بۆ تا ئیستا زیاد ئەسعەد نەگەڕاوەتەوە بۆ کوردستان! کێ لە پشت ئەم کارەوەیە!؟

Thursday, 18/07/2019, 16:23

12840 بینراوە


بۆ تا ئیستا زیاد ئەسعەد نەگەڕاوەتەوە بۆ کوردستان! کێ لە پشت ئەم کارەوەیە!؟
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە گوایە زەکەریان عەبدوڵڵا بەرهەمەکانی زیاد ئەسعەدی دزیوە و بەهۆی ئەو بەرهەم و ئاوازانەوە ناوبانگی دەرکردووە و خۆی پێیبادا، دەبێت لێرەوە بگەڕێینەوە بۆ سەرچاوەکەی و بەدواداچوونی لەسەر بکەین، کە ئەم قسەیە  بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردووش، کاریگەری لەسەر زیاد ئەسعود هەبووە و زیاد نەگەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. هەڵبەت یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکان زەکەریا عەبدوڵڵا بووە ، ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی
زیاد لە چاوپێکەوتنێکدا ووتی: من لەسەر دزینی بەرھەمەکانم لە زەکەریا توڕەنابم، چونکە زەکەریا منداڵە و نەخوێندەواریشە ..!
هەر لەسەر ئەم قسەیە، زەکەریا زۆر ئازاری پێگەیشت و بریداری کرد، بۆیە ھەرکاتێک زیاد ویستبێتی بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، زەکەریا لە ڕێگای ماڵە خەزوورانی، کە سەرباز ھەورامییە، لە ئەنجومەنی وەزیران، ڕێگریان لە گەڕانەوەی زیاد ئەسعود کردووە، شایەت و بەڵگەش بۆ قسەکان ھەریەک لە سەرکەوت ڕەسوڵ و بژار دیلان
ئاگادارن، ئەگەر لەترسا نەبێیت ھەمیشە ئابروچوونە پشت پەردەکانی زەکەریا دەزانن ...! بۆیە گومان دەکرێت ئەو دۆسیەیە وەکو سەردار کەرکوکیش باسی کرد، کە زیاد باری دەرونی تێکچووە و زیاتر لە گەمەیەکی ناحەزەکانی زیاد بووبێ، بەڵام بەقازانجی زیاد ئەسعود شکایەوە، ئەگەر ئەو سەردارە بێتەوە سوید زیاد ئەسعود شکایەتی لێ نەکا، ئەوا دەبێت بگوترێت، ئەمە یاریەکی نێوان خۆیان بووە. هەرچەندە زیاد و زەکەریا هەردوکیان وەک هونەرمەند ، دوو هونەرمەندی دیاری هەولێرن، بەڵام هەردووکیشیان لە زۆر بواردا مروڤی بێ پرەنسیبن بەو واتایەی کە  (بێ رەوشتی کۆمەڵایەتین) ، تاکە شتیک، کە زیاد وەک زەکەریا نییە ، ئەویش ئەو هونەرەکەی خۆی نەخستۆتە خزمەت دوو هێزی ناپاک و چەتە، گەنج فریونادات تا دەنگ بەو ناپاکانە بدەن، هاوکات زەکەریاش یەکێک لەتالانچی و ناپاکەکانی کوردە، کە داهاتێکی زۆری خەڵکی کوردستان و ئەو خەلکە هەژارەی دزیوە.
جوانی هونەرمەند هەرئەوە نییە بەهرەیەکی دەنگی یان هۆنراوە و  هەبێت، پێش هەموو شتێک موراڵە، کە هەمردووکیان نیانە، لە پێش هەموویانەوە زەکەریا عەبدوڵڵا.
هونەر دەبێت تێکەڵ بەئازار و کێشەکانی خەڵک بکری، هونەرمەندیش دەبێت لە بەرەی گەل بێت و دژی ستەمی دەسەڵات بێت،  بوەستی و دژ بەستەم، لەمەدا زەکەریا لەبەرەی چەتەکانە و زیادیش وەک بێلایەنێک و دوور لە ئازاری نیشتمانەکەی سەیرکەرە، نەک بکەر و خاوەن هەڵوێست نییە! نەک هەر زیاد، بەڵکو مەگەر تاک و تەرا هونەرمەندێکی دیاری کورد ببینی مروڤێکی بە شەهامەت و کەرامەت بێت، هەلویستی لەسەر ئەو  هەموو تاوانەی دوو هێزی بنەماڵە و حیزبە چەتەکانی باشوور هەبێ ، یان بلێن چ ئابرووچونێکە لەم هەموو هونەرمەندە کوردە  دوو گورانی دژ بەستەم و ناپاکییەکانی ئەو دوو حیزب و بنەماڵەیە نییە.
هاوکات لێرەدا بۆ یەکەم جار ئەو نهێنیەتان بۆ باس دەکەم، کە هۆی چییە زەکەریا چەند ساڵێکە دوور خراوەتەوە و ئابڵوقەی خراوەتە سەر،  تەنانەت وەک لە میدیاکان راگەیەنرا، ماوەیەک هەوڵی گرتنی هەبوو بەناوی پارە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زاوای سەرباز هەورامییە، کە یەکێکە لە دەستە راستەکانی نیچیر، کودی مەلەفی نەوت دەزانێ ، پەردەپۆشی کارێکی قیزەوەنی کۆمەڵایەتی بەرامبەر سامی ئەرگوشی (بەرپرسی روژنامەوانی) نێچیرڤان بارزانی لێکرا، گەرنا ئاستی ململانێکانی ئەو دووە گەیشتبوە هەوڵدان بۆ کوشتنی زەکەریا، بەڵام نێچیرڤان وەک رێککەوتنێکی عەشائیری بە پەلە زەکەریای ماوەیەک رەوانەی دەرەوەی کوردستان کرد، تا رەوشەکە هێور بوویەوە و دواتر لە میدیاکان راگەیەنرا، کێشەکە مادیە لە کاتێکدا مەسەلەکە ئابڕووچونێکی زەکەریا بوو لەگەڵ سامی ئەرگوشی کە لە چەند ساڵی رابردوودا زەکەریا تەنیا هۆنراوەکانی سامی ئەرگوشی دەکردە گۆرانی، بۆیە لێرەوە ببینن، کە چۆن لەژێر سایەی ئەو دەسەڵاتە ناپاکە هونەرمەندیکی وەک زەکەریا کە خاوەن چ داهێنان و دەنگیک بوو، ئیستا بۆتە بێڕەوشتێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتی، هیچ بەهایەکی نەماوە، لێرەوە  دەمەوێ ئەوەشتان پێ بڵێم: ئەو سیاسیی و هونەرمەندانەی نزیک لەئەنجومەنی وەزیران و ستافەکەی نێچیرڤان سڵ لە هیج پرەنسیپ و رەوشتێک ناکەنەوە،  لە هەموو ئەخلاق و پرەنسیپ و رەوستێکی کۆمەڵایەتییش خاڵی بوونەتەوە، پەیوەندییان لەگەڵ یەکدا پەیوەندییەکی بەدڕەوشتانەیە، هەمویان لە نیوان یەک ئەتواری سیاسی و ئەخلاقی دەسوڕێنەوە بە نێچیریشەوە، تەنیا پارە و پۆست لایان گرنگە، شەهامەت و جوانی و ئەخلاق لەلایان خاڵییە و نرخی نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە