دەم ڕاستەکانی کورد

Saturday, 08/06/2019, 10:04

9273 بینراوە


کاک ... ، ...  و تورکمانێکی ھەولێری و شارەزا بوو لە بەشی مەوادی ... زوو لەگەڵ عەبدولقادر بازرگان لە زانکۆی بەغدا بوون ئەو لە کۆلێژی ... عەبدولقادریش لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی بەغدا بوو . 
لەو فەراغە سیاسیەی بێ ئاگایی سەرکردەی پارتە کوردیەکان و دەست تێخستنی تورکیا لە کارو باری کوردستان کۆمەڵێک حیزب و ڕێکخراوی وابەستەی تورکیای لێ ھەڵتۆقی کە دوور بوون لە ویستی بەش مەینەتی تورکمانەکانی کوردستان .
کاک ... لە درێژەی گێڕانەوەکانی گۆتی:-
دوای ئەوەی حیزبی چاکسازی تورکمانی دامەزرا ، عەبدولقادر بازرگان لە دوای ناردم سەردانی بارەگاکەیان بکەم لە ناو ھەولێرێ ، پێم گۆت ئەمن نایێمە ئەو جێیانە بەس با بچینە نادی موھەندسین ئیدی لە شەوەکەی بە دەم خواردنەوە داوی لێ کردم ببمە ئەندامی دەست ڕۆیشتوی ئەو حیزبە ، پێم گۆت حەزم لە سیاسەت نیە بەس سەردانت دەکەم .
بە دەم خواردنەوە ووردە ووردە مەست دەبوین ، باس ھاتە سەر مونا قاوەچی کە ئەویش ئەو دەم ئەندامی سەرەکی بوو لە پێنج شەش کەسەی ئەو حیزبە . 
گۆتی بەتەمام مونای بخوازم ئەویش ڕازی بووە ، بەس لەو ڕۆژانە کەریم سنجاری تەلیفۆنی لۆ حیزبمان کرد گۆتی مونام بدەنێ ، ئەمنیش گۆتم فەرموو ئەگەر ئیشی حیزبیت ھەیە ئەوە ئەمنم گۆتی ئەتوو نا ئەوم بدەنێ با سەردانم بکات ئیشمان پێیە 
مونا قەلەق بوو ، پێم گۆت بچی ناتخوازم . 
دواتر چەند ڕۆژێکی پێ چوو کۆنفرانسێک کرا ئەمنیش چووم ھەندەک لە حیزبەکان بەژدار بوون . لە میانەی کۆنفرانسەکە ئەو دەمەی مونا لۆ تەوالیتی دەچوو ، کەریم سنجاریش لەوێ بوو ھەلی وەرگرت و خۆی گەیاندێو بووە دەمە قاڵە دەیگۆتە مونای ئەوە لەبەر چ نەھاتی ؟ 
ئەوە پێت دەڵێم پێت درێژی بکەی چی خراپە بەسەرت دێنم . گۆتی مونا زۆر گوناح بوو ھەموو قەلبی دەلەرزی لێوی لە تەتلەی دابوو خۆی بۆ ڕانەدەگیرا و قسەی پێ نەمابوو بە تەواوی لەو چەند دەقیقە تەسلیم ببوو . 
کرمانج

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە