گەمژەییە ئەگەر لە ئازادی خۆت ڕابکەیت ..!

Monday, 22/07/2019, 6:02

5597 بینراوە


پیاوی گرگن و دەبەنگ و خەسیو ،کاتێک باسی ئازادبوونت دەکەم و پێت دەڵێم پیاوی بچوک خۆت مەکە بەکۆیلەی بەرپرسەکەت و کڕنوشی بۆمە .دێت تاوانبارم دەکەیت بەوەی سوکایەتیم بەکەسێتیت کردوە،دەبەنگ کەتۆ کۆیلەیت و چەپلە بۆ کۆیلەیەتی خۆت لێدەدەیت کەسێتیت لەکوێ بوو .دەبەنگی نەزان تۆی کۆیلە کەسێتیت لەکوێ بوو؟ ،کاری تۆ تەنها چەپلە لێدانە بۆ خاوەنەکەت ،کەبەزنجیر بەستوتیەوەو بەشوێن خۆیدا ڕات دەکێشێت و تۆش شانازی بەو کۆلەیەتیە دەکەیت ،لەپێناوی پاروێک ناندا ،بەقسەی خاوەنەکەت پەلاماری هەموو ئەوانە دەدەیت ،کە قسە بەخاوەنەکەت دەڵێن.
گەمژەی نەزان مرۆڤ کاتێک ئازادی خۆی دەفرۆشیت ،هەرگیزخاوەنی کەسێتی خۆی نیەو خاوەنەکەی چۆن بیەوێت لێدەخوڕێت .تۆی دەبەنگ بەوە دڵتەنگ دەبێت ،کەپێت دەڵێم گرگنی بچوک زنجیرەکەی ملت بپسێنەو،ببە بەخاوەنی خۆت کاتێک پێت دەلیم لەبەر خاتری ستایشی ڕابەرەکەت سەردەشت و سۆرانەکان تیرۆر مەکە،بۆسوپاسێکی سەرکردە تاوانبارەکەت خۆت مەکەرە قوربانی و ماڵ و منداڵ برسی و هەژار وبێ دەرەتان مەکە و مەچۆدواتر لەهەژاریدا فرمێسک هەڵڕێژە بۆئەوەی کەسێک بڕێک پارە خێرت پێبکات ،تاشیری بۆمنداڵەکەت پێ بکڕێ.دەچیت لەدادگای خاوەنەکەت تۆمەتبارم دەکەیت کەسوکایەتیم بە شکۆی خاوەنەکەت کردوە و بەکۆمۆنیست و بێ دین تاوانبارم دەکەیت .گەمژەی دەبەنگ ،لەباتی تۆمەت بارکردنم هەوڵبدە ببی بەخاوەنی خۆت و لەبچوکی ودەبەنگی و خەسیویت خۆت ڕزگار بکە و ئازادیەکانی خۆت بەدەست بهێنە .مەبە بەپاسەوانی سەرکردەمافیاکانت و لەپشتی دەرگاوە گوێ بۆهاواری ئەو مێینانە بگریت کەدەست درێژی دەکرێتە سەریان ،یان گۆێت لەقاقای پێکەنینی ئەو سۆزانیانە بێت ،کەبەرپرسەکەت بەپارەی دزراوی خەڵکی کوردستان ناوگەڵی بۆگەنی تێر دەکات .تۆی دەبەنگ ئەوە بەمافی خاوەنەکەت دەزانی ،بەلام کاتێک پێت دەڵیم دەبەنگ و گەمژەو خەسیو ببەبەخاوەنی خۆت تاوانبارم دەکەیت.
تاتۆی گەمژەو دەبەن یاخی نەبیت لەکۆیلەیەتیت ، هەرچی تاوانە بەتۆی ئەنجام دەدات و دەتکاتە سورەی بەرلەشکر.ڕابەرو سەرکردەکەشت لەسەر عەرشی خۆی دانیشتوەو شەوەسورەکانی بەڕێ دەکات و دوایی مەست بوون قاقاپێت پێدەکەنێت ،گەمژەو خەسیوو تۆش هەمیشە کەسێکی دەبەنگیت و هەکەسێک بیەوێت لێت دەخوڕێت و خاوەنی خۆت و سەروەری خۆت نابیت مرۆڤی گەمژە.
هۆڵەندا
تێبینی:
ئەم نووسینە ڵەڕوانگەی ولیەم ڕایشەوە بیناکراوە ،بەتایبەت کتێبی گوێگرە پیاوی بچوک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە