ڕەچەڵەکی مرۆڤ بەپێی تێکستە کۆنەکانی سۆمەریەکان

Monday, 01/07/2019, 19:57

16233 بینراوە


ڕەچەڵەکی مرۆڤ بەپێی تێکستە کۆنەکانی سۆمەریەکان
سۆمەر، یاخود "خاکی پاشا مەدەنییەکان"، لە میزۆپۆتامیا گەشەیسەند، کە ئێستا ناسراوە بە عێڕاق، لە نزیکی 4500 ساڵ پێش زایین. سۆمەریەکان شارستانییەتێکی پێشکەوتوویان دروست کرد لەگەڵ سیستمی زیرەکانەی زمان و نووسینی تایبەت بە خۆیان، لەگەڵ ئەندازیاری و هونەر، ئەستێرەناسی و بیرکاریزانی. سیستمی ئایینیان ئاڵۆز بوو و پێکهاتبوو لە سەدان خوا. بەپێی تێکستە کۆنەکان، هەر شارێکی سۆمەری لەلایەن خوای خۆیەوە پاسەوانی دەکرا، وە لەکاتێکدا مرۆڤ و خواکان بەیەکەوە دەژیان، مرۆڤەکان خزمەتکاری خواکان بوون.
ئەفسانەی دروستبوونی سۆمەری لەسەر تابلێتێک دەدۆزرێتەوە لە نیپور (Nippur)، شارێکی کۆنی میزۆپۆتامی کە 5000 پێش زایین بنیاتنراوە.
دروستبوونی زەوی، ئینوما ئیلیش (Enuma Elish) بەپێی تابلێتەکانی سۆمەری بەم شێوەیە دەست پێدەکات:
When in the height heaven was not named,
And the earth beneath did not yet bear a name,
And the primeval Apsu, who begat them,
And chaos, Tiamut, the mother of them both
Their waters were mingled together,
And no field was formed, no marsh was to be seen;
When of the gods none had been called into being,
And none bore a name, and no destinies were ordained;
Then were created the gods in the midst of heaven,
Lahmu and Lahamu were called into being...
بەپێی ئەفسانەزانی سۆمەری، لەسەرەتادا، خوای شێوە مرۆڤی زەویان بەڕێوە دەبرد. کاتێ هاتن بۆ سەر زەوی، کاری زۆر هەبوو بۆ ئەنجامدان و ئەم خوایانە خاکیان چەوساندەوە، هەڵیاندەکۆڵی تا دەستبدات بۆ نیشتەجێ بوون و کانکردنی کانزاکانی.
تێکستەکان ئاماژە بەوە دەدەن کەوا لە خاڵێکدا خواکان یاخیبوون دژی ئەرکەکەیان.
When the gods like men
Bore the work and suffered the toll
The toil of the gods was great,
The work was heavy, the distress was much.
ئانو (Anu)، خوای خواکان، قبوڵی کرد کەوا ئەرکەکەیان زۆر گەورەیە. کوڕەکەی ئیمکی (Emki)، یاخو (Ea)، پێشنیاری کرد مرۆڤ بەشێوەیەک دروست بکات بتوانێت ئەرک هەڵبگرێت، وە پاشان، بە یارمەتی نیوە خوشکەکەی نینکی (Ninki)، ئەنجامی دا. خوایەک کوژرا، وە جەستە و خوێنی تێکەڵکرا لەگەڵ قوڕ. لەم ماددەیەوە یەکەمین بوونەوەری مرۆڤ دروستکرا، لەشێوەی خواکاندا.
You have slaughtered a god together
With his personality
I have removed your heavy work
I have imposed your toil on man.

In the clay, god and man
Shall be bound,
To a unity brought together;
So that to the end of days
The Flesh and the Soul
Which in a god have ripened –
That soul in a blood-kinship be bound.
یەکەمین مرۆڤ لە ئیدن (Eden) دروستکرا، وشەیەکی سۆمەری بە واتای "ڕووی تەخت". لە ئەفسانەی گەلگامێش (Epic of Gilgamesh)، ئیدن وەکو باخچەی خواکان ئاماژە کراوە و دەکەوێتە شوێنێک لە میزۆپۆتامیا لەنێوان ڕووبارەکانی دیجلە و فوڕات.


تابلێتی سۆمەری کە وەسفی ئینکی دەکات لە ئەفسانەی دروستکردن. (world-myth.com)
مرۆڤە دەستپێکەکان نەیانتوانی لەنیوان خۆیاندا زاوزێ بکەن، بەڵام دواتر گۆڕدران بەیارمەتی ئینکی و نینکی. لەمەوە، ئەداپا (Adapa) دروستکرا وەکو بوونەوەرێکی مرۆڤی تەواو کارا و سەربەخۆ. ئەم "گۆڕانکارییە" ئەنجام درا بەبێ پەسەندکردنی برای ئینکی، ئینلیل (Enlil)، بۆیە ناکۆکیەک لە نێوان خواکان دەستی پێکرد. ئینلیل بوو بە دوژمنی مرۆڤ، وە تابلێتی سۆمەرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مرۆڤ خزمەتی خواکانی کردووە و بەزۆرێک لە تەنگانە و چەوسانەوەدا ڕۆیشتووە.
ئادەپە،، بەیارمەتی ئینکیم دابەزی بۆ ئانو (Anu) کە لەوێ شکستی هێنا بۆ وەڵامدانەی پرسیارێک دەربارەی "پەڕینی ئاوی ژیان". بیرۆکەکان دەگۆڕێن لەسەر لێکچووەکان لەنێوان ئەم دروستکردنە و چیرۆکی تەواراتی ئادەم و حەوا لە ئیدن.

ئەم نوسینەی سەرەوە ڕاو بۆجونی خۆم نیە وەک هەڵۆ ئارام، ئەمە وەرگێڕانی تابلێتێکی سۆمەریەکانە، حەزم کرد خوێنەری کوردیشی پێ ئاشنا بکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە