ئیتلاعات گەیشتۆتە بارەگای بارزانی

Wednesday, 10/07/2019, 15:22

12346 بینراوە


لە چەند ڕۆژی ڕابردو پاراستن لە سلێمانی چەند کادیرێکی پارتی لە سنوری سلێمانی گرت ، گوایە سەر بە ئیتلاعات و سەربە قەرارگەی ڕەمەزانن، بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە ئیتلاعات بۆ خۆیانبە هێمنی  لەناو بارەگای بارزانی خەریکی کارکردنن و سیخوڕی بەسەر پارتییەوە دەکەن. هەر وەکو ئاشکرایە چۆن لە سەردەمی شای ئێران دەگوترا ساواک لە ژووری نووستنی ژن و مێردەکانیشن، ئاوا ئیتیلاعات چۆتە ناو ماڵەکانی یەکە بەیەکەی بەرپرسەکانی پارتیی و هەروەها ناو خودی دەزگای پاراستن، راست نییە کە دەڵێن میت لە ناو هەولیردایە و ئیتیلاعات لەناو سلێمانی، میت و ئیتیلاعات لە هەموو بەشەکانی هەرێم بە شار و بە ناوچەکان خەریکی کار و چالاکی خۆیانن، تورکیا و ئێران لەسەر یەک سیاسەتی بەڕیوە دەچن کە نایانەوێت کورد خاوەنی خۆی بێت، دەسەڵاتی کوردیییان کردووە بە خاوەنی کوردی باشوور، خۆشیان بوونەتە خاوەنی پارتەکانی باشوور، هیچ ترسێکیان لێیان نییە.
یەکێک لەو کەسایەتییە سوکو سەلیمانەی ناو پارتیی، کە کار بۆ ئیتیلاعات دەکات بە ناوی بەختیار شاخی کوڕی مەلاحسنی شاخی کە ساڵانە لە قەرارگەی ڕەمەزان بۆ خۆی و کوڕەکانی پەیمان بۆ ئێران و شیعەکان نوێ دەکەنەوە . 
سەرچاوەی ئەو زانیارییە دەڵێت لەبەر ئەوەی بارەگای بارزانیی، ئیدارەیەک و مەرجەعێکی نوێی بنەماڵەی بارزانییە، وا ئیتیلاعات خەریکە لەوێش بارەگا و بنکەی خۆی دادەنێت و بەشێکی کردۆتەوە بەسپۆنسەری مەلاحسن و کوڕەکانی، نازانرێت پارتیی لەمە ئاگادارە، یان نا؟!  خۆ ئەگەر بڵێن بێ ئاگاین، هەروەک سەرچاوەیەکی دیکە لە نێو دەزگای پاراستن دەڵێت،، ئەمە فەزاحەتێکی  گەورەیە، بەتایبەتی چەند ساڵە ماڵی مەلاحسن لە ھەولێر بۆتە بنکەو بەشێکی قەرارگە ، ئەگەر ئەشزانن ئەوا چۆن بۆخۆیان حەڵاڵە پەیوەندیان بە وڵاتانی ئیقلمی ھەبێیت ئەوا ئاساییە کادری حیزبەکەیان پەیوەندی ھەبێیت. ئەوەتا  گەورەکەیان ئاوەڕێژێیت و بچوک پێی تێدەنیت !؟
تێبینی:
ھاوپێچ وێنەی دکتۆر زیباکلام نوێنەری ئاغای قاسم سلێمانی و بەختیار شاخی بەقەولی خۆی سکرتێری ڕۆژنامەوانی مەسعود بارزانی .
شایەنی باسە مەلاحسنی شاخی مانگانە سەردانی ئێران دەکات و سەیارەی تایبەت و سایەقی خۆی پێشوازی لێدەکەن ھەرمانگێک سەفەری ئێران نەکات ئەوا یان کوڕێکی دەنێریت یان نوێنەری قەرارگەی ڕەمەزان دێنە سەردانیان  و لە نێو تاران شوقەی تایبەتی بە خۆی وکوڕەکانی ھەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە