کامێرای جی دی ڤی وزەی جەستە دەخوێنێتەوە

Saturday, 13/07/2019, 21:21

10874 بینراوە


کامێرای جی دی ڤی وزەی جەستە دەخوێنێتەوە
وەک تەواوکەرێک بۆ بابەتەی پێشو لەسەر جەستەی مرۆڤ و ئەو وزانەی کە لە چوار دەورێتی ، ئێستا مرۆڤ دەتوانێت ئەو وزانە بخوێنێتەوە و زانیاری زۆر وردی لەسەر وەرگرێت لە ڕێگای کامێرای بیۆ وێڵ..
کامێرای Bio-Well GDV چییە؟
Bio-Well ئامێرێکی شۆڕشگێڕانەیە کە لەسەر وێنەگرتنی ئەلیکترۆ-فۆتۆنیک یان تەکنیکی هێنانە بەرچاوی دەرکردنی گاز (دیرادەی کێرلیان) بنیات نراوە کە بەتایبەتی بۆ خەمڵاندنی دەربڕینی باری وزەیی کەسێک دروستکراوە. شیکردنەوەی پشکنینەکان لەسەر بیرۆکەی خاڵەکانی دەرزی ئاژنین، پزیشکی میللی و زۆرێک لە لێکۆڵینەوە زانستی و تەندروستییەکان بنیاتنراوە بەدرێژایی 20 ساڵ. زۆر بە خێراییەکی بەرچاو و باوەڕپێکراو ، وە زۆر ئاسانە بۆ بەکارهێنان.
Bio-Well لەلایەن تیمێکی نێونەتەوەییەوە گەشەی پێدرا بە بەڕێوەبەرایەتی د. کۆنستانتین کۆرۆتکۆڤ و تەکنەلۆژی بەهێزی ناسراو بە تەکنیکی هێنانە بەرچاوی دەرکردنی گاز هێنا بۆ ناو بازاڕ بەڕێگایەکی کراوەتر وەکو لە پیشووتر. بەرهەمەکە پێکدێت لە کامێرایەکی دێسکتۆپ و سۆفتوەیرێکی یاوەریکەر. یەدەگی پێکەوەبەستراو بەهەمان شێوە بەردەست دەبێت بۆ کڕین بۆ گەیاندنی ژینگەیی و پشکنینی Bio-Clip.
تەکنەلۆژییەکە: تەکنیکی GDV
GDV Reading


تەکنیکی GDV تۆمارکردن و پشکنینی کۆمپیوتەرییە لە دەردراوی ئیلێکترۆ-فۆتۆنیک لە تەنە جیاوازەکانەوە، بە بایۆلۆجیشەوە (بەتایبەتی پەنجەکانی مرۆڤ) لەئەنجامی دانانی تەنەکە لە بوارە کارۆموگناتیسییە توندی بەرزەکە لەسەر ئاوێنەی ئامێرەکە.
کاتێک پشکنینێک دەگەینرێت، تەزوویەکی کارەبایی لاواز بە نووکی پەنجەکان دەگەینرێت بۆ ماوەی کەمتر لە میلی چرکەیەک. وەڵامدانەوەی تەنەکە بۆ ئەم هاندەرە بریتییە لە پێکهێنانی دەردراوێکی کارەبایی. دەردانی ئەلیکترۆنەکان دەرکردنی گازی (درەوشانەوە) هاندەدات کە لەلایەن کامێرایەکی ڤیدیۆییەوە دەگیرێت و دواتر وەردەگێڕدرێت و دەگوازرێتەوە دواوە بۆناو پێشکەشکردنە گڕافیکییەکان بۆ پشکنینی زیاتر.


وێنەکە، کە بە ئامێری Bio-Well دروستمان کردووە، لەسەر بیرۆکەی خاڵەکانی دەرزی ئاژنین بنیاتنراوە و لەلاین ئەزموونی 20 ساڵی تەندروستی پشتڕاست کراوەتەوە بە سەدان مەشقەوان لەگەڵ هەزاران نەخۆش. پڕۆسەی پشکنینەکە خێرا، ئاسان و ناپێکداچووە... ڕۆژانە ئەنجامی بدە بۆ باشترین ئەنجام! فیدباکی ڕاستەقینە وەربگرە لەسەر ئەوەی چ هۆکارێک – ئەرێنی یان نەرێنی – کاریگەری لەسەر سترێس و باری وزەکەت هەیە. لەگەڵ یەدەگی Bio-Well Sputnik وزەی تەنەکان و ژینگە هەژماربکە بەهەمان شێوە! Bio-Well ئامێریکی تەندروستی نییە. شەقڵێک لە وزە و ئاستەکانی سترێست دابین دەکات و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات گۆڕانی ڕۆژ بە ڕۆژ و کاریگەری حاڵەتە جیاوازەکان و هاندەرەکان ببینن. سۆفتوەیرێکی خۆش پڕۆسەکردنی داتا سادە و لەبار دەکات بۆ بەکارهێنەرە نائەزموندارەکان.
دکتۆر کۆرۆتکۆڤ

د. کۆرۆتکۆڤ پڕۆفیسۆرێکی فیزیاییە لە زانکۆی سەینت پیتەرسبێرگی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە تەکنەلۆژی زانیاری، ئامێرەکان و ئۆپتیکەکان لە سەینت پیتەرسبێرگی ڕووسیا. زانایەکی پێشڕەویکەرە کە نێونەتەوەییانە ناسراوە بۆ لێکۆڵینەوەی وزە پیشڕەویکردنەکەی. پڕۆفیسۆر کۆرتکۆڤ تەکنیکی هێنانە بەرچاوی دەرکردنی گازی گەشەپێدا، کە لەسەر دیاردەی کیرلیان بنیات نراوە لە ساڵی 1995.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە