سەردەمی ڕۆبۆتی مرۆڤایەتی

Wednesday, 03/07/2019, 5:25

6840 بینراوە


دەزانیت دەستپێکردنی سەردەمی 5G دەستپێکردنی سەردەمی ڕۆبۆتی مرۆڤایەتییە...؟! چیتر مرۆڤ بوونی نامێنێت! کە من خۆم بە ئەقڵی خۆم بیرم نەکردەوە، بیروڕاکانم هی بیرکردنەوەی خۆم نەبوو، هەست و سۆزداریەکانم هی خۆم نەبوو، کەوابێت من ڕۆبۆتم نەوەکو مرۆڤ!...

با سەرەتا زۆر بەسادەیی ڕوونی بکەمەوە 5G چۆن مرۆڤایەتی بەتەواوی کۆیلە دەکات... ئەوە بزانە کەوا هەموو بیرۆکە و هەستەکانت شەپۆلی لەراوەن، هەر بیرۆکە و هەستێکیش پلەیەکی دیاریکراوی لەرینەوەی هەیە کە بیرت دەتوانێت وەریبگرێت و لێکی بداتەوە پاش هەستی پێبکات.

خۆی بە سروشتی بیری خۆمان ئەو شەپۆلانە دروست دەکات، بەڵام گەر بێتوو تۆ بتوانیت بەشێوەیەکی دەرەکی شەپۆلی بیری یا سۆزداری دروست بکەیت بەو پلە لەرینەوەی کە بیری ئێمە دەتوانێت لێکیبداتەوە و وەریبگرێت، ئەوا ئەو کاتە تۆ دەتوانیت بەشێوەیەکی دەرەکی بیروڕا و هەموو هەستێکی سۆزداری بۆ کەسێک دروست بکەیت بێ ئەوەی ئەو کەسە بزانە کە ئەو بیروڕا و هەستە لەخودی خۆیەوە دروست نەبوو...!

ڕێک ئەمەیە کە 5G دەیکات!... بیرت پلەی لەرینەوەی شەپۆلەکانی 5G وەردەگرێت، بەوەش هەر بیرۆکەیەک و هەستێک کە لەو شەپۆلەدا وەکو زانیاری تۆمار کراوە وەردەگریت ئینجا باش یان خراپ!

ئیتر لێرە بەدواوە لەگەڵ چرکە ساتی دەستپێکردنی 5G ئەوە بوونی نامێنێت کە پێی دەڵێن "بیری ئازاد" چونکە کۆمپیوتەرەکەت بینیوە کە چۆن چی لەسەر دابەزێنیت تەنها کار بەوە دەکات؟ ئاواش چی لەم شەپۆلانەوە بۆ بیرت دابەزێنن تەنها کار بەوە دەکەیت بێ ئەوەی هەست بکەیت کە ئەم بیرۆکانە هی خۆت نین و دەرەکیانە بۆت هاتوون.

کە بیری ئازاد بوونی نەما شتێ بوونی دەمێنێ بەناوی "خواستی ئازاد" بەڕای تۆ؟! هەرگیز!... ئەی دەکەوابێت تەواو، مرۆڤایەتی دەبێت بە ڕۆبۆت و هەمووی کۆیلە دەکرێت سەرتاسەری، ئینجا تۆش هەر وەرە پێبکەنە کاتێ دەڵێم مێشکت شۆراوەتەوە و کۆیلەیت، ئەگینا چۆن ناکرێت ئاگاداری ئەمە بیت و بۆ لەهیچ شوێنێک باسی ئەمە ناکرێت؟! چونکە تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەستەمۆ کراون و ئەوانەشی هۆشیاری بڵاودەکەنەوە لە قوڕ گیراون لەلایەن هەمان ئەوانەی 5G بڵاودەکەنەوە!

بەهۆشی خۆت وەرەوە ئیتر، مێشکت هەمووی شۆراوەتەوە بەهەزارەها هۆی تری کۆیلایەتی ئەقڵ هەیە تۆ کۆیلەی بوویت بێ ئەوەی هەست بەخۆت بکەیت ئێستا، بەڵام 5G تەواو ڕێک یاریەکە یەکلایی دەکاتەوە کۆیلایەتی سەرتاسەری دەستپێدەکات.

تاکە کەسانێکیش کە دەتوانن دژی 5G بجەنگن ئەوانەن کە بیریان دەستەمۆی ڕۆحی خۆیانە و لەڕێگایەوە شەپۆلە ئەرێنییەکانی خۆشەویستی و شادی و ئارامی و ئاشتی بڵاودەکەنەوە بۆ بەرپەچدانەوەی شەپۆلە نەرێنییەکانی خۆمۆکی و تووڕەیی و هەڵچوون و ناکۆکی و شڵەژاوی و گێژکەری 5G.

ئەمڕۆ چەند ڕێکخراوێکی گەشەسەندنی ئەم شەپۆلە ئەرێنیانە هەیە بۆ ئازاد بوون ئەقڵ لە کۆیلایەتی لەوانە 144k HQ کە مانگانە مەدیتەیشنی بەکۆمەڵ ڕێکدەخات لەتەواوی جیهان و ئەمڕۆ بەرواری 2, July یەکێکە لەو ڕۆژانە بۆیە ئەمڕۆ بەهەزاران کەسی هاوشێوەی من کە ناویان نووسیوە هەموو بەیەکە مەدیتەیشن دەکەین بۆ زاڵکردنی ئەم شەپۆلە ئەرێنیانە بەس ئەم هەموو شەپۆلە نەرێنیەی مرۆڤایەتی کۆیلەکردووە.

جەنگی ئەمڕۆ بە ئەقڵە هاوڕێیان، ئاڵایەکی سپی بوونی نییە بۆ هەڵدان یان کۆیلایەتی یان هۆشیاری... ئینجا فەرموو خۆت هەڵیبژێرە و لانی کەم جارێک ڕووبەڕووی ڕاستییە هەرە ڕاستییەکەی ژیان ببەرەوە. کە وتت نا من نایەمە ناو ئەمەوە واتە تۆ کۆیلایتی 100% قبوڵ کردووە ئاگاداربە...!

ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بریتییە لە چاوپێکەوتنێکی دەیڤد ئایک لەکاتی باسکردنی ڕاستییەکانی 5G


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە