KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
ئەمریکا بڕیاری دا دژی ئیران هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە بکات
Tuesday, 18/06/2019, 10:11
33618
بینراوە
لە میدیا جیهانییەکان هاتووە کە:
دوای ئەوەی ئەمریکا بە ڕوونکردنەوەکانی ئیران دەربارەی هێڕش بۆ سەر دوو کەشتی بازرگانی لە ئاوی عەمان نەگەیشتە قەناعەت، بریاریاندا کە هێزی زیاتر دژ بە ئیران ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات کە پێکهاتووە لە ١٠٠٠ کەس شارەزا لە بەرگری هێڕشی ئاسمانی، دەریای و زەمینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەجێی وەزیری بەرگری ئەمریکا پەتریک شەنهان گوتی " هێڕشەکانی ئەو دوایەی ئاوی عومان بە بەڵگەوە سەلمێندرا کە ئەو هێرشانە لەلایەن ئیران و هاوپەیمانەکانی ئەنجامدراوە کە بەرژەوەندییکانی ئەمریکایان لە ناوچەکەدا خستۆتە مەترسی.
پێش بانگەوازی بریارەکەی ئەمریکا بۆ ناردنی هێزی زیاتر، پینتاگۆن کۆمەڵێک وێنەی بڵاوکردەوە کە بەلەمێکی ئیرانی لە یەکێک لە دوو کەشتیە لێدراوەکە لوغم دەگوازنەوە
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost