تورکیا لەنێوان بەرداشی روسیاو ئەمریکا

Thursday, 18/07/2019, 11:50

8351 بینراوە


تورکیا وێڕای ئەوەى ئەندامە لە پەیمانى باکوری ئەتلەسی (ناتۆ) کە ئەمریکا سەرکردایەتى دەکات، وڵاتێکە لە رووى جیۆپۆلەتیکەوە گرنگى خۆی هەیەو لە رووى ستراتیژیەوە  شوێنى بەیەکەوە بەستنى ئاسیاو ئەوروپایەو لە هەمووى گرنگتر دۆستێکى نزیکى رووسیایەو لەگەڵ ئەو وڵاتە هاوسنوورە.
پەیوەندیەکانى نێوان ئەمریکاو روسیا دوای جەنگى یەکەمى جیهان بە شەڕی سارد دەستى پێکردو تا ئەمڕۆ بەردەوامەو هەر یەکەیان دەزانن لە رووى تەکنەلۆجیاو تەقەنیەوە چ جۆرە چەکێکیان بەرهەم هێناوەو زۆربەى کێشەکانى دونیا لەتەک ئابوورییەکى بەهێز، چەکى پێشکەوتوو یەکلای دەکاتەوە.
ئەگەر بڕوانینە مێژووى دامەزراندنى تورکیای نوێ بەسەرکردایەتى کەمال ئەتاتۆرک، دەبینین لەو ئان و ساتەی ئەمریکا وەک  زلهێزێک هاتۆتە گۆڕەپانى رووداوەکانى ئەو سەردەمە بە هەردوو جەنگى یەکەم و دووەمى جیهانى، هەمیشە حیسابی بۆ رووسیا کردووە، تەنانەت لەوپەڕی تووڕەیی بۆ تۆڵەسەندنەوە، لەوە تێگەیشتووە کە ئەگەر فشاری زۆری بخرێتە سەر ئەوە پەنا دەباتە بەر رووسیا، بۆیە  ئەو کێشانەى بەهۆی رادەستکردنى ئێس 400 هاتۆتە ئاراوە، ئەمریکای نیگەران کردووە، ئەوەش لە چەند روانگەیەکەوە خوێندنەوەى بۆ دەکرێت:

1-ئەمریکا چونکە روسیا بە نەیاری خۆی دەزانێ و پێی وایە تورکیا هاوپەیمانێکى نزیکە بۆ ئەو، حەز ناکات نەیارەکانى قازانج بکەن لەکاتێکدا تا خۆی وەستابێ نابێ چەک و تەقەمەنى لەم و لەو بکڕێت.
2-بۆچوونێک هەیە ئەمریکا نیازى وایە 12 جۆر سزا بەسەر تورکیا بسەپێنێ، کە ئەگەر پەنا بباتە ئەو ئەو هەنگاوانە، ئەوە تورکی الە پەیمانى ناتۆ دەکشێتەوە ئەوەش بۆ پێگەى رووسیا لە ناوچەکە بایەخی خۆی دەبێت.
3-رووسیا لەهەر پشتیوانیەکى تورکیا، بەرژەوەندیەکانى ئەمریکا لەناوچەکە دەکەوێتە مەترسی، هەرچەندە بەپێی راگەیاندنى وەزارەتى بەرگری تورکیا، ئامادەیی نیشانداوە وەک راگرتنى باڵانسی هێز لەبری ئێس 400 ئەوە باتریۆت لە ئەمریکا دەکڕێ.
4-ئەمریکا سەرەرای هەموو ئەو هەڕاشانەى دەیکات دواجار هەر دەبێ نەرمى بنوێنێ چونکە پێگەى تورکیا ل رووى جوگرافیەوە ئەوەندە بە ئاسانى فەرامۆش ناکرێت و دواجار هەر گرژییەکروو بدات لەرێی گفتوگۆوە چارەسەر دەکرێ چونکە چارەنووسی ئێران تا ئێستا بۆ ئەمریکا یەکلایی نەبۆتەوەو تورکیاش دەبێتە بەشێکى تر لە کێشەکانى ئەمریکاڤز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە