(یاران کۆ) فرەماسۆن و کەنیسەی سیانتۆلۆژی و گرێ کوێرە

Thursday, 18/07/2019, 21:17

6795 بینراوە


فرەماسۆن و کەنیسەی سیانتۆلۆژی و گرێ کوێرە

(داوا بکەن... ئەتاندەنێ؛ بگەڕێن... ئەیدۆزنەوە، تەقە لەدەرگاکان بدەن... لێتان دەکەنەوە)
ئەمە یەکێکە لە وتە جوانەکانی بایبڵ، کە لەهەر سێ داواکەدا؛ داواکردن، گەڕان، تەقەلێدان، هەست بە ئەکسێۆن دەکەین، نەک خەو و خەیاڵ. خۆ ئەگەر کارایەک هەبێت کە مرۆڤ دەبێت ڕیزی لێ بگرێتو بەرامابەر بە خۆی هەڵیواسێت، ئەوە کارای ؛ کردنە بەلام ئەکسیۆن دەبێت رۆحێکی لە پشتەوە بێت؛ بە چ ڕۆحێکەوە داوا دەکەیت ؟ تەقە لەدەرگا ئەدەیت ؟ ئەگەڕێیت ؟
لە گفتو گۆیەکدا لەگەل یەکێک لە پیاوەکەانی فرەماسۆن کە گەشتبوە دواهەمین پلەی فرەماسۆنو پاشان وازی لە فرەمامسۆن هێنابو، گەڕابویەوە بۆ سەر دینی مەسیحی، ئەڵێت کە فرەماسۆنەکان کاتێک دەڵین ؛ تەقە لەدەرگاکان بدەن .........تاد.، ئەوان ئەم قسانە وەک چەکێکی سیحراوی بەکار دەهێنن بۆ تاک. من بۆیە گەڕامەوە بۆ سە دینی مەسیحی لەبەر ئەوەی کە لای فرەماسۆن گرنگی بەوە نادەن کە چۆنو بە چ ڕۆحێکەوە تەقە لەدەرگاکان ئەدەیت، گرنگ ئەوەیە بگەیتە مەبەست، بۆیە من وەهام باوەڕە ئەگەر خۆشەویستی نەبێتە جەوهەر و هروژێنەری ئەو کارایە ئەوا ئامانجێکی پیرۆز ناپێکێت.
ئێوارەیەک برادەرێکم ئەدرەسێکی بۆ ناردم هەتاوەکو یەکتری ببینین، ئەدرەسەکەش، کەنیسەی سیانتۆلۆژی بو، لەگەڕەکێکی پاریس. بێ گومان لەوە و بەر هەندێک زانیاریم هەبو لەسەریان، لە ڕۆژنامەشدا خوێنبودمەوە کە خەڵکی گەڕەکەکە خۆپیشاندانیان کردبو لە دژیان . کاتێک گەشتمە ئەوێ، خۆم بینیەوە لە ساڵۆنێکی دڵگیردا، بە دیکۆرێکی جوان کە دوربو لە دیکۆری کەلوپەلی باقوبریقو زەوقی دەولەمەندی تازە پیاکەوتو، ساڵۆنەکە روناک بو، بە روناکیەکی زۆر زەق نا، بەڵام هیچ کەسێکیش لە تاریکیدا نەدەبینران، واتە کونجورو شوێنی نادیاری تیا نەبو. کەسانێکی زۆر، کۆمەل بە کۆمەڵ لەدەوری مێز دانیشتبونو لەگەل یەکتری ئەدوان بەبێ مۆسیقا، وەک باوە لەو شوێنانەدا کە خەڵکی کۆدەبنەوە بۆئەوەی کە بێ دەنگی بەخۆمانمان نامۆ نەکات، مۆسیقایەک بۆ کپ کردنی بێ دەنگی دائەنێن، کە یارمەتی خەڵکی ئەدات لەگەڵ یەکتریدا بدوێن. هەر خێرا ئەو بێ دەنگیەم بە نۆتێکی بەرز نرخاند، شوێنەکە دڵگیر بو ؛ چەند پلیکانەیەکی نزم لەم لاو لای سۆڵؤنەکەوە بو کە دەچونە سەر ژوری تر و دەرگاکان کراوەبون، کوڕانو کچان بەکۆمەل دانیشتبونو لەگەل یەکتری ئەدوان، پۆرترێی پیاوانی ناوداری وەک ئەکتەری ئەمەریکی تۆم کروزو کاسنی ناوداری تری کەنیسەی سیانتۆلۆژی بەدیوارەکاندا هەڵواسرابون. لەدورەوە برادەکەم بینی و بانگی کردم، بەرەو روی چومو لەگەڵیاندا دانیشتم، پاش تۆزێک گفتو گۆ، کچێک هات بەرەو روم بە فایلێکەوە لە بن دەستیا، قەڵەمێک بەدەستەوە، کچێکک لەتەمەنی سی ساڵیدا بو جلوبەرگی جوانی وەک فەرمانبەری ئۆفیسێک لەبەردا بو، کچێکی وریا و بە شارم بو، زۆر ماکیاژی نەکردبو، منیان ناساند بە کچە فەرمانبەرەکە، پاس ئەوەی کە ئملاو لای یەکتریمان ماچ کرد بەرامبەر بەیەکتری دانیشتین، دەفتەرو قەلەم بەدەستەوە و کەوتە پرسیارکردن لە سەر ژیانی پاریسی و کاری هونەرمەندیم، هەر خیرا کەوتە ڕەخنەگرتن لە کۆمەڵگەی پاریسی و دەیەویست کە بزانێت کە ئایا من لەو کۆمەڵگەیەدا خۆم بە نامۆ دەبینم یان نە، هەتاوەکو ئەوان دەرگای کۆمەڵگەیەکی ترم بۆ بکەنەوە، بەڵام من هەر لەسەرەتاوە بەرپەرچی قسەکانیم ئەدایەوە کە ئەمڕۆ وای بۆ دەچم کە نەدەبو وەها هەڵسوکەوتم بکردایە، چونکێ من بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە خوێندبومەوە لەسەر ئەوان بڕیارم ئەدا. دەبوایە خۆم ئەو تەچروبەیە بژیامایە هەتاوەکو بڕیار بدەم .

کچەکە هەرگیز لەکاتی دیالۆگی نێوانماندا هەوڵی نەئەدا بە شارمو نازی مێینەی خۆی رام کێشیت بەلای خۆیدا، نەخێر، کەسێکی پرۆ فییشیۆنەل بو، پێویستی بەوە نەبو. پاش گفتۆیەکی دورو درێژ پێکەوە، یەکتریمان بەجێ هیشتو پاشان برادەرەکەم باسی کەنیسەی سیانتۆلۆژی بۆ کردم، کە چۆن دەست پێ دەکەیت؛ بە بە بینینی دەورە، بۆ هەر دەورەیەک بڕێ پارە ئەدەیت هەتا دەتگەیەننە دواهەمین پلە، ئەتوانیت کەسانی تریش بۆ کۆمەڵگەکە ڕاکێشیت، وەک من ئەو ئێوارەیە لەلایەن برادەرەکەمەوە. ئەوەی دەبوە بەربەست لەویادا بۆ من، ئەوەبو کە چۆن پارە دەورێکی گرنگی هەبو لەویادا وەک لە سوپەر مارکێتێکدا بۆ بەدەست هێنانی سپیریتوالیتێ، ئەوە بەربەستێکی گەروەبو لەبەردەما، وەک چۆن هەرگیز ناتوانم سێکس بە پارە بکەم لەگەڵ ئافرەتێکی لەش فرۆشدا.
پاشان لەگەل برادەرەکەمدا ڕۆشتین بۆ ساڵۆنێکی تر ، کابرایەکی پەنجا سالانە هات بەرەو پیرمانو دەستی گوشیم و پێیان ناساندم، ئەوەی زیاتر هەستم پێ دەکرد لەویادا ئەوەبو کە پەیوەندی کۆمۆنیکاسیۆنیان زۆر بەهێز بو، کەسانێکی بێ تەسەنوعو، لەسەرخۆبون لە ناخەوە، ئارامیەک لە دیدیاندا دەبینرا، هەڵسوکەوتی نمونەیان هەبو، بە رستەی سادەو گوێ گرتن لێت بە راستگۆیی، هاوسەنگیەکت هەست پێ دەکرد لە هڵسوکەتیانا، هێمنەیەک کە وادیاربو بونیان پێکەوە وەک کۆمەڵگەیەکی بەستراوە بەیەکەوە ئەو خاسیەتەی پێ بەخشیبون ؛ کۆمەلە کەسێک بەرەو یەک ئامانج... کابرا بردمیە بەردەمی جیهازێک، کە بریتی بو لە بارۆمەترێک بە دو وایەرەوە بەسترابونەوە، دو وایەرەکەیان دایە دەستمو پاشان کابرا داوای لێ کردم کە بیر لە روداوێکی رابوردوی خۆم بکەمەوە، هەر روادوێک کە خۆم دەمەوێت. بێ گومان دەزانن تۆ بیر لە چی دەکەیتەوە، تۆ بیر لە و روداوەدەکەیتەوە کە بۆتە گرێ کویرەیەک تیاتا، هەرکە بیر لەو روداوەش دەکەیتەوە، دەرزی بارۆمێترەکە بە گوێرەی ئێمۆشنی تۆ دەجوڵێتەوە. پاشان کابرا پێی وتم کە ئەوان دکتۆری ئەو ئیمۆشنەن، ئەم کۆمەڵگەیەش بەو مەبەستە دروست کراوە ؛ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئێمۆسیۆن، هەتاوەکو نەبێتە بەربەست لە بەدیهێنانی ئامنجەکانتا. کاتێکی زۆر ماینەوە ،شەو درەنگانێ ڕۆشتمەوە ماڵێ....

هاتینە سەر باسە سەرەکیەکەمان ؛ گرێ کوێرە کە دەبێتە هۆ کاری ئێمۆسیۆن و دەبێتە هۆی بەربەست لە گەیشتن بەو ئامانجەی کەبەرەو روی دەڕۆیت، بۆیە ستالینو سەدام حسەین ئەگەریش لە کەنیسەی سیانتۆلۆژی نەیان خوێندبێت یان هەرگیز کتێبێکیان لەسەر شیکاری دەرونی نەخویندبیتەوە ئەوا ژیانی ڕۆژانەو سیاسەت فێری ئەوەی کربون کە چۆن کۆنترۆڵی ئێمۆسیۆنی خۆیان بکەن بۆ گەیشن بە ئامانج، هەر بۆیەش شێتەکانی خەستەخانەی دەرونی هێندە سەرسام بون بە سەدام حسەین، بێ گومان ئەمە نمونەیەکی زەقە.

هەمومان گرێ کوێرەیەک لەناخماندا هەیە، ئەگەریش نەمان بێت ئەوا دروستی دەکەین، وەک تاقی کردنەوەیەک بۆ خود، هەتاوەکو باز بدەین بەسەریا، هەر بۆیەش سوقرات دەلیت، ژیان بەبێ تاقیکردنەوە ئەوە ناهێنێت. لەبەر ئەوەی کە لە تاقیکردنەوەدا مرۆڤ بە هەستو ئیمۆسیۆنو توانای خۆی ئاشنا دەبێت، بە گرێکوێرەکەی ئاشنا دەبێت. ناتوانین بە خەو و خەیاڵ ژیان بگۆرین، بە ئەکسیۆنێکی بڕیار دراو، بە ئەکسیۆنێکی هۆشمەنەد، بۆیە هەمیشە ئەبێت خۆمان بخەینە جێگەی ئەو کەسەی ئەکتەرە؛ کاتێک دەرهینەر هاوار دەکات ؛ ئەکسیۆن، تۆ وەک سەیرکەری ئەو ئەکسیۆنە لەهیچ ئێمۆسیۆنێکدا خۆت نابینیتەوە، ئەو ئەکتەرەی خۆی لەبەردەم کامێراکەدا دەبینێتەوە لە هەمان ئیۆمسیۆنی منی بینەردا نیە، منیش هەرگیز ناتوانم لەو تێ بگەم ئەگەر ڕۆژێک خۆم نەبینمەوە وەک ئەکتەر لەبەردەم کامێراکەدا.

کاتێک دەچیتە لای دکتۆرێکی شیکاری دەرونی هەرگیز ئەو ناگەڕێت بەدوای ئەو گرێ کویرەیەی کەتۆ تیاتا دروسبوە، نەخێر ئەوە تۆیت کە گەشتویتەتە ئەو هۆشمەندیەی کە هستت بەو گرێ کوێرەیەت کردوە وەک بەربەستێک، بۆیە هاتویت بۆ دکتۆری شیکاری دەدرکێنیت، ئەگەر نا کابرای دەرونی شیکاری پێت دەلیت ؛ تۆ هیچ نەخۆشیەکت نیە، لەبەر ئەوەی کە هۆشمەند نیت پێی و ئەو گرێ کوێرەیە نەتەقیەوەتەوە تیاتا، پێ دەچێت هەمو ژیانت بژیت بەبێ ئەوەی کە هەست بەو گرێ کوێرەیە بکەیت، یان بەجۆرێک دەیشاریتەوە لەخۆت، خۆتی لی گێل دەکەیت وەک چارەسەرێک. خۆ دکتۆری شیکاری دەرونیش ناتوانێت چارەسەری بکات، ئەو تەنها ئەتوانێت پەنجە بخاتە سەر برینەکەت، هۆشمەندبونیشت بەو برینە جۆرێکە لە چارەسەر وەک چۆن دکتۆرێک چاویلکەیەکت بۆ دەنوسێ بۆ خوێندنەوە یان گۆچانێک بۆ ڕۆشتن . دەتوانیت بە کەموکوڕیەکەوە بژیت . هەندێک دکتۆری شیکاری دەرونی لەئەمەریکای لاتین حەشیشە بەکار دەهێنن بۆ گەیشتن بەو هۆشمەندیە.

فەرماسۆنەکان بە پیجەوانەی کەنیسەی سیانتۆلۆژی، کاریان بە پارە نیە، پێ دەچێت لەبەر ئەوەی کە مێژوی دروستبونی ئەوان بۆ سەردەمێکی زۆر کۆنتر بێت، ئەو سەردەمەی کە کاپیتالیسم چاوچنۆک نەبو هەتاوەکو بیر لەوە بکاتەوە کەهەمو شتێک شایەنی فرۆشتنە.کاتێکیش دەچیتە ناو فرەماسۆنەوە، ئەوانیش ئامانجیان بە ناراستەوخۆ ئەوەیە کە چۆن تواناو ئێمۆسیۆنی خۆت بناسیت. جۆری کاردکردنیان جیاوازە، یەکەم جار دەچیت لەگەل کۆمەڵە کەسێکی بچوکدا بەشدار دەبیت لە کۆبونەوەدا، کە پیی دەڵین ؛ مێزگرتن، واتە هەموتان بەدەوری مێزێکدا دادەنیشنو هەرجارەو کەسێک دەیبەیتەکە بەڕێوە دەبات، دەبیتە سەرۆکو بابەتێک دەهروژێنێت بۆ ئەوانی تر بە پرسیار کردنو باسکردنی. پاشان لە مێزگرتنێکی بچوکەوە دەچیتە مێزگرتنێکی گەورەتر و پاشان گەورەتر هەتاوەکو دەگەیتە پەرلەمانو سەرۆک کۆماری وڵاتو خزمەت بە کۆمەڵگەکەت دەکەیت. ئەم پرۆسەیە دەورێکی گرنگی هەیە کە چۆن تۆ وەک تاک دەتوانیت لەبەردەم جمهورێکدا قسەبکەیت و دیبەیت بکەیت، یەکێک لە گەورەپیاوانی یارسانەکان دەڵێت ؛ ئەوەی بزانێت خێزانێک ببات بەڕیوە دەزانێت ولاتیکیش ببات بەریوە. خۆ تەنانەت ئەو کەسانەشی کە لە زانکۆی ئەدەبی فەرەنسیشدا دەخوێنن بەشی شانۆیان هەیە هەتاوەکو فێڕبن تێکستێک لەبەردەم جمهورێکدا بخوێننەوە.

سەردەمێک لەمەوبەر برادەرێکی ئازیز پێشنیاری کۆبونەوەی کۆمەڵگەی کوردانی دەکرد لەدەوری یەکتر بۆ بەرەوپیشخستنی کۆمەڵگەی کوردی دژی جاشایەتەی و خاک فرۆششتن، من وشەی ؛ - یارانکۆ- م، هەڵبژارد بۆ ڕێکخراوەکە کە لە بنەچەی وشەی زانکۆوە وەرم گتربو، بەلام نەک بۆ پارتێکی سیاسی، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەیەک کە بتوانێت تاکەکانی بەرەو پێش بەرێت لە پێناوی خزمەتکردن بە کۆمەڵگەکەی، ئەگەر ئەو برادەرە ئازیزە ئەم وتارەی خوێندەوە با تێ بگات کەمەبەستی من لەو کۆمەڵگەیە کۆمەڵگەیەکی ئاوهابو نەک پارتێکی سیاسی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە