لەهاتوودا رۆژهەڵاتی کوردستان چی بەسەردێ؟

Tuesday, 11/06/2019, 10:17

11866 بینراوە


ئەوجاریش ئەمیر قازی!
ماوەیەک لەوەی پێش لە رووپەڕێ کوردستانپۆست بابەتێکم خوێندەوە کە باسی یەکێک لە بێ ئەخلاقیەکانی کەسێکی کردبوو کە سەر بە بنەماڵەی قازی محەممەدەولە رابووردوودائەندامی بەڕێوە بەریی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بووە.بەڵام لە بەرهیندێک کێشەی ناوخۆیی ئەو حیزبە کە وەک خۆرە جەستەی تەنیوە وجار جار سەرهەڵدەداتەوە لە حیزب ڕۆیی ورەنگە دەریش کرابێ.
لە یەکێک لە سەفەرەکانی قازی محەممەد بۆ شاری باکو لە ئازەربایجانی سۆڤیەتدابووکە باقرئۆڤ بە ڕاشکاوی داوای لە قازی گووت، کە بەرنامەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد بەئێمە جێ بە جێ ناکرێ،چون داوای کوردستانی گەورە دەکا.هیچ زلهێزێک رازیی نییە ،بڕۆن حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دامەزڕێنن وداوای خودموختاریی بکەن لە دەوڵەتی ناوەندیی ئێران!رەوانشاد قازی گەرایەوە وخەڵكی کۆ کردوە ئەوەی پێی گوترابوو بەخەڵكی گووت. خەڵكیش یەکڕاست گووتیان ئەوەی قازی محەممەد بیڵێ راستە وقەبوڵمانە.حیزبی دێمۆکڕات هاتە راگەیاندن ویەکەم کەسیش وەک سکرتێر هەر خودی قازی محەممەد بوو.
لەو کاتەوە تا ئەوڕۆش بنەماڵەی قازی لە وردودرشت یا مەزن، خۆیان بە میراتگرو خاوەنی ئەو حیزبە دەزانن.
وەها لە خۆ بایین وادەزانن هەر کەس پاشناوی قازی نەبی کورد نییە وتەنیا ئەوانن کە دەتوانن مافی خودموختاری وەربگرن.بە چاوی خۆ بەزلزانیی دەڕواننە خەڵكی هەژارو زەحمەتکێش. بۆیە هەر لەوسەردەمدا نیوەی زیاتری خاکی مهابادو چەندین گووند بە هی خۆیان دەزانی.لە دوای لە داردانی قازی ونەمانی کۆماریش ئەوەندەی دیکە منەتیان بە سەر خەڵكدا دەکرد.
مەلاکانی تاران هێدی هیدی شآروشارۆچکەوگووندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان گرتوە.حیزب ومیزبیش وردەوردە هەواریان کێچی هەڵێناوروویان دە مەرزەکان کرد. ئەو کات لە زنیک شاری سەردەشت کە پێی دەگووترا دۆلەتوو حیزبی ذێمۆکڕات خاوەن زیندان بوو کە بەشێک لە رەخنەگرانی خۆی لە زینداندا راگرتبوو!مامۆستا هێـمنی هەستناسک وکوردۆەروەریش لەوێ بەند کراوباا، چون قاسملوو ومەلاعەوڵای حەیاکی بە تۆمەتیی ئەوەی کە جاشی میللیە وسەرقافڵەی جاشآن وجاشە پیرەیە زیندانیی کرابو لە حالێکدا ئەو ناوانە شیاوی هێمنی نیشتمان پەروەر نەبوو.!

”زیندانی دۆلەتوووئەمیر قازی"
لەو شووێنە کە باسمکرد. ئەمیرقازیش لەوێ کاربەدەستو بەرپرسی حیزبی بوو.دەزانن ئەو زیندانە کێی تێدایە.بێکاری وشآرەزانەبوون لە سیاسەتوپلەوپایەودەسەڵاتی حیزبی کارەسات بەدووی خۆیدا دێنێ.چون وایاندانابوو کە خودموختاریی وەردەگرن ودەبنە شاولەسەرتەخت ڕۆدەنێن.وەک ئێستێی باشووری کوردستان.نەیاندەزانی خەباتو تێکۆشان کاری ئەوان نییە.بۆیە بێ ئەخلاقی وبێ ویژدانیی لێرەوە دەست پێدەکا.
کا... ئەمیرقازی هێدی هێدی ژێر زگی هێرشی بۆ دێنێ ودەفکریی چارەسەریی ناوگەڵی خۆی دەکەوێ. لە جیاتی تێکۆشان بۆ ئازادی تێدەکۆشێ بیربکاتەوە چۆن خۆی رەحەت بکا.لە دەوربەریی ئەو زیندانە وناوچەی دۆلەتووگووند هەیە کە گووندیی تێدا دەژین.
یەکێک لەو گووندانە بە ناوی / گۆڕە شێرە / لە شوێنی ژیانی ودارودەستەیە نزیک دەبێ.کائەمیریش هاتووچووی ئەو گووندە دەکاو ئاشقی کچێکی سادەدڵ وپاکی ئەو گووندە دەبێ.ئەو کچە دڵپاکەش وادەزانێ ئەمیر قازی بەڕاستیەتی ودەخوازێ ژیانی هاوسەریی دەگەڵ پێک بێنێ!بۆیە دڵی دەداتێو دەگەڵی جووت دەبێ. بەرپرسانی حیزبی بەو کارە دەزانن کە لەلایان بەرپرسێکی حیزبیی  دەستدرێژی کراوەتە کچێکی گووندی، زۆر زوو ئەمیر قازی هان دەدەن کە دەبێ لێرە بڕۆی بچی بۆ وڵاتی سۆئێد!ئەمیریش قاچی دەکاتە چوارقاچ وتێیدەقولێنێ بۆ سۆئێد. ئەوەی کە دەمێنێتەوە کچی بێ بەختو فریو خواردووی گووندی گۆڕە شێرە!
ئەوەش لەخردموختاریی وەرگریی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

” ئاریەن تی،ڤی وئەمیرگانکەر!”
رۆژی ٧/٦/٢٠١٩ لە سەر شاشەی ئاریەن تیڤی پڕۆگڕامێکم بینی کە باسی لە زمان دەکرد.گۆیا مەلاکانی تاران گووتویانە هەرمیرمنداڵێک لە ئیڕان زمانی فارسی نەزانێ وفێر نەبووبێ، گرفتی دروونی هەیە ومنداڵێکی کامڵ نییە!ئەوە بۆچونە جێگای سەرسووڕمانە. ئەوەی کە بۆ من گرینگ بووپێی تێكچووم یەكێک لە میوانەکانی ئەو بەرنامەیە بە سکایپ بۆ چەند خولەکێک بەشداریی کرد، گانکەرەکەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانێ ئێڕان بوو بە ناوی ئەمیر قازی!گۆیا ئەو گانکەرە زمانناسە وئاریەن تیڤیش پەکی لە سەر ئەو گانکەرە کەوتووە تا بێ شیکاریی لە سەر ئەو سیاسەتە هەڵەیەی کۆماری ئیسلامی بکاتەوە.کاتیك گوێم لە قسەکانی گرت بێزم لە کوردبونی ئەو گانکەرە هەستاوگوتم بڵێی بەرێوەبەرانی ئاریەن تیڤی ئاگایان لە دونیا هەیە یانژی خەڵك دەناسن؟رەنگە چون شۆرەتی قازیەوهی بنەماڵەی قازیە دەبی شانازیی پێوەبکەن کە بەشداریی ئەو پڕۆگڕامە بووە.لەوەش بترازێ ئەو گانکەرە ئێستێ کەسی یەکەمی حیزبێکە بە ناوی پاڕتی سەربەخی کوردستان!رەنگە هەر بۆ خۆی وچەند کەسی گێژی دیکە لە دەوری کۆ بوونەوە.دوارۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوانە بەڕێوەی دەبەن؟؟

”دووبۆچون"
کاتێک ئەو پڕۆگڕامەم لەسەر ئاریەن تیڤی بینی بابەتێکی کورتم لە سەر ئەمیر قازی لە فەیسبوکدا بڵاو کردوە.چەند کەس کۆمێنتیان لە سەر قسەکانی من نووسیبوو. لەو چەند کەسە کۆمێنتی دووکەسیان زۆر سرنجڕاکێش بون. ئەو دوو بەڕێزە لە سەرناوی خوازراوی / مەنگوڕ وساک / نەزەریی خۆیان لە سەر کەسایەتی وئەو رووداوەی کە کاتی خۆی ئەمیر قازی دەستدرێژیی کردبوو بۆ سەر کچێکی خەڵکی گووندی / گۆڕەشێرە / لە ناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان. من کۆمێنتی ئەو دووبەڕێزە وەک خۆی لێرەدابۆ خوێنەریی دوورناس وهوشیار دەنووسمەوە.

” کۆمێنتی یەکەم"
مەنگوڕدەڵێ: کچەکە خەڵكی گوندی گۆڕە شێرە وبۆئەوەی ئابڕووی کاک ئەمیر نەچێ. عومەرە سووتاوی گۆڕە شێری کچەکە لە یەکێک لە پێشمەرگەکان کە ئیسکۆڕتی / بادیگاڕد / کاک ئەمیر قازی دەبێت مارە کرد.چەکدارەکەش خەڵکی گووندی / گردباسکی / ناوچەی پیرانشارە کە ناوی / بایز / دەبێ مارە دەکەن!

” کۆمێنتی دووهەم"
ساک میکەل دەڵێ:
دەستەکانت خۆش بێ. زۆر راستە. من ئەمیر قازی زۆر لە نزیکەوە دەناسم. جا هەر ئەو ژنە منداڵی دەبێت دێتە وڵاتی سۆئێد وبە ئەمیر قازی دەڵێ: وەرە دەگەڵ من بە. ژنەکەت تەڵاق بدە. زۆریی دەگەڵ هەول دەدات. کاک ئەمیر قازی بە گوێی ناکات یانی بەقسەی ناکات.
ژنەکەش دێت بۆمبێکی بچووک لە ناو پاکەتێکی گەورە دادەنێ وژنەکەی ئەمیر کە پۆست دەکاتەوە دەبینێ پاکەتێکی تێدایە وناوی ئەویشی لە سەر نووسراوە! هەر کە پاکەتەکە دەکاتەوە ژنەکەی ئەمیر دەست بەجێ دوکوژرێت / بەداخەوە /.ئەم جار کاک ئەمیر شآیەع / دەنگۆبڵاو دەکاتەوە / دەکات کە ئەو بۆمبە لە سەفارەتی ئێڕانەوە ناردراوە.ژنەکەی نەیزانیوە کردوویەتیەوە وبە سەریدا تەقیوەتەوە. ئەوە بۆ ساڵی ١٩٩٥ بوو ئەگەر هەڵە نەبم. جا کاک ئەمیریش بۆ خۆی پەیوەندیی هەر لە گەڵ ئەو ژنەداهەر بووە.!

” دواڕۆژ چمان بەسەردێ"
لە حاڵی حازردا کەس نازانێ دەسەڵاتی تاران کەی بە جێمان دێلێ.وایدانێن کە ماوەیەکی دیکە تەشریفیان دەڕوا.هەر وەک شای ئێڕان چۆن ڕۆیی.تا ئێڕە جگە لە کورد دەیان حیزب ومیزبی فارسی وئازەری وعەڕەبی وبلووچی و کوردی و شاپەرەستو هەموجۆرەی رەنگاورەنگ لە راست وچەپ وەک قارچک سەر وەدەر دەنێن.
بە جورئەتەوە دەتوانم بڵێم هیچکامیان، هیچ ڕێکارێکی ستڕاتیژیکیان نییە داهاتووی وڵاتێکی وەک ئێڕان.وڵاتی ئێڕان وەک تورکی وعێڕاق وسووریەش نییە کە خاوەنی دوو نەتەوەی سەرەکین.لە ئێڕان  جگە لە پێنج نەتەوەی سەرەکی کەمینەی دیکەش هەن کە خوستەیان هەیەو دەبێ جێ بە جێ بکرێ.لە بواری ئایینیشەوە هەروەتر، جگە لە شێعە وسووننە ئایینی چووک ومەزنی دیش هەن کە بەو باوەڕە دەژین کە ئیمانیان پێی هەیە.
لێڕە من زیاتر جەخت لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەمەوە.ئەو بەشە لە وڵات خاوەنی حوسێن یەزدانپەناکان وئەمیرقازیەکان ودێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان وحیزبە ئیسلامییەکانن.بێ گومان حیزبی دیکەش سەروەدەر دەنێن.لەوەش بترازێ دەست تێوەردانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش ناىێ لە بیر بکڕێن. لە هەموویان مەترسیدارترن.
تابڵۆی ژیانی خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانم لە بەرچاوە.هیچ پسپۆڕێکی شەڕی مەزنی جیهانیی ناتوانێ ئەو تابڵۆیە بێنێتە بەر چاو.هیچ پسپۆڕێکی شارەزای ئاشتیی جیهانی ناتوانێ بڕیار بدا کە خوێناویترین شەڕی ناوخۆیی لەو بەشە لە وڵات ڕوونادا.ئەو حیزبانەی کە داوای دێمۆکڕاسی ومافی رەنجدەروزەحمەتکێش دەکەن، ساڵهایە لە کەمپەکاندا کێشەی ناوخۆیی خۆیان بۆ چارەسەر نابێ!چۆن دەتوانن بەرەنگاریی دەسەڵاتی داهاتووی ئێڕان ببنەوە؟ چۆن دەتوانن کۆمەڵگایەکی ١٠تا١٢ میلیونی لەو بەشە لە وڵات بەڕێوە بەرن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە