بارزان قەساب ماوەیەک هەڵدێ و نەوزاد هادیش دەستبەسەر دەکرێ

Monday, 24/06/2019, 11:14

43721 بینراوە


جێگای سەرسوڕمانە دوای ئەوەی گروپی تاڵانی سوتەمەنی لە ماوەی ڕابردوو ئاشکرابوو، کە سەری مارە گەورەکانی ئەو گروپە: بارزان قەساب و ھێرشە ڕەش و نقیب ھەڵمەت لەگەڵ زیاتر لە دە ئەفسەری دیکە، لە ناو ئەو باندە ئاشکرا بوو، کە بازرگانی بە نەوت و سووتەمەنییەوە دەکەن، هەمووشیان سەر بە دەزگای ئاسایشی پارتیی بوون، گوایە زۆربەیان تا ئێستا لە زینداندان و بەقەولی بارزان قەساب سوڵحیان بۆ نەکراوە ، بەڵام بارزان قەساب لە یەکەم ساتی گرتنییەوە، هەڵهات رایکردە دەرەوەی وڵات، چووە ئەلمانیا.
بەشی زۆی دزینی سامانی ووڵات نەوت و بەنزین لە ماوەی ڕابردوودا کە بە چەندین ملیون دۆلار ھەژمار دەکرێت لەسەر دەستی ئەمانە ئاشکرابوو، ئەم بابەتە بەشێیوەک گەورەبوە تا ئیستاش ماڵی نەوزاد ھادی بەشکۆی شکاوە ماونەتەوە لە ھەولێر، چونکە پاش ھەڵھاتنی بارزان بۆ وڵاتی ئەڵمانیا کە سەرەتا هەرەشەی کردبوو ئەگەر ئازارم بدەن زۆر نهینی ئاسایش و پارتی ئاشکرا دەکەم، بۆیە پاراستن لەپای ئەوە چەند روژیک نەوزاد هادییان خستە ژیر چاودیری و لە خانویەکی تایبەتدا دەستبەسەریان کرد، بەڵام جارناجاریک دەیانبردەوە پاریزگا تا دۆسیەکە ئاشکرا نەبیت، دواتر جورە ریکەوتنێکی سەیر و گالتەجاریان لەگەڵدا کرد، مەگەر لە هەگبە و عەقلی مالی مەلامستەفا دا رێکەوتنی وا بکری، گەرنا لەمیژوی هیج دەسەڵاتێکدا کاری وا نەکراوە، ئەویش گەڕانەوەی پارە دزراوەکەیە، بۆ خۆیان، نەک بۆ حکومەت، بەمە ماڵی مەلامستەفا پەیمانیان پێدا کە لێی خۆشبن.

لە نێوەند ئەم راسپاردەیەدا ھەریەکە لە (نەوزاد ھادی)، (سەید کاکە) و (دکتۆر پیرۆت) پێی هەڵسان.
سوڵحەکە بۆ ئەوەش بوو، کە ئەگەر بارزان قەساب گەڕایەوە، دەستی لێوەرنادەن و ناشیگرن، بۆ ئەمەیش بارزان لەسەر ھێلی تەلەفۆن چەند جارێک دوو پاتی کردەوە، ئەگەر بگەڕێیتەوە بگیریت ئەوا خۆی دەکوژێت، بەڵام ئەگەر نەگیرێت و لە دەوامی ئاسایی خۆی بهێڵن بمێنێتەوە، تا ماوەیەک قسەوقسەڵۆکی لەسەر نامێیت، ئەوا ئەو کاتە خۆی خانەنشین دەکات و سەرجەم ئەو پارانەی وەریگرتووە دەی گەڕێنێیتەوە. شایانی باسە بنەماڵەی بارزانی بەمە ڕازیی بوو و نەوزاد ھادی یەکەم وەجبە 700 دەفتەر دولار دەداتە بنەماڵەی بارزانی و بەمەش گەڕانەوەی بارزان مسۆگەردەبێیت، بە دوایدا بەرزان قەساب بە ئاشکرا لە ڕێگەی فرۆکەخانەی ھەولێرەوە لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە بۆ ھەولێر.
بارزان جیا لەوەی کاری قاچاخچێتی بە سوتەمەنی، چەندین سیناریۆی قێزەونی بەکار ھێناوە بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن، وەک: بازرگانی چەک و تەقەمەنی لەگەڵ حەشدی شەعبی و داعش وگرتنی ئەوکەسانەی دەوڵەمەندن لە ھەولێر، ئەویش بە دروست کردنی سیناریۆ گوایە قسەیان بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی داوە، پاشان لەڕێگەی دەڵالەکانیان سوڵحی چەند دەفتەری لەگەڵدا کردوون، بەریان داون.

بارزان قەساب ھەر بەوەش نەوەستاوە بەناوی چارەسەر کردنی کێشەی کۆمەڵایەتی بە پارە سوڵحی عەشایری بۆ ئەو کەسانە دەکات، هەروەها بە پارەی زۆر کێشەی عەشائیری و کوشتنی ئەندامانی خیزانی بنەمالەکان چارەسەر دەکات و دەکەوێتە نێوانیانەوە، ھەروەھا جگە لەوانەش لەڕێگای عەقارات و دەڵاڵەکانی پشت سەیتەرەی ھەولێر چەندین دۆنم زەوی داگیر کردووە و سیمی بۆ کردووە، پاشان ھەیکەلی خانووی بۆ دروست کردووە و لە ڕێگای نەوزاد ھادی و محافەزەوە بیری لێداوە و بە پارەیەکی زۆر فرۆشتویەتیەوە، بەم شێوەیە چەندین کێڵگەی فرۆشتووە بە ھاوڵاتیان و بەرپرسان.
ئەم پیاوە سوک و ترسنۆکە هەموو ئەو کارانەی کە لە رابردوودا کردوویەتی، ئیستا وەک شیرە بەفرینە تواوەتەوە و لەماوەی رابردوودا وەک لە نێو ئاسایش خودی پیاوەکانی مەسرور بڵاویان کرددوتەوە، کە چۆتە لای مەسرور و پاراوەتەوە، گریاوە، پیاوەکانی مەسرور باس لەوە دەکەن پڕی داوەتە دەستی مەسرور تا ماچی بکات و لێی خۆشبن و بگەریتەوە سەرکارەکەی، لەوە زیاتر ئابڕوی نەبرێت، هەروەها ئەوەی بۆ مەسرور درکاندووە، کە ئەو خۆی و بنەماڵەکەی لە سەر پارتی توشی دەیان کیشە و دوژمنکاری بۆتەوە، بەپێی ئەو گوتەیەی لە نێو ئاسایشدا بڵاوکراوەتەوە، مەسرور لێی خۆش بووە و رەنگبیت بۆ ماوەیەک بکرێتەوە بەڕێوەبەری ئاسایش و بە دوایدا بە بیانویەک لە رووداوێکدا فتی بکەن.
ئەوەی ماوە بڵێن دوای ئەو بەزمەی لە نەوزاد هادی لە ئەوروپا کرا و ئاشکرابوونی ئەو دزییە گەورەیەی بارزان قەساب و هێرشە رەش لە نەوتی کوران ئەو بنەماڵەیە ئابروی سیاسی و بنەماڵەیان چووە، زۆر گورانکاری بەسەرداهاتوە و لە نێو خەڵکی هەولێر زۆر قیزەوەنبونە، سەرەنجام چارەنووسیان هەر وەکو بنەماڵەی بارزانی دەبێت دادگایی و هەڵواسین بێت.
وێنەکان:
وێنەی سەرەوە: سێ دز:(بەرزان قەساب، دزی بچوک، مەسعودبارزانی دزی گەورە، هێرشە رەش دزی بچوک).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە