پەڕەسێلکەکانی کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان

Friday, 28/06/2019, 7:56

21370 بینراوە


کارڵ کۆستاف یۆنک ئاوا دەڵێ: (ئەگەر لە ژمارەی میلیونان، سفرەکانی کۆ بکەیتەوە، لە سفرەکان زیاتر هیچ شتێکی زیاتری دیکەت دەست ناکەوێت).
--------------------------------
تاکی بێ کەسایەتی یانی سفر. میلیونان تاکی بێ کەسایەتیی کۆمەڵگایەک دروست دەکەن کە بەهایان سفڕە. وەها کۆمەڵگایەک بە هاسانی دەبێتە ئامرازی دەستی دیکتاتۆڕ و پۆستاڵ لە پێکان.

پێناسەیەکی بچووک لە پەڕەسێرکە:
پەڕەسێرکە یان چڵچڵە کە بەزمانی فارسی پێی دەگووترێ (پەرەستو) حەفتا و چوار جۆری هەیە. ئەو باڵندەیە زۆر جوانە، کێشی باڵای ٢٠ سانتیمیترە، باڵەکانی باریک و نوک تیژن، دەنووکی کورتە و لاقەکانی سست و لاوازن. زۆرینەی ئەو پەڕەسێرکانە پێی دەگووترێ چڵچڵەی سنگ بۆرکە لە ئاسیا و ئەورووپا و ئامریکای باکوردا دەژین.لە کاتی خۆیدا لە کوردستانیش دەبینران.
مژار چییە؟:
مژاری ئەو جارە باسی پەرەسێرکەی جوان و تیژباڵ ناکات کە دۆستایەتیی دەگەڵ سروشتدا هەیە. بەڵکو باس، باسی ئەو ژنە لەشفرۆشانەیە کە بەڕێکخستن کراون و ناویان ناون پەرەسێرکە.
ئەو لەشفرۆشانە کاریان چییە؟ کاری ئەوان لە ژێر چاوەدێریی مافیای کۆماری ئیسلامیدا چییە؟ بۆ کام مەبەست و کام ئامانج پەروەردەکراون؟ ئایا ئەو ژنانە لە ریزی لەشفرۆشە هەرزانەکانن؟ نەخێر.ئەوان لە ژێر کاریگەریی دامودەزگایەکی مەترسیداروبێ رەحمدا کاری تایبەتیان پێ دەسپێردرێ. ئەرکی سەرەکی ئەو لەشفرۆشانە، ئەرکێکی ئاسایی و نۆڕماڵ نییە. سەرووتر لەوەیە کە مرۆڤی ساویلکە لێی بڕوانێ.
بۆ ئەوەی کە خوێنەری بەرێز باشتر لە ناوەرۆکی ئەو وتارە بگا، من دەقی بەشێک لەو نامەیەی دۆستێکی خۆشەویستم بە ناوی (س. ش) کە ئاگاداری کردومەتەوە لێرەدا وەک خۆی دەنووسمەوە.
دەقی نامەکە:
پەڕەسێرکە (مەبەست لە ژنە لەشفرۆشەکانە) بەو ژنانە دەڵێن کەوا مەلاکانی کۆماری ئیسلامی بە کاریان دێنن بۆ هیندێک لە کەسەکان تا بۆ مەرامی خۆیان گوێ لە مست بن و هەرچی پێیان خۆش بێ بەو کەسانەی بکەن. بۆ نموونە: کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی و هەموو سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی و تارادەیەک پاڕتی و گۆڕان و ئیسلامیەکان و...کە لە تارانەوە لەو ژنانەیان بۆ ناردوون. مەبەست ژنە لەشفرۆشەکانن، دەزگای ئیتیلاعات ناویان ناون پەڕەسێرکە.
لەو رێگایەوە هەموو جۆرە فیلم و وێنەیان لێ دەگرن و وەک بەڵگە لە لای دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دەمێنێتەوە! بۆیە هەرکام لە وانە (بەرپرسانی باشوور) لغاویان لە دەستی تاران دایە و هەرچی پێیان خۆش بێ بۆیان ئەنجام دەدەن. لە راستیدا پەڕەسێرکەکان هەمان لەشفرۆش و جندەکانی تارانن،  کە چوونەتە خزمەت پیاوانی بێ نامووسی باشوری کوردستان و لەو ڕێگایەوە وڵات و شاریان دەفرۆشن! ئێستێش لە هەولێر و شارەکانی دیکە پڕ بووە لەو  ژنە لەشفرۆشانە، کە لە تارانەوە ناردراون. دۆستێکم دەیگووت فیلمیان لە سەر جەلال تاڵەبانیش هەیە!

ئەوە بوو دەقی نامەی ئەو دۆستەم

پێشمەرگە:
دەستەواژەی پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی دوو بابەتی لێک جیاوازن.هەر کەس دەتوانێ دەستێک جلوبەرگی پێشمەرگە لەبەر کا و تفەنگێکی ژەنگاوی دەشان بکا و بڵی من پێشمەرگەم. بەڵام پێشمەرگایەتیی هەروا هاسان نییە. بەرپرسایەتیە لە ئاست نەتەوەکی 40 تا 50 ملیونی کە ئێستێش خاوەنی خۆی نییە. کەسێک کە ڕێبازیی پێشمەرگایەتی دەگرێتە بەر دەبێ سەرەتا خۆی پەروەردە بکا پاشان بزانێ بۆچی شەڕدەکا؟
بە باوەڕی من لە حاڵی حازردا نزمترین و بێ ناوەرۆکترین چین و توێژی ناو کۆمەڵگای باشووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان چین و توێژی ئەو کەسانەن کە چەکیان بۆ دەسەڵاتی باشوور و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەشان کردوە. هەر سەرکردە و بن کردەی حیزبەکانن کە نەهامەتی بە سەر پێشمەرگە دێنن کە چی متقیان لێنایە! حیزبەکان شەڕی ناوخۆییان پێدەکەن، هیچ ناڵێن! حیزبەکان لێکدەترازێن، دیسانیش هەر بێ دەنگن! بێ حورمەتیان پێدەکەن هەر بێ دەنگن! ئەی باشە ئەوانە بۆ پێشمەرگەن؟ ساڵەهای ساڵ لە کەمپەکانیان خزاندوون بەڵام ئێستێش وەک کویلە دەبنە بادیگاڕدی کوڕە بەرپرس و کچە بەرپرس و ژنە بەرپرس! ئایا بەڕاستی ئەوانە دەتوانن وڵات رزگار بکەن، یان پارێزگاریی لێبکەن؟
بەڵگەکان دەدوێن
ئیدی هیچ پاساوێک نەماوە بۆ خەڵکی ئازادیخوازی باشووری کوردستان، کە ئەو دووبنەماڵەیە بە رزگارخواز و نوێنەریی خۆیان بزانن. بابەتی پەڕەسێرکەکان (ژنە) لەشفرۆشەکانی مافیای تاران،  بەڕاشکاوی قسەمان لەگەڵ دەکات. بەرپرسانی دامودەزگای هەوڵێر و شاری سلێمانی کلکیان کەوتۆتە بەر چەنگی مەلاکانی تاران، فزەیان لێبێت، بە بێ یەک و دوو ئەو فیلمانەی کە لەسەریان تۆمارکراوە بڵاو دەکرێتەوە. ئێستێ هەر کەس دەبێ بزانێ بۆ باشوری کوردستان بەو شێوەیە بێ ئیرادە کراوە. پرسیار ئەوەیە چەند کوڕە بەرپرس و بەرپرس و خاوەن دەسەڵاتی هەر دوو ئیدارەی هەوڵیر و  سلێمانی کەوتوونەتە داوی پەڕەسێرکەکانی تاران واتا ئەو ژنە لەشفرۆشانە.  لە سەروی بابەتەکە چۆنیەتی هاتنی پەڕەسێرکەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ فیلم هەڵگرتنی سێکسی لەگەڵ کاربەدەستەکانی باشوور ئاماژەی پێکراوە. واتا  لە تارانەوە هاتوونە باشوور بۆ ئەو مەبەستەیە، بۆیە  بەرپرسەکانیان راکێشی تاران کردوە!

بەڵگەی یەکەم کە لە زمانی فارسی کردومەتە کوردی:
لە خوارووی ئەو بەڵگە کوردیەش، بەڵگە فارسییەکە بڵاو دەبێتەوە: بۆ ئەوانەی کە فارسیش دەزانن دەتوانن بیخوێننەوە:

... تەواوی سیاسەتمەداران دەبێ وشیاری رەفتار و کرداری خۆیان بن. ئەگەر دەگووترێ دژبەرانی شارەداری پێشووی تاران لە تەڵە و  داوی ئەخلاقیی کەڵکیان وەرگرتووە. هەرچەند ئەو بابەتە لە کومیسیونی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس بە دواداچوونی بۆ کراوە. بەڵام ئەگەر هێلانەیەک بونی نەبێ بە کارگیریی هەر پەڕەسێرکەیەک هیچ قازانجێکی نابێ. مەبەست لە هێللانە شوێن یان خانوویەکە کە فیلم و تێکەڵاوی جنسیی لەگەڵ بەرپرساسنی باڵای دەوڵەتی تێدا تۆمار بکرێ.

مستەفا کواکبیان دەڵێ: ئەگەر هێلانەیەک بونی نەبێ بەکار هێنانی پەڕەسێرکەیەک . مەبەست ژنە لوشفرۆشەکانن بێ ئەنجام دەبێ. بۆیە ئێمە لە ئاسایشی نەتەوەیی پارڵماندا بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین.

بەڵگەی ژمارە دوو
ئەو بەڵگەیەش هەر لە زمانی فارسی کردۆتە کوردی، دەتوانن لە خوارووی کوردییەکە و فارسیەکەش ببینن:
پ . ن:
بەرپرسان و کاربە دەستانی وڵات بزانن ئەگەر نەتوانن قەحبە خانەکانی (حوسێن نائیب)  و گەورە قەحبەکانی کۆماری ئیسلامی و خانەی رووحانییەت، دابخەن، لە دوارۆژدا بۆ خۆشیان دەبنە خەبەری سەرەکی لە ناو رۆژنامەکانی ئێڕان و جیهاندا.

پەڕەسێرکەیەک فڕی بۆ ئاسمان و ناگەرێتەوە!
نزیکەی دووحەوتوولەوەی پێش پەرەسێرکەیەک لە ئاسمانی تاران فڕێ وقەت ناگەرێتەوە. ئەو پەڕەسێرکە بە پێی دەنگۆیەکی یەکجار بە هێز ژنی یەکێک لەو سیاسەتمەدارانە بوو کە لە دامودەزگای کۆماری ئیسلامیدا پۆستی باڵای هەبووە. ئەو کەسە ناوی محەممەد عەلی نەجەفیە کە سەرەتا وەزیریی پەروەردە و ڕاهێنانی کۆماری ئیسلامی بووە،.پاشآن کراوەتە شارەداری شاری گەورەی تاران.هەروەها پۆستی گرینگیی جیا جیاشی هەر هەبووە. خاوەنی ژن ومنداڵە. بەڵام ژنی دووهەمیشی هێناوەبە ناوی (میترا استاد) کە کوردە تەمەنی ئەو ژنە روخسار جوانە لە نەجەفی زۆر کەمترە یانی ئەو کابرایە بە باوکی دەشێ. بۆخۆتان لە وێنەکەدا بیبینن.
دەنگۆیەکی بە هێز هەیە کە ئەو ژنە وەک ناویان ناوە پەڕەسێرکە (ژنە لەشفرۆشەکان) بە مەرامی تایبەت ناردراوەتە لای نەجەفی شارەدای پێشووی تاران. بۆ ئەوەی لە ماڵی تایبەتی خۆیان بە دانانی کامێرای نەهێنی لە کاتی سێکس کردنیان  فیلم و ویدئۆیان لێهەڵگرن بۆ ترساندن ومل کەج کردنی نەجەفی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەکاری بێنن و مافیای ئەوکارەش هەرچی بە نەجەفی گووت بە قسەی بکەن! وەک تاقمێک لە بەرپرسانی باشووری کوردستان.
دووحەوت و لەوەی پێش نەجەفیان هێناوە سەر تیڤی، دانی بە کوشتنی ژنەکەی (میترا استاد ) هێنا وگووتی لە ژووری حەمامدا بە دەمانچە کوشتوومە. ئێستێ پەروەندەکەی لە دادگایە و بنەماڵەی میتڕاش داوای (قساس) دەکەن.لە ئایینی شێعەدا قساس یانی بکوژیان قاتڵ دەبێ بکوژرێتەوە. بە باوەڕی من چون ئەو ژنە کوردە پێموانییە یاسای قساس جێ بە چێ بکرێ.
ئێستێ مشتوومڕێکی بە ‌هێز لەلایان کار بەدەستەکانی کۆماری ئیسلامی چێ بووە، کە میتڕاش هەمان پەڕەسێرکە یا لەشفرؤشێک بووە، کە بە ئامانج مێردی بە نەجەفی کردوە تا بەڵگەی لە سەر کۆکاتەوە و دەمکوتی بکا و مافیاش هەرچی پێی خۆش ىێ بە نەجەفی بیکا. پەڕەسێرکەکان هەر لە ئاسمانی تاران هەڵنەفڕێون. ئاسمانی باشووری کوردستانیشیان تەنیوە هاتوونە خزمەت بەرپرسە دزەکانی داوێن پیسی سلێمانی و هەولێر، فلیم و ویدئۆیان لێ گرتراوە بۆ رۆژی خۆی هەرکات فززەیان بێ  بۆیان لە قاو دەدەن. بەڵام بەشێک لەو بەرپرسانە زەحمەتیان کێشاوە بۆ خۆیان چوونەتە لای پەڕەسێرکە لەشفرۆشەکان، لەوەێ فیلم و ویدئۆیان لێ هەڵگرتوون.
هیوادارم رۆژێک بگا کە ئەو رازە بڵاو بێتەوە و خەڵكی وەزاڵە هاتووی باشووری کوردستان زیاتر ئەو فاسیدانە بناسن.

تێبینی:
لە رۆژی  7 / 6 / 2019  لە سەر مێدیایەکی فارسی زمان بە ناوی ئێنتڕناسیوناڵ کە لە هەندەران وەشانی خۆی درێژە پێدەدا لە بابەتی پەڕەسێکەکان بە وردی شیکردنەوەی بۆ کردووە، بۆیە زۆربەی دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کەوتوونەتە داوی ئەو ژنە لەشفرۆشانە،  کە فیلمی سێکسیان لە سەر تۆمار کراوە. هەر بەو هۆیەشە کە ئەمانە  بوونەتە نۆکەر و  گوێلەمستی کۆماری ئیسلامی، دەزانن ئەگەر فززەیان بێ ئەو فیلمانەیان بۆ بڵاودەکەنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە