کێڵگەی ئاژەڵان

Sunday, 23/06/2019, 9:03

9410 بینراوە


سەرەتا بۆ سەر ھەڵدانی شۆرش پێویست بە مەینەتی گەلان ئەکات پێویست بە کەشو ھەوایەکی توندو تیژ بێ بەزەیی ئەکات بۆ دامەرکاندنەوەشی پێویستی بە ھەمان مەینەتی بێ بەزیی ئەکات لە کۆتای دا ھەر مەینەتی بۆ گەلان ئەبێتە ئامانج ،   (جۆرج ئەرویل) نووسەری بەریتانی . ناسراوە کە زۆرینەی نوسەراوەکانی لە بواری سیاسەدا خۆی پیشان داوەن، چیڕۆگەکانی وەکو چیڕۆگی  (١٩٨٤)کە باسی سەرەدمی دوای شۆرش ئەکات ، (کێڵگەی ئاژەڵان ) باسی روداوەکانی پێش شۆرش لەکاتی شۆرش ھەتاکو کۆتایی ئەنجامەکانی شۆرش بەپێچەوانەی خۆی ئەبێ  . ئەم دوو نوسراوەو ،وەکو دابەزینێکە بوو لە سەر شۆرشی سووری یەگێتی سۆڤیەت ، کە لە سەر ئەوەشەوە زۆر کارەساتی ھاوشێوەی زۆرینەی شۆرشەکانی تر لە سەدەی بیستدا لە  سەدەی بیستو یەکدا ھەیە  (کێڵگەی ئاژەڵان ) روداوەکانی لە کوندێکدا کە جوتیارێکی پیر خاوەن کێڵگەی خۆی بەتەنیا ئەی باتەرێ ، زۆربە سستی ئاژەڵەکان بەخێو ئەکات،  زۆر توندو تیژی بەکار دێنێ بەرامبەریان ، ئەمەش بە ھۆی کۆمەڵی تەنکوچەڵەمەی تایبەتی خۆی ، ھەروەھا بەھۆی خواردنەوەی  مەی لەھەموو کاتێک دا ، ئەمەش ئەبێتە ، ھۆی نارەحەتی بۆ ھەموو ئەو ئاژەڵانەی کە لە کێڵگەکە ئەژین کە ھەمویان لە ژێر چاودێری ئەم جوتیارە دەرد ئەکێژن  ئاژەڵەکان خواردیان زۆر  کەم بووە ، ھەروەھا مامرەکان شۆنی قەفسەکانیان شکاوە بۆنی پیسە ساردە لە ژێر باران زستان  لە گەرمیای ھاوین دایە ، ئەبی ، لەسەر ئەم  کابرای جوتیار بەبەردەواەمی ، داوای زیاتر بەرو بووم لە ئاژەڵەکان ئەکات ، وەکو کار کردن ، ھیلکە ، شیر ، کە بەڕێژەی زیاتر لەسەر ئەو کەمترخەمیە ئەو گرنگیەی پێیان ئەدرێ لە جوتیارەوەکە .  ، بەکورتی ئاژەڵەکان زۆر ھیلاک ماندون ، جاریان نەماوە ، بۆیە لە ناو چیرۆگەکە کەسایەتی وەکو  (میجۆر )بەرازێکی پیر دێتە باس ، کە زاناو حەکیمیم ناو کێڵگەکە ، دەست نیشان کراوە  (روناکبیری شۆرش ) ، میجۆر باوەرێ وای ھەیە کە مڕۆڤەکان (دەسەڵات) ھۆی دەڕدەسەری بۆ ئاژەڵەکان (میللەتەکان ) کە ، ھەردەم کار ئەکەن بۆ  دزیکردنی ھەموو بەربومەکانیان  ، کە ھێلەک و پەڕو شیر و کۆشت . ئەبات  ، دوای بەتۆزی خواردن کاو بەروو بوومی خۆیان رازییان ئەکات ، کاتێکش ئاژەڵەمە یەک تۆز گەوڕە ئەبێ سەری ئەبڕی ، ، بۆیە (میجۆر) دەست ئەکات بە ووتار رۆژانە بۆ ئەوەی ئاگایان بێتە خۆیان ، لەسەرەتادا لە سەر بنەمای یەکسانی گشتی بۆ ھەمو ئاژەڵەکان میجۆر بۆیان روون ئەکاتەوە چی بکەن ، کە ھەر تاکە ئاژەڵەیک مافی دەنگی خۆی ھەیە (دیموکراتی ) کاتێک میجۆر ئەمری ئەڵی شۆرش ڕۆژێک دێ سەر ھەڵئەدا بەڵام ئەو ڕۆژە کەیە کەی خەونەکەشی دێتە دی ، ئەمە قۆناغی پێش شۆرشە ، زۆر ئاساییە ئاشکرایە کە قۆناغی یەکەم لە ھەمو شۆرەشەکان ئەوەند گرنکی پێنەدراوە ، وەکو دیارە کە تەنیا ئەبێتە ھۆی  سەر ھەڵدانی کەساییتەکی نابڕاو کە ھەۆڵ ئەدا بۆ سەرھەڵدانی شۆرش  ، ئەمە یەکەم قۆناغ ئەبێ لە ناو ئاژەڵەکان ،  لە دوای ئەم قۆناغە ، شۆڕش سەر ھەڵئەدا لە ناو ئاژەڵەکان زاڵ ئەبن بەسەڕ مڕۆڤەکان ، لە  دوای مردنی میجۆر دوو بەڕاز  (سنوبول) (ناپلیون ) ئەرکی ھەڵگیرسانی ئامادەکردن بۆ شۆرش بەخۆیان رائەپڕسێنن  ، لەجیڕۆگەکە بەڕاز  دەست نیشان کڕاوە کە بەڕاز بە زیرکترین ئاژەڵ ئەژمێردڕێ ، ،سنوبول ھەموو ئاژڵەکان فێر خۆیندن و نوسین ئەکات (دروشمەکانی سەربەستی )
سنوبول ناپلیون یەکتر ئەگرن (سەرکردەکان ) لە بنەمای شۆرشە زۆڵم کردنی جوتیارەکە (دەسەڵات )کۆیان ئەکاتەوە، بۆ گەیشتن بەژیانێکی کامەرانی بۆ ھەمومان ، لە گۆتایی دا شۆش ھەڵگریسا ، بەرازەکان ھەموو ئاژەڵەکان رابەرایەتی ئەکن بۆ ھێرش بردن بۆ سەڕ  خاوەنی مزعەکە (مستر جونز ) ، جوتیارانی تری ناو کوندەکە  (لێپسراوی پارتەکان مسئولەکان )ئاژەڵەکان لە جەنگی  (جەنکی مانگا ) سەر ئەکەون ھەموو مڕۆڤەکان راو ئەنێن بۆ دەڕەوەی کۆندەکە ، ئەبێە مولکی ئاژەڵەکان بۆیە ناوی کێڵگەکە کرا (کێڵگەی ئاژەڵان) . جۆنز ھەوڵی ئەدات کێڵگەکە  بگەرێنەتەوە ژێر کۆنتڕۆلی خۆی ،  بە یارمەتی چەند خاوەن کێڵگەیکی تر (دەوڵەتانی دەرەوە دەس ئەکەنە ناو  شۆرش  کار ئەکەن بۆ تێکچونی  ) نزیک خۆی کە ئەوانش  ترسی ئەوەیان ھەبوو کە ھەمان چارەنوس توشیان بێ ، بۆ ئەم کاتە ئاژەڵەکان دووبارە دژی ئەو ھێرشە ئەبن سەرکەوتن لە ئەنجام لەقازانجی خۆیان ئەبێ  لەم ھێرشەدا ،  سونبول فیشەکێکی بەر ئەکەوێ ،  لە کۆتایی دا تامو چۆشی  سەربەستی بۆ ئاژەڵەکان ئەبێ ، ھەموویان بڕیار ئەدەن دانیشن پێکەوە ، بۆ ئەوەی پەیرەوی دەستوری شۆڕش دابنێن ، کە پێک ھات بوو لە حەوت خاڵی سەرەکی.... 
  ١_ھەموو کەسێک لەسەر دو پا بروات مڕۆڤە دوژمنمانە (بەھیچ                   شێوەیەک ئاشبونەوە لەگەڵ دەسەڵاتی رابردوو بەھەموو شێوەکانی ناکرێ )
٢_ھەموو کەسێک لەسەر چوار پا بروات یاخود پەری ھەبێ دۆستی شۆشگیرانە ھەمویان بران لە تێکۆشاندا ، یەکێتیان مانای ھێزە . 
٣_ قەدەغەیە ھەمو ئاژەڵێک مەی بخواتەوە .
٤_ قەدەغەیە ھەمو ئاژەڵێک  جل و بەرک بکاتە بەری . 
  ٥_، قەدەغەیە ھەمو ئاژەڵێک  لەسەر سیسەم بخەوێ ، بەمانای . 
ھەڵەکانی مستر جۆنز قەدەغەیە  دووبارە بێ . 
٦_ قەدەغەیە ئاژەڵ ئاژەڵ بکوژێ ، ھەموو گێشە کۆنەکان لەنابێن تاکی شۆرشگێران چاسەر ئەکرێ _(لێبوردنی گشتی سەران سەران سەڕ بۆ میللەت )
٧_ ھەموئاژەڵەکان یەکسانن (ڕێکەوتن لە سەر بەنەماکانی سەربەستی ، دادپەڕوەری کۆمەڵایەتی .  
ژیان زۆر بە جوان  خۆش ئەبئ لەسەڕەتادا دوای دەسەکەوتنی ئامەنجەکانیان ،ئاژەڵەکان یارمەتی یەکتر ئەدەن ،خوادن زۆر ئەبێ ، کێڵگەکە بەرێوە ئەچێ زۆر بە ھێمنی ، لەم کاتەدا سونبول (یەکێک لە سەرکردەکانی شۆڕش )ئاژەڵەکان فێری خۆێندن نوسین  ئەکات ، (دڕوشمی  سەربەستی) بەڵام ناپلیون ئاژەڵەکان فێری  کاری موخابەرایەتی ئەکات ، چۆنیەتی پەلەماردانان ،  کەسایەتی تری بەرازەکان  (سکویلر ) زۆر بلیەمەت ئەبێ لە چۆنیەتی خۆنزیک کردنەوە لە ئاژەڵەکان ، بەبەردەوامی بۆ ئاژەڵەکان باسی چۆنیەتی بریاردان چۆنیەتی دەنگ دان لە کۆبونەوەکان ، بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە  نەخوێندەوارن ، کە زۆرینەیان نەخوێندەواڕن  ،کەسایەتییەکی تر کە  یەکێکە لە کەسە ئازاکانی جەنکی ئاژەڵان لە سەرەتای شۆرشدا ،  کەزۆر  وەفای بۆ شۆرشە ھەیە ،کەسێکە ئەوەندە زیرەک نیە بەڵام زۆرینە ڕێزی ئەگرن  بەھۆی ئازایی لە ناو ھەموویان ، (کلۆفڕ ) ئەسپە خنجیلانە جوانەکە ، ک،فیری خۆێندن بووە ئەزانێ ڕاستی لە گیۆدایە ، ھەروەھا چیڕۆگەک باسی (قەلە ڕەش موسی ) کە بۆ ئاژەڵەکان باسی ئەوە ئەکات کە  شاڕێک لە شیرینی ھەیە لەو دیوی ھەور دا ، ئەو کار ناکات بەڵام بەڕازەکان ڕێگایان داوە لە ناو ئاژەڵەکان ببێ بۆ ئەوەی ھەوڵ بدات ئاژەڵەکان بێ ئومێد نەبن چاوڕێ ڕۆژێکغ ساتێکی باش بن لە پاشە ڕۆژدا ، ئەم قەلەرشە رەمزی ( پیاوە ئایینکان ) پیشان ئەدات ، کۆتایی دا کۆمەڵی مەر کە ھەر لەگەڵ ھاواری وتارەکان دەڕئەکون
چەپڵەیان ھاوار کردن تەنیا بۆ  یاری کردن بە مێشک. دوای ئەوەی بەڕاز نابلیون ،حکومەت ھەڵئەوەشێنی ، ڕێژی کەندەڵی پەڕز ئەبێ ڕێژەی خواردنی بەڕازەکان زیاد ئەبی بەرادوەرد لە گەڵ ئاژەڵەکان ، دوای ئەوەی شۆرشەکان سەر کەوت بەرزەکان کۆبوناوەی،خۆیان ئەکەن بنیاتی دەوڵات دیمکراتی ھەڵبژادن دێتە،کایوا  کە دوا بەدوا ڕۆژ پیشانی ئەدا کە ( دەسەڵات ئەبێتە ھۆی سەرەکی بۆ کەندەڵی خودی کەسەکە ) ، لە کاتەدا بەڕازەکان داوای زیاتر خوادن ئەکن ،  بەڕازەکان ھەوڵ ئەدەن دەسەڵاتەکان ھەمووی لەژێر کۆنتڕۆلی خۆێان دا بێ ، بۆیە کۆمەڵی بریارو فەرمان دەرئەکن ھەمووی لە قازانجی بەڕژەوندە
ی بەڕازەکان ئەبێ ،   زۆڕانبازی لە نابێن دوو بەڕازدا روو ئەدا (سنوبول ) (ناپلیون )  کە سنوبول زۆری ئاژەڵەکان خۆشیان ئەوێ بەپێچەوانەی نابلیون کاتێک ڕێژی خوارن بۆ ئاژەڵەکان نزم ئەبێ ، (سنوبول) بڕیار ئەداکە دەستاڕێک دروست کات بەڵام گێشەکە لەوە دایە کە بەربوومی کاری دەستارەکە  دوای سێ ساڵ دەستیان ئەکەوێ ، ئەمەش پێویستی بەکاری  زۆرە سەبڕێکی زۆرە ، ئاژەڵەکان ئەبنە دوو بەشەوە ، نابلیون رای ئەەیە زەرەر مەند ئەبن لە دروست کردنی دەستارەکە  ، پۆیە سنوبول راو ئەنێ بۆ دەرەوەی مزرعەکە بە یارمەتی کۆمەڵی سەکی رەشی درندە ، ئاژەڵەکان کە لاینگری سنوبول ئەبن تەنیا سەیر ئەکن بەترسەوە لە سەگە درندەکان دوای ئەوەی سنوبول لەژێر ھێزو ترسەوەو دەر ئەچێ ، ناپلیون حکومەت ئەکاتە ژێر دەستی خۆی ، دەستەیەک دروست ئەکات بۆ کارو باری حکۆمەت بەسەڕۆکایەتی خۆی بەرازەکانی تر ، ڕێژی کەم خواردن بەرز ئەبێھ، چەند ئاژەڵێگ ھەۆڵ ئەدن دژی بریارەکان راوەستن ئاڵۆزی گرژی لەناویان پەرە ئەدا ، لە کۆتایی دا ناپلێۆن بریار ئەدە دەستارەکە  دروست بکرێ ، وەکو چۆن سنۆبول بریار دا بەڵام ئەمە بیر دوزەی سنوبول بوو بۆ نابلیۆن بریاری دا ؟ لە ناو بەرازەکان (سکۆیلر ) کاری خۆی ئەکا ، سکۆیلر ھەوڵ ئەدا ئاژەڵەکان قانع کات کە بریارەکان لە ئامادەکاری نابلیۆن بو  ئەمەش بۆ ئەوەی بۆچونی میللەت بۆ خۆی بۆ ناپلیۆن رابکێشێ  ئاژەڵەکان ئەکەوەنە ھەوڵدان کار کردن بۆ ژیانکێی کامەرانی بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیان بەرەو قورسی نەھامەتی ئەروات ،  دوای ماوەیەک ئاژەڵەکان بیر لە ئەکەن ئایا ژیانیان پێش شۆرش باشتر نەبوو ؟،
لەکۆتایی دا رەشە بایک دێ دەستارەکە وێران ئەکا سکویلر بە وتارەکانی ئاژەڵەکان قناعەت دێنێ  کە ھەمووی لە ئەستۆی سنوبول دایە ،بەڵام چەند ئاژەڵەیک ئەویان لەبیر ناچێ کە سنوبول یەگێکی بە وەفای شۆرشەکەیانە ، دوای ئەوەی لە ڕێکای جاسوسەکانی نابلیون ئاگادار ئەبێ کە لە ناو ئاژڵەکان ناڕەزایی ھەیە ،  بۆیە کۆمەڵی ھەواڵی دڕۆ بڵاو ئەکن  کە ( سنوبول لە کاتی شۆرش دا بریندا نەبووە بەڵام برینداریەکی کۆنە ئەو کەسێکی شۆرشگیر نیە بۆ شۆرش کاری نەکردوەە  ) بەھۆی ئەوەی ئاژەڵەکان بە شێوەیەکی گشتی لە ھیچ شتێک تێ ناگن خۆێندەواڕەکەیان ترسنۆککەیانە ، ناپلیۆن بڕیارێکی زۆر دەر ئەکات ھەمووی بۆ مانەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا ، ئاژەڵەکان بیر ئەکەنەوە لەوەی ئایا ژیانیان پێش شۆرش باشتر نەبوو ، بۆیە ناپلیۆن ھەواڵیک بڵاو ئەکات لەناو ئاژەڵەکان کە سنوبول کاری بۆ شۆرش نەکردووە بەڵام لە شۆرش دا نەبووە بەڵام نۆکڕی ئادەمیزاد بووە ، ( ناپلێون ) (سنۆبۆل ) ئەکوژی بە تۆمەتی پێوەندی کردن لە گەڵ مڕۆڤی دوژمن ، بە یارمەتی سەگ ھارە رەشەکان ، روداوەکان بە پلە ئەڕوات ، لەم کاتدا ئاژەڵەکان ھەوڵ ئەدەن دووبارە دەستاڕەکە. چاک بکەن ، بەڵام یەکێک لە جوتیارەکان بۆمب ڕێژی ئاکات ، دوبارە سنوبولی مردوو تاوانبار ئەکڕێت،   پێکدانان لە نابێن ئاژەڵەکان دارو دستەی بەرازەکان روو ئەدات (دوو بەرە دەسەڵات و میللەت) ،  لە کاتی پێکداناندا ئازاترین ئاژەڵ بریندار ئەبێ ، بوکسر ئەسپ (میللەتی ھەڵچوو ) بەپێی شۆرش پێویستە خانەنشین بکرێت ، بۆیە ناپلیۆن داوای ئۆتۆمبیلێک ئەکات بۆ گواستنەوەی ئەسپەکە بەڵام لە دوای دا فەرمانی ئەدا بۆ سەربرین بیبەن ، چونکە بوکسر ئیتر بێ سوودە بۆیان بارێکی قورسە ، بۆیە دروشمو نوسراوەکانی شۆرش لەسەر دیوارەکان ئەسرێنەو بەبێ ئەوەی کەس بزانێت ، چواڕ ئاژەڵ ھەوڵ ئەدن ناڕەزای خۆیان دەبڕن فەرمانی سێدارەیان بۆ دەر ئەچێ ، ناپلیۆن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەبێتە دکتاتۆر لە کۆتایی جیڕۆگەکە ، ھەموو دروشمەکان شۆرش لەناو چوون تەنیا یەک دروشم نەبێ بەڵام بە پێچەوانە (ھەموو ئاژەڵەکان یەکسانن بەڵام ھەندێکیان زیاتر لەوانەی تر مافیان ھەیە )

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە