بەرێزعەزیزشارۆخ ئەتۆش؟!

Thursday, 04/07/2019, 14:58

9694 بینراوە


نووسەرێکی کورد:

عەزیزشآرۆخ لە ساڵی ١٣١٧ هەتاوی / ١٩٣٨/ لە دایک بووە وئێستێ لە شآری مهاباد دەژی و لە نزیک چوارڕێیانە ئازادیی خاوەنی دوکانێکی کاسێت فرۆشی ونەوارفرۆشییە کە بە زەحمەت بژیوی رۆژانەی پێ دابین دەکا.. لە ساڵی ١٣٤٢ /١٩٦١ / وەک مامۆستا / موعەللیم /لە پلەی سەرەتایی لە مهاباد دەستی بەکارکرد.لە ساڵی ١٣٤٢ / ١٩٦٣ / لە لایان ئیدارەی ساواک سەر بەشآی ئیڕان گیرا ولە ساڵی ١٩٦٧ لە زیندان ئازاد کرا.بەڵام بۆ ماوەی ١٠ ساڵی بۆی نەبوو کە هیچ چالاکیەک لە کۆمەڵگا ئەنجام بدا.

نەتەوەیەک ئەگەر هونەرو پێنووس و زمان وکتیب وپێناسەی لێ وەرگیرایەوە ئەو نەتەوەیە وەک دانیشتوانی باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستانی بە سەردێ. بە تایبەت لەو کات وساتەدا دووبنەماڵەی قرێژ وبێ موڕاڵ دەستیان بە سەرباشووردا گرتووە بە تەواوی خستوویانەتە ژێر رکێفی سیاسەتی تورکیە و ئێڕان. ئەو کەسەی پێی وایە باشوری کوردستان ئازاد بووە لە هەڵەدایە.

بە پێی ئەو خەبەرەی کە بە من گەیشتووە کاک عەزیزشارۆخ یەکەم کەسە کە ناوچەی موکریان بەشداریی لە بەستنی کۆنگرەی ناودارانی کورد / کورت / لە چەند رۆژی رابوردوودا کردوە لە شاری سنە.

لە سەر شێوە و ئامانجی بەستنی ئەو کۆنگرەیە لە سەر ڕووپەڕی کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار و بە جوانی زانیاریی پێویست راگەیەندراوە بۆیە لێرە باسی لێوە ناکەم. مە بەستی سەرەکیی ئەو وتارە کەسایەتی عەزیز شارۆخ وچۆنێتی هزر و ڕامانی ئەو کەسەیە بۆ هات بۆ ئەو کۆنگرەیە.

هەرهونەرمەندێک و رووناکبیرێک و شاعیرێک لە باشووری کوردستان خۆی لە بەر پلە و پارەی ئەو دەسەڵاتە نیگریسە رابگرێ لە چوارچێوەی هەستێکی نیشتمانیدا جێگای رێز و حورمەتە. لە ماوەی ٢٨ ساڵەدا  دوو بنەماڵەی سەر بە داگیرکار دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە زۆر گۆرانیبێژ وهونەرمەند و شاعیرلە ئاست پارەی دزراوی خەڵكی هەژارخۆیان رادەستی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کردوە و رێزی خۆیان وەک کەسایەتیەکی خاوەن هەست لە ریزی نیشتمانپەروەرانی کورد جودا کردۆتەوە.

کاک عەزیزشارۆخ لە تەمەنی گەنجیدا تووشی زیندان ودەرکردن لە سەر کارەکەی بووە. بۆیە خۆشەویستیی خەڵکی تامەزرۆی کۆمەڵگای شاری مهاباد بوو . کاتیكیش کە شای ئێران ڕووخا ئێمەی گەنج بە دەنگ وخۆشی کاک عەزیزدەچووینە خۆپیشاندان دژی شای ئێڕان، لە کاتێكدا لە ریزیی پێشەوەی هەموومان دەڕۆیی بە گووتنی ئەو شێعرەی هێمنی دلسۆزکە دەڵی:.. دێم هەتا هەمبێ برست و بیروهۆش... گەرگلاشم کوردەواریی ئێوە خۆش ...دەهاتینە سەر شەقامەکانی شاری مهاباد.

ئەوە هەمان شارۆخە کە ماوەیەک لەوەی پێش هاتە شاری هەولێر و گۆرانیی بۆ بارەگای مەسعود بارزانی گووت و لە لایان ئەوانەوە خەڵاتی پێدرا.! کاک عەزیزلە بەر بێدرەتانی و گیروگرفتی ژیان وگوزەران بژیوی رۆژانەی هیچكات نەدەبوایە خەڵات لە دەست قیادە مووەقەتەکانی سەر بە بارزانی وەربگرێ کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان وەها خەساندووە و  فززەیان لێنایە! کەسایەتیی کورد هەرکات حافزەی مێژوویی خۆی لە دەستدا بەکاری نەتەوەی کورد نایە. کاک عەزیز دەبوا شەرم دایبگرێ کە خەڵات لە دەسە جەللادی کورد وەربگرێ.

گووتم، عەزیزشارۆخ یەکەم کەس بووە کە لە ناوچەی موکریان بۆ کۆنگرەی ناودارانی کورت داوەتیی شاری سنە کرا! تۆ بڵیی کەسی دیکە جگە لە خۆی نەبووبێ کە خاوەنی هەستو موڕاڵی نەتەوەیی بێ؟ بۆ ناپرسێ لە خۆی تەنیا هەر ئەو قامکی لە سەر لە دانراوە؟ کۆماری ئیسلامی کەسایەتیەکان باش دەناسێ. لەوەش بترازێ بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی و سیخۆرەکانی سەر بەوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان یارمەتیدەریی چاکن بۆ لە خشتە بردنی کەسانی نزم نفس وخۆویست..

رەگی لاوازیی کاک عەزیز کاتێک دەردەکەوێ کە دوای رووخانی شای ئێران بۆ ماوەیەک هاوکاریی دەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی رۆهەڵاتی کوردستان دەکرد. بەڵام زۆر زوو دەرکەوت کە توانای درێژە پێدانی ئەو کارەی نییە، بۆیە گەرایەوە ناو شاری مهاباد وکۆماری ئیسلامیش لێی خۆش بوو، چاوپۆشی لێکرد. بۆیە بۆ ماوەیەک بێکاریی وهەژاریی هێرشی بۆ هێناو لە دەرەوەی دوکانێکی یەکێک لە خزمەکانی خۆی خەریکی فرۆشتنی سەوزە / شینایی / بوو.

ئەوکات لەوپەڕی دەست تەنگیدا دەژیا، بەڵام سەربڵیند بوو. خەڵك زیاتر رێزیان لێ دەگرت.زۆری نەخایاند دوکانێکی بچووکی نەوارفرۆشی دانا، کە بە پێی پێویست رۆژانەی ژیانی پێ دەرباز نەدەبوو. بەڵام دوای تەمەنێکی پڕئازارحەیفەی کرد، کە رووی لە بارەگای گڵاوی بارزانی کرد و دوای ماوەیەکیش بانگهێشتنی بەناو کۆنگرەی ناودارانی کورد کرا لە شاری سنە تا گۆرانی بە بەژن وباڵای کۆماری ئیسلامییدا بڵێ!

خاک وهونەرو ئەدەب و کولتور و شەهیدوخەبات ومێژووی کورد بۆ فرۆش نابێ. ئێوە بە ئانقەست هەڕاجی دەکەن بە بێ ئەوەی بیر لە دوارۆژی نەتەوەی کورد بکەنەوە و بیر لە داهاتووی خاکێک بکەنەوە کە لە حاڵی حازردا دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە دوژمن زیاتر دژایەتیی ئەو خاکە دەکەن لە پێناو مانەوەی خۆیاندا. کاک عەزیزلە بیرتە گۆرانی ئەژدیهاک و شێعری هێمنی وڵات پارێزت بە دەنگی بەرزلە سەرشەقامەکانی شاری مهاباد دەخوێندەوە وخەڵكت هاندەدا کە کورد دەبێ شۆرشگێڕبێ، بۆ ئاواتەکانی نەتەوەیی گیانی خۆی فیدابکا. ئێستێ کە پیربووی تازە خەڵك هاندەدەی کە بۆ خەڵات و پارە سەردابخا؟!

لە کۆنگرەی ناوداری  کورت (نەک ناودارانی کورد)  تۆ یەکێک لەو کەسانەی کە خەڵات وەردەگری! لە بیرتە بە دەنگی بەرز گۆرانیی ئەژدیهاکت بۆ گەنجەکان دەگووت؟ ئێستێ لە دەست ئەژدیهاکی سەردەم خەڵات وەردەگری. ئیدی گوێ نادەمە گۆرانییەکانت و دەنگی تۆم لە بەر چاوان کەوت.عاقیبەتت بە خێڕ نەبوو، نەدەبوایە بە سەریی پیری خۆت ناحەز بکەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە