بە هاوکاری هەرێم، تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باشووری کوردستان بەردەوام دەبێت

Monday, 07.01.2019, 7:52

14731 بینراوە


دوای کۆتا سەردانی نێچیرەوان بارزانی بۆ تورکیا و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەردوغان بۆ ئەوەی بە دوو قۆڵی دژایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بکەنە. چەند ڕۆژێک دوای ئەو سەردانە تورکیا بە بیانوی ئەوەی شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات، هێزێکی ئێجگار زۆری ڕەوانەی باشووری کوردستان کردوە و سەرانی هەرێم هاوکاریانن بۆ دابینکردنی بنەکە و شوێنی حەوانەوەو کارئاسانکردنی ئەو هێزانە. 
هەفتەی ڕابردوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا دەڤەری پشدەریان بۆردومان کرد و لە کورتەک چەند هاووڵاتیەکی سیڤیلی خەڵکی باشووریان شەهید کرد. شایەنی باسە سەڕۆک کۆماری عیراق کە کوردە لەگەڵ سەرانی هەرێم سەرکۆنەی ئەو هێڕشی تورکیایان نەکرد و پێش هێڕشەکە بەرهەم ساڵح و نێچیرەوان بارزانی بۆ تورکیا چوون، ئاگادار و ڕەزامەند بوون دەربارەی ئەنجامدانی هێڕشی سەربازیی لەلایەن تورکیاوە، بەڵام میدیای سێبەر و سەر بەحزبەکانی باشوور کاتێک هەواڵی چوونی نێچیرەوان و بەرهەمیان بۆ تورکیا بڵاوکردەوە، خەڵکیان چەواشە کرد و گوتیان سەردانی ئەو دوو زاتە تەنیا بۆ پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان و بازرگانی بووە.  
وەزارەتی دەرەوەی عیراق داوای لە تورکیا کرد کە سنوور نەبرێت و هێز و سەربازی تورکیی ڕەوانەی باکوری عیراق نەکات، بەڵام تورکیا بە فەرمیی ڕایگەیاند کە ئەوان لە هێڕشەکانیان بەردەوام دەبن و هێزی زیاتریش بۆ ئەو دیوی سنوور دەنرێن.




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4/5)