چەخماخەی مەزنی خۆریی (Solar flash)

Saturday, 29/06/2019, 7:16

11122 بینراوە


ڕووداوی بەرزبوونەوەی ئاستی چڕی گشتی (Solar flash)
خۆرەکەمان خەریکە چەخماخەی مەزنی خۆی دەدەکات،ئەویش کە هەموو 25,920 ساڵ جارێک ڕوودادەت ئەم ڕوداوە ناو دەبرێت بە سووڕە مەزنەکە.
ئەم چەخماخەیە لەلایەن هەموو شارستانیەتە کۆنەکانەوە زانراوبووە،زۆرینەیان لە مێژووە تۆمارکراوەدا باسیان لێوە کردوە. بۆ نمونە لەنووسراوەکاندا باس کراوە بەناوی ئاگری سامڤاراتاکا، فراشۆکێرێتیم ئێکپایرۆسیس، وە ئاگری یوگا.واتە هیندیوزمەکان،بودیزیەکان، مایاکان، سۆمەریەکان و یۆنانی کۆن باس کراوە.
ئاشکراکەرەکانی پڕۆگرامی نهێنی بۆشایی ئاسمان،ئەم زانیاریانە دەزانن دەربارەی ئەم ڕووداوە و پشت ڕاستی دەکەنەوە، کەوا هەروەکو کۆمەڵە خۆری ئێمە ئێستا تێپەڕ دەبێت بەناو نواچەیەکی چڕی وزەیی لە گەلەئەستێرەکەدا، وزە دەرخواردی خۆر دەدات، بارگاوی دەکات تا بڵاوببێتەوە لە ڕووداوێکی درێژی، گەردوونی کە ناوی دەبەن بە چەخماخەی مەزنی خۆری.
ئەم وزەیە زەوی و ئاگایی هەموو بوونەوەرەکان پاڵ دەنێت بۆ ناو ڕاستەقینەی چڕییەتی چوارەم و پێنجەم – 5D.
ئەمە بەشێکە لە پڕۆسەی بەئاگا هاتنەوە لە بوون بە شارستانییەتێکی 5D کاتێ توانا بەرزبوونەوەکان وەکو تەلەکەنیسس (جووڵە بە بیر) و تەلەپاثی (پەیوەندی بە بیر) باون بەهەمان شێوەی توانانکانی دەرخستی تەنەکان، فڕین بەناو هەوادا، وە تێپەڕبوون بەناو مادەدا.
شارستانییەتەکەمان دەگوازرێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگایەکی زۆردرووری – ئێستا دەتوانرێت گەشت بکرێت بۆ دەرەوەی گەلەئەستێرەو گەردون بەناو بۆشایی و کاتدا لەگەڵ پەیداکردنی خاڵی سفری، تەکنەلۆژییەکانی وزەی ناکۆتا کە ڕێگەی گەشتی دژە-کێشکردن دەدەن.
ئاشکراکەرەکانی پڕۆگرامی نهێنی بۆشایی ئاسمان بوونی تەکنەلۆژی لەم شێوانەیان پشت ڕاست کردۆتەوە و ئەوان دژی کەباڵ کاردەکەن بۆ دەستەبەر کردنی ئەم تەکنەلۆژیانە بەخۆڕایی بۆ مرۆڤایەتی. هەڵبەتە ئەوان خۆشیان لەبەکار هێنانی ئەم تەکنەلژیایەدا بەشدارن وەک هێزی ئاسمانی و هێزی دەریای و هێزی زەمینی مارێنز و دەزگا نهێنیەکان.
گنگترین شت بیکەیت بۆ خۆئامادە کردن بۆ ئەم چەخماخە مەزنە خۆرییە بریتییە لە بەسەر بردنی کات لە مەدیتەیشن، جەختکردنەوە لەسەر بیرۆکەکانی ئاشتی، میهرەبانی، وە لێبوردەیی، وە بزانە کەوا هەموو جیهان بەهەمان شێوە هاوکارە لەگەڵتدا.
چەند ساڵێک لەمەوبەر کە نیشانەکانی ئەم چەخماخە مەزنە دەرکەوت زۆرێک لە بونەوەر لە کۆمەڵی خۆری ئێمە دەرکەوتن، یەکێک لەو جۆرە کە بە بلو ئەیڤیەن ناسراوە و لە چری شەشەمەوە هاتون، ئاماژەیان بە گۆڕاناریەو گرنگی گۆڕانکاریەکان داوە...
درەیکۆکان کە سەرکردەی ڕەپتیلیەنن و زۆریك لە مرۆڤە باڵا دەستەکان وەک کۆیلە کاریان بۆ دەکەن لەسەر زەوی، ئەمانە بەرگەی ئەم چەخماخەیە ناگرن بۆیە داوای ڕێکەوتنیان کردوە لە بونەوەری جۆری بلو ئەیڤیەن لە ڕێگای ئەو مرۆڤانەوە کە لە پڕۆژە ڕەشەکاندا کار دەکەن، تاوەکو ڕێگایان بدرێت ئەم کۆمەڵی خۆرەی ئێمە بە جێ بهێلین، لە بەرامبەردا ئامادەن ناوی هەموو مرۆڤە کۆیلەکان ئاشکرا بکەن..بەڵام بلو ئەیڤیەن هیچ ڕەزامەندیەکی دەرنەبڕیوە تاوەکو ڕێگا بدات درەیکۆکان ئەم گەلە ئەستێرە بە جێ بهێڵن.. لە کۆتایدا درەیکۆکان دوبارە داوایان کردوە کە تەنها دوو کەشتی ئاسمانیان زەوی بە جێ بهێڵێت ئەویش شاژنی درەیکۆکانی تێدایە..ئەم داوایەش تا ئیمڕۆ ڕەتکراوەتەوە..

Blue Avian
بوونەوەرانی Blue Avian کە پەیوەندیان هەیە لەگەڵ پڕۆگرامی نهێنی بۆشایی ئاسمان, بەهەمان شێوە ئاماژەیان بە گرنگی ئەم پەیامەداوە تاوەکو هەموومان بتوانین بگوازرێینەوە بۆ ڕاستەقینەیەکی 5D بەدرێژایی "باشترین ڕاستەقینەی کاتهێڵ."
ئەم چەخماخەیە وەک ئەوە وایە سوڕی خۆر و هەسارەی زەوی دێتە کۆتایی و دوبارە دەژێتەوە ، هەمان سوڕ بۆ مرۆڤەکانیشە، واتە هەر ڕۆحێک ٢٥،٩٢٠ ساڵ لە سوڕێکدا دەژی،  هەموو جارێک کە دەژیت دروستکەر لە تۆوە فێر دەبێت ، نمونە تۆ چۆن دەژیت، چۆن بڕیار دەدەیت چی دەکەیت لە کاتی فەقیری، لەکاتی دەوڵەمەندی، لە کاتی دەسەڵاتدارێتی و لە هەموو کاتەکانی تردا کە تۆ تاقی دەکەیتەوە لەو سوڕەدا کە ٢٥،٩٢٠ ساڵ دەخاێنێت.. لێرەشدا کارما ڕۆڵی کاریگەری هەیە، واتە هەر مرۆڤێک چاکە بکات و باش بێت لە ژیانیدا ئەوا بێ یەک و دوو دەجێتە چڕیەکی تر لە ژیاندا.. ئەو مرۆڤانەی کە خراپەکارن و دەسەڵاتەکانیان بە خراپی بەکار دەهێنن ئەوانە لەم چەخماخەیەدا لە ناو دەچن و دەبێت دوبارە لە سوڕە کۆنەکەدا ٢٥،٩٢٠ ساڵی تر بەسەر ببەن..
ئەمەش فێرمان دەکات تا باش بین تا چاکە بکەین لە سودوی خۆمانە بۆ بەرز بونەوە لە سوڕەکانی ژیان..ئەوانەی خراپەکارن لە نا و کۆمەڵگادا جگە لەوەی لەناو کۆمەڵگادا کەسانی نەخوازراون بە هەمان شێوە لە گەردونیشدا سزا دەدرێن..
ئایا ئەم چەخماخەیە بە چاو دەبینرێت ؟
بەڵێ ، شێوازی بینینەکەی جوانیەکی بێ ڕادەی هەیە و تا ئێستا کەم مرۆڤ ئەم تیشکە جوانانەیان دیوە..ئەم تیشکە وەک ئاڕۆڕا وایە  و ئاڕۆڕاش تەنها لە جەمسەرەکانی زەوی دەبینرێن..

Aurora
واتە ئێستا دەزانین کە هۆشداری کۆکراوەمان بڕیار دەدات چ کاتهێڵێکی نەرێنی یاخود ئەرێنی دەردەچێت لەم هەوڵانەی کە بە کرداری مەدیتەیشنی بەکۆمەڵ دەیکەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە