گۆنگرێسمانە ئەمەریکیییەکان سەلماندیان، کە مورسی کوڕە گەورەی سی ئای ئەی بووە

Thursday, 20/06/2019, 21:55

46813 بینراوە


لە سەرەتاوە هەر کاتێک ئاینەکان دەسەلاتیان گرتبێتە دەست، هەمیشە هاوشانی دیکتاتۆر وخوێنخۆرەکان سەنگەریان لە چەوساوەکان گرتووە، تەنانەت لە بتپەرستی تا دەگاتە ڤایکینگەکان، چوونکە پەنایان بۆ شەڕ بردووە بۆ سەپاندنی بیرۆکەکانیان، ئاخر ڤایکینگەکانی وەک ئیسلامیەکان، کە ویستیان پاریس بووستێنن، کە سەرکەتوونەبوون پاش مانگێک لە ئابڵۆقەدانی پاریس، شەڕەکەرەکانیان تاوانبارکرد، گوایە شەڕکەرەکان بە گیانی جیهادە نەهاتوون، بەڵکوو زیاتر خەمی دەسکەووتیان بووە. هەر ئاوا وەک لە قورئانیشدا هاتووە، کە شکستی شەڕکەرە ئیسلامیەکان لە شەڕی "بدر"دەخاتە ئەستۆی شەڕکەرە ئیسلامییەکان، چوونکە شەڕکەرە ئیسلامیەکان لە جیاتی درێژەدان بە شەڕکردن، خەریکی چەک کۆکردنەوە بوون.
لەو دوو نمونەیەی سەرەوە دەگەڕێنەوە بۆ "مەکە و ڤاتیکان" لەو چرکەساتەوە کە ئەو دوو شارە بوونە ناوەندی دەسەڵات، بوونە ناوەندێکی بڕیار دەرکردنیكی خوێناوی و کوشتن و بڕین. "مەرادۆنا" ئەڵێ پاپای ڤاتیکان بە گۆچانەکەی دەستی پڕ لە زێڕ بوو، کەچی بۆ هەژاران دەپاڕێتەوە، تەنانەت جەنگیز خانیش پاش ئەوەی دەریایەک خوێنی لە پاش خۆی بەجێهێشت، لەسەرە مەرگدا ووتی: کارێکم نەکردوە کە دژ بە خواستەکانی  خوا بێت. ئێمە باسەکەمان لەسەر ئیسلامە، بۆیە پێوست ناکات زیاتر لەسەر ئاینەکانی دیکە زیاتر شۆڕ ببینەوە، کە هەرلە سەرەتای ئیسلامەوە 3 کەس لە جێگرەکانی محەمەد کە بە خەلیفەی ئیسلام ناسراون (عومەر، عوسمان، عەلی) ئەوانە بە چەقۆ کوژران، ئەو ڕێچکە خوێناوییە درێژەی کێشا، هەتا ئەم چرکە ساتەی ئەمڕۆش دڕێژەی هەیە، هەر پاش دەرکەووتنی ئیمپریالیزمی نوێ لە دوو سەدەی رابردوودا، بەتایبەت لە کاتی تێکشاندنی "عوسمانیەکان" و پارچە پارچەکردنی ووڵاتانی ژێر دەسەڵاتی تورکەکان، ئیتر ئینگلیزەکان و وولاتانی دیکەی ئەوروپی سەدان شێخ و ئەمیریان هێنایە پێشێ، گوایە نەوەکانی محمەدی کوڕی عەبدوڵان، ئەمانەیان بە ووڵاتانی ئیسلامیدا بڵاوکردەوە، شێخ و پادشاکانی کەنداو تا دەگاتە محەمەد شەشەمی شای مەغریب نموونەی ئەو کەسانە، هەر لە دروستبوونیانەوە وەک جێگرێکی کۆنسوڵی بەریتانی کاریان کردووە، تا ئەمڕۆش زۆربەیان دەسەڵاتیان درێژەی هەیە، ئەمانە بوونەتە ژیلەمۆی شەڕی ووشتری نیوان ئایشەی هاوسەری محمەد و عەلی مامی محمەد کوڕی عەبدوڵا، بینیمان لە نزیکەی100  ساڵی ڕابردوودا ئینگلیزەکان دەسەلاتی سیاسیاندایە دەست"سونیەکان" لە ئێران و عێراق، هەرچەندیش شیعە زۆرینەبوون، بەڵام لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا جێگۆڕکێیان بە دەسەڵات کرد، ئەمجارە شیعەکانیان هێنایە پێشەوە، ئەم کارەیان بەسەرپەرشتی " لۆرانس عەرەبی و هەمفەر" ئەنجامدا و هەرچۆنێش پیلانیان بۆ داڕشت هەرواش ئەنجامەکەی بوو.( لۆرانس عەرەبی و هەمفەر) دوو پسپۆڕی یەکەم سەربازیی و دوومیشیان سیاسی بوون.
هەروەکوو هەموومان بەدیدی خۆمان دەیبینن، کە ترامپ پارساڵ هات و لە سعودیە 500 ملیارد دۆلار (نیو ترلیۆن دۆلار) لەگەڵ خۆیدا بردەوە، ئەم پارەیە کەم نییە و خەیاڵییە، بەبێ ئەوەی ئەمەریکا دەنکە شقارتەیەک بدات بە سعودیەکان، کێشیەکی قولێشی خستە نێوان سعودیە و قەتەرەوە، واتا ئەمریکا بەوە تێری نەخوارد کە شیعە و سونیەکان بدەن بەگژ یەکتریدا، بەڵکوو کێشەشیان بۆ دروستکردن، سونەیەکانیشیان کرد بە چەندین بەشەوەوە، شیعەکانیش بەهەمان شێوە، ئەم پلانەیان بە ئاشکرا لە باشووری کوردستان بە زەقی بەدی دەکرێت، هەروەک هەموو دەزانین کورد ١٣٧٥ ساڵە بۆتە ئیسلام، کەچی بەم شێوازەی ئەم ٣٠ ساڵەی ئیستامان نەبیستووەو نەدیتووە، چوونکە دەیان جۆری ئیسلامی سیاسیان هێنایە نیشتیمان، ئیتر هەر لە سەلەفی ساڵح و ناساڵح، یەکگرتووە، ئیخوانی، جیهادی، موسڵمانی تووندڕە و میانڕەو، تەنانەت سەدان جۆری نوێژکردنیشان هێنایە پێشەوە، یەکێک ئەڵێ دەبێت پێجووت بکەی، ئەیتریان ئەڵێ موسڵمانان دەبێت لەکاتی نوێژکردندا پێکانیان بەیەکەوە بێت، یەکێک ئەڵی بە با بەربوونێک دەستنوێژ دەشکێت، ئەویتریان ئەڵێ نەخیر وانیە، بەئاشکرا ستایڵی سەرپۆشەکان دیار و ئاشکران کە کامیان سەرپۆشی عوسمانیە نوێکانە، یان ئەویتریان سەر بە دۆلارەکانی سعودیەیە. لەژێر سایەی ئەم گروپە نوێیە ئیسلامیە سیاسیەشدا کۆمەڵێکی دیکە لە جادوگەری شەلاتی وەک قارچک قووت بوونەوە، لەوانە حاجی لێزەر، گوایە بەچاوی ئاسایی گورچیلە دەبینێت، گوایا لەهەر لەپاش حەجکردنەوە خوادا ئەو بەهەرەی پێبەخشیووە، بە چاوترووکاندن بەردی گورچیلە دەبینێت، یان مەلاعەلی کەڵەک کە شێرپەنجە و  ئایدز کە دوو نەخۆشی کوشندەن و هێشتا چارەسەری تەواویان نەدۆزراوەتەوە، ئەم مەلا ساختەچییە دەڵێت من چارەسەری دەکەم،  یان سەدان شەلاتی وەک عەبدول لەتیف سەلەفی، مەلا مەزهەر، مەلا هاوڕێ، کە خودی خۆشیان قەشمەریان بە لێدوانەکانی خۆیان دێت، لەگەڵ ئەوەشدا بوونەتە خۆرەی مێشکی خەڵکە هەژارەکە و بە ئاشکرا پاڵپشتی خۆیان بۆ خوێنخۆرێکی وەک ئەردۆغانی فاشی دەردەبڕن. ئەوەی کە شایستەیە خۆیان خۆێان بەدرۆ دەخەنەوە، گوێ لە عبدولەتیف سەلەفیبگرە کە چۆن خۆی بەدرۆ دەخاتەوە.

بەداخەوە، دەسەڵاتە مافیاکەی کوردیش، کە فەرمانی پێدراوە، رێگا بەم ئیسلامانە بدات و پەرە بسەنن، ئەوانیش  تاوانباری سەرەکین کە ڕێگەیان بەم ساختەچیی و گەجەر و گوجەرانە داوە، ڕێگەیان خۆشکردووە بۆ گەوجاندنی خەڵک،  خەڵک بەو سادەییە لە خشتەبەرن، ئەگینا ئەوە ئازایەتی مەلا کرێکار و عبدولەتیف سەلفی نییە، کە خەڵکی سادە گوێیان بۆ دەگرێت.
هەروەکو ئینشتاین ئەڵێ دوو دیاردە بێسنوورە: (حماقەتی مرۆڤ) و (قوڵای گەردوون).
مرۆڤ هێندە ئەحەمەقە تەنانەت نەک مەلا، بەڵکو مانگاشیان کردووە بە خوا و دەیپەرستن.
سەیری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن:

ئەوەتا ببینن، کە  لە ووڵاتێکی وەک هیندستان خەڵک مانگای قوڕبەسەر دەکاتە چرای ڕوشنایی شەوە زەنگی ژیانی، مانگای فێرکردووە کە دەستی بەزەیی بەسەر پشتیدا بهێنێت.
لە ئاستی باڵاشدا، ئەوا هیچ گوومانێکمان نیە، کە سەراپای سەرۆک و کەسانی بڕیار بەدەستی بەتایبەت خۆرهەلاتی ناوەراست بە بێ پرسی" سی ئای ئەی" ناوێرن تەنانەت بچنە دەرەوەی ماڵەکانی خۆیان، ئەگەر پێچەوانەی سی ئای ئەی جوڵانەوە ئەوا جارەنووسیان وەک لیبیا و سوریا و عێراق دەبێت، هەرچەند هیچ سەرۆکێک هێندەی سەدام بۆ بەرژەوەندی ئیمپریالیزم کاری نەکردووە، چوونکە ئەوە سەدام بوو کە توانی دوا قومبەلەی ئەمبارکراوی ئەمبارەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا بخاتە بازڕەو بیان فرۆشێت، لەهەمووشیان دیاریتر هیلاری کلینتۆن بە ئاشکرا باس لەوە دەکات کە خۆیان بنلادنیان دروست کرد، بۆ دژایەتی سۆڤێت، هەرخۆشیان تۆپاندیان.
لە باشووری نیشتیمانیش هێندە بەس کە نووسەرێکی ئەڵمانی ئەڵێ نەوەکانی سەلاحەدین کەمەبەستی سامی عەبدولڕەحمانە لەیەک کاتدا سیخوڕی بۆ شای ئێران، موساد، سی ئای ئەی کردووە، تەنها بۆ بیرهێنانەوە خومەینی ویستی مەسعود و ئیدرس لە سێدارە بدات دوای ڕووخاندنی شای ئێران، ئەوە بەهەشتی بوو فریا کەوت و لە خومەینی پارایەوە کە لە سێدارەیان نەدا، چوونکە سبەی پێیوستیان پێیان دەبێت، بۆ لێدانی کوردەکان خۆرهەڵات، سیخوڕی جەلا تاڵەبانیش شاراوە نیە، کە هەرپاش داگیرکردنی سەفارەتی ئەمریکا ساڵی ١٩٧٩لە تاران، ٧٥ کیلۆ بەڵگە لەسەر سەرکردەکانی کورد دۆزرایەوە، یەکێک لەوانە ئەڵێ کەدەبێت جەلال تالەبانی بەزووترین کات بگەڕێتەوە کوردستان چوونکە بلەی ئەحەڕەش نەخۆشە ئەگەری مردنی زۆرە، چوونکە لە ئێران عێراق چەپ کۆمەنیزم بەرەو هەڵکشانن، بۆیە بوونی جەلال تالەبانی لەم کاتەدا پێویستە.
مەبەستی سەرەکی ئەم نووسینەمان لەسەر مردنی  محمەد مورسی سەرۆکی لەکارخراوی میسری پێشووە، کە بە مەلا مستەفای دەبەستمەوە، ئەوەش بە بیرتان بهێنمەوە، کە کاتێک مەلا مستەفا ووتی کاری من تەواو بوو، ئەو لەسادەیی و ناووشیاری خۆیەوە وای ووت، بەلام چوونکە خەڵک شیکاری فەلسەفیانەی بۆ دەکەن، بە هەڵە شیکاری دەکەن، مەلا لەوپەڕی سادییەوە ئەڵێ کاری من تا ئێرەبوو، ئیتر کۆتایی هات، واتا ماموریەکەی ئەوە بوو کە ئاشبەتاڵ رابگەیەنێت، ماموریەتی مورسی وەک ئیخوانێک کەبەدرێژای سەدەی رابردوو نوێنەرایەتی (CIA) کردووە، زۆر لەوە گەورەتربوو کە بەو سادەییە لە زینداندا خۆی ببینێتەوە، ئەوە سیسی عبدوفەتاح بو بە یارمەتی ڕوسیا و چین و ئیران توانی پیلانە نوێکەی سی ئای ئەی پووچەڵ بکاتەوە، هەروەک خوودی هیلاری کلینتۆن ددانی پیادا ئەنێت کە سەردانی 120 وولاتی کرد، تا ڕەزامەندی بەدەست بهێنێت بۆ دامەزراندنی ووڵاتێکی ئیسلامی سەلەفی لە میسر، بەڵام ئەفسووس کوردی ناحاڵی بۆ مەرگی مورسی دەگری. وەکو بەڵگە ئەو بەڵگەیە گوێ لێبگرە.
لە دانپایانانەکەی هیلاری کلینتۆن گرنگتر، دەنگ نەدانی ٥٣٥ کۆنگرێسمانی ئەمەریکایە کە دەنگیان نەدا کە بوودجەی هاوکاری پۆڵ و سەربازی داعش وگرووپە ئیسلامیە توندڕەوەکان ڕابگرن، لە کۆی ٥٤٨ ئەندام کۆنگرێسمان تەنها ١٣ کەسیان دەنگیدا کە یارمەرتیەکان بۆ داعش و هاوشێوەکانی ڕابگیردرێت.
ئەوەی جێگای ڕامانە، ئەم ڕاپرسیەی کۆنگرێس بەدزیەوە ئەنجام نەدراوە، بەڵکوو سەراپای ئەمەریکیەکان ئەو راپریسەیان بە چاوی خۆیان بینی،کەچی هیچکامێکیان جگەلە و١٣ ئەندام کۆنگرێسە نقەیان لێوە نەهات، نەک هەر ئەوەش بەڵکوو ئەوروپاش نقەی لێوە نەهات کە بڵێ ئەرێ ئەمەریکا ئێوە پڕوپاگەندە دژی تیرۆری ئیسلامی تووندڕەو دەکەن، ئەی ئەمەیان چیە کە لەسەدا٧٩،٨ دەنگ نادەن بۆ ڕاگرتنی یارمەتی داعش؟
دەق و ناوخنی ڕاپۆرتەکە دەیسەلمێنێت کە یارمەتی مادی و مەعنەوی داعش پێشتر هەبوو، ئایا ئێستا ئەو یارمەتیە ببڕن یانا، بەلام ٩٧،٨ دەنگیان نەدا کە بیبڕن.
دەڤەرەکەی خۆمان ئەوەیان هەر هیچ، چوونکە هێشتا سنی مەزهەبەکان نکوڵی لە بوونی "هەمفەر" دەکەن، بەڵام شیعەکان جەخت دەکەن، کە ئیخوانەکان دەستکردی "هەمفەر و لۆرانسی عەرەبیە" 
کلیکی ئەو وێنەیە بکە:
 
لەو لینکەی خوارەوەش  تەواوی ئەو ڕاپۆرتە ی کە  باسمان لێوەکرد بەزمانی سویدی ببینە، بە دوایدا ڤیدێۆکەی سەرەوەش سەیر بکە بە زمانی ئنیگلیزی: 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە