نوێژەنکردنەوەی کوردستانپۆست و لەگەڵ نوێژەنکردنەوەی پەیمان

Monday, 01/07/2019, 1:00

7245 بینراوە


کوردستانپۆست وەک پێویسیتیەک هاتە مەیدانی خەباتەوە، چونکە سروشت وایخواست، کە دەبوو بەو شێوەیە بێت، ئەوساتەش، کە خەریک بوو، کورد وەک ڕۆمانەکەی " ئێج، سێ، ئەندەرشۆن، "جلەکانی قەیسەر"  نەتوانێت ئەو دەسەڵاتە وەکو جلەکانی قەیسەر خۆی و راستییەکەی ببینێت!

ئەوە کوردستانپۆست بوو، دەروون پاک و بێگەرد، کە هاواری کرد، ئێوە درۆ دەکەن، ئێوە ڕووت و قووتن لە رەوشت و لە ئەخلاق! لە دڵسۆزیی و نیشتیمانپەروەریی.
(لە باکوری گۆی زەوی  جۆرە وورچێک هەیە کە لە بەستەڵەکەکان  دەژی،  ٧ بۆ ٩مانگ دەتوانێت بخەوێت، چونکە ژینگەی بەستەلەکی باکوور خواردنی وورچی زۆرە ئیتر هەرلە ماسی و "سێل" ئەویش جۆرە گیاندارێکە لەدەریادا دەژی، شکارێکی ئاسانە بۆ وورچی بەفر، ناچار بووە کە ئەو ژینگەیە بەجێنەهێڵێت خۆی فێر بکات کە ٧ بۆ ٩ مانگ بخەوێت).ئەوە کوردستانپۆستیش بوو، کە وای لە "وورچە بەرفرین"ەکانی نیشتیمان کرد تا خەبەری بێتەوە.
هەروەها ئەوە دیگماگۆگی و خۆفرۆشی نووسەرەکان بوو، وای کرد خۆرسکانە نووسەرانی کوردستانپۆست بێنە پێشەوە، چونکە تارمایی دیگماگۆگی ڕووکەشی هەموو کوون قوژبنێکی تەنی، کار گەیشتە نووسەران، کاتێکێش نووسەر دەبێتە نووسەری دەربارە، ئیتر ئەوە زەنگێکی ترسانەکە نابێت ویژدان زیندووەکان لێی بێدەنگبن، بینیمان کە شاعێرێکی وەک مەهاباد قەرەداغی، کە لە ئەوپەڕی چەپ و فیمێنیستەوە لە ئەوروپا هاواری دەکرد و دەینووسی کە دەسەڵات کیژی کورد دەبەن بۆ بەرپرسە ئەمەریکیەکان، لە کاتێکدا خۆی لەو کاتەدا ئەندامێک و نووسەرێکی کوردستانپۆستیش بوو، کاتێک گەڕایەوە نێو باوەشی دەسەڵاتی پارتیی، کەچی خۆی ڕووتکردەوە لە ئەخلاق و و ویژدان، خۆی هاویشەتە باوەشی بۆگەنترین دارودەستەی باشووری نیشتیمان کە بنەمەڵەی مستەفا بارزانی بۆگەنە، قەلەمەکەی فڕێدا و کەوتە هات و هاواری پێچەوانەی جارانی خۆی، خۆئەگەر دەسەڵات نەریتی خۆی گۆڕیبا و هەموویان ئاشبکردیەتەوە، هیچ کەس لاری لێیان نەبوو، بەڵام دەسەلات لە خراپەوە بۆ خراپتر لە ووردە خیانەتەوە بۆ خیانەتی گەورەتر و برینی  موچەی خەڵک و خاکیان قوڵتر کردەوە. ئاخر ئەم دۆلارە بێزمانە، زمانی هەزارانی وەک مەهابادی بڕی.
 هەروەها دەیان و سەدان وەک "ڕەفیق سابیر" کە خۆیان بەکامۆ نەدەگۆڕیەوە، هەروەک پێشتریش باسم کردووە کە شەوێکیان لە سەردەشتەوە گەڕامەوە بۆ خڕی ناوزەنگ و خەوم لێدەنەکەووت، ئەوکاتە رەفیق سابیر چاودێری زیندانەکەی حیزب بوو، لەگەڵ هاوڕێیەکی عەرەبدا باسی سیاسیەتی بورجوازی کوردیان دەکرد، گوێم لێبوو ڕەفیق سابیر ووتی: هەتا جەلال تالەبانی زیندوو بێت، باوەڕ مەکەن،  ڕەووشی ناوچەکە بەرەو ئەرێنی هەنگاو بنێت، کەچی هەرهەمان ئەو ڕەفیق سابیرە بە تالەبانی گووت ماندێلای عێراق.
ئەفسوس زۆرێک لە شاعیر ونووسەران کاریان تەنها جوانکردنی سیمای بۆگەنی ئەو دەسەڵاتە بوو، کە وەک زالوو خۆی خزانۆتە قوڕگی بیرکردنەوەی گەلەوە، لەوەش ترسناکتر کار گەیشتە ئەوەی خاوەن ماڵپەڕەکان بکەونە پێشبڕێکێی خۆفرۆشی و سیخوڕی بۆ دەسەڵات. لەژێر ناوی خەبات و تێکۆشان، نموونە بۆگەنەکەی شاخیان گواستەوە، بە پیشە کۆنەکەیان درێژە پێدا، نموونەی "عومەر فارسی" کوردستان نێت، کە هۆکاری سەرەکی بوو لە شەهید کردنی سەردەشت عوسمان، بەڵگەی بەڵگەنەویست لە کوردستانپۆست هەیە، هەروەها بەناوی کوردستان پۆشتیشەوە سکاڵای تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان تۆمارکرا، هەروەها کەسانێک پەیدا بوون کە زمانی خۆیان بێشەرمانە دەیانگووت کە ٥٠٠ سێدێ دەنگی قسەکەرەکانی "پاڵتاڵک"م تۆمار کردووە و ناردوومە بۆ بەرپرسانی بنەمالەی مەلا بارزانی نموونەی وەک کەسانێک بەناوی "قەتران" .
کەسانی دیکەی بودەڵەی وەک "هیشام ئاکرێی" کە خۆی بە جیڤارا ناونووس دەکرد، بە ڕۆژ دژ بەدەسەلات دەینوسی،بەلام شەوان ئادمینی ژوورەکانی پالتاڵکی سەربەبنەمالەی مچە بارزانی دەکرد.
جگە لەوانەش هەر هەمووی، دەستەیەکی دیکەش سەریان هەڵدا، ئەوانەی کە نایانەوێت نە شیش بسووتێت نە کەباب، واتا ئاگاداری کارەساتەکانن، بەڵام نایانەوێت نە دڵی نەیارانی دەسەلات بڕەنجێن نە دڵی خوودی دەسەڵات، ئەوانیش هاتنە پێشەوە داهێنانێکیان داهێنا، گوایە دەسەلات هێشتا ساوایە، ئەم دەستە بیریان لەوە نەدەکردەوە، کە بۆ ئەم منداڵە بە کۆرپەیی فیڕی دزیی و تاڵانی و نەوت خواردن بووە.
ئاستەگەکانی بەردەم نووسەرانی کوردستانپۆست، تا دەهات فشاریان بەهێزتر دەبوو، چونکە گیرفانی دەسەڵات قورستربوو، جگە لەوەی چەندین جار کوردستانپۆست و نووسەرەکانیان هاککرد، بۆخۆم چەندین جار ئیمێل و فەیسبووکەم هاکراو، جگە لەوەش، بەهێزی بازووی دۆلارە چاو شینەکان توانیانکوردستانپۆست بدەنە دادگا و کوردستانپۆست سزاش بدەن، لەوانە "شاهۆ حوسەینی" کە خۆم کاتی خۆی بەڵگەم لەسەر شاهۆ حوسەینی بڵاوکردەوە، کە بەرپرسە لە تیرۆرکردنی زیاتر لە ٢٣ کەس لە نەخۆشخانەکەی پاوە، کە ڕۆژنامەکانی ئەوکاتی ئێران بڵاویان کردەوە، بەڵام دیسان دۆلار کاری خۆی کرد، پارەی ڕژاو لەجیاتی ئاوەدانکردنەوەی نیشتیمان، بەکاریان هێنا بۆ دەمکووتکردنمان.
تەنانەت ئەو ئەکتەرە پۆنۆگرافەی کە وێنەی لەگەڵ مەسعود بارزانیدا هەبوو، بە بەڵگەوە کوردستانپۆست بڵاوی کردەوە ، تا ئەکتەرەکە خۆی پەیوەندیی بە کوردستان پۆستەوە کرد، هەڕەسەی سکاڵاتۆمارکردنی لێکرد، مەرجی دایە کوردستانپۆست یان ١٠٠ هەزار دۆلار، یان سکاڵا لە سەر کوردستانپۆست تۆمار دەکات، چونکە بەبێ ڕەزامەندی ئەو وێنەکەی بڵاوکردۆتەوە، ناچار کوردستانپۆست وێنەی ئەو ئەکتەرە سێکسەی لابرد، بەڵام ئەگەر کوردستانپۆست ١٠٠ هەزار دۆلاری بدایە، ئەوا ئەویش نقەی لێوە نەدەهات.
جیاوازیەکەش هەر هێندە بوو، کە نووسەرانی کوردستانپۆست بە پشتبەستن بە بەڵگە نووسیان کە لە پەلاماری داعش و ئەردۆگانیەکاندا، بەئاشکرا خێڵی مەلا مستەفا هاوشانی داعشیەکان و ئەردۆغانیەکان کاریان دەکرد، نووسەرە قورمیش کراوەکان دەیان نووسی سەرۆک بارزانی هێز دەنێریت بۆ پاراستنی کوبانێ.
لە ڕۆژی لەدایبوونی کوڕەکەیدا نێچیر ٦٠ دەفتەر دەداتە گەیەک (guy)، لەکاتێکدا زۆرینەی خەڵکی نیشتیمان برسیە، کەچی نووسەرە سەرشۆڕەکانی دۆلار شاباشی گەیەکەیان دەکەن. نوسەرانی کوردستانپۆست پڕ بەدەم هاواریان دەکرد، خەڵکی کوردستان ڕیفراندۆم پیلانی ئەردۆگانە ووریابن، کەچی لەهەر هەموو پارتیەکان خوێڕیتر" هادی حاجی تالیب کۆکزی" لە فەیسبووکەکەیدا داوای لەو خەڵکە براسیە دەکردن، کە دان بەخۆیاندا بگرن تا سەرۆک سەربەخۆییەکە رادەگەیەنێنت، خۆشبەختانە هادی هەموو تەمەنی لەناو پۆستڵدا بۆگەنی کرد، یان هاوشێوەکانیان هەمیشە تەواریی جاش و جاش خەفیفەبوو.
ئێمە گووتمان هەتیوەکانی مەسعودی مەلا مستەفا کۆشکیان لە ئەمریکا کڕیوە بە 10 ملێۆن دۆلار، کەچی ئەندام پەرلەمانێکی خێڵی مچە بارزانی " هێمن هەوارمی" ئەڵێ: کە بۆ جەژنە پیرۆزە چوونیە ماڵی سەرۆک جێگمان نەبوو دانیشین، سەرۆک وەک هەموو کەسێکی ئاسایی دەژی.
قەڵەمە خۆفرۆشەکان هاواریان دەکرد کە بنکەی خیرخوازی مچە بارزانی خەستەخانە دروست دەکات، خواردنی 50 ملێۆن برسی چارەسەر کردووە، ئێمە ووتمان کە مچە بارزانی ئاشبەتاڵی کردووە، 75 ملێۆن دۆلاری دزیی، وتمان مەسعودی مەلا مچە لە ترسناکترین و پێویسترین کاتدا 120 ملێۆن دۆلاری خێری خێرەومەندە چەپەکانی ئەمریکا و ئەوروپایان لەگەڵ شادزی جیهانی "جێفری ئارچەر" ئەندام پەرلەمانی لابۆری کۆنەپەرستی بەریتانی دزی بۆ خۆیانیان برد، لە جیاتی ئەوەی کە بیدەنە خواردن بۆ ئاوارەکانی سەرچیا سەرسەختە و باراناویەکانی کوردستان، کە لە ترسی کیمیا بارارنی بەعس هەر هەموو ووڵاتیان چۆڵ کرد و ڕوویان کردە نادیاری ژیان.

من شانازی ناکەم بەڵکو بە فەرمانی سەرشانی خۆمی دەزانم، کە وەک زۆرینەی نووسەرەکان سەرم شۆڕ نەکرد بۆ دۆلار، ویژدان و ئەخلاقی خۆمم نەفرۆشت و لە کوردستانپۆستدا دەنووسم و بەڵێن دەدەم کە هەتا باوەڕم هاوڕام بێت، هاوڕێ و هاوڕای کوردستانپۆتسیەکانم، سەربەرزی و نەسرەوتن بۆ کوردستانپۆستیەکان.

من دەنووسم هەرچۆن بیرم بۆی دەچێت، گوێم لەوە نیە کە چۆن هەڵم دەسەنگێنن، گرنگە ئەوەیە ویژدانم ئاسودە بێت، لەبەر خاتری کەس نانووسم و گوێ بەوەش نادەم تۆ کێیت، بەلاشمەوە گرنگ نییە کە دەمانچەت پێیە یان شەلاتیەک پاسەوانتە، من بە خێڵی مەلا مچە بارزانی ئەڵێم خۆفرۆش، چونکە لەشفرۆشێک لەوان بە شەریفتر دەزانم، لەشفرۆش بەهەموو کەسێکی دەفرۆشێت، بەڵام خێڵی مەلا مستەفا و تالەبانی نیشتیمان دەفرۆشن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە