ئایا ژیانی رابردو کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی ئایندە؟

Saturday, 06/07/2019, 11:29

16019 بینراوە


کۆمەڵێک هاوڕێ پرسیاری ئەوە دەکەن ئەگەر ژیان دوبارە دەبێتەوە ئایا ژیانی ڕابردو کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی ئانیندە؟
بە دڵنیاییەوە کاریگەری هەیە، چۆن؟
بۆ ئەوەی لەم باسە باش تێبگەیت دەبێت ژیانی خۆت بەراورد بکەیت بە یاریەکی کۆمپیوتەری..
هەرچەندە بۆچۆنی من لەسەر ژیان دورە لە بۆچونی دینەکان و ئەوەی تا ئێستا زاناکان باسی لێوە دەکەن، بە بۆچونی من ژیانی ئێمە لە ناو سیمولەیشنە وژیانێکی راستی نیە،واتە نە دوری هەسارەکان ڕستیەو نە گەرمی تیشکی خۆر، بۆی هەیە ژیانێکی هاوشیوەی ئەم ژیانەی ئێمە بونی هەبێت..بۆشی هەیە ژیانی ڕاستی تەواو جیاواز بێت لەم ژیانەی لە ئیستادا ئێمەی پێ ئاشناین.
سیمولەیشن


سیمولەیشن چی؟
سیمولەیشن واتە کۆپی ژیانی راستی بە شێوەی بەرنامەی کۆمپیوتەری..واتە تۆ دێت بە داتا دونیایەک هاوشیوەی ئەو دونایەی خۆت یان جودا لەو دوناییەی خۆت دروست دەکەیت و کۆمەڵێک بەرنامە ڕێزی دەکەیت بۆ شیوازی ژیان،مرۆڤ و بونەوەوەرکان، دارو درەخت، ئاژەڵەکان..هتد.. ئەوە دەبێتە بناغەی ژیان لەو سیمولەیشنەدا و باقی زانیاریەکان دەتوانیت بە شێوازی جۆراو جۆر دابینی بکەیت.یان لەسەر شیوازی کەواتە،، واتە ئەگەر تۆ لەم ژاینەدا ئەوەت کرد ئەوا دەگەیت بەو خاڵە..یان ئەگەر ئەم ڕێگایەت هەڵبژارد ئەوا دەگەیتە ئەو ئەنجامە...هتد..


ئەگەر بگەرێینە وە سەرەتای ژیانی ئەو کەسە کە دەمانەوێت بیکەینە نمونە.. ئەو کەسە لە یەکەم ژیانی چی دیوە بە چاک و خراپ هەموو کردەوەکانی خۆی، هەمووی لە داتابەیسێکدا کۆکراوەتەوە، کاتێک مرۆڤەکە دەمرێت یان سوڕی ژیانی کۆتایی دێت، دوبارە ڕۆحەکی خوازیارە تاقیکردنەوەیەکی تر ئەنجام بدات لە ژیاندا.. کاتێک دێتەوە ژیان زانیاریە کۆنەکان لەگەڵ کۆمەڵێک زانیاری تازە دەکرێتە دەوری ئەم مرۆڤە لە ژیانە تازەکەیدا...پاش ژیانی دووەم، ئینجا کۆی هەردو ژیان لەگەڵ کۆمەڵێک زاناری تازە دەبێتە دەوری ئەم مرۆڤە لە ژیانی سێ یەم دا.. واتە کارو کردەوەکانی خۆت کاریگەریان دەبێت لەسەر ژیانی ئایندەت..
لەگەڵ ئەوەشدا دروستکەر بە جۆرێک بەرنامە ڕێزی کردوە کە تۆ وا هەست دەکەیت ئازادیت هەیە لە بڕیارداندا..لە راستیدا تۆ ئازاد نیت و پێشتر بەرنامە ڕێزی کراوە کە چۆن لە خاڵی سفرەوە دەست پێ دەکەیت تا دەگاتە خاڵی کۆتایی..تەنها کۆمەڵێک ئازادی سنوردارت هەیە، چۆن؟
نمونە تۆ دەبێت ئەمڕۆ لە خاڵی ئەلیف بچیت بۆ خاڵی بێ، تۆ دەتوانیت ڕێگاکان هەڵبژێریت بە ئازادی لە کام ڕێگاوە دەگەیتە خاڵی بێ، بەڵام ناتوانیت هەڵیبژێریت کە نەچیت بۆ خاڵی بێ، بە پێچەوانەشەوە هەمان کردار ڕوو دەدات..واتە تۆ نابێت بچیت بۆ خاڵی بێ بەڵام خۆت دەتەوێت بڕۆیت ئەمە کۆمەڵێک ڕێگریت بۆ دروست دەکات کە هەر نەگەیتە خاڵی بێ..بۆ لەبەر ئەوەی دروست کەر وای داناوە کە تۆ نەچیت واتە تۆ بە هیچ شیوەیەک ناگەیتە ئەو خاڵە هەرچەندە محاولەش بکەیت، بەربەستەکان زیاتر دەبن..
کەواتە تۆ لە ژیاندا ئازادیەکی سنوردارت هەیە، بەڵام مێشکی تۆ ئەمە نازانێت و وا دەزانێت شتەکان هەر وا بوەو هەر وا دەبێت.
کاتێک مرۆڤ دوبارە دەژێتەوە هەموو زانیاریەکانی ڕابردوی دەسڕێتەوە و لە جەستە تازەکە نابێت هیچی بیر بمێنێت.. بەڵام تەواوی زانیاریەکان بۆ هەر کەسێک لە هەموو ژیانەکانیدا هەڵدەگیرێت لە شوێنێکی تایبەت بەو کەسە کە وەک کلاودفایەر وایە.
واتە هەمو ومرۆڤێک چۆن لە ئینتەر نێت ئای پی هەیە یان لە ئۆتۆمۆبیلژمارەی شاسی هەیە، هەر مرۆڤێک ڕۆحەکەی ژمارەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە و زانیاریەکان لە داتابەیس بەو ژمارەیە تۆمار دەکرێت...وەک چۆن ئەگەر تۆ ئۆتۆمبیلێکت هەبێت ژمارەی کیلۆمەترەکان تۆمار بکەیت لەسەر ژمارەی شاسی ئەوا کەس ناتوانێت کیلۆمەتر بگەڕێنێتەوە دەیزانیت، بەڵام ئەگەر لەسەر بەنمای تابلۆی ئۆتۆمبیلەکە بێت هەرکات تابۆلکە گۆڕا ئەوا تۆماری کیلۆمەترەکان بونی نامێنێت..واتە ڕۆحی مرۆڤیش لەسەر ژمارەیەکی تایبەت وەک ژمارەی شاسی زانیاریەکان کۆدەکاتەوەو بە مردنی مرۆڤەکە زانیاریەکان ون نابێت.
کەم کەس هەیە لەوانەیە نسبەکە نەگاتە ١% کە زانیاری ژیانی ڕابردوی بیر ماوە.. ئەمەش پەیوەندی هەیە بەو کەسەو بەو ژیانەی پیشوی کە چی کاریگەریەکی لەسەر ڕۆحەکەی هەبوە..واتە ئەگەر ژیانێکی ئاساییت هەبێت ئەوا ژیانی ئایندە هیچت بیر نامێنێت، ئەگەر تۆ کەسێکی دەوڵەمەند یان دەسەڵاتدار بوبێتیت بۆی هەیە لە ژیانی ئایندە ئەو هەستانەت هەر تێدا بمێنێت..یان کەسێک کوژراوەو کەس جەستەکەی نەدۆزیوەتەوە ئەو کەسانەش زۆر جار دەتوانن زانیاریەکانیان وەبیر بێتەوەو بزانن کە پیشتر کێ بون و چیان بەسەر هاتوە.
کەواتە ئەگەر تۆ لە سەرەتای ژیانی ڕۆحەکەتەوە تا ئێستا ١٠٠ جار ژیابیت، کە دەتەوێت دوبارە ژیان تاقی بکەیتەوە ئەوا زانیاری تەواوی ئەو ١٠٠ ژیانە تێکەڵ دەکرێت و لەگەڵ چەند زانیاریەکی تازە و ئەمە دەبێتە بەرنامەی ژیانی ئایندەت.. واتە هەموو کات دروستکەر لە ژیانەکانی ئێمەوە فێر دەبێت ئەمەش وا دەکات دروستکەر هەمیشە لە ئێمە زیرەکتر بێت..لەبەر ئەوەی ئەزمونی تەواوی ژیانەکان وتەواوی ئیحتیمالیەکان دەزانێت بە داتا....
ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە نمونەیەکە لەو کەسانەی کە توانایان هەیە زانیاریە هەڵگیراوەکان بخوێننەوە بۆیە ئەو هەموو زمانە دەزانێت و خۆی تەنا ٤ ساڵ تەمەنێتی.. بە ٧ زمانی قسە دەکات..ئینگلیزی، روسی، ئەڵمانی، فەڕەنس، سپانی ، عەرەبی وچینی..ئەمان قورس ترین زمانەکانی جیهانن..
هیوام وایە ئەم نوسینە وەڵام بێت بۆ ئەو هاوڕێیانەی کە لە ڕێگای فەیسبوەکەوە داوای ئەم زانیاریانەیان لێ کردبووم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە