کورێکی قاسم ئاغای کۆیە کێ دەکوژێ؟

Wednesday, 10/07/2019, 8:00

18804 بینراوە


حکایەتی مەرگ لە سەردەشتەو بۆ زانکۆ ،حکایەتی روورەشی و بێزراوبوونی بکوژەکان لەبەرچاوی ھاوڵاتیان .

کەمن ئەوانەی بتوانن مەردانە بەوپەری بروا بەخۆبوونیان بەرەنگاری ھێزی گەندەڵکاری و مافیاگەی ببنەوە ئەوانەی ئەمرۆ حکومران سەرداری ئێمەن لەو ھەرێمە ، ھەرە ئەو مەعدەنە پیسەن لە رابردوو لە تۆخترین بەرەی ناسیۆنالیستی تورک و عەرەب و فارس بەکرێگیراو جاش و ئیستخبار بوون بەبەڵگەی یاداشتەکانی عیسا پژمان بەرپرسی ساواک لەعێراق ،ئاشکرابوونی فائیلە نھێنیەکانی  ھەوڵگری عێراق دوای رووخانی رژێمی بەعس ،کەبەردەوام  شانازیان بە پاداشت و دەست خۆشیەکانی دوژمن کردووە  لەکاتێکدا سەرەنجامی ئەو سوپاسنامانە بەتەرازووی خیانەت کردن لە نەتەوەکەیان کێشراون ئینجا بەبەریانداکراوە، ناکرێ و نابێ تۆ داوای دادگایکردنی مستەشارەکانی ئەو رۆژێ بکەیت   لەکاتێکدا ھەر ئەوان و ئەمسالانی ئەوان لە زۆرینەی دەسەڵاتدار و  فەرمانرەواکان ئێستای ئەو ھەرێمەن ، دادوەرەکان بە تەسکیەی یەکێتی و پارتی دادگای خەڵک دەکەن، ئەوەی ئەوان بیانەوێ تاوانبار و بێتاوانە ،بەھۆی فەراغی یاسای ھەرێم تاوانباران لەلایەن بەرپرسەکانەو داڵدە دەدرێن، ھەروەکو چۆن پێشینیان ئەوەیان فەرموو وەکو ئامۆژگاری بۆ ئەو سەردەمەی ئێستا ھەرێم کەلەناویدا دەژێت (تا خاوەن ماڵ دزی گرت ،دز خاوەنماڵی گرت ) ھەربۆیە ئەو راپۆرتە ھەواڵ و زانیاریانەی ھەتا ئێستا بڵاوکراونەتەوە گەورەترین مەترسیان لەسەر ژیانی  نووسەر و رۆژنامەنووسەکان دروستکردوە بگرە جاری وا ھەبووە نووسەرەکە توشی لێ پیچینەوەی یاسای و سزادان بۆتەوە ،دزەکە خاوەن ماڵەکەی گرتووە، ھەموومان چیرۆکی ژیان و نووسین و مەرگی سەردەشت عوسمان دەزانین ،دەزانین کێ لەپشت کوشتن و رفاندنیەوەبوو ،بەبێ ئەوەئ ھیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و یاسای ھەبووبێ لەرابردوو ،لەناوجەرگەی ئارامترین شاری ھەرێم رفێنراو دواتر  تیرۆرکرا ،ئیدی ئەوە  کۆتا چیرۆک نەبوو لەدوای ئەمە دەیان چیرۆکی لەو شێوەیە دووبارە بوویەوە لە مەکان و زەمانی جیاوازتر ،ھەربۆیە دەکرێ ئەمرۆ چیرۆکی مەرگی( سەردەشت ، کاوە ،ویداد.. ھیدی )،

 بەکوشتنی زانکۆ بیرمان خەنەوە،کە چەند رۆژێکە لەلایەن کوری قاسم ئاغا ھەرەشەی کوشن و تێرۆرکردنی لێکرا بە بەڵگەی دەنگی بەبێ گوێدانە ھیچ دەسەڵاتێکی یاسای ئەو ھەرێمە ،ھەربۆیە تا ئەو کاتەی کورەکەی قاسم ئاغای کۆییە راپێچی بەردەم یاسا دەکرێ ،تا ئەو کاتەی (خاوەنماڵ ھەوڵی دز گرت دەبێ   دەکرێ دز خاوەن ماڵ تاوانبار بکات و بیگرێ) بەھۆی ناوھێنانی لە سۆشیاڵ میدیا برگەیەکی یاسای بۆ دابتاشن شەرعیەت بە کوشتنی ئەو ئەم بدەن ،  بەھۆی دەست رۆشتووی جاشەکانی ئەوێ رۆژێ کە ئەمرۆ گشتیان لە کەسە دیاری  سیاسی ،عەسکری ئەو ھەرێمەن ...

*بەتاڵانیکردنی کۆشکەکەی حسێن ئاغای سورچی ڤێلاکانی مەلا ئۆمەر بەرزکرانەوە ..
دیسانەو پەندێکی کوردی رەسەن ھەیە پەیوەستە بەو بابەتەوە ...(ھەردووکیان جاشی یەک ماکەرن)، ھەروەکو ھەموومان ئەوە دەزانین ماڵەکای قاسم ئاغای کۆیییە لە مەلا ئۆمەرە لەسەر رێگای مەسیف نزیک بارەگای بارزان (سەری رەش) کە باشترین حمایەی دەکرێ لەلایەن ھێزەکانی زێرەفانی بەتایبەت ھێزە تایبەتەکانی بارزان ،ھیچ کەسێک توانای ئەوەی نیە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو سەرۆک جاش و مستەشارانەبکات کە بە ئۆکەی بەرپرسەباڵاکانی ھەرێم پارێزکاریان لێ دەکرێ ،گرینگ نیە قورسای داوای یاسایەکە چەندبێ ،دەکرێ بگوترێ یاسای لەھەموو کەسێ بەرزترە لە سەری رەش نەبێ ، لە دوای ھێرشکردنە سەر حسێن ئاغای سورچی لەلایەن ھێزەکانی پارتی تاڵانکاری وکوشتن و برین لەو دەڤەرە کۆشتنی حسێن ئاغاو نزیکانی ،بەبیانووی خیانەت و جاشایەتی بۆ ھێزەکانی عێراق بەتایبەت سەدام حسێن، کە کۆی مەسەلەکە ئەوە بوو حسێن ئاغای سورچی ملکەچی بنەماڵەی بارزان نەبوو  جاشەتی قبوڵ بوو بەڵام دەبڵ جاشی قبوڵ نەکرد ،لەکۆتایدا جاشەکانی ٣١ ئاب سەرکەوتن و کۆتای بە قەڵەم رەوی حسێن ئاغا ھێنرا 

ئەمرۆ یەکێک لە پیسترین تاوانبارانی ئەنفال،ھاورێ نزیکی سەدام حسێن  قاسم ئاغای کۆییە لەژێر باڵی پارتی لە نزیکترین مەکانی بنەماڵەی بارزان  لەخۆشترین و باشترینی ھەولێر ڤێلای ھەیە ھەرچی بیەوێ دەیکات بەبێ گوێدانە یاساو دەسەڵاتی دادوەری لەو ھەرێمە کەچەندان بەڵگەی مەلمسی لەسەرە پێویست بە سەلماندنیان ناکرێ لەلایەن دادگاوە  ،بەڵام ھەروەکو ووتم یاساکانی ھەرێم توانای سەرکەوتنیا  نیە لە لۆفەکانی مەسیف و دەوروبەری .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە