کورد و کودەتای سەربازیی

Tuesday, 25/06/2019, 11:02

11546 بینراوە


ڕاستینەی دەسەڵاتداریی لای کوردان لە مێژە بەسەر چەند بنەماڵەو شێخ و ناوچەکاندا دابەش کرابوو ، ھەموان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە لایەن دوژمنانی کورد کە تورک و فارس و عەرەب و ئنگلیزەوە ئەو دابەش بونە بنەماڵەیی و ناوچەییەمان بەسەردا سەپێنراوە بەڵام لە ڕاستیدا کورد بەھۆی پێکھاتەی بناغە کۆمەڵایەتیەکیەوە کە ھەر تیرە و تاقمێک بە بەربڵاوی لە ناوچە شاخاویەکاندا دابەشبون بۆتە ھۆی دابەشبونی بنەماڵەو خێڵەکان و لە سەرجەم قۆناغەکانی ڕابردوشدا ھەر لە داگیرکاریەکانی عوسمانیەکانەوە بگرە تا بە ئنگلیز و بەرلەوانیش فارسەکان ھەر دەم لە ڕێگای شێخ و سەرۆک خێڵەکانەوە گەمەیان بە قەدەری کورد کردووەولێکیان جیاکردونەتەوە ئەو ڕاستیە بۆ ھەموان ئاشکرایە .
ئەوەی گرنگە ئێستای سەدەی ٢١ یەکە کە ھێشتا کورد لە خێڵگەرایی ڕزگاری نەبووە ، خێڵی بارزان بەرھەمی دەرەبەگایەتی سەدەی ڕابردووە بەھۆی دەسەڵاتداری لە ناوچەکەدا ھەردەم خێڵەکانی وەک زێباری و ھەرکی و خێڵەکانی دیکەی سەرکوتکردووەو دەستی گرتووە بەسەر موڵک و گوندەکانیاندا و تا بە ئەمڕۆش داگیرکردنەکانی ئەو خێڵە لە ناوچەکەدا بەردەوامە .
بەڵام تا بە ئێستا کوردان ئەزمونیان لەو ڕابردووە تاڵەی خێڵەکیە وەرنەگرتووە و ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ ڕوودەدات ھەمان کردەکانی مستەفابارزانی سەدەی ڕابردووە بەشێوەیەکی مۆدێرنتر لەژێر ناوی گوایا حکومەت و پەرلەمان و داد و ئەو سینارێۆ گەماویانەی کە سەرجەمیان لەلایەن خێڵەوە قۆرغکراوە وبۆ خزمەتی خێڵ بەکار دەھێنرێت .
ئەم ھۆکارانەی باسمان کردن کوردی نەکردووە بە خاوەن ھێزێکی چەکداری بەڵکو ھێزەکانمان دابەش بون بەسەر کەسایەتی و خێڵەکاندا و ھیچ یەک لەو ھێزە چەکدارانەش لە خزمەت نەتەوەونیشتمان و بەرژەوەندیەکانیدا تا بە ئەمڕۆ بەکار نەھێنراون جگە لە یەکلا کردنەوەی ناکۆکیەکانی نێوان خێڵەکان و بەرژەوەندیەکانی سەتۆک خێڵەکان وخزمەتکردن بە ئەجیندا سەپێنراوەکانی سەر خێڵەکان .
بەو ھۆکارانەش کورد نە کودەتای ھەبوە و نە دەشتوانێت کودەتایەکی سەربازی بکات بۆ ڕاماڵینی دەسەڵاتی خێڵگەرایی سەدەی ٢١ ، گەر سەرنجێک بدەینە دەوڵەت و دەسەڵاتە دواکەوتوەکان سەرجەمیان خاوەن ھێزی نیشتمانین ھەر لە سیستەمی پادشایی و خێڵەکی سعودیە و ئوردن و کوەیت و سوریا زۆرێکی دیکە بەڵام بەھۆی بونی سەربازی نیشتمانیەوە ھەردەم چاوەڕوانی کودەتایان لێدەکرێت تەنھا ئێمەی خاوەن دواکەوتوترین سیستەمی خێڵەکی جیھانی نەبین کە بە ھیچ شێوەیەک تەنانەت کودەتا نەھاتۆتە خەویشمان .
ئێمە دەبێت دان بەوەدا بنێین کە بەڵێ ئێمە لەم سەدساڵەدا خاوەن دواکەوتوترین و کۆنەخوازترین و خێڵەکیترین سیستەمی دەسەڵاتدارین لە جیھاندا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە