پۆلیسی ئەلمانیا نیوەشەو دەچێتە سەر ماڵی بەرپرسێکی پاراستن، کە نزیک بە دڵشاد بارزانییە


وەزیری دوو وەزارەتەکان، دوو موچە و دوو نەسریە وەردەگرن

Saturday, 06.29.2019, 21:01

13233 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
به‌گوێره‌ى زانياریيه‌كانى تايبه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه‌ پێى ڕاگه‌ياندين هه‌ريه‌كێك له‌ وه‌زيره‌ خاوه‌ن دوو وه‌زاره‌تەكان دوو موچه‌ و دوو نه‌سريه‌ وه‌رئه‌گرن.
 به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى له‌و سه‌رچاوه‌يه‌وه‌ ده‌ستمان كه‌وتووه‌ هه‌ريه‌كێك له‌ ڕێباز حه‌ملان، كه‌ وه‌زيرى داراييه‌ و به‌ وه‌كاله‌تيش وه‌زيرى كشتوكاڵه‌ له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ موچه‌، ته‌نانه‌ت نه‌سريه‌كه‌ش وه‌رئه‌گرێت به‌هه‌مان شێوە پشتويان سادق و وه‌زيره‌كانى تريش به‌و جۆره‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا به‌ بيانوى قه‌يرانى داراييه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیان چۆتە برينى موچه‌ى شه‌هيدان، ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداويستيه‌تايبه‌تيه‌كان، ئەمیش به‌ بيانوى قه‌يرانى داراييه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ ئيشيان  و چاكسازيی بووه‌ خۆيان وه‌ك كه‌رى ناوجۆگا له‌ دوولاوه‌ لنگیان خزاندۆتە هەر دوو لا.



(دەنگدراوە: 0)