هەموو شتێک وزەیە و بە هێزی بیرۆکەکانمان کۆنتڕۆڵی دەکەین

Saturday, 22/06/2019, 16:31

9620 بینراوە


خەڵات وەرگرەکانی نۆبڵی فیزیا، بەبی گومان، سەلماندیان کەوا جیهانی فیزیایی زەریایەکی گەورەیە لە وزە کە بەرجەستە دەبێت و بەرجەستە نامێنێتەوە لە ماوەیەکی زۆر زۆر کەمدا، دووبارە و دووبارە بەبەردەوامی. هیچ شتێک ڕەق نییە. ئەمە جیهانی کوانتەم فیزیکەکانە.
سەلماندیان کەوا بیرۆکەکان بەرپرسیاری هەڵگرتنی گۆڕانکاری هەمیشەیی بواری وزەن بەیەکەوە لەڕێگای شێوەی تەنەکان کە دەیانزانین.

کەوایە بۆچی کەسێک دەبینین، لە جیاتی تروسکە هێشووی وزە؟

بیر لە ڕۆڵی فیلمێک بکەرەوە. فیلمێک کۆکراوەی نزیکە 24 چوارچێوەیە لە یەک چرکەدا. هەر چوارچێوەیەک لەوەی تر جیاکراوەتەوە بە بۆشایی بچووک. بە بەراورد بە خێرایی ئەم چوارچێوانە دەگۆڕێن لەگەڵی، چاومان فێڵی لێدکرێت و وەکو فیلمێکی بەردەوام دەیان بینێت.
بیر لە تەلەفزیۆن بکەرەوە. تیوبی کاثۆد تیوبێکی سادەیە بە کۆمەڵە ئەلیکترۆنێکەوە کە بەر شاشەکە دەکەون لە ڕێگایەکی دیاری کراوەوە، کە خەیاڵی شێوە و جووڵە دروست دەکەن.
بەهەرحاڵ، بەم شێوەیە هەموو تەنەکان دروست بوون.
پێنج هەستی فیزیاییمان هەیە (بینین، بیستن، دەست لێدان هەست کردن، بۆنکردن و تامکردن). هەر یەک لەم هەستانە مەودایەکی دیاری کراوی هەیە (بۆ نموونە، سەگێک مەودای جیاوازی دەنگ دەبیستێت وەکو لە خەڵک؛ مارێک شەبەنگێکی جیاواز دەبینێت وەکو لە ئێمە، وە هەروەها). بە واتایەکی تر، هەستەکانمان هەست بە وزە دەکەن لە خاڵێکی دیاریکراوی چەسپاوەوە و بەم شێوەیە وێنەکان دروست دەکەن لە تێڕوانینی ئێمەوە.
بەڵام ئەمە نە دەقیقە و نە تەواو. ئەمە تەنها  لێکدانەوەیەکە.
هەموو لێکدانەوەکانمان لەسەر "نەخشەی ناوەکی" ئێمەوە بۆ ڕاستەقینە بنیات نراون، بەڵام ڕاستییە ڕاستەقینەکە نین. "نەخشەی" ئێمە دەرەنجامی ئەزموونی کۆکراوەیە لە ژیانی تایبەتیمان.
بیرۆکەکانمان پەیوەندیان هەیە لەگەڵ ئەم وزە نەبینراوە و ئەوان بڕیاردەدەن چ شێوەیەک وەردەگرێت. دەتوانن بە تەواوی گەردوون بگۆڕن "تەنۆلکە دوای تەنۆلکە"، بۆ دروستکردنی ژیانی سێ دوری ئێمە.
سەیری دەوروبەرت بکە.
هەموو شتێک کە دەیبینیت لە جیهانی فیزیاییماندا بە بیرۆکەیەک دەستی پێکرد کە بەردەوام گەشەی کرد تاوەکو بەرجەستە بوو بۆ تەنۆلکەی فیزیایی لەڕێگای زنجیرە هەنگاوێک.
تۆ بەڕاستی دەگۆڕێیت بۆ باوترین بیرۆکەکانی خۆت.
ژیانت بووە بەوەی کە هێناوتە بەرچاوت و بڕوات پێی هەبووە.
جیهان بەتەواوی ئاوێنەی تۆیە، ڕێگەت دەدات ئەزموونی هەموو شتێک بکەیت کە بڕوات پێی هەیە ڕاستییە لەم ڕووتەختە سێ دووریەدا... تاوەکو دەیگۆڕیت.
فیزیای کوانتەم پێمان دەڵێت کەوا جیهان نەگۆڕ نییە وەکو ئەوەی دەردەکەوێت. لە جیاتی ئەوە، شوێنێکی جووڵەی جێگیرە کە تاکی ئێمە و بیرۆکە کۆکراوەکانی ئێمە بەردەوام دروستی دەکەن، دەیڕووخێنن، وە دروستی دەکەنەوە. ئامێرێکی خەیاڵییە کە بەردەوام لە جووڵە دایە لەوەتەی دەستی پێکردووە.
ئەوەی بڕوا دەکەین ڕاستییە لەڕاستیدا خەیاڵێکە، وەکو جادوو.
خۆشبەختانە، توانیمان ئەم خەیاڵە ئاشکرا بکەین و ، گرنگترینیش، فێردەبین چۆن بیگۆڕین.
ئەمە ڕوونکردنەوەیەکی سادە.
پێکهاتەکانی جەستەمان چین؟
جەستەی مرۆڤ لە نۆ کۆئەندام پێکهاتووە، وەکو کۆئەندامی سوڕان، هەرس، دەردانی هۆڕمۆنەکان، ماسولکە، دەمار، زاوزێ، هەناسەدان، ئێسک و دەردانی پاشەڕۆ.
1. چ شتێک ئەم کۆئەندامانە دروست دەکات؟
-ئەندام و شانەکان.
2. ئەندام و شانەکان لە چی پێکهاتوون؟
-خانەکان.
3. چ شتێک خانەکان دروست دەکات؟
-گەردەکان.
4. چ شتێک گەردێک دروست دەکات؟
-گەردیلە.
5. چ شتێک گەردیلە دروست دەکات؟
-تەنۆلکە ژێر گەردیلەییەکان.
6. چ شتێک تەنۆلکەی ژێر گەردیلەیی دروست دەکات؟
- وزە، "فوتون"
ئێمە تەنها وزەی ڕووناکین لەناو جوانترین و زیرەکترین باری ڕێکخراوی. وزەیەک کە بەردەوام دەگۆڕێت لەژێر ڕوودا و هەمووی کۆنتڕۆڵ کراوە بە بیری بەهێزی ئێمە.
تۆ مرۆڤێکی گەورە و بەهێزیت.
ئەگەر بتوانیبایە ببینیت لەژێر مایکڕۆسکۆپێکی ئەلیکترۆنی و تاقیکردنەوەی تری لەسەر بکەیت، دەبینیت کەوا تۆ لە هێشووی هەمیشە گۆڕاوی وزە پێکهاتویت لە شێوەی ئەلیکترۆن، نیوترۆن، فۆتۆن و تەنۆلکە ژێر گەردیلەییاکنی تریش.
هەموو شتێکی تریش بەهەمان شێوەیە کە لەدەوروبەرتە. فیزیای کوانتەم پێمان دەڵێت کەوا کرداری چاودێری کردنی تەنەکە ئەوەیە کە هۆکاری تەنەکەیە لەوێ بێت.
تەنی سەربەخۆ بوونی نییە لە چاودێرەکەی! کەوایە، هەروەکو دەبینیت، لەماوەی چاودیریکردندا، سەرنجت جەخت کراوەتەوە لەسەر شتێک وە ویستت بەتەواوی ئەو شتە دروست دەکات.
ئەمە زانستیانە سەلمێنراوە.
جیهان پێکهاتووە لە گیان (ڕۆح)، بیر و جەستە.
هەریەک لەمانە کارێکی هەیە کە بێهاوتایە. ئەوەی بە چاوەکانت دەیبینیت و ئەزموونی دەکەیت بە جەستەی خۆی لە جیهانی فیزیاییدا، کە ناوی دەبەین بە جەستە. جەستە ئەنجامێکە دروستکراوە لەلایەن هۆکارێکەوە،
ئەو هۆکارە پێی دەوترێت بیرۆکە.
جەستە ناتوانێت دروست بکات. تەنها دەتوانێت ئەزموون بکات و ئەزموون بکرێت... ئەمە توانایەکی بێهاوتایە. لەلایەکی تر، بیرۆکەکە ناتوانێت ئەزموون بکات... دەتوانێت دروست بکات و لێکبداتەوە. پێویستی بە جیهانێکی ڕێژەیی هەیە (جیهانی فیزیایی، جەستە) تا ئەزموون بکرێت.
گیان (ڕۆح) هەموو شتێکە، ئەوەی کە بیرۆکەی ژیان و جەستە دەبەخشێت.
جەستە هیچ توانایەکی دروستکردنی نییە، هەرچەندە خەیاڵی ئەوە دەدات کە دروست دەکات. ئەم خەیاڵە هۆکاری پشتی هەموو دامرکاندنەوەکانە. جەستە ئەنجامێکی پوختە و هیچ توانایەکی بۆ هۆکار و دروستکردن نییە.
کلیلەکە بریتییە لە بەکارهێنانی ئەم زانیاریە بۆ بینینی گەردوون لە ڕێگایەکی جیاوازەوە لەوەی کە ئێستا دەیبینیت تاوەکو ئەوە دەربخەین کە دەمانەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە