چەند پەیڤێک پێشکەش بە ڕۆحی پاکی شەھیدی سەرکردە و مرۆڤی سەدە ھەڤال ھەڵمەت

Tuesday, 16/07/2019, 19:32

5235 بینراوە


ھەڤاڵ گیان من قەرزدار و شەرمەندەی تۆ و ڕێبازەکەتم بۆیە تەنیا دەتوانم چەند ووشەیەک بۆ ڕۆحی بەرز و پیرۆز بنووسم کە ناگات بە چرکەیەک لە ژیانی شۆڕشگێریت.
بێگومان کاتێک باس لە کەسایەتی سەدە یان سەدساڵ دەکەین زۆر قورسە وەسف بکرێت، چونکە خاوەن تایبەتمەندی بەرز و ئاستی ھۆشیاری گەش و پێگەیی کەسێتی بەھێز ھۆگربوون و کۆمەڵایەتی بوون لە دەوری خۆیی دەخوڵقێنێت و ھزرێکی نۆێ ئاوا دەکات، بۆیە لە ھەموو کاتێک و ھەموو جێگایەک کەسانێک لە کۆمەڵگا دەردەکەون و دەبنە پێشەنگ لە ھەموو ئاست و بوارە جیایاکاندا کە توانایی وەرچەرخانێکی گەورەیان ھەیە و دەبنە ھیوایەک بۆ ھەموو لایەک، ئەگەر چیی درەنگ یان زوو کۆمەڵگا لێی تێبگات، بەلام لە کەسایەتیدا حەقیقەت پەلی کێشاوە و فکر و تێزەکانی بڵاو دەبنەوە بەرفراوان دەبن، مێژوویەکی ھەمیشە زیندوو تۆماردەکەن.
لە مێژوودا زۆر پێشەنگ و فکرڕۆشن بە دیار کەوتوون وەرچەرخانیان لە کۆمەڵگادا کردووە یان خاوان داھێنانێکی گەورەبوون بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و ھەمیشە زیندوون و گەلەکەیان شانازییان پێوە دەکەن، بێگومان تۆش یەکێکی لەوانە، لە تێکۆشینی ئازادی و دیموکراتی گەلی کورد ھەمیشە پێشەنگ و نموونەی ژیانێکی نوێی.
ئێمە پێناسە بۆ کەسانێک دەکەین کە خاوان توانستێکی فکریی و پراتیکی بوون، تایبەت لە ناو شۆڕشی گەلاندا شوێن پەنجەیان دیارە و مێژوویان بۆ خۆیان تۆمار کردووە، ئەو حەواریانەی لەناو شۆڕشدا پئشەنگی بەرچاو بوون نموونە کەسانێکی زۆر ھەیە کە گەلان وەک سمبووڵێک ھەمیشە ئیلھامیان لێوەردەگرن نموونەی گاندی ماندێلا و گیڤارا.
بۆ تێگەشتن و ئاشنا بوون بە کەسێتی ھەڤاڵ دیار غەریب ناسراوە بە ھەڤاڵ ھەڵمەت، تایبەتمەندی و کارێکتەرە ناوەزەکەی بۆ ھەموو کەسێکی ئازادیخواز گرنگە کە کەسێکی چۆن بووە؟ خاوەن چ کەسایەتیەکی بووە؟ ڕۆشن فکرو شۆڕشگێڕێکی نەرمونیان خاوەن بریار و بە ئێرادە لەکاتی ھەرە زەحمەتدا ڕۆڵی پێشەنگی گێڕاوە ھەمیشە ھیواکانی سەرکەوتن سیمای داپۆشی بوو، ھیچ کاتێک بێ ھیوایت لە ژیان و سیمایدا بەدی نەدەکرد، باوەڕی پێی نەبوو، ئەو یەکێک بوو لە نموونەی خۆێندکارە پێشەنگەکانی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە.
بێشک ھەڤاڵی شەھید نموونەیی شۆڕشگێڕێک کە لە دونیا بینی ڕێبەر ئاپۆدا تێگەیشتن و لێھوربوونێکی قوڵی ھەبوو، بۆیە خوێندکارێکی شۆڕشگێر و خاوەن دیدگایەکی فەلسەفی و کۆمەڵناسی مێژووناس کە قوڵبوونەوە و خۆێندنەوە فەلسەفیەکانی باڵی بە سەرژیان تێوریی و پراتیکیدا کێشا بوو، بۆ ھەر بابەتێک و ھۆکارێک ھەمیشە لە قوڵایی تێڕوانینێکی زۆر کووڕ خۆێندنەوەی بۆ بابەتەکان دەکرد و چارەسەریی پەرپەکتیڤی پێشکەش دەکرد، لە پراتیکدا جێبەجێی دەکرد و بۆشایی ڕێکخستنی و سیاسی قبووڵ نەدەکرد، بۆیە لە ژیانی شۆڕگێریدا ھەمیشە پێشەنگ بوو جێگایی ئێلھام و ھێزێکی بێ وێنە بوو بۆ ھەڤاڵانی، حەسرەتێکی ھەمیشەی دەخوڵقاند کە ھەمیشە بیردەکرد و حەزدەکرد لە گفتووگۆدا بیت لە گەڵیدا.
بێگومان لە چارەکەسەدەی کۆتایی سەدەیی بیست و سەرەتای سەدەیی بیست ویەکدا چەند پێشەنگ لە باشووری ووڵات دەرکەوتن نموونەی شەھیدان ئارام و دکتۆر سیروان و ڤیان جاف کە قەڵەمباز و وەرچەرخانێکی مێژوویان خوڵقاند وەک پێشەنگێک ھەمیشە مرۆڤ ھێزیان لێ وەردەگرێت و لە ڕۆژانی زۆر دژوار ھەنگاویی شۆڕشگێریان ھەڵێنا و وەرچەرخانیان خوڵقاند،بەڵام مخابن تەمەن ڕێگایی پێنەدان مەنزڵگای ئازادیی دەستەبەر بکەن و ئەم ھەرێمە بکەن بە سەنگەری بەرگری و شۆڕش بۆ پارچەکانی تری کوردستان و ئیتمایی نەتەوەیی و بەپرسیاریەتی نەتەوەوی بکەنە موڵکی ھەموو تاکێکی ئەم ھەرێمە.
ئەوەی جێگایی غەمگینی و بێ بەختیە ھەمیشە خیانەتکاران دەستیان لە شەھید بوونیادا ھەبووە و ھەمیشە خیانەتکاران وەک کۆسپێک و ڕێگرێکی بەردەمی خۆیانیان بینیوون، بۆیە کەوتوونەتە پلانگێڕی بۆ شەھید بوونیان.
شەھید ھەڵمەت لە ئاستی باشووردا وەک کەسایەتی سەدە مۆرکی خۆی لە مێژوودا و بووە پێشەنگ و مامۆستا و چرایەکی ھەمیشەیی بۆ ژیان و تێکۆشەرانی ڕێگایی ئازادیخوازی و دیموکراتی گەلی کورد و تایبەت باشووری کوردستان، چونکە ھەموو ئاگادارین لە سەروبەندی پرۆژەی داگیرکای باشوور لەلایەن دەوڵەتی فاشستی توورک ھەڤاڵ وەک پێشەنگێک بۆ پارێزگاریی باشوور و دەسکەوتەکانی ھەمیشە لە گۆڕەپانەکاندا ڕۆڵی بەرچاو بنیاتنەرانی ھەبووە، لە ڕووی پەروەردەی و ھۆشیارکردنەوری گەنجان و ژنان لە دژیی داگیرکاری و پلانگێری. ھەمیشە شەڕڤان و کەسایەتی ووڵاتپارێزی چالاک کردووە تاکوو ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و ئاستی ترسناکی قۆناغەکە و داھاتووی بۆ ڕۆشن کردنوونەتەوە، بۆ ئەوەی پلانەکانی دوژمن سەرکەوتوو نەبێت. بۆیە زۆر بوێرانە ھەنگاوی دەنا کە زۆر زیاتر خۆیی دەیزانی دوژمن بۆ چرکەیەک چاویان لێ خافڵ ناکات، بەڵام ئەو بەرژەوەندی و پاراستنی گەلەکەیی لەسەرو ژیانی خۆیی دەبینی بۆیە بێ گوێدانە ھەموو ڕسک و خەتەریەکان ئاستی پراتیکی خۆیی پەسیڤ نەدەکرد. بەڵکوو بە پێچەوانەوە کاروخەباتی زیاتر ئاکتیڤ دەبوو.
شەھید سەرکردە وەک ناوەندێکی ھزراندنی دیدگایی فکروڕامانی ڕێبەر ئاپۆ لە شاخیش مامۆستایەکی بە توانای پەروەردەیی ئەکادیمی کادێران بوو، ئاستی قووڵ بوونەوەی لە تێزەکانی ڕێبەر ئاپۆدا نموونەیی بوو، ھەڤاڵ چەند کەسێکی نەتەوەوی شۆڕشگێرێک بوو ھەمان کاتیش فەلسەفەناسێکی زرنگ نموونەیی بوو، بۆیە شەھید ھەڵمەت ھیوای باشوور بوو بێ وێنە بوو...
لە کۆتایدا رۆحت شاد ھەڤال گیان تۆ مرۆڤی سەدەی باشوور بوویت ھەمیشە زیندوو دەمێنیتەوە.
ھەڵمەت تەلان
پێشکەش بە ڕۆحی پاک ھەڤاڵی سەرکردە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە