ھەگبەکەی ئێمە پڕترە

Friday, 19/07/2019, 6:28

11701 بینراوە


لە پاش کۆتایی ھاتنی حکومەتەکەی بارزانی و دەستبەکاربونی بارزانی ئامۆزا ڕووداوی زۆر خێرا و چاوەڕوان نەکراو ڕوودەدەن لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی درێژ پڕوپاگەندەیەکی بە بەرنامە لەلایەن بەرژەوەندیخوازان و بەناو ڕۆشنبیر و خاوەن بڕوانامەکانەوە دەکرا بۆبارزانی ئامۆزا کە گوایە ھەگبەکەی پڕە لە پڕۆژە و خزمەتکردنی گەل بە ئامانج دەگرێت ، لە کاتێکدا ھەگبەی شەقام پڕترە ، بەڵام ڕووداوەکان ڕێک پێچەوانە نیشاندەدەن ھەر لە ڕۆژی سوێند خواردنەکەیانەوە ئۆپەراسێۆنی تورکیا دژ بە شۆڕشگێڕانی کورد بە چڕی دەستی پێکرد ، بارزانی ئامۆزا لە پشت پەردەوە یەکەم لێدوانی بەر لە پیرۆزبایی وەزیرەکانی بە ھەڕەشە ئاگاداری کردنەوە کە ئەم کابینەیە وەک کابینەکانی ڕابردوو نیە و سەرجەم وەزیرەکانیش بە ھەڵبژاردەی خۆیان بووە و لە ھەمان کاتدا سەرجەم کارمەندانی ھەرێمی ئاگادار کردەوە کە ھیچ کەس بۆی نیە زانیاری بدرکێنێت ، ئەمانە پێمان دەڵێت چ کابینەیەکی سەربازی و ئەمنی بە ڕێوەیە و چ قەدەرێکی نادیار چاوەڕوانمانە .
لەم کابینەیەدا تاکە وەزارەت کەماوەتەوە بێ وەزیر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانە کە چەورترین و پڕبایەخترین وەزارەتە بۆ ھێز و باڵ و کەسەکانیش .
پار ساڵ ڕۆژی ٢٣/٧/٢٠١٨ لە گەرمەی مل ملانێکانی پاش داعش و ئەو ھاوکاری ماددی و چەکانەی لە دەرەوە بە کورد گەیشتبون ڕوو لە کەمی بوو بۆیە دوو گەنج بە نەعلەوە نێردرانە سەر پارێزگای ھەولێر و کۆنترۆڵیانکرد ، بە تێپەڕینی ٣ تا ٤ کاتژمێر سەرجەم دیمەنەکان کەوتنە ناو میدیاکانەوەو بڵاو کرانەوە کەچی وا دوو ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکەی ھەولێردا تێدەپەڕێت کە جێگری کونسوڵی تورکیای تیا کوژرا کەس ھیچی نەبینی ،
ئەوەی دوێنێ لە ھەولێر ڕوویدا لە ساتێکی وەھادا بوو کە پەکەکە شەھید بوونی سەرکردەی باشور دیار غەریبی ڕاگەیاندبوو بەڵێنی تۆڵەکردنەوەشی دابوو بۆیە تورکیا و نەیارانی کورد ئەوەیان بە ھەل زانی و ئەم کردەیەیان لە ھەولێر ئەنجامدا تا زیاتر ڕێخۆشکەر بن بۆ ناردنی ھێزی زیاتر و داگیر کاری سەرتاسەری باشور و دەستکرانەوەی زیاتری میت و ھاوکارەکانی لە ھەرێمدا .
ھەموان دەزانین پەکەکە لە ڕۆژە ھەرە سەختەکانیدا کە پلانگێڕی ناو دەوڵەتی بوو دژ بە ڕێبەرەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و ڕادەستکردنەوەی بە تورکیا لە ھەموو کات دەستکراوەتر و مافدارتر بوو بۆ بە ئامانج گرتنی دیبلۆماتکار و کونسوڵەکانی تورکیا لە جیھاندا بەڵام ڕۆژێک دەستی نەبردووە بۆ ئەو کارە چ جای ئێستا کە چوار پارچەی کوردستان و ھەموو کوردستانیەکی ووڵاتپارێز ھاوسۆزی پەکەکە و ڕێبازەکەیەتی ، پاشان لە دوایین دیدارەکانی ئۆجەلان و لە پەیامەکانی کەجەکەدا بانگی ئاشتی و چارەسەری ئاشتیانە لە پێشینەی ھەنگاوەکانە بۆیە تۆمەتبارکردنی پەکەکە بەو کردەیەی ھەولێر ئامانجی بکەرەکان بووە دەنا زۆر ڕوون و ئاشکرایە شوێنی کردەکە کامێرای چاودێری لە ھەموو قوژبنێکیدا ئامادەیەو ھیچ کەس ناتوانێت لەو جیگایە تەقە لە کەس بکات و ھەڵبێت و لەبەردەم پارکینی ریستۆرانتەکەدا لە دیمەنەکاندا دیقەت بدەن بەربەستی تێپەڕینی ئۆتۆمبێل ھەیە ئۆتۆمبیلی ئەو بکەرانە چۆن دەرباز بووە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە