ئەو دەسەڵات و داگیرکەرەی بیەوێت میللەتێکی ژێردەستە لەناو بەرێت، دوژمنی ناوخۆی بۆ دروست دەکات وەکو پارتیی و یەکیتیی

دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور، دەسەڵاتی دوژمنە، نەک دەسەڵاتی خەڵکی کوردستان

ڕاستەقینە چییە؟

Friday, 07.19.2019, 20:26

2477 بینراوە


تا ئێستا هەوڵت داوە پێناسەیەک بۆ ڕاستەقینە بکەیت؟ گەر لە من بپرسیت ئەوا دەڵێم ڕاستەقینە هەمووی خەیاڵییە و هیچی تر! چونکە هەموو شتێک کە ئێستا لە دەوروبەرم هەست بە بوونی دەکەم تەنیا لە ئەنجامی بیرکردنەوەم دروست بووە و تەواو، هەر شتێکیش کە لە بیرەوە دروست بوو پێی ناوترێت ڕاستەقینە، بەڵکو خەیاڵ.
هەموومان دەزانین کەوا هەموو شتێکی فیزیایی لە گەردووندا لە ماددە پێکهاتووە، ماددەش لە گەردیلە، گەردیلەش لە تەنۆلکە، بەڵام ئەی تەنۆلکە لە چی پێکهاتووە؟ لە وزە، بەو پێیەش نەوەکو هەموو شتێک کە ئێستا لە دەوروبەرت دەیبینیت، بەڵکو هەموو شتێک لە گەردووندا کە بوونی هەیە وزەیە!
یەکێک لە سیفەتەکانی ئەم وزەیە ئەوەیە کە لەراوەیە، هیچ شتێکی وەستاو بوونی نییە لە گەردووندا بەڵکو هەموو شتێک شەپۆلی لەراوەیە. بیری ئێمەش توانای هەیە ئەم شەپۆلە لەراوانە وەربگرێت و لێکیان بداتەوە، هەروەکو چۆن کۆمپیوتەرێک داتا شیدەکاتەوە و لێکدەداتەوە بۆ نیشاندانی ئەوەی لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکە هەیە، بەهەمان شێوەش بیری ئێمە وزەی گەردوون بەشێوەی شەپۆلی لەراوە کە وەریگرتووە شیدەکاتەوە و لێکدەداتەوە بۆ نیشاندانی ئەوەی کە هەستی پێدەکەین ئێستا لە چواردەورمان.
هەموو شتێک کە تۆ لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکە دەیبینیت تەنها ئەو کاتە بوونی بۆ دروست دەبێت کە لێکدەدرێتەوە لە پڕۆسێسەری کۆمپیوتەرەکە ئەگینا هەمووی داتایە لە بنەڕەتدا، هەموو شتێکیش کە ئێمە لە دەوروبەرمان دەیبینین تەنها ئەو کاتە بوونی بۆ دروست دەبێت کە لێکدەدرێتەوە لە بیرماندا ئەگینا هەمووی وزەیە لە بنەڕەتدا. بۆیە ئێستا هەر شتێ کە دەیبینم، دەیبیستم، بۆنی دەکەم، تامی دەکەم، و دەستی لێدەدەم، تەنها وزەیە و ئەو کاتە بوونی بۆ دروست دەبێت کە لە بیرمدا لێکدرایەوە و شیکرایەوە.
باشە، چی وادەکات من نەتوانم ڕاستەوخۆ وەکو شێوە بنەڕەتییەکەی کە وزەیە بیبینم؟! واتە بۆچی بیرم کاتێ لێکدانەوە بۆ هەموو ئەو شتانەی دوروبەرم دەکات وەکو وزەکە دەرناکەوێت بەڵکو وەکو ئەو جیهانە ڕەق و شل و گازە فیزیاییەی ئێستا تیایدا دەژیم؟... چونکە بیرمان لەکاتی لێکدانەوەی شەپۆلەکان، پلەی لەرینەوەی وزەکە دادەبەزێنێت. هەر کات پلەی لەرینەوە گۆڕا، شێوازی دەرکەوتن لە بووندا دەگۆڕێت. بۆیە هەرچەندە هەموو شتێک لە چواردەورم لە بنەڕەتدا وزەیە، بەڵام کاتێ بیرم شەپۆلەکانی ئەوانی وەرگرت و لێکیدایەوە، پلەی لەرینەوەی ئەو وزەیەی دادەبەزێنێت، بۆ ئاستێک کە وەکو ماددە دەربکەوێت لە جیاتی وزە. بەڵام لە بنەڕەتدا هەر وزەیە چونکە ڕاستە بیری من دەیکات بە ماددە، بەڵام بیری من لە خەیاڵی خۆمدا دەیکات بە ماددە نەوەکو هەر لە بنەڕەتدا بیگۆڕێت، لە بنەڕەتدا هەر وزەکەیە.
کاتێکیش کە لەرینەوەی دابەزی و گۆڕا بە ماددە، ئەو شێوازە ماددییەی وەریدەگرێت لەگەڵ هەر سیفەتێکی ماددی، دەکەوێتە سەر شێوازی لێکدانەوەی بیرمان بۆ شەپۆلی وزەی وەرگیراو. شێوازی لێکدانەوەی بیریشمان دەکەوێتە سەر ئەو شێوازەی بیرمانی پێ پڕۆگرام کراوە، هەرکو چۆن شێوازی لێکدانەوەی داتاکان لە کۆمپیوتەرێکدا دەکەوێتە سەر ئەو پڕۆگرامانەی کە بۆ کۆمپیوتەرەکە دانراوە. ئەم پڕۆگرامانە چین؟ بریتین لەو بیر و باوەڕانەی دەربارەی ژیان بۆمان دروست بووە بە ئەزموونکردنی ژیان، بۆ نموونە ئەمە دیوارە و ڕەقە، ئەمە ئاوە و شلە، ئەمە هەوایە و گازە، ئەمە ئاگرە و گەرمە، ئەمە بەفرە و ساردە، ئەمە ئاوە و بێ تامە، ئەمە شەکرە و شیرنە، ئەمە گەڵای درەختە و ڕەنگی سەوزە، ئەمە ئاسمانە و ڕەنگی شینە، ...هتد. هەموومان بڕوامان بەمانە هەیە، بۆیە ئەمانە دەبن بە پڕۆگرامێک کە شێوازی لێکدانەوەی بیرمان دیاریدەکەن بۆ شەپۆلە وەرگیراوەکانی دەوروبەر، لەمەشەوە دەبن بە ڕاستەقینەی ژیانمان. بەڵام دەزانیت دەتوانرێت ئەم ڕاستییانە بگۆڕدرێن!...
گۆڕینی ئەم ڕاستییانە ئاسان نییە، چونکە بیری ئێمە سەربەخۆ نییە لە بیری دەوروبەرمان. بیری من، سەربەخۆ نییە لە بیری تۆ، بیری ئەویش سەربەخۆ نییە لە بیری ئێمە، بیری هیچ کەسێک سەربەخۆ نییە لە بیری کەسێکی تر، بەڵکو بیری هەموومان وەکو یەک بیرێکی گەورەی گەردوونی ڕەفتار دەکات کە لە هەموو ئەو بیرانە پێکهاتووە کە بوونیان هەیە. دەزانیت وەکو چی وایە؟ چۆن لەڕێگای تۆڕی ئینتەرنێت هەموو کۆمپیوتەرەکان بەیەکەوە دەبەسترێن بۆ کارکردن بەیەکەوە وەکو یەک کۆمپیوتەری گەورە بێ گرینگیدان بەوەی کۆمپیوتەرەکان لە کوێن، ئاواش بیری ئێمە بەیەکەوە بەستراوە وەکو یەک بیری گەورە ڕەفتار دەکات بێ گرینگیدان بەوە هەر یەکێکمان لە کوێین لە گەردووندا.
کۆمپیوتەرەکان لەڕێگای ئینتەرنێت بەیەکەوە دەبەسترێن، ئەی بیری ئێمە؟ دەزانیت کەوا بیری ئێمەش هەر لە وزەوە دروست دەبێت؟! بەڵام جۆرە وزەیەکە کە ژیان دەبەخشێت و توانای بیرکردنەوەی هەیە، ئەو زانستەی کەوا دەڵێت بیر لە مێشکەوە سەرچاوە دەگرێت لەناوچووە، مێشک تەنها شێوازێکی دەرخستنی بیرە لە ڕووتەختێکی فیزیاییدا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم وزەی ژیانە هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ هەموو ئەو وزەیەی تر کە بوونی هەیە چونکە هەموو شتێکی تریش کە بوونی هەیە هەر لەهەمان وزەی ژیان پێکهاتووە. وزەی ژیان لە گەردووندا لەڕێگای پێکهاتەیەکی گەردوونییەوە بەیەکەوە دەبەسترێتەوە بەناوی ئیثەر، لە ڕێگایەوە تەواوی وزە ژیانی گەردوون بەردەوام و بەردەوام لە پەیوەندی دایە لەگەڵ یەکتردا، هەروەکو چۆن ئینتەرنێت کۆمپیوتەرەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و پەیوەندیان لەنێواندا دروست دەکات.
ئەم بەیەکەوە بەسترانی هەموو ئەم وزە ژیانە لە بووندا تاکییەتیەک دروست دەکات، شتێک کە وەکو یەک شتی تاک ڕەفتار دەکات، و لە هەموو ئەو وزە ژیانە پێکهاتووە کە بوونی هەیە، و سەرچاوەی هەموو ئەو جیهانە خەیاڵییەیە کە ئێمە تیایدا دەژین، بۆیە هەندێک ناوی دەبەن بە سەرچاوەکە (The Source)، یاخود هەندێکی تر ناوی دەبەن بە یەکێتییەکە (The Oneness)، یاخود ئەوەی کە فەیلەسوفی بەریتانی هاربێرت سپێنسەر ناوی دەبات بە وزەی ناکۆتای هەمیشەیی (Eternal and Infinite Energy)، یاخود ئەوەی بودیزم ناوی دەبات بە وزەی ناوەکی چی (Eternal Chi)، یاخود ئەوەی هەرمێتیک ناوی دەبات بە هەمووەکە (The All)، هەشە ناوی دەبات بە خوا. من ڕاهاتووم دەستەواژەی هەمووەکە بەکاربهێنم بۆیە بزانە کاتێ وتم هەمووەکە مەبەستم لە چییە، گرنگ تێگەیشتنە لە ناوەڕۆکی ئەوەی چییە، نەوەکو ئەو دەستەواژەی بۆی بەکاردەهێنرێت.
دەبێت فێربیت کەوا بیری تۆ سەربەخۆ نییە، بەڵکو هەموومان خاوەن یەک بیری گەردوونین و هەریەکەمان بە پڕۆگرام و شێوازی بیرکردنەوەی خۆی ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات لە بیری گەورەی گەردوونیدا. وەکو چی وایە؟ وەکو خانەکانی جەستەی مرۆڤ، کە لە ئەندامۆچکە پێکهاتوون و هەر ئەندامۆچکەیەک ئیشی خۆی دەکات لە خانەکەدا، خانەکەش ئیشێک لە جەستەدا. بیری ئێمەش وەکو ئەندامۆچکەیەک وایە لە بیری گەردووندا، بیری گەردوونیش بەشێک لە بیری هەمووەکەدا.
لەبەر ئەم بەیەکەوە بەسترانی بیرییە، کاتێ تۆ هەوڵی گۆڕانکاری لە ڕاستەقینەدا دەدەیت بە تەنها لە ڕاستەقینەی خۆتدا نایکەیت بەڵکو لە ڕاستەقینەی هەموو کەسێکی تریش دەیکەت چونکە ڕاستەقینەی هەموومان بەیەکەوە بەستراوە و هەموومان لەهەمان ڕاستەقینەدا دەژین، هەروەکو چۆن ئەندامۆچکەکانی ناو یەک خانە هەمان خانە هاوبەشی دەکەن و هەر گۆڕانکارییەک کە ڕوویدا بۆ هەموویان ڕوودەدات. بەهۆی ئەمەش، دەبێت هێزی بیری تۆ بۆ گۆڕینی ڕاستەقینە لە شێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکی تر هێندە بەهێز بێت بتوانێت زاڵ بێت بەسەر هەموو ئەو بیرانەی تر کە گۆڕانی ئەو ڕاستەقینەیە ڕەت دەکەنەوە، واتە بۆ نموونە گەر یەکێک لە ئەندامۆچکەکانی خانە ویستی گۆڕانکارییەک لە خانەکەدا بکات دەبێت بتوانێت بەسەر هەموو ئەندامۆچکەکانی تری ئەو خانەیەدا زاڵ بێت کە ڕێگری لەم گۆڕانکارییە دەکەن.
ئەم توانا بیرییانە بوونیان هەیە، من بڕوام هەیە مرۆڤ هەبێت بە توانایەکی بیری لەم شێوەیە بەهێز بۆ گۆڕینی ڕاستەقینە، بەڵام لە دەگمەن دەگمەنترن! گەر هەشبن لەو بڕوایەدایت بێنە ناو خەڵکەوە و بانگەواز بکەن ئێمە توانامان هەیە ڕاستەقینە بگۆڕین؟! بەڕای تۆ نەزانی مرۆڤایەتی بە چ شێوەیەک وەڵامی ئەمە دەداتەوە؟! هەشن ئەوانەی بە نهێنی لە دەزگا زانیارییەکانی ئەمریکا و وڵاتە زلهێزەکانی تر ڕاهێنانیان پێدەکرێت، بەڵام ئەمانە هێشتاش نهێنین و بە گشتی ئاشکرا نەکراون.
لێرەوە نموونەیەک لەسەر کەسێک دەهێنمەوە بەناوی د. سو ئان ئاریگۆ (Dr. Sue Ann Arrigo) کە توانای لەم شێوەیەی هەبووە بۆ گۆڕینی ڕاستەقینە، بەڵام پەروەردەی دەستی CIA بووە. هەر لە مناڵییەوە وەکو ڕیمۆت ڤیوەر (Remote Viewer) ڕاهێنانی پێکراوە بۆ بەکارهێنانی لە پڕۆژە ڕەشەکاندا. یەکێک لەو پڕۆژانە بریتی بوو لە لەناوبردنی مرۆڤایەتی بە هێرشی ئەتۆمی و پاشان دووبارە دەستپێکردنەوەی ژیان بە 210-240 خێزانی هەڵبژێردراو. کاری د. ئاریگۆش لەم پڕۆژەیەدا بریتی بووە لە لەناوبردنی تیشکدانەوەی دوای هێرشە ئەتۆمییەکە بە توانا بیرییەکانی. لە دوای دەست لەکارکێشانەوەی خۆی هەموو زانیارییەکانی ئاشكرا کرد بە کورتی بەم شێوەیە باسی پلانەکە دەکات...
پێش جێبەجێ کردی پڕۆژەکە یەکێک لەو تاقیکردنەوانەی پیایدا تێپەڕ بوو بریتی بوو لەوەی ئایا سایکۆکنیسس (Psychokinesis) دەتوانێت چەکی ئەتۆمی هاتوو پوچەڵ بکاتەوە یاخود نا. ئەم تاقیکردنەوەیە د. ئاریگۆ خۆی پێشنیاری کردبوو لە کۆبوونەوەیەکی JCS لەماوەی کۆتایی سەرۆکایەتی ڕۆناڵد ڕەیگن وەکو سەرۆک کۆماری ئەمریکا، تیادا یەکێک لە ژەنەڕاڵەکان داوای کرد لە شێوێنێک ئەنجامی بدات کەوا ڕۆناڵد ڕەیگن خۆی بتوانێت ئامادە بێت تیایدا و بیبینێت. لەبەر ئەمەش، د. ئاریگۆ لە ئۆفیسی ڕەگن وەستابوو کاتێ تاقیکردنەوەکە جێبەجێ دەکرا.
لە تاقیکردنەوەی یەکەمدا سێ فڕۆکە نێردران بۆ تەقەکردن لە ناوچەیەکی دیاری کراو لە نزیک ئۆکلاهۆما، موشەکەکانیش بەشێوەیەک بوون شوێنەواری فۆسفۆڕیان جێدەهێشێت تا زۆر بە ئاسانی دیار بن بە ئاسمانەوە. دواتر داوا لە د. ئاریگۆ کرا موشەکەکان پوچەڵ بکاتەوە. لەسەرەتادا وایان دەزانی موشەکەکان نەتەقێنراون چونکە هیچ شوێنەوارێکی فۆسفۆڕ نەبوو، بەڵام کاتێ فڕۆکەکان نیشتنەوە هیچ موشەکێک لە فڕۆکەکاندا نەمابوو!
لە یەکەم تاقیکردنەوەدا نەیانن توانی بڕوا بەمە بکەن، بۆیە تاقیکردنەوەی دووەمیان ئەنجامدا بە ڕۆژی ڕووناک لە بیابان. ئەم جارەیان تەقینەوەیان لە بیابانەکە دانا، تاوەکو بزانن موشەکاکن بەڕاستی تەقێنراون، گەر تەقێنرابن شوێنەواری فۆسفۆڕەکە دەکەوێت خوارەوە و تەقینەوەکان لە بیابان چالاک دەکات. تەنانەت ئەم جارەیان، د. ئاریگۆ وای کرد کاتێ فۆسفۆڕەکە بەردەبۆوە بە هێڵێکی ڕاست بەرببێتەوە تەنها بۆ سەر تەقینەوەی یەکەم تا هەموویان بە چاوی خۆیان ببینن! هەرچەندە کە نیو کیشوەر لە شوێنی تاقیکردنەوەکە دوور بووە بەڵام یەکێک لە ژەنەڕاڵەکان هەر وتی فێڵی تیادا کردووە و باوەڕی نەدەکرد، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە هەمووی بە هێزی بیری ئەنجام داوە.
لە تاقیکردنەوەی دواتردا یۆرانیۆم خرایە تۆپەکانەوە بۆ تەقاندن لە ناوچەی تاقیکردنەوەی نێڤادا لە کاتێکدا کە بەهەمان شێوە لەو ناوچەیە نەبووە و نیو کیشوەر دوور بووە. ئەمجارەیان لە بنکە سەرەکییەکانی CIA بوو لە ئۆفیسی کەیسی لەو کاتەی ڕۆناڵد ڕەیگن لەسەر هێڵی تەلەفۆن بوو. قەبارەی تۆپەکان 500 پاوەند بوو بۆیە بڕی ئەو تیشکدانەوەی دروستیان دەکرد زۆر گەورە دەبوو، بە نزیکەی نیو ئەوەندەی تیشکدانەوەکەی هێرۆشیما دەبوو لە یابان. د. ئاریگۆ وتی من ڕاهاتووم دڵنیاییم هەبێت لە ئەنجامەکاندا، بۆیە منیان بۆ ئەم تاقیکردنەوانە هەڵبژارد. دوای تەقینەوە بۆمبەکانیش دەرەنجامی تاقیکردنەوەکە ئەوەبوو کەوا بڕی تیشکدانەوەکە هیچ زیادی نەکردبوو لە ناوچەکە وەکو لە پێشووتری، تەنانەت هەندێک لە زانایان ڕەخنەی ئەوەیان گرت کەوا ئاستەکانی تیشکدانەوە کەمێک نزمتربوون وەکو لە پێشووتر بۆیە لەوانەیە دەرەنجامەکان لەلایەن د. ئارۆگۆوە هەر تەنها نەهێشتنی تیشکدانەوەکە نەبوو بێت. د. ئاریگۆ وتی ئەمەم بۆیە کرد تا ڕێگە بگرم لەوەی هیچ کەسێک ئازاری پێبگات.
تاقیکردنەوەی دواتر دوای چەند مانگێک ئەنجامدرا بۆ کەمکردنەوەی تیشکدانەوەی جۆری دیاری کراوی جیاوازی تیشکدانەوە، بەڵام تیشکدانەوەکە هەر جۆرێک بێت هەر وەکو یەکە، جیاوازیەکە تەنها لە خواستی کەسەکە دایە. ئەم تاقیکردنەوانە لەو ئەشکەوتانە ئەنجام دران کە بە تەقینەوەی ئەتۆمی دروست کرابوون. تاقیکردنەوەکان نیشانیاندا کەوا بیر دەتوانێت یەک تەن لە کانزای تیشکدەرەوە لەناو ببات دەستبەجێ! کامێرای ڕاستەوخۆیان هەبوو لە ئەشکەوتەکان. لە فرەیمێکدا یەک تەن یۆرانیۆمەکە لەوێ بوو لە ئەشکەوتەکە، لە فرەیمی دواتردا بە نزیکەیی نەمابوو، وە لە فرەیمی دوای ئەمیشیاندا هەر بە تەواوی نەمابوو!
لە ئۆکتۆبەری 2003 بانگێشت کرا بۆ بنکەی “Mount Weather”، ئەو بنکەیەی بڕیاربوو تیایدا مرۆڤایەتی دووبارە دەستپێبکاتەوە، و هەموو شتی پێ وترا دەربارەی پلانەکەیان بۆ لەناوبردنی هەموو مرۆڤایەتی و ڕزگارکردنی 210-240 خێزانی هەڵبژێردراو. پێیان وت کەوا هەموو ڕیمۆت ڤیوەرەکانی تر دەڵێن ئەمە مەحاڵە تەنها تۆ نەبیت، لە وەڵامیشدا د. ئاریگۆ وتی ئێوە بەهەڵە تێگەیشتوون من دەڵێم هەر شتێک ڕەوشتیانە بیت مەحاڵ نییە.
لەماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا توێژینەوەکانی لەسەر ئەم سیناریۆیە نووسی و ناردی بۆ کۆشکی سپی. لە نۆڤەمبەری 2003 بانگێشت کرایەوە بۆ کۆشکی سپی تا بە تایبەتی ڕاپۆرتەکانی ڕوون بکاتەوە بۆ جۆرج دەبلیو بوش و باوکی، هاربێرت واڵکەر بوش، چونکە دڵگران بوون بە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە. هەروەها لە هەمان ئۆفیسدا دیک کێنی و دۆناڵد ڕەمسفۆڵد ئامادەبوون. ڕاپۆرتە 14 پەڕ درێژ بوو لەگەڵ ئەپێندێکسێک کە زیاتر بوو لە 200 پەڕ و باسی شیکاری تەواوی ڕیمۆت ڤیوینگی دەکرد، وە تەنها سێ کۆپی لە ڕاپۆرتەکە هەبوون بە مۆری “Eyes Only”.
کاری د. ئاریگۆ وەکو ڕیمۆت ڤیوەر ئەوەیە ئەگەرەکانی داهاتوو لێکبداتەوە بۆیە دەیزانی ئەم پلانە سەرکەوتوو نابێت. وتی نەیانتوانی باوەڕ بە پێشبینییەکانم بۆ داهاتوو بهێنن بۆیە منیش هەر لەوێ نیشانم دان کەوا پێشبینییەکانم هەمووی ڕاستە. دوای نیشاندانیان ڕەمسفۆڵد باوەڕی پێهێنا، بەڵام دیک کێنی وتی نەخێر تۆ بیری ئێمەت ژەهراوی کردووە و دڵسۆز نەماویت بۆیە نایکەیت. دوای ئەوە د. ئاریگۆ وتی کەوا پێم وتن دەتوانن ڕیمۆت ڤیوەرێک بهێنن کە دەتواتنن باوەڕی پێبهێنن و لە ئۆفیسەکە ڕۆیشتمە دەرەوە، بەڵام پێش ڕۆیشتنە دەرەوە دەستگیر کرام.
دوای سێ ڕۆژ هاربێرت واڵکەر بووش بانگێشتی کردەوە بۆ ئۆفیس و پێی وت چەندی پێدەچێت تا ڕاهێنان بە ڕیمۆت ڤیوەرێکی تر بکەیت تا شوێنت بگرێتەوە. وتی کەوا لەم دە ساڵانەی ڕابردوو ڕاهێنانم بە سەدان ڕیمۆت ڤیوەر کردووە، بەتایبەتی بۆ ئۆفیسی دەزگای زانیاری هێزی دەریایی ئەمریکا (ONI) و دەتوانن زۆر بە ئاسانی شوێنم بگرنەوە. جۆرج دەبلیو بوش پرسی هیچیان دەتوانن تیشکدانەوەی چەکی ئەتۆمی لەناو ببەن؟ د. ئاریگۆش وتی گەر دەتانەوێت بزانن تاقیان بکەنەوە.
دوای شەش مانگ بانگێشت کرایەوە بۆ کۆشکی سپی بۆ ڕاهێنان کردن بە قوتابییەکی تایبەتی خۆی لە ONI. ئەو قوتابییە توانی ڕێژەی تیشکدانەوە نەهێڵێت بە 1/28 بەش لەوەی چاوەڕێ دەکرا. دواتر د. ئاریگۆ لە بەرامبەر جۆرج دەبلیو بوش داوای لە قوتابییەکە کرد تاقیکردنەوەکە دووبارە بکاتەوە لەکاتێکا بزانێت کە ئەمریکییەکان پلان دادەنێن بۆ بەکارهێنانی تواناکانی بۆ لەناوبردنی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی، بەڵام بەداخەوە قوتباییەکە بورایەوە و شکستی هێنا. دواتر ONI سێ لە باشترین سایکۆکەنیسسەکانی تاقیکردەوە بۆ سیناریۆکە بەڵام هەموویان شکستیان هێنا. هۆکاری ئەم هەموو شکستە پەیوەندی بە لایەنی ڕۆحییەوە هەیە، لایەنی ڕۆحییان ڕێگە بە قبوڵکردنی ئەمە نادات بۆیە شکست دەهێنن، ئەمریکا و بەڕێوەبەرەکانیشی لەمە تێناگەن بۆیە ویژدانیان زۆر بە ئاسانی ڕیگە بە لەناوبردنی مرۆڤایەتی دەدات.
ئەمە تەنها بەشێک بوو لە چیرۆکی د. ئاریگۆ، نازانم باوەڕی پێدەکەیت یان نا، بەڵام ئەمە هەمووی بە زانستی قبوڵکراوە. هەرچەندە زۆربەی هەرە زۆری چیرۆکەکەم لاداوە بەڵام هێشتاش هەر لە چیرۆکێکی درۆینە ناچێت. ئامانجی من لە باسکردنی ئەم چیرۆکە تەنها نیشاندانی کارە نا مرۆڤی و نا ڕەوشتییەکانی ئەمریکا نەبوو بەرامبەر سروشت، بەڵکو لەبەر ئەوەبوو کە چیرۆکەکەی د. ئاریگۆ بەتەواوی هەموو شتێک پشت ڕاست دەکاتەوە لەسەر ئەوەی من دەیڵێم دەربارەی گۆڕینی ڕاستەقینە.
کاتێ گۆڕانکارییەک لە ڕاستەقینەدا ڕوودەدات، هەموو بیرێکی تری چاودێر بۆ ئەم گۆڕانکارییە لەوانەیە نەتوانێت قبوڵی بکات چونکە ئەو پڕۆگرامانەی لە بیری ئەودا هەبووە ناتوانێت ئەم شەپۆلە تازەی ڕاستەقینە تازە لێکبداتەوە، هەروەکو چۆن ژەنەڕاڵەکان بڕوایان بە د. ئاریگۆ نەهێنا لەکاتێکدا لەبەر چاوی خۆیان ڕوویدەدا. یاخود بۆ نموونە گەر بێتوو من بتوانم پڕۆگرامی دیوار و ڕەقی دیوار بگۆڕم بۆ نەبوونی دیوار و نەبوونی سیفەتی ڕەقی، ئەو کاتە هەر بیرێکی تر کە چاودێری ئەم گۆڕانە لە ڕاستەقینەدا دەکات لەوانەیە بەشێوەیەک تووشی شۆک بێت ڕاستەوخۆ بیری لەکار بکەوێت! بۆچی؟ چونکە ئەو دیاردەیەی بینی و ڕوویدا لەگەڵ ئەو پڕۆگرامانە نەدەگونجا کە لە بیری ئەودا هەبوو، بۆیە هەرچەندە بیری هەوڵی لێکدانەوەی ئەو شەپۆلەی دەدا نەیدەتوانی وەڵامێک بۆ ئەمە دابنێت و پێی قبوڵ نەدەکرا.
ئەمە ڕێک هەمووی وەکو سحر و جادوو وایە، بەڵام سیحر و جادوو تەنها زانستێکە کە هێشتا ئێمە تێی ناگەین و هیچی تر، تەنها فێڵکردن لە بیری چاودێر. فێڵ لە بیری چاودێر بکە و وابکە بەشێوەیەک ڕاستەقینە ببینێت کە لەپێشووتری نەیبینیوە و نەبووە ئیتر ئەو کاتە بیری قبوڵی ئەو گۆڕانکارییە لە ڕاستەقینە ناکات و دەڵیت ئەمە جادووە! جادوو تەنها هونەرێکی بیرییە بۆ گۆڕینی ڕاستەقینە وەکو د. ئاریگۆ. تەنانەت ئەم هونەرە جادوویەی بیر بۆ شارستانییەتە کۆنەکانی مێژوو زانراو بووە و ناسراوە زانستی ئالکێمی (Alchemy). کیمیای ئەمڕۆ لە ئالکێمییەوە سەریهەڵدا، بەڵام جیاوازی ئەوەیە کیمیای ئەمڕۆ گۆڕین بە هێزی ماددی دەکات لە شێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکی تر، لەکاتێکدا کیمیای کۆن، یاخود ئالکێمی، گۆڕینی بە هێزی بیری دەکات لە شێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکی تر. گەر ڕاستەقینە خەیاڵی بێت و بە بیر دروست بووبێت ئیتر بۆچی هەر بیریش ناتوانێت بیگۆڕێت؟! کەوایە هەمووی ئەوەی لەسەرمانە بۆ گۆڕینی تەنها فێربوونی بەکارهێنانی توانا ڕاستەقینەکانی بیرمانە و تەواو.
ئەمە سروشتی ڕاستەقینەیە، جیهانێکی خەیاڵاوی بیری، ڕێک وەکو یاریەکی کۆمپیوتەر، خەیاڵێک وەکو سیمیولەیشنێکی کۆمپیوتەری، تەنها دەستکاری پڕۆگرامەکانی سیمیولەشنەکە بکە بە بیرت و بیان گۆڕە ئیتر تۆ هەموو ڕاستەقینەی سیمیولەیشنەکەت گۆڕیوە، ڕێک دەبیت بە هاککەری جیهانی ڕاستەقینەی خەیاڵاوی، یاخود ئەوەی خەڵک ناوی دەبات بە جادووگەر، یا ئەوەی من ناوی دەبەم بە ئالکێمیست.

Alden Val


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 5/5)