قوباد تاڵەبانى ئەوەش دەبینى

Tuesday, 25/06/2019, 10:53

10238 بینراوە


هەواڵێکم بینى گوایە داکۆکیت لە گەنجێک کردووە، کاتێ ویستویەتى بە جل وبەرگی ماڵەوە بچێتە پەساپۆرت و رێى پێنەدراوە ، پاش  گەیشتنى هەواڵەکە بە تۆ هەم پەیوەندى بە کوڕەوە دەکەیت هەم بە بەرپرسى پەساپۆرتى سلێمانیەوە ، دەى وەک جێگرى سەرۆکى حکومەت و وەک کوڕى تاڵەبانى ئەوەت کردووە، بەڵام خۆ ئەوە پێشێلکارى ئازادى تاکەکەس و گشتى نیە لە بەرانبەر ئەو هەموو ستەمەدا کە رۆژانە لەو خەڵکە دەکرێت لە وڵاتەکەى تۆدا ، قوربان هەر چەند رۆژ لەمەوبەر دوو کەس کە بەشێوەیەکى دڕندانە دەستدرێژیان کردوەتە سەر کچێکى 8 ساڵە و دواتر کوشتویانە ئازاد کراون ، ئەرێ ئەرکت کێشا پەیوەندى بە باوکى کچەوە بکەیت ،" لەم ماوەیەدا چیرۆکى دەستدرێژى بە رادەیەکى مەترسیدار زیادى کردووە ولە زۆربەى شوێنەکان ڕوویداوە "  رۆژ نیە فڕۆکەى تورکى  بۆمبارانى باشورى کوردستان نەکات و زەرەرو زیانى گیانى و مادى نەدات ئەرێ ئەرکت کێشا پەیوەندى بکەیت ، لەو هەموو دەزگاو ناوەندەى بۆ مافى مرۆڤ هەتانە داواى دۆسیەى روداوى یەک مانگ بکە بزانە لەم وڵاتە چى دەگوزەرێت ؟.
رۆژ نیە بە روداوى هات وچۆ خەڵک نەبنە قوربانى بێزەحمەت قەت تەلەفونت بۆ خانەوادەى یەکێ لەو قوربانیانە کردوە تا داواى بوردن بکەیت بەوەى تۆ بەرپرسى دووەمى حکومەتیت و ئەوەش حاڵى رێگاوبانەکانى سنورى سلێمانى و گەرمیان و چەمچەماڵ و راپەڕین و هەڵەبجە ، ئەرێ پەیوەندیەکى تەلەفونیت بە کامیل عەبدولقادرى کیمیا زەدەوە کرد ، تا لە بارو دۆخى پرسیار بکەیت و هیچ نەبێت کەمێک لە ئازارەکانى ئەویش و هەڵەبجەش کەم کەیتەوە .
قوربان سایە کەریمیش کچێکى سەر لێشێواوى ئەم دۆزەخەیە لانى کەم پەیوەندیەکیش بەوەوە بکەو بڵێ هیچ کاتێک جەستە بەخشى  و جەستە هەڕاجى بەو جۆرە ماناى ئازادى نیە ، کە تۆ پەیوەندى بە کوڕێکەوە دەکەیت  کە ناکرێت ئازادى پێشێل بکرێت وەک دەڵێن دەى ئەوەش بکە.
لە ماوەى رابردوودا نەمامت دەچاندوتەحەداى خەڵکى دیکەشت دەکرد بۆ هەمان کار دەى منیش لێرەوە تەحەدات دەکەم دووچاڵى گەورە لاى کانى شەیتان ماوەى ساڵێکە ئۆتۆمبێل لە دەستیان رادەکات تۆ ئەوە چاکبکەو منیش دێم لە حەوشەکەى ئێوەدا 10 نەمام لێ ئەدەم ، ئەگەر پاسەوانەکان رێمبدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە