ڕوسیا عیراق پڕچەک دەکات و باشووریەکانیش فریو دەدا


بەڵا

Sunday, 07.14.2019, 8:47

3204 بینراوە


شازی حکومەت..شازی کابینە..شازی فراکسیۆن..ئەم بە ناو حکومەتە تازەیە لە شازیا ئەتوانیت کتێبی لەسەر دەر بکەیت ، ​
حکومەت کەسێک ئەیبا بەڕێوە کە پێش هەڵبژاردن ! دەست نیشان کراوە و زانراوە کە هەرێم بە قۆناغێکی" هەستیار و ناسکا ئەڕوات" بۆیە بەرپرسی یەکەمی"پاراستن"ی بۆ هەڵبژاردوە تا هیچ ناحەزێکی هەرێم نەتوانێ هەستیاری قۆناغەکە بقۆزێتەوە و لە ناسکیا بیشکێنێ..ئەم بە ناو حکومەتە وەک هەموو حکومەتە(هەڵبژێراوەکان) ناڵێ خزمەتکاری خەڵک ئەبێ چونکە سەرۆکەکەی سەر بە بنەماڵەیە ئەوان هەرگیز خۆیان بەوە نابینن بەرامبەر بە خودی میللەتیشەوە ، بەڵکو میللەت هەردەم ئەبێ لە خزمەت ئەوانا بێ لە ئاش بەتاڵ و دوای سی ئاب و ئێستاشەوە، ئەوان لووتکەی ئەو " هەڕەمەن" کە بوومەلەرزەش لایان نابا، ئەوان ئەڵێن لە خزمەت خەڵکا ئەبن ، جا خزمەتێک لەوانەوە بێ !! ئەبێ چۆن بەسەر خەڵکا بشکێتەوە..خۆتان وەکیل بن..شازترین پەیامی ئەم حکومەتە ئەڵێ: ئەم حکومەتە هی هەموو خەڵکە..! دیارە ئەمە ئیشارەتە بۆ ئەوەیە ئەوەی پێش ئەم هی هەموو خەڵک نەبوە ،،حەز ئەکەین بزانی حکومەتەکەی پێشوو هی کێ بوو؟ بروا ناکەم لە دەوڵەتێکی ترەوە شەو بە دزییەوە ئەوەی پێشووی دامەزرانبێ ، مەگەر هی ئامۆزاکەی خۆی نەبوو ؟ هەمان بنەماڵە ، هەمان بەرنامە ، هەمان قوڕبەسەری بۆ خەڵک ..ئەوەی گۆڕاوە تەنیا دەم و چاوە ..ئەو حیزب و گروپانەش وەک" مسکێن" چەپڵە لێئەیەن زۆر باش ئەم راستیە ئەزانن ، هەر ئەوان بوون ئەیانووت بنەماڵە ناتوانێ نە دیموکراسی بێ و نە چاکسازی بکا ،​
بەڵام چی بکەن خۆ بەخێو کردن زەحمەتە و بیروباوەڕ و ڕێباز بخەرە گیرفانێک و گیرفانەکەی تر پڕ لە دۆلاری زەلیلی.. ...​
... لە هەر ووڵاتێکا کەسێکی ئیستخباراتی حکومەت بگرێتە دەست ، ئوتوماتێکی ناتوانێ هەنگاوی مەدەنی و دیموکراسی لە ڕوانگەو باکگراوندی وەزیفەی ئیستخباراتیەوە بنێ و بە چەسپی دووقولووش یەک ناگرن، لە حوکمی ئەقڵیەتی ئیستخباراتی قوڕەکە بۆ خەڵک ئەوەنە خەست ئەبێتەوە ئەبێ بە کۆنکرێت..ئەوانەش کە پێشتر دەماری قورگیان وەک کابڵی تەلەفۆنی لێهاتبوو و هاواریان ئەکرد : تەزویر قبوڵ ناکرێت ! ئێستا لەخۆشی وەزارەت و ئیمتیازەکانیەوە تووشی " فقدان الذاکرة" بوون ، وەزارەتەکانیش خوا ئەوە بگرێ لەوان باشتر بێ ، سولطان سەلیمی یەکەمیش​
كابینەی وای نەبوە ، جاران وەزیری بێ وەزارەتی بە قاچاغ بردنی نەوەت هیچ نەبێ لیژنەیەکی یەک دوو کەسی گەر بە ڕووکەشیش بووبێ هەبووبێ ئەمجارە خوا هەڵناگرێ ئەوەش نەماوە و تەنیا سەرۆکی بەناو حکومەت ئاگای لەبنج و بناوانی ئەو قاسەیەیە کە بە نەوت ناو ئەبرێ ، کەواتە هەر لە( پێڕ)ەکەی بنەماڵە مایەوە و خەڵکی ئەبێ خەو بەو جۆکەرەوە ببینێ کە یارییەکە لەدەست بنەماڵە دەر بهێنێ..​
هەر حکومەتێکی شاز لە ئاست بێ دەنگی خەڵک هەڵوێستێکی شاز دروست ئەکات کە بە قازانجی حکومەتەکە و زەرەری خەڵک کۆتایی یەت، خودایا ئەم کوردە بەدوور خەی لە بەڵای ئەو شزوزە....


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 32 . زۆرباشە: 5/5)