کەرکوک و دەردی کورد بەدەست بارزانی حەکیمەوە

Sunday, 23/06/2019, 9:32

59718 بینراوە


دوای دوو ساڵ بەسەر روداوەکانی ١٦ئۆکتوبر ٢٠١٧ رەشی ، شاری کەرکوک ھاتووە ، ئەم روداوانە ھەر بەردەوامە و بەردەوام ئەبێت ھەتاکو مێژوویەکی نادیار  ، زۆر چاک دیارە لە ئاکامی ئەو ریفراندۆمەی کرا بە دەس یەکێک لە سەڕۆکە کوردەکان کە خۆی بە خاوەن حیکمەکانی لوقمانی حەکیم ئەزانی ، خۆی بە مەزاجی خۆی حیکەمەتەکەی دروست کردنی دەوڵەتی کوردی بارزانی فەرز کرد بە سەر ھەموو سەرانی گەلی کورد میللەتی کورد  ، مەسعود بارزانی سەڕۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کە لە  ئەنجام دا دووبارە کردنی ھەموو سیاسەتەکانی رابردوی ڕژێمەکانی عێراقە لەناو چووەکان ، دووبارە ھاتە ژێر بەرنامەو نەخشەکێشان لە ژێر چاودێری پارتە کوردەکان کە خۆیان فرۆشت ، لەژێر چاودێڕی دەوڵەتە زلھێزەکانو ، دەوڵەتە عەرەبی شۆفینەکان ، مسعود بارزانی بەڕێکخەری بەرنامەی تعریب تەھجیر لە قەڵەم ئەدرێت بەبێ ئەوەی خۆی بزانێت ، چونکە ھەر ئەو تاکە کەس بوو ،کە توانی دوای روخانی دەسەڵاتی بەعس دوبارە بکات بەھەموو سیاسەتەکانی عەربە شۆفیینەکان بەشێوەیەکی راسەتەو خۆ ، بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی عێراق خۆی ھیلاک بکات بە بیستو چوار کات ژمێر ھەمووی ھاتە کایە و کارەوە  ، ئەم بەرنامانە دوای ڕوخانی سەدام حوسین وا دەرکەوت بو  لە حاڵەتی سستی دا بوو ، لە شۆنی خۆی سەڕ ببو ھاتاکو کەسێکی حەکیم پاڵەوان "وەکو مەھدی منتەسەر ، کەسێک بێت ھەڵی سێنی روحی بجوڵێنێ ، ، دوبارە کردنەوەی سیاسەتی تعریب زۆرە مەلی نەتەوایەتی دژ بە کوردی کە کەرکوک ، بەقۆناغێکی زۆر دا ڕۆیشت لە ماوەی دوو ساڵدا کار چووە باری عێراق بوون  ، روحی نیشتمانپەروەی سەرانی عەرب ، کە بەرنامەی تازەی بۆ ساڕێژ کرا لە پشت پەردەکانی پیاوانی ئایینی شیعەو لە پشت پەردەکانی ناو حەوزەی عیلمی لە نەجەف کەربلاو لە ھەڕوەھا لەناو سیاسەتی ئێران بەرامبەر پاشەرۆژی عێراق ، ھەڕوەھا لەناو پێوەندییەکانی  دەوڵەتە عەربیەکانی کەنداو ، یەکسانی ھێزەکان ھێزە ئابوریەکانی لەناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ،  زۆر روون ئاشکرایە بوو کاتێک بەغداد  تەواوی دەستی خۆی زاڵ کرد بەسەر کەرکوک  مادەی ١٤٠ بەزۆر خۆی دەرخست ، کە سەیرەکە لەوە دایە ، مادەی سەدو چل دا ھەر خۆی دژی کوردەئەبێت چونکە زۆران بازییکە لەوە دایە کە مانای کەرکوک بەشێک لە کوردستان پێویست بەمناقشە لێگۆلینەوە ناکات پێویست بە یاسا ناکات  ، کەرکوک ، وەکو زۆری کێشە جیھانیەکان کە تا ئێستا چارەسەری نەکراوە ،کشمیر ، فەلە ستین ، قوبرس ، ھەمووی ئەم گێشانە جیھانیانە زۆر باش  دیارە کێ خاوەن ھەقە ، تیای ، بەڵام لە ژێر چاودێری زلھێزەکان چاڕەسەرەکان کراوەتە ژێر پا ، سەرانی کورد ھەڕ لە سەردەمی عبدوالکریم قاسم دوای ئاشبەتاڵەکەی مەلا مستەفا لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو دوای سیاستەکانی سەدام ، خۆ فرۆشتنی سەرانی کوڕد بە سەدام حوسین چەند جاریک ، ھەر سەرکردەیەکی کورد بە تەنیا ، گەرانەوە ھەمووی پێوەندی بە گێشەی کەرکوک راسەتەخۆ ھەبوو لەقوڵای مێژوی کوردی عێراق ، سەرانی کورد ھەردەم خۆیان لکاندووە بە مانایە (کەرکوک ) کە زۆرینەی روداوە دڵتەزینەکان ڵەکاتی خۆی دا بەدەست ئەم ئاگرە بووە سوتاوە (کەرکوک ) دیاری ھەموو ھەڵەیە ، لەدووری خەیانەتەکان بە دوای ئەڵقەکانی روداوەکان ١٦ئاب بۆمان دەر ئەکەوی ھەموو ئەوانەی کە خاوەن بەرنامەی ڕیفڕاندۆن بوون ئەوانەشی لە دوای دا وەستا بوون تەنیا بۆ یەک مەبست کاریان کردووە ، ئەوەش تێکدانی تەرازووی ھێزەکان دیمۆغرافیای ئەو شۆنانەی کەپچراوون لە کوردستان لە سەرو یانەوە کەرکوک ، دوا بەدوا توش بوونی  ھەمان ناوچە بۆ کاری تازە لە تعریب کردن ، سەیر لەوەدایە دەوڵاتی عێراق لە سەر ڕێگای ئەوەدایە ببێتە دەۆڵەتی مۆسەساتی گۆمەڵی کەسی بەناو دەوڵەت پارێزی خەریکە کار ئەکەن بۆ ئەم کاڕە بەبەرنامەی کارە ،بەڵام کورد ھێشتا بێ ئاگایە لەمە ھەر خریکی چۆنیەتی بەرێوە بردنی کوردستانەکەیانن کە بەردی دانانی کوردستان لە جێگای سەندی خۆی لەم شارە دا ئەبێ ، مێژوو پیشانی دا ، کەرکوک ڕۆیشت گەرانەوەی پێویستی بە دارەکەی پێغمبەر موسا ھەیە فڕێ دا بۆ ئەوەی ھەموو مارەکان بخوا ئەمەش مەحاڵە چۆنکە لەوە ئەترسین مسعود بارزانی خۆی بکات بە خاوەن چۆکانەکە ، دوا بەدوا سەقامگیری بێتە کایەوە ، نازانم ھەتاکو کەی بنوسین ، تکا ئەوەیە با خۆمان نەخەڵتێنین کەس کارمان بۆ ناکات لەسەر بەرنامەی کەرکوک ئەبێت کەرکوک بۆ ساڕێژکردنی  بەپێ پێشەکەوتنی جھیان بەسستەمێکی تەکنیکی کاری بۆ بکرێ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە