کۆمەڵناسیی شۆڕش لە باشووری کوردستان

Monday, 24/06/2019, 19:29

24221 بینراوە


 لەو بابەتەدا باس لەوانەی گرینگیی کۆمەڵناسی نییە.لەدونیای سەردەمداکۆمەڵناسیی بۆتە هەوێنی گەلێک ئاڵوگۆرەکانی هەیی لە تەواوی وڵاتانی پێشکەتوو. بە بێ شارەزابون لە ناسینی کۆمەڵگاودانیشتوانی ئەو کۆمەڵگایە سیستمی بەرێوەبەریی بە دژواریی بەرەوپێشکەوتن هەنگاو دەنێ.بۆ بە ئامانج گەیاندنی هەر وڵاتێک یان هەرکۆمەڵگایەی دامودەزگاوسیستمی بەرێوەبەرییە کە بەرهەم دێنێ.بۆ بەرێوەبردنی دامودەزگاو سیستمی بەرهەمهێنەرمرۆڤی شارەزاوکارامە قسەی یەکەمی پێیە.بەوواتایە هەرکات وڵاتێک خاوەنی پێشکەوتووترین سیستمی بەرێوە بەریی بێ بەڵام مرۆڤەکانی ناو ئەو سیستمە گەندەڵ ودەغەڵ ودرۆزن بن،هیچکات ئەو کۆمەڵگایە یان ئەو وڵاتە ڕووی پێشکەتن بە خۆیەوە نابینێ.
لە دونیای سەردەمدا زانستیی کۆمەڵناسی بۆتە رێکارێکی گرینگ بۆوڵاتێک یان کۆمەڵگایەک کە بخوازێ بەرەوپێشکەوتن هەنگاو بنێ،دانانی بناغەی ئەو زانستەش پێویستیی بەئامرازوپێگەی تایبەت هەیە.یەكێک لە پتەوترین بناغەکانی ئەو زانستە زانکۆ وناوەندی پەرەپێدانی زانستە، لێرەدایە توێژەنەوەولێکۆلینەوەی زانستیانە ئەرکی سەرکی وەئەستۆ دەگرێ.
هیچ کۆمەڵگایەکی لەو جیهانەدانابینی کە یەکدەستبێ.مرۆڤەکانی ناو کۆمەڵگا خاوەنی هزروبیروئایین وڕامانی جۆراوجۆرن.بۆیە بەرێوەبردنی ئەو کۆمەڵگایە کارێکی ئەستەم ودژوارە.
نەتەوەی کورد تەنیا خاکی داگیرنەکراوە ،فەرهەنگ وزمان ودابونەریت وڕاوێژی قسەکردن وهەڵسوکەوتیشی لە نێوان تورک وفارس وعەڕەب کەوتۆتە مەترسیەکی گەورە.لە بەشێک لە وڵات وەک تورک وچاوی لێدەکرێ، لە بەشێکی دیکەش وەک فارس وعەڕەب پێناسەی بۆ دەکرێ. بەواتایەکی دیکە نەتەوەی کورد هەم تورکە ،هەم فارسە ،هەمیش عەڕەبە!بەوواتایە لە وڵاتانی داگیرکاری سەرکورد هەرکامیان کورد سەر بە نەتەویەک دەنرخێنن کە نەتەوەی باڵادەست بە زەبر ڕێبەرایەتی وڵاتی بە دەستەوە گرتووە!
لەوەها بارودۆخێکدایە کە پرسیاری هەری مەزن ئەوەیە کە ئەو رێکخستنانەی کە لە بەشەکانی کوردستان داوای مافی کورد دەکەن ئەو توانایەیان هەیە ئەو کێشە ئاڵۆزە دەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندیی چارەسەربکەن؟مژاری ئەو وتارە رووی لە باشووری کوردستانە.هۆیەکەش روون وئاشکرایە. چون بە رواڵەت ئەو بەشە لە وڵات دەدەست حیزبە کوردیەکاندایە وئەوان بەڕێوەی دەبەن.

”واتای شۆڕش"
لەوکاتەوە کە بنەماڵەی بارزانی بە سەرۆکایەتی مەلای باوکیان دەستیان داوەتە چەک بۆوەرگرتنی خودموختاری لە دەسەڵاتی ناوەندیی لە عێڕاق من هیچکات خەباتی چەکداریی ئەو بنەماڵەی بە شۆڕش ناوزەد ناکەم.یانی نە مەلا مستەفا ونە کوڕوکوڕەزاکانی جەوهەریی شۆڕشگێڕیان لە مێشک وهزردا نەبووە.رۆلێ سەرەکی کۆمەڵگای ناهوشیارو ئایین وسۆفیگەریی لە ناو ئەو بنەماڵەیەدا بۆتە ئەوەی کە وا هەست بکەن کە ئەوان دەتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن.ئەو بنەماڵەیە بە بێ داگیرکارو دوژمنی کورد چرکەساتێک نەیانتوانیوە هەناسە بکێشن.نموونەی بەرچاو ساڵی ١٩٧٥ بوو کە دیتمانچۆن مەلای باوکیان گووتی: کاری من تەواوبووە!
شۆڕش وسەرهەڵدانی مەزن پێویستیی بە چەمکی زانستیی کۆمەڵناسیی شۆڕش هەیە.ئەو ڕێبازەش بە کردوە بە کەسانی شارەزاوخوێندەواروکۆمەڵناسیی ناو ئەو رێکخراوەیە کە دوورناسانە توێژینەوە ولێکۆلێنەوە لە سەر تان وپۆی دانیشتوانی وڵاتێک دەکا کە خاوەنی کولتوروئایین  وزمانی جیاوازن.لە ٧٢ ساڵی رابوردوودا ئەو ئەرکە دیرۆکیە گرانە کوا بە بنەماڵەی دواکەوتووی بارزانی چارەسەرکراوە. ئەوە نییە ٢٨ ساڵە هەرماوە خاکی باشووری کوردستان توورەکە بە توورەکە رادەستی دەسەڵاتدارانی تورکیە بکەن!
رێکخراوەی شۆڕشگێرو مرۆڤی شۆڕشگێڕدوای ئازاد بونی هەر بستێك لە خاکی نیشتمان نابێتە بازەرگان ونەفت فرۆش، نابێتە جەردەی سیاسی، نابێتە ئازادیخوازکوژ، نابێتە میلیونێر،کۆشکو تەلار بۆ خۆی ساز ناکا نابێتە هاوپەیمان دەگەڵ دڕندەیەکی وەک ئەردۆغان.دەسەڵات لەو ٢٨ ساڵەدا تەواوی ئەو کارانەی بە پێچەوانەی ئیرادەی سیاسیی کۆمەڵگا دەگەڵ دووژمن ئەنجام داوە. بۆیە شوێنی هیچ بیرکردنەوەیەک نییە، مرۆڤ دەتوانێ بڵێ ئەو دەسەڵاتە لە باشوورلە دووژمن مەترسیدارترن.دەڵێن: دووژمنی زانا لە سەردەست بەرزت دەکاتەوە، بەڵام دۆستی نەزان بە عەرزت دادەدا!ئەوە داستانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانییە لە ماوەی ساڵەکانی رابوردوودا.

” وێنەیەکی قێزەون "
کاتیك چاوم بە وێنەی موختاریی تازەی ئەردۆغان، نێچێروان بارزانی کەوت کە خەریکی ڕاکردن وسپۆڕە، بێزم لە سروودی ئەی رەقیب ولە خۆم هەستا گووتم یانی کورد ئەوەندە بچووک وبێ نرخە دوای ئەو هەمووە قوربانی وئەنفال وکیمیابارانی شاری هەڵبچەوهەزاران شەهید وکۆڕەوی مێژوویی لە باشووری کوردستان، ئەو گزیرە دەبێ چارەنووسی داهاتوومان بۆ دیاری بکا!
ئەو وێنەیە کە نێچیروان خەریکی ڕاکردنە خاکی باشووری کوردستان نییە. یەكێک لە وڵاتانی ئورووپاییە.بە وردی سرنج بدەنە ئەو پیاوەی کە لە پشت سەری نێچیروانە خەریکی راکردنە وکۆڵەپشتیەکی بە شان پیلی داداوە کورد نییە.ئەو شووێنە دەبێ پارکێکی یەكیک لەو وڵاتانە بێ کە کوڕەکەی لەوێ لە باشترین زانکۆ لە سەر حیسابی هەژارانی باشووری کوردستان دەرسی تیدا خوێندەوە.بێ ویژدانەکانی بنەماڵەی بارزانی بە فرۆکەی تایبەتیی خۆیان بە بێ ئەوەی هیچ کەس بزانێ بەو شیوەیە دەژین وسەفەر دەکەن.ئەو کوردکوژە قەت ناوێرێ لە یەكێک  لە شەقامەکانی شاری هەولێر یان دەهۆک بەو جۆرە خەریکی ڕاکردن بێ.کاتێکیش لە کۆشکو تەلارەکانی سەری رەشیان دێنە کۆبوونەوەی حیزبی بۆ لایەنە سیاسیەکانی دیکە بە دەیان سەیارەی جام رەش بە خێرایی خۆیان دەژووری بارەگای ئەو حیزبە داوێن کە قەرارە کۆبوونەوەیان دەگەڵ ساز بکەن. فەزای ئەو پاڕکەی کە ئەو گزیرە تێیدا خەریکی راکردنە،فەزای هیچ پاڕکێکی باشووری کوردستان نییە.
تۆ بڵێی نەتەوەی کورد ئەوەندە بچووک بێ کە خاوەنی ئەو بەرپرسە بێ کە بۆ درێژەدان بە دەسەڵات ودرێژە دان بە ژیانێکی خۆش بەو شیوەیە بچێتە هەندەران دوور لە چآوی منداڵی برسی ودایکوباکی جەرگ سووتاوی کوردخەریکی سپۆڕ وڕآکردن بێ!
ڕآکردنی نێچیروان  لە خۆشترین وڵاتی ئورووپایی ئەوەمان پێ دەڵێ کە ئاوهەوای نەفتاوی وغازاوی کۆمپانیەکانی سەر بە دەسەڵات پڕە لە دووکەڵ وهەوای گازاوی کە بنەماڵەی بارزانی ناخوازن ئەو هەوایە بێتە ناو / سییە / کانیان!نەکا نەخۆش کەون. بەڵام خەڵكی باشووری کوردستان ٢٨ ساڵە هەوای بەشیک لەو خاکە هەڵدەمژن کە سەددام بە چەکی کیمیاوی ژهری دەقڕووی هەزاران خەڵكی بێ تاوان کرد.چاو لێکردن لەو وێنەیە تەنیا بێ حورمەتیەکە بە تاکی کورد وبە خەباتی چەند ساڵەی کورد.بۆیە شۆڕش وهەستی شؤرشگێڕی دوورە لەو دەسەڵاتەی کە هەوای وڵاتەکەی پێ پیسە وبۆ ڕاکردنیش بەکاری ناهێنی وروولە هەندەران دەکا.شەرم لە خۆم دەکەم ئەوانە بە کورد بزانم.ئەو وێنەیەش لە ڕێگای کوردستان پۆستەوە دەنێرمە لای ئەو شآعیرورووناکبیرونووسەرانەی کە بوونەتە کویلەی ئەو بنەماڵەیە.

سندووقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە