ڕینووس و ڕێزمانی نووسینەوەی مێژوو

Sunday, 23/06/2019, 8:44

25593 بینراوە


یەکەمجار لە دەستپێکی دیرۆکی شارستانییەتدائەوکات کە مرۆڤەکان بۆ بژیوی رۆژانەی خۆیان قەراغ ئاوەکانیان هەڵبژارد تا لە رێگای پەیوەندیی گرتن دەگەڵ یەکترشێوەی ژیانیان بگۆڕن، زمانی ئاماژەوزمانی وێنەیان بەکارهێناوە.بەوواتایە کە باسی / خۆر / دەکرا وێنەی خۆریان دەکێشاوە وبە ئیشاڕەش هەر وێنەی خۆریان بە یەکتر نیشآن دەدا.ئەو زمانە دوای کۆتایی ژیان چادرنشینی مرۆڤەکان پەرەی پێدرا.هەزاران ساڵ تیپەرێوە تا مرۆڤی پێشکەوتوو لە بواری زمانەوانی ولە بواری بەکار هێنانی زمانی جۆراوجۆر گەیشتۆتە سەردەمی دەستپێکی هەزارەی سێ.
هۆی پێشکەوتنی نەتەوەیەک لەو سەردەمەدا بە بوونی چەکی پێشکەوتووئەڕتەشی زەبەلاح وهێزی نیزامیی نییە.دونیای ئیستەمان بە چرکە دە ئاڵوگۆڕدایە.چاپەمەنی وئێنتێرنێت وماهوارەوسەدان ئامرازیی هەمە شکڵ وجۆرەوسیستمی پەروەردەوڕاهێنان، دەسەڵاتی دێمۆکڕاتیک  یاسای دێمۆکڕآتیک وکۆمەڵگای هوشیارو سەدان بابەتی دیکە دەبنە پێناسە بۆ وڵاتێکی پێشکەوتوو.
زمان ئامرازیی پەیوەندیی کردنە لە نێوان مرۆڤەکاندا.کاتیك باس لە زمان دەکرێ مەبەست تەنیا ئەو زمانە نییە کە رۆژانە پێی دەئاخفین.زمانی نووسین، زمانی پەروەردەوڕاهێنان،زمانی شێعر، زمانی پەخشآن،زمانی هەڕەشە،زمانی دیرۆک،زمانی حەیران، زمانی بالۆرە، زمانی بەیتووباو، زمانی ئاشتی. هەرکام لە شێوە زمانانە بە پێی پێویستیی خۆی لە شوێنی خۆیدا دەبێ کاریان پێ بکرێ.
هەرکام لەو بابەتانەی سەرووکە باسمان کرد، ئەگەر بە تاموچێژی ئەو زمانەی کە دەبێ لە سەر بابەتەکان بنووسرێ، نەنووسرێنەوە،ناوەرۆک وجەوهەری کتێک یان بەرهەمی نووسەر لە ڕێبازیی خۆی لادەداوخوێنەری بەرهەم مەیلی خوێندنەوەی لە دەست دەردەچێ.بۆیە بەکارهێنانی رێنووس وڕێزمانی بۆ بەرتەواوکردنی هەر بەرهەمێک لە لایان هەر نووسەرێکەوە بێ، کارێکی ئەستەم ودژوارە.لێڕەدایە هونەرپێنووس وناوەرۆکی هەر کارێکی ئەدەبیی ودیرۆکی لە لایان بەرهەم هێنەری ئەو کارەو دەردەکەوێ وجیاوازیی دەداتە نێوان بەرهەمێکی مەزن وبەرهەمێکی جێگای پرسیار.
کاتیك مرۆڤێکی نەخۆش دەچێتە لای دوکتورێک بۆ وەرگرتنی چارەسەریی،شێوەی ئاخاوتنی نێوان نەخۆش ودوکتور، شێوەی ئاخاوتنی زمانێکە کە بەو زمانە / زمانی نێووان نەخۆش ودوکتور / ناکرێ مێژووی پێ بنووسرێتەوە.ئەگەر مرۆڤەکان سرنج بدەنە دەنگی باڵندەکان یانژی دەنگی ئاژەڵە جۆراوجۆرەکان بە وردی دەردەکەوێ کە هەرکامیان بە شێوەی دەنگ وزمانی خۆیان هەستی خۆیان دەردەبڕن.
ڕێنووس وڕێزمانی نووسینەوەی مێژووش هەر بەو شێوەیە، مێژوو دەبێ بە زمانی خۆی تۆمار بکرێ،شێعروپەخشآن دەبێ بە شێوەزاریی خۆی بنووسرێتەوە.هەر موژوونووسێک ئەگەر لە ڕێبازیی نووسینەوەو داڕشتنی مێژوو لابدا،بێ گومان کاریگەریی نەرێنی دەخاتە سەر رووداوە مێژووییەکان.بە واتایەکی دیکە لە قورسایی وگرینگیی رووداوە مێژووییەکان کەم دەکاتەوە.

" سەرجەم بەرهەمەکانی حوسێن حوزنی حەسەنی"
ئەو رۆژانە دەستمدایە خوێندنەوە کتێىەکانی رەوانشآد حوسێن حوزنی موکریانی کە لەسەر مێژووو ئەدەبی کوردیدا نووسیویەتی.نەمر حوزنی کەسایەتیەکی کوردپەروەروخاک پارێز بووە.لە تەواوی تەمەنی خۆیدا رەنجێکی یەکجار زۆری لە کوردو لە سەر چاپەمەنیی کورد ورۆژنامەوانیی کورد کێشاوە.دەکرێ بگووترێ سەراسەیی تەمەنی خۆی لە ڕێگای خزمەت بە ئەدەب وزمان ومێژووی کورد تەرخان کردوە.منیش لەو وتارە رەخنەگرانەمدا بە هیچ شێوەیەک ئیزن بە خۆم نادەم مەزنایی ورەنج وتێکۆشآنی ئەو نەمرە بەرمە ژێڕ پرسیار.بەڵام وەک تاکێکی کورد ڕێگام پێدراوە بە چآوێکی رخنەگرانە بنواڕمە بەشێکی گرینگ لە هەر دوو جڵد لە کتێىەکانی.
بۆ ئەوەی رەخنەکانم خوێنەر زوێرنەکاو بە باشی لە مەبەستم تێ بگا، نەدەکرالاپەڕە بە لاپەڕە یان پاڕاگڕآف بە پاڕآگڕافی ئەو ٢ جڵد پەڕتووکە لەو وتارەدا بخەمە ڕوو.من تەنیا ئاماژە بە پاڕآگڕافێک دەکەم کە لە لاپەڕيی ٤٩ ی جڵدی یەکەم لە سەرناوی / مەنشەئی کوردان/. بێ گومان مەبەستیی ح،حوزنی ئەوە بووە کە سەرچاوەودەستپێکی کورد لە کوێوە دەستی پێکردوە. چوون وشەی، مەنشەء وشەیەکی عەرەبییە بەواتای سەرچآوەدێ.
منیش بە بێ ئەوەی تاقە وشەیەک لەو پاڕآگڕافە کەم بکەمەوە یان زیادی بەکەم یان بیگۆڕم وەک لێرە بۆ خوێنەریی دووناسی دەنووسمەوە.هەڵبەت پاڕآگڕآفەکە زۆرە ومنیش بەشێکی لێرە دەنووسمەوە،هیوادارم توانیبێم ءێوە لە بۆ چوونی خۆم تێبگەیەنم. ئەو پاڕاگڕافە کە باس لە سەرچاوەی بونی کوردان دەکا، بە باوەڕێ من بە زمانێکی پاراوی مێژوویی نەنووسراوەتەوە. جگە لەوەش پڕە لە وشەودەستەواژەی زمانی عەڕەبی.

" مەنشەئی کوردان"
لاپەرەی ٥٩ جڵدی یەکەم:
عولەمای تەئریخ لە حەقی مەنشەئی کورداندا نەزەریاتی موختەلەیان هەیە.لەو نەزەریاتە کە ئیـمە لەم تەئریخەدا نەقڵی بکەین وئەوەی لایق بێ بۆ گووتن لە عەسری ئێمەدا، نەقل لە بەعزێ ئاسار وئینکشآف وبە عزێ کیتابی ئەرووپییە،وە نەزەریاتی هیندێک موئەریحانی ئەجنەبی وئاشووری وکلدانی وئیقتباسی بە موئیریخانی یونانییە.ساحێب روح وبە حەمییەت وەتەئسیاساتی هیندێک تەئریخاتی کوردانە وئەدەبیات وبەعزێ سەرگوزەشتەوحیکایوتی تەئریخی کوردستانە بە زومانی میللەت.
ئەویش زیاتر کومەگی وپشتیوانی دەکا بۆ بوونی کوردستان لە مازییەکی زۆر دووردا وقسمی ژیانی میللەتێکدا بە ئاشکاریەوە دەیکراوە، بەیانی دەکرد.ئەوانیش لە دائیرەیەکی مەحدوودا هەموویان بە تەواوی ئینتیزام وئینحیسار کراوە.هەمووحەڕەکات وئەخلاق وعادات وتەبایع وموحاڕەب وهیجرەت وحکومەت وئیدارە جاتیان لە سیلسیلەییەکی مەربوت وسەحیحدا دەست بە دەست هاتووە ودەم بە دەم وبمان بە زبان بێژراوە.ئینشآئەڵلا لە کتێبی گەوهەری یەکانە بە دوورودرێژی زنجیرەی گەورەوپادشآیانیان یەک یەک دێنە گووین.ئەوانیش لە سەردوو تەقسیم دابەشکراوە:
بەشێکی ئەوانە عایدە بە دەوری پێش ئیسلامیەوە،یەعنی لە ئیپتیدای دەرکەوتنی مەنشەئی کوردان تا زهووری ئیسلام.
بەشی دوو:عائیدە بە ئەسەراتێکی قوبوڵی ئیسلامتیان کردووە!..

" چەند رستەیەکی دیکە لە ڕێنووس وڕێزمانی نووسینەوەی دیرۆک"
بەرێزحوسێن حوزنی باسی وشەی کورد بەو شێوەیە دێنێتە سەرزمان. لە لاپەڕەی ٦٦ دائاوا نووسراوە:

کەلیمەی کورد:!
دوقتۆر / سەیج / لە سەر ئوسووڵی تازە وتەشەبوساتی موئەریخانی قودەما،ئیسمی میللەت زۆ بە ئەهمییەت عەتف دەکرێط ولە بەر نێوی مەشەئو ئەسڵ هەر چڵؤنێک ئیسم وکەلیمەی / کورد / تەدبیق کرابێ لە حەقیقەتدا.موتالەعاتێکی زۆر دوور ودرێژ هەیە. لە سەحیفەی ئەوەڵی تەئریخی یوناندا موئەریخ / ئوستراپۆل / زۆر بە حسی کوردستان دەکاودەڵێت: میللەتی / قالوکید/ لە شیمالی کوردستاندا مەوجود بوون وئەوانیش خۆیان بە / غوردی / تەسمیە دەکرد.هەروەها ٤٠١ ساڵ پێش حەزرەتی عیسادا تا ئێستا دەکاتە ٢٣٢٥ ساڵ موحەڕیری یونانی مەشهوور /دا /  ئەکسنۆفۆن لە سەفەری دە هەزار لەشکریدا چووە شەڕی کوردستان و...
سرنج: من ئەو شێوە نووسینە ی سەروو بە رێنووس وڕێزمانی دروست نازانم بۆ نووسینەوەی رووداوە مێژووییەکانی کورد.زۆرم لە لا سەیرە کە زانایەکی وەک حوزنی چۆن سرنجی نەداوەتە ئەو ڕێزمانە .لە راستیەدا ئەو جۆرە نووسینانە لە سەر موڵكی زمانی کوردیی تۆمارکراون بەڵام حەوجێیان بە دووبارە وەرگێڕآنەوەیە بۆ زمانێکی پاراوی کوردی تاچین وتوێژی کۆمەڵگا بە دروستی لێی  تێ بگا.بەکار هێنانی هەر ڕێزمانێک بۆ هەر بابەتێکی دیرۆکی یان زانستیی یان کۆمەڵایەتی ئەرکێکی هاسان نییە.ئەو کەسانەی لەو بوارەدا دەست دەدەنە پێنووس پێویستە زۆر لایەنیی زانستیی وزمانەوانیی لە بەر چآو بگرن

"  بابەتی ریشە ناسی زمانی کوردی"
نووسەرولێکۆلەروتوێژەریی کورد بە گشتی لە بواری ناسینی ریشەی وشەی زمانی کوردی  لە قۆناغێکی سەرەتاییدا دەژی. بەوواتایە کە بۆ داڕشتنەوەی هەر بابەتێکی دیرۆکی وئەدەبی وفۆلکلۆریی زمانی کوردی هەنگاوی بەر چآوهەڵنەگیراوە. بابەتی ریشە ناسیی ، بابەتێكی گران وزەحمەتە کە پێویستیی بە ناوەندودامودەزگایی تایبەت هەیە بۆئەوەی پسپۆڕانی زمانەوانیی کاری تیدا بکەن. لەماوەی دەسەڵاتی دزسالاریی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدا لەو ٢٨ ساڵە هیچ کارێکی ئەوتۆ بۆ بابەتە پێویستە نەکراوە. من زەحمەتووئەرکەکانی شادرەوان  حوسێن حوزنی بەرز دەنرخێنم. بەڵام ناکرێ مرۆڤ چآوپۆشیی لە کەموکورتیەکانیش بکا. ئەو دووپەڕتووکەی بەرێزیان بە زمانی کوردی نووسراوە، بەڵام زمانێک کە دەبێ سەرلە نوێ پێداچوونەوەی بۆ بکرێ، لە راستیدا ئەگەر زێدەڕۆیی نەبێ دەبێ وەک وەرگێڕآنەوە، دووبارە وەربگێڕدرێتەوە سەر زمانی پاراوی کوردی و سرنجێکی قورس بدرێتە سەر ریشەی ئەو وشآنەی کە رستەی پێ دەنووسرێتەوە. لە دونیای سەردەمدانووسینەوەو تۆمارکردنی دیرۆک کارێکی ئەستەم وگرانە.هیوادارم کەسانێک بەرهەمەکانی رەوانشآد حوزنی دەخوێننەوە بە وردی ڕای خۆیان لەو بوارەدا دەرببڕن.

" کۆتایی"
ئەودوو پاڕاگڕافانە هی بەرگی یەکەمی پەڕتووکی ، سەرجەم بەرهەمەکانی حوسێن حوزنی، لە لاپەڕەی ٦٥ و٦٦ وەرمگرتووە.سەرەتا دەبێ بڵێم ئەو شێوە نووسینە کە وشەو دەستەواژەی زمانی عەڕەبی تێیدا سوارە بە ڕێنووس وڕێزمانیی کوردی نازانم بۆ نووسینەوەو داڕشتنی زمانێک کە قەرارە دیرۆکی نەتەوەی کوردی لە سەر تۆمار بکرێ.ئایا ئەو شێوازە نووسینە لە بایخی کاری نەمر حوزنی کەم ناکاتەوە؟ئایا ئەو شێوە نووسینە ئاستی زانستیی زمانی کوردی ناهێنێتە خوارێ؟ لە راستیدا ئەو پاڕاگڕآفە حەوجێی بە وەرگێڕآنێکی وەستایانە هەیە تا بیهێنێتەوە سەر رێنووس وڕێزمانی ستانداری کوردیی کرمانجیی ناوەڕآست.
چینی نوسەرودیرۆکنووس وزانای کورد ئەوەی کردۆتە بیانوو کە چون نەتەوەی کورد خاوەنی کەیانێکی سەربەخۆنییە بۆیە نەیتوانیوە زمانەکەی گەشە بکا.ئەو بیانوویە جێگای قەبوڵکردن نییە.هەر کەسێک کە دەست دەداتە پێنووس بۆ تۆمارکردنی دیرۆکی چوارلەتکراوی کورد دەبێ بزانێ ڕێگایەکی زۆر دژواری گرتۆتە پێش خۆی.نەتەوەی کورد لەو بوارەدا خەسارناسیەکی گرانی لە پێشە کە لە قەدەر ئەو خوێنەی کە لە هەر چوار بەشی کوردستاندا لێی رژاوە، کاری پێویستی بۆ نەکردوە.دەتوانم بڵێـم لەو بوارەدا سەرەڕای دژواریەکی دژوار باکور ورۆژئاوای کوردستان توانیوانە هەنگاوێکی راست وبوێرانە باوێژن.لە باشووری ژێر چەنگی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی زمان ومێدیاوچاپەمەنیی ومێژووی کورد بەرەو وێرانی ڕۆیشتووە.بۆ رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەبێ بڵێم هێشتا هەنگاو بۆ قۆناغی سەرەتاییش نەهاویشتراوە.
لەو دوو بەشە لە وڵات زمانی کوردیی کەوتۆتە ژێڕ کاریگەریی حیزبایەتی بەر تەسکی دواکەوتووانەی پیرسالارەکانی ناو ئەو  حیزبانەی کە هێدی هێدی وێنەی فوسیلیان لێهاتووە.

" فەرهەنگی ریشەی وشەی کوردیی"
بەرێز، عەلی نانەوازادە خەڵكی شاری مهابادە،کە ئێستێ لە وڵاتی سۆئێد دژی،ئەو بەرێزە دەستی داوەتە کارێکی گران وبە نرخ لە بواری ریشە ناسیی وشەی کوردی. ئەگەر من هەڵە نەبم بۆ یەکەمین جارە کەسایەتیەکی کورد توانیوە لەو بوارەدا سەرکەوتووبێ.ساڵها لە سەرئەو شاکارەی رەنجی کێشاوە.چەند جڵدێک لەو فەرهەنگە لە چاپ دراوەوگەیشتۆتە دەستی خوێنەریی تامەزرۆی خۆی. بەڕآستی کارەکەی جێگای دڵخۆشیە.هیوادارم کۆمەڵگاکەمان بتوانێ بە کڕین وخوێندنەوەی ئەو پەڕتووکە بە نرخانە تا رادەیەک سپاسگوزاریی خۆی لە ئاست بەرێزعەلی نیشآن بدا.بۆ نووسینەوەی دیرۆک وئەدەبی کوردەواریمان وەرگرتنی زانیاریی قوڵ لە پەڕتووکەکانی بەرێزیان زۆر پێویستە.

جەعفەر کەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە