی بەعس و هەوڵی پەرچەکردار دژیانی داوە ، هزریان لای دڕندەیی دەسەڵاتی فاشیزمی عەرەبی بووە ، لە و جێگەیەدا کاکیشم خەیاڵی لای پارە و پوول بووە! ئاخر کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ئەم پیاوە یەکیک بووە لە سەرکردەکانی هەربۆیە پاش هەزاران قوربانی دواتر ئەو ڕێکخراوە لە کۆبونەوەیەکی داخراودا کۆتایی پیهینرا.
جا ئەمە ئەگەرئەم زاتە بخرێتە شاریکی وەک کەررکوک و بەرپرسی یەکەم ئەو شارە کە دەوڵەمەنترین شاری دونیا بە سامانی ژێر زەمینی، ئەبێت فەریدون عەبدولقادر بەسەر ئەو ناز و نیعمەتەدا بکەوێت و ئەم جارە سجنیش نەبێت، بەڵکو خۆی خاوەن هەموو بڕیارێک بێت، دەبێت لە خەیاڵی بەرمیەلە نەوت و پارە و پوولدا چ نەهامەتیەک بۆ داهاتووی ئەو شارە دروست بکات...
ئەم پیاوماقوڵە، کاتێک زانی ئیتر ناتوانێت وەک سیاسەتمەدار لە سلێمانی مامەڵە بکات و تەنها وەک بازرگانێکی بەدڕەوشت، خەڵکی شار دەیناسن، ئیتر خۆی گەیاندە لای بارزانی باوک کوشتە ی دوژمنی دوێنێ و ، کردی بە دۆستی خۆی و خەمخۆری ئەمرۆی،بارزانای کرد بە ڕاویژکاری خۆی.
بارزانیش وەک پیشەی هەمیشەیی و پرۆگرامی حیزبی و بنەماڵەیی هەرکەس لە سلیمانی جیگەی نەبێتەوە لەبەر کاری بەدڕەوشتی و فەسادی و نۆکەری و جاشایەتی ، بی یەک و دوو لای بارزانی و پارتی تەزکیەی حیزبی بۆ دەکرێت و دەکرێتە کوردی عەیارە بیست و چوار!
ناهەقی نیە پارتی چونکە ئەگەر ئەو کەسانە نەگرێتە خۆی ، لە سنووی ناوچەی سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک و پشدەردا لەوانەیە بارەگا و مەقەڕە حیزبیەکانیان ببێتە تەویلەی ئاژەڵ و باڵندە بێ لانەکان.
جا بۆ پارتی لەو سنوورانەدا گرنگ نیە کێیە و چۆنە و چ کارەیە ، گرنگ بارەگاکانیان جمەی بێت و خەڵک لە ناویدا تەراتێن بکات ، پێیان باشترە لەوەی بە چۆڵی خەڵک ئەو ناوچانە بارەگانیان ببینێت.
دیقەت بدەن سەرۆکی ئەمریکا کە بەهێزترین دەوڵەتی ئەمرۆیە، کەجی سەرۆکی ووڵاتەکە و تیمەکەی زۆر جار ناگاتە پانزە کەس ، لەبەرامبەردا بارزانی لەوانەی بۆ نان خواردنی بەیانیان و چوونە تەوالێتکی زیاد لەو ژمارەیەی سەرۆکی ئەمەریکا لەبەردەم تەوالیتەکەدا چاودێری بکەن . جا باسی ئەوە مەکەن کە لە سەردانی کردنی بارەگاکانی حیزبەکەی خۆیدا هەمیشە نزیکەی ٤٠-٥٠ چل بۆ پەنجا ئوتۆمپبێل لە دواوەی دەڕۆن و ، ئەگەر بۆ هەر ئوتۆمبیلێک ٤ چوار کەس کە کەمترین ژمارەیە واتە بارزانی بۆ هەر دەرچونێکی نزیکەی ٢٠٠ دووسەد کەس وەک تیم لەگەڵی دەڕۆن.
ئەگەڕێن کێ زۆر سەخیف بێت تاکو بیکەن بە پارێزگاری شاری کەرکوک.
ئاخر( فەریدون عەبدولقادر) کوردەکان خۆیان چارەیان ناوێت و بە کەسێکی قومارچی و بازرگانی سیاسی دەزانن و، بەدڕەوشت و نەفس نزم تەماشا دەکرێت لە کوردستاندا، ئیتر عەرەب وتورکمانەکانی کەرکوک ئەبێت پیناسەو مامەڵەکردنیان لەگەڵی چۆن بێت.
بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ خۆیان باش لێی دەزانن بەربژێریان بۆ شاری کەرکوک ئەبێت کێ بێت و چۆن بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە