چەند دێرێک تەنیا بۆ کوردستان پۆست

Monday, 01/07/2019, 1:45

16122 بینراوە


سەرەتا پیڕۆزە گۆرینو گەشکردنی سایتەکەتان جوانکاری بەئامرازێکی سەرەکی دانراوە بۆ دڕێژە پێدانی سایتەکانی ناو تۆری ئەنترنێت ، ھەمووان ئامانجێکمان ھەیە لەکاتی نووسیندا بەڵام گرنگترین ئارەزوو بۆ نووسین ئەو ھۆشداریە بە بنەماو بنچینەکانمان کە ئەبێ جوانکاری بدا بە نووسینەکانمان ، ئێمە لە سەردەمێکین سەربەستی شیکردنەوە تێکەڵ بووە بە سەربەستی تاکو سەربەستی کۆمەڵ ، لای کەسانێک کاتێک بۆ چونی خۆیان تێکەڵ بە کۆمەڵ ئەکن سنوری ئەبزێنن ، بەڵام ئەمەش رائەوەستێ لە چۆارچێوەی یاسادا ، چونکە سەربەستی تۆ رائەوەستێ کاتێک تیکەڵ بە سەربەستی کۆمەڵ ئەبێ ، بۆیە نووسین نووسینەوە لای ھەموومان یەگێ لەو دیاردە سەربەستیەکانی مرۆڤ دەست نیشان کراوە بە درێژای مێژوو ، مێژووی دۆزینەوەی یەکەم کەرەسەی نووسین ، نووسین لەسەر پێست ، دوا بەدوا لەسەر کاغەز کە( سین) بەپێی مێژوو یەکەم کەس بوون توانیان کاغەز بەرھەم بھێنن نووسینی لەسەر بکەن ، نووسین لەناو ئەشەکەوتەکان ،لەسەر بەرد ، بەپەڕی باڵندەکان بۆیە شۆرشی نووسین یەکەم زانستە مڕۆڤە سەرەکییەکان دۆزیانەوە بووە کاڕێکی ڕۆژانە کە ئەشەکەو تەکانی پیشانی ئەداوکەچان لە وێنەوە کردن پەرەی سەندووە دوا بەدوا ڕمز دوەی پیت دروست بوو ، ھەتاکو نووسین بووە عەشقێک ، دوای تاکە نوسەرەکان دەستیان کرد بە گەڕان ، بەدوای شانۆیەک بۆ نوسینەکانیان کە مەرجی شانۆکە کراوە بێ لە پانتای چوارگۆشەیەکی پان برین لە بەرچاوی ھەموو ئەو کەسانەی بێ کە خولیای نووسین بێ ، بۆ دەست نیشان کردنی ھەڵەکانی مڕۆڤ دڕندەیی مڕۆڤ راستی مڕۆڤ ، ھەردەم پرسیار ئەکڕێ لەو کەسانەی کە پیشەی نووسینە بۆ ئەنووسی، وەڵامەکان خۆیان کۆ ئەکەنەوە لە یەک مانا بەڵام لە جەوھەر دا جیاوازی ھەیە لە ناو تاکی مڕۆڤەکان ، بۆیە لە نووسەری کۆلۆمببی (غابریل غارسیا مارکیز ) پرسیار کرا بۆ ئەنووسی لە وەڵام دا وتی (ئەنووسم بۆ ئەوەی ھاورێکانم لە خۆشی دا بن) ، بەڵام نووسەری ئەمریکی (سوزان ئەورلین ) وەڵامی ھەمان پرسیاری دا (ئەنووسم چونکە من ئارەزوی ئەوەم ھەیە لە جیھانەدا زانین و زانست فێر بم ) ھەر نووسەرێک وەڵامەکەی لە ناخی دڵی دایە ، بۆیە ھەندێ کات نووسەر خۆی ئەدۆزێتەوە لەناو گۆمەڵی کەسانی نووسەر بەحوکم ئەوەی پیشەی نووسەرە ، نووسەری تر بەھەرەکەی پاڵنەر ئەبێ بۆی ، تاکیش ھەیە ھیچ کارێک نازانێ تەنیا نووسین نەبێ ،ئەم کەسانەش کە ئەبنە پاڵنەرێک بۆ کەسانێکی تر کە ھاوشان بن خۆیان دایە دەست بکەنە نووسین بەتایبەت کاتێک ئەکەوێتە گۆڕەپانێکێ پان بەرین سەربەست کە بەدرێژای تەمنی خولیای بووە بەڵام گەردون بۆی نەڕوخساندوە ، نووسینەوە کردەوەیەکی پیرۆزە پێویستە ھەمووان بۆ ڕێگای چاک و باش بەکاری بێنین بۆیە ھەموو نووسراوێک ئەبێ بۆ گەیاندی نامەیکی جوان ئامانجێ کۆمەڵانی مرۆڤ دا بێ ،( کوردستان پۆست )لەگەڵ زۆرینەی ئەو نووسەرانی بیرو رایەکانی خۆیان بڵاو ئەکەنەوە بەنووسین بە وتارو بیرو رای جیاواز بەڵام سەیر لەوە دایە کە تاکەکانی ناو کوردستان بوست وەکو یەکن بەڵام جیاوازی نووسینەکانیان نەبووتە پچرانیان لە بڵاو کردنەوەی وتارەکانیان ، ھەردەم سایتێکی پر بێت لە بیرو بۆچوون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە