ئیڤار ئیبراهیم کۆنە ئەندام پەرلەمان، وەک سیاسیەکی بێ تەماح

Sunday, 23/06/2019, 9:35

9850 بینراوە


"یا سیاسەت یا تجارەت"
سیاسەت و بازرگانی کە هەردووکیان دوو خەونن، هەمیشە ئەم جۆرە لە مرۆڤ خەون بە دەسەڵات و پاوەنخوازی زیاتر و سەروەت و سامانی زیاترەوە دەبینن. حەزیان لە ناو و ناوبانگە و ، لە پیناو مانەوەی خۆیان و  ناوبانگ پەیدا کردندا ، هەموو هەوڵ و تەقەلاو موجازەفەیەک دەکەن.
ئیڤار ئیبراهیم ؛ دەرکەوت لە هەموو سیاسیەکانی تر بێ تەماحترە و زوو تێری خوارد، لە یەک کاتدا هەوڵی دوو کەسابەتی جیاوازی نەدا.
فەرموو وازی لە سیاسەت هێنا، ئێستە بەس کاری بازرگانی دەکات، ئەوانی تر وەک ئال بارزانی و ئال تاڵەبانی و ئال شاوەیس و دەیان ئالەکانی ناو حیزبەکانی کوردستان، هەم سیاسەت هەم تجارەت لە یەک کاتدا دەکەن.
دەبێت ئیتر داواین لی بکرێت و بڵێن کاکە دەبێت وەک ئێڤار بن، یا سیاسەت یا تجارەت ناکرێت دوو کاری  پرلە موجازەفەر پر کێشە و چەرمەسەری پێکەوە گرێ بدەن، هیج نەبێت رەحم و بەزەییتان بەخەڵکەوە نایەت، ڕەحم و بەزەیی بە جەستە و مێشکی خۆتانەوە بکەن، کەمێک ئیسراحەتی پی بدەن.
تجارەت و سیاسەت کە هەردوو موجازەفاتی زۆر تیایە، بەڵام دەرئەنجامەکەی جیاوازیە
 لە سیاسەتدا ئەگەر موجازەفەت کرد ئەوە سەری میللە ت و خۆشت دەخۆی وەک ئەوەی مەسعود بارزانی لە ڕیفراندۆمەکەدا کردنی و دواتر واتە دەرئەنجامەکەی بۆ هەموان بوو. چونکە موجازەفەی سیاسیەکان موجازەفە کردنە بە تەواوی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەوە و موجازەفە دەکەیت بە خاک و خوین و سامانیانەوە!  سیاسیەکان چونکە موجازەفەکەیان نە لەسەر خوینی خۆیانە نە لەسەر پارە و پوول وگیرفانی خۆیانە بێ باکترن  لە بریارداندا وەک بازرگانی نیە ، کە بە پارەو پول و سامانی کۆکراوەی خۆتەوە  بریار لەسەر کاریک دەدەی .  بۆ حاڵەتی  بڕیاردانینی کەسانی سیاسی  وە موجازەفەکاریک، دەبێت کەسی موجازەفەکەر دادگای عادیلانەی لەلاینە خەڵکەوە بۆ دابنرێت و هەقی ئەو موجازەفە کەلە ڕەقیەی لێ بکرێتەوە....
هەرچەندە مەسعود بارزانی کە بڕیاری ریفراندۆمەکەی داو ، ووتی هەردەیکەن ، وە  بەڵێنی داو ووتی ووتی؛ ئەگەر سەری نەگرت لە ملم بدەن و بڵێن ئەم کابرایە شێت بووە! بەڵام دواتر پەشیمان بووە لە قسەکەی...
لە تجارەت و بازرگانیدا؛  ئەگەر موجازەفەت کرد و زەرەرت کرد ئەوە سەری خۆت و تەنها خێزانەکەی خۆت دەخۆی، گەر شێتیش بیت هەر بەتەنها خۆت شێت دەبیت و داوا لە خەڵک ناکەی لە ملت بدەن وبڵێن شێت بووە !   چونکە مجازەفەت و بە پارە و پول و سامانی خۆتەوە کردووە نەک هی هەموو میللەتەوە و ، بۆیە جگە لە مناڵەکانی خۆت کەسی تر بۆی نیە لێپرسینەوەت لەگەڵ بکات. 
بۆیە ئیتر خەڵک هەقە داوای ئەوە لە سەرۆکی هەریم تا ئەندامەکانی خواروە ی حیزبەکان بکات کە دەبێت هەمووتان وەک ئێڤار ئیبراهیم بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە