پلانێکی تورکی پارتی بەرھەم ساڵحی دژ بە کورد

Saturday, 08/06/2019, 10:22

7108 بینراوە


تورکیا و پارتی بنەماڵە لە یەکەم ھەنگاویان لە ساڵی ١٩٩١ بە دواوە ھاوپەیمانی بناغەییان گرێداو یەکەم ھەنگاوی پارتی بنەماڵەش لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانە بنەماڵەیەکەی باشوردا بوو کە لە ساڵی ١٩٩٢ دا یەکەم بڕیار تیادا پەسەند کرا بە ھاوکاری جەندرمەکانی تورکیا شەڕی کۆتایی ھێنانی پەکەکەیان دەست پێکرد و ماوەی ٨ ساڵ بەناو پێشمەرگەکانی پارتی سەنگەریان لە گەریلاکان گرتبوو دەیان تێکۆشەری کوردیان شەھید کرد و جلی پێشمەرگەشیان کردبووە بەری جەندرمەکانی تورکیا و خۆیان پێشەنگیان دەکردن و بنکەو بارەگاکانی پەکەکەیان پێ نیشاندەدان و دەستیان بە خوێنی سەداگەریلای چوار پارچەی کوردستان سور کرد .
لە ساڵی ١٩٩٦ پارتی بە ھۆی تێکشاندنەکانیەوە ھانای بۆ تورکە ئاغاکانی برد بەڵام تورکیا نەیدەتوانی راستەوخۆ بێتە ناو شارەکانەوە بۆیە پارتی ھانای بۆ سەدامی مامۆستای بردو بە سەر لاشەی ھەزاران کورددا تانکەکانی بەعس و رەفیق حیزبیەکانی ھاوخەباتی خۆی گەڕاندەوە و لە و شاری ھەولێریشدا بۆ ڕازیکردنی تورکە کان ھەرچی دۆست و کادری پەکەکە ھەبوو لە شەقامەکانی ھولێردا بەعس ئاسا شەھیدی کردن و تا ئەم ساتەش تەرمەکانیان بە نادیاری ماوەتەوە .
لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تا بە ئێستا بە داوای بارزانی دەیان بنکە و بارەگای جەندرمە و ھێزی تایبەتی تورکی میت لە باشور بە جێ کراون ھەر بۆیە شێلادزییەکان ئەمساڵ ٢٠١٩ ڕاپەڕین دژ بەو ھێزە داگیر کارانە و لە کۆتاییدا پارتی بۆ دڵی تورکیا ھاونیشتمانیەکانی خۆی بە گێرەشێوێن و تێکدەر بە ناو کرد و جەندرمە کانی تورکیا و بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانیشی بە مافدار بە ناو کرد  .
لە ڕێفراندۆمەکەی بنەماڵەی بارزانیدا کەکەرکوکی تیادا کرا بە قوربانی تورک و تورکمانەکان ، تورکیا ھێندەی دیکە ھێز و بارەگای تا قوڵاییەکانی سیدەکان ڕەوانە کرد و تا بە ئەمڕۆ تورکیا بە بەرنامە بۆ داڕێژراوو بە ھاوکاری سەرانی خێڵی بارزانی پلانی  داگیر کردن و سڕینەوەو شکست ھێنان بە ھەر چی دەسکەوتی کوردانەی خەڵکی کوردستانە بەڕێوە دەبەن و ئەو ڕەوشەی ئێستا لە کەرکوک ھێناویانەتە ئاراوە پلانی تورکیە و بە بنەماڵەی بارزانی و ژمارەیەک لە سەرانی یەکێتی جێ بە جێی دەکات .
لە ئێستادا پاش بڕیاردانی پارتی بۆ کاندید کردنی نێچیرڤان بۆ سەرۆکی ھەرێم یەکەم ھەنگاوی بە پێشەنگی کردنی ئۆپەراسێۆنی تورک بۆ سەر خواکورک دەست پێکرد و ھێزی زیرەڤانی جوڵاند بە ئاراستەی سیدەکاندا بە مەبەستی پێک ھێنانی خواستی تورکیا ، ئەو کردانەشی لە پاش شکستە یەک لە دوا یەکەکانی دێت بەرامبەر بە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ،  پارتی لە پاش ساڵی ٢٠١١ وە زۆر ھەوڵ و پلانی یەک لە دوا یەکی داڕشت دژ بە ڕۆژئاوای ووڵات بە فیتی تورکیا بەڵام لەسەرجەمیاندا شکستی ھێنا و لە کۆتاییدا ڕاستەوخۆ و چەکدارانە بەشداری داگیرکردنی عەفرین بوو لەگەڵ تورکیاو چەتە داعشەکاندا .

بەرھەم ساڵحیش تەنھا لە پێناو گەیشتن بە پۆستی سەرۆک کۆمار مەرامەکانی تورکی داگیر کاری لە عێراقدا بە دی ھێنا ھەر لە بە تورکمان کردنی کەرکوکەوە و چەکدارکردنی تورکمانەکان و سەرکوتکردنی کورد لەوشارەوە بگرە تا بە سەر نانەوەی ئەو دەنگە ناڕازیانەی لە بە غدا دژ بە داگیر کاری و لەشکرکێشی تورکیاو بۆردومانەکانی لە قوڵایی خاکی کوردستاندا ، گەر سەرنج بدەن ڕۆژێک بەر لە ئۆپەراسێۆنی خواکورک بەرھەم ساڵح لە ئەنکەرە بوو و بە ھەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەو زاتە لەشکرکێشی بۆ سەر خواکورک دەستی پێکرد لە کاتێکدا ئەوە سێیەمین سەردانی سەرۆک کۆمارە بەناو کوردەکەیە لە ماوەی بونی بە سەرۆکدا وئەوەش سەلمێنەری ڕاستینەی بەشداری بەرھەمە لەو پلانانەدا ، 
تەنانەت چەند باڵێکی ناویەکێتی بۆ بە دەست ھێنانی پشتیوانی تورکیا و سەرلەنوێ کردنەوە فڕۆکە خانەی سلێمانی زۆر تەنازولی کرد تا ئەو ئاستەی بارەگاکانی تەڤگەر و ژنانی داخست و تەراتێنی میتی تورکی لە ناوچەی سەوز ئازاد کرد و لە پلانی ڕفاندنی جەمیل بایکدا کە سەری میتەکانی خوارد و دەستگیرکران لە دوکان وەک پارتی بەشداریەکی کارایان ھەبووە .
ماوەتەوە بڵێم لە سەرجەم قۆناغەکانی ھەڵبژاردنە شێوەییەکانی باشوردا پارتی بارزانی بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی دڵسۆزی بۆ ووڵاتە داگیرکارەکانی کوردستان وەک تورکیا و ئێران و بەدەستھێنانی پشتیوانی ئەوان بۆ بنەماڵەکەی پێشەنگی ئەو ووڵاتانەی کردووە بۆ داگیر کاری و زیانگەیاندن بە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد و بێدەنگی ھێز و لایەن و میدیاکانی باشوریش خۆی لە خۆیدا بەشدار بونە لەو پلانە چەپەڵەی تورکیا دژ بە کەرکوک و لەشکرکێشی و داگیرکاریەکانی تورکیاو پارتی و بەرھەم ساڵحەکان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە