پەیوەندی و ململانێ سەختەکانی ئەمریکا و ئێران (بەشی یەکەم)

Monday, 07.22.2019, 7:44

1882 بینراوە


لە پەیوەندی و ململانێ دوور و درێژەکانی ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1923 کە ئەمریکا ڕاوێژکارێک دەنێرێتە ئێران ، بۆ یارمەتی دانی فارسەکان لە تێپەڕاندنی قەیرانی داراییان ،  بەڵام دوای نزیکەی یەک سەدە ئەمریکا ھەموو ھەژموونی خۆی بەکار دێنێ بۆ لاوازکردنی ئابوری ئێران و شکست پێھێنانی . مێژووی قەڕنێک پەیوەندی لە نێوان ئەمریکا و ئێران
لە دەسپێکێکی ھەواڵگریانەوە دەستپێدەکات ، لە 19 ی ئابی ساڵی 1953 "موحەمەد موسەدەقی " سەرۆک وەزیرانی ھەڵبژێردراوی ئەو کاتەی ئێران ، کە بە کوتەدایەک لە دەسەڵات دوور خرایەوە .
لە پای خۆماڵیکردنی نەوتی ئێراندا ، کودەتایەک لە لایەن ھەردوو دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا و بەریتانیا داڕێژرابوو ، لێرە بە دواوە پەیوەندی ئێران و ئەمریکا دەچێتە قۆناغی زێڕینەوە و تا ھەتنە سەر کاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژەی دەبێت ، لە 5 ی مارسی ساڵی 1957 دا ، لە چوار چێوەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی "ئایزنھاوەر " ی سەرۆکی ئەمریکا دا بۆ ئاشتی و بە کار ھێنانی وزەی ئەتۆمی ئەمریکا و ئێران ڕێکەوتن نامەییەکی ئەتۆمی واژوو دەکەن ، کە تێیدا ڕێگا بە ئێران دەدرێت چەند کیلۆگرامێک یۆرانیۆم بە کاربھنێت . لە 11 ی نیسانی ساڵی 1962 دا لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ ئەمریکا "شا" لە بەردەم کۆنگرێس دا دڵسۆزی خۆی بۆ بلۆکی ڕۆژئاوا دوپاتدەکاتەوە و دەڵێ :
لە بەرانبەر " کۆمۆنیزم " خۆی نادات بە دەستەوە ، لە بەرانبەریشدا " جۆن کەندی " دەڵێ : ئێران جێگەیەکی ستراتیجییە و چەندین سەدەیە خۆی ڕاگرتووە و ئێستاش تۆ ڕابەرایەتی ئەم شەڕە مێژووییە بکە .
لە 1 ی تەمموزی 1968 دا " ئێران " یەکێک دەبێت لەو 51 دەوڵەتەی کە واژوو لە سەر سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەکەن .
لە 15 ی ئایاری ساڵی 1975 " جێراڵد فۆرد " ی سەرۆکی ئەمریکا تەکنۆلۆژیاکانی بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی لە " ئێران " دەکاتەوە ، لە 31 ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1977 لە ئێوارەی سەری ساڵی نوێدا " جیمی کارتەر " ی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئێران دەکات و لە ھاوشانی شاوە دەڵێ :بە ھۆی ڕابەرایەتی مەزنی شاوە ئێران بۆتە دوورگەی ئارامی . ساڵی 1978 " ئێران " ڕێکەوتنێکی لە گەڵ ئەمریکا بۆ کڕینی چەک واژوو کرد و لە ڕوی توانای سەربازییەوە ئێران بوو بە پێنجەم وڵاتی جیھان .

شۆڕشی ساڵی 1979 و پێچەوانەوە بوونی پەیوەندییەکان
لە 16 ی کانوونی دووەمی ساڵی 1979 شۆڕش لە ئێران ڕودەدات و ” محەمەد ڕەزا شا " بەرەو میسر ھەڵدێت ، لە مانگی شوباتی ساڵی 1979 دا " ئایەتوڵا خومەینی " کە بووبووە سیمبولی شۆرش دوای 14 ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئێران و دەستبەجێ داوای ڕاماڵینی بیانییەکان دەکات ، ھەر لەو ڕۆژەدا 1350 ھاوڵاتی ئەمریکی ئێران جێدەھێڵن . لە ڕۆژی 4 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1979 دا خوێندکارانی زانکۆی تاران ، وەک گەردەلول دەدەن بە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا دا  کە 52 ھاوڵاتی و دیپلۆماتکاری ئەمریکی بە بارمتە دەگرن . لە ڕۆژی 11 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1979 دا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بارمتەگرتنی ھاوڵاتییەکانی ئەمریکا ھەناردەکردنی نەوتی ئێران قەدەغە دەکات .
لە ڕۆژی 14 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1979 دا “ جیمی کارتەر " ی سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی تایبەتی دەرکرد ، بۆ بلۆک کردنی سەرجەم سەروەت و سامانی دەسەڵاتدارانی ئێران .
ئەوەش یەکەم گەڕی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکایە بۆ سەر ئەو وڵاتە ، لە مانگی نیسانی ساڵی 1980 دا ئەمریکا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لە گەڵ ئێران دەپچڕێنێ ، بە جۆرێک دەی پچڕێنێت کە دوای 40 ساڵ گرێنەدرایەوە .
لە رۆژی 21 ی ئەیلولی شاڵی 1980 دا جەنگی درێژی شومی 8 ساڵەی نێوان " ئێران - عێراق " بە درێژای 435 کیلۆمەتر دەست پێ دەکات . لە ڕۆژی 19 ی کانوونی دووەمی ساڵی 1981 دا بۆ ئازادکردنی بارمتەکان ئەمریکا و ئێران دەگەنە ڕێکەوتن
بە پێی ڕێکەوتنەکە ئەمریکا پارە بلۆککراوەکانی ئێران دەگەڕێنێتەوە و لە بەرامبەردا ئێران بارمتەکان ئازاد دەکات . لە 21 ی کانوونی دووەمی ساڵی 1981 دا دوای 444 ڕۆژ ئەمریکیە بە بارمتەگیراوەکان ئازاد دەکرێن دوای سێ ڕۆژ دەگەنەوە ئەمریکا . لە ڕۆژی 18 ی مانگی نیسانی ساڵی 1983 باڵوێزخانەی لە "بەیروتی" پایتەختی لوبنان تەقێنرایەوە ، کە 63 کەس کوژران و 17 یان ئەمریکی بوون ، لە ڕۆژی 23 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1983 دوو بارھەڵگر خۆیان بە دوو بینادا لە بەیروتدا تەقاندەوە و 307 کەس بوونە قوربانیانی و کوژران
کە 241 کەسیان ئەمریکی بوون ، لە ھەردوو تەقینەوەکەی لوبنان پەنجەی تۆمەت ئاراستەی حیزبوڵا کرا کە ئێران پاڵپشتی دەکرد ، لە حوزەیرانی ساڵی 1986 دا لەبەرامبەر ھاوکاریکردنی ئێران لە ئازادکردنی بارمتە ئەمریکەکان ، کە لە لایەن حیزبوڵای لوبنانەوە فڕێنرابوون ئیدارەی ئەمریکا لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە بە نھێنی چەکی بە ئێران دەفرۆشێت و ئەو پارەیشی لەو ڕێگەیەوە دەستی دەکەوت بۆ ھاوکاریکردنی چەکدارە یاخیبووەکانی نیکاراگوای بە کاری دەھێنا , دواتر ئەو ڕێکەوتنە ژێر بە ژێرەی نێوان ئەمریکا و ئێران بە ئابڕوچونی ئێران "کۆنترا " ناسرا ، لە رۆژی 3 ی مانگی تەمموزی ساڵی 1988 دا کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی فرۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی لە ئاوەکانی کەنداو خستەخوارەوە  کە سەرجەم سەرنشیەنەکانی 290 کەس بوون گیانیان لە دەستدا لە ڕۆژی حوزەیرانی ساڵی 1989 دا ئایەتوڵا خومەینی لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوای دەکات . لە ڕۆژی 2 ی ئابی ساڵی 1990 دا عێراق ھێرش دەکاتە سەر کۆیت
لە ڕۆژی 16 کانوونی دووەمی ساڵی 1991 ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی جەنگ لە دژی عێراق ڕادەگەیەنن ، ئێران لە جەنگەکەدا بێلایەن مایەوە ، لە ڕۆژی 4 ی شوباتی ساڵی 1991 دا ئەمریکا دەستپێشخەریەکی ڕەفسنجانی سەرۆک کۆماری ئێران  بۆ نێوەندگریی نێوان ئەمریکا و عێراق ڕەتدەکاتەوە ، لە مانگی نیسانی ساڵی 1995 دا " بێل کلینتۆن " سەرۆکی ئەمریکا ئابڵووقەی بەسەر کەرتی نەوت و بازرگانی ئێراندا سەپاند.
دوای ئەوەی ئێرانی تاوانبار کرد بە داڵدەدانی تیرۆر و ھەوڵدان بۆ بە دەستخستنی چەکی کۆکوژ ، لە ساڵی 1996دا کلینتۆن سزاکانی سەر ئێرانی توندترکرد و بڕیاریدا سزادانی ھەر کۆمپانیایەک ئەگەر بای 40 ملێون دۆلار یان زیاتر وەبەرھێنان لە ئێران ئەنجام بدات .
ساڵی 1997 " محەمەد خاتەمی " بە سەرۆک کۆماری ئێران ھەڵبژێردرا ، لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی "سی ئێن ئێن " ی ئەمریکی بانگەوازی ئەمریکییەکانی کرد بۆ گفتووگۆ
لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2000 دا " مادلین ئۆلبرایت " وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە گەڵ " کەماڵ خەرازی " و ھاوتا ئێرانیەکەی کۆبووە ، ئەوەش بە یەکەم کۆبوونەوەی لەو جۆرە دادەنرێت  لە دوای شۆرشی ساڵی 1979 ی ئێرانەوە ، لە ڕۆژی تشرینی یەکەمی ساڵی 2001 دا دەزگای ھەواڵگری " سی ئەی ئەی " ئاشکرای کرد ئێران یەکێک لە چالاکترین پرۆگرامەکانی چەکی ناوەکی لە جیھاندا ھەیە .
بە دوای تەکنۆلۆژیای موشەکیەوەیە ، لە ڕۆژی 29 ی کانوونی دووەمی ساڵی 2002 دا " جۆرج دەبلیو بوش " لە وتارێکدا ئێران و عێراق و کۆریای بکوری بە بەرەی شەر وەسف کردن " بوش " ھۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی موشەکی دوورمەودا  کە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە دەبێتە تیرۆر و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا دروستدەکات . لە 19ی مانگی نیسانی ساڵی 2002 دا دادگای فیدراڵی ئەمریکا سکاڵا و داوای قەرەبووکردنەوەی بارمتەکانی ساڵی 1979 قەدەغە دەکات .
لە مانگی ئابی ساڵی 2002 دا موجاھیدینی خەڵق کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکخست و بەڵگەی درستکردنی چەند وێستگەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرھەمھێنانی ئاوی قورسی لە نزیک شارەکانی ناتانز و ئاراک ئاشکرا کرد .
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2002 بە ھاوکاری شارەزایانی ڕوسی ئێران بە فەرمی دەستیکرد بە دروستکردنی یەکەم وێستگەی ئەتۆمی لە بوشەھر ، ئەوەش کاردانەوەی توندی ئەمریکای لێکەوتەوە ، لە مانگی شوباتی ساڵی 2003 ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پشتڕاستیکردەوە  وێستگەی ئەتۆمی لە ناتانز و ئاراک لە دروستکردندان ، بەڵام ئامانج لێیان دابینکردنی سوتەمەنیە بۆ وێستگەکانی وزە ، لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2003 دا دوای ئەوەی بومەلەرزە لە شاری بام دەدات و 50 ھەزار ھاوڵاتی دەبنە قوربانی ئەمریکا ھاوکاری مرۆیی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرد .

لە ڕۆژی 7 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004 دا ئێران ڕازی دەبێت بە ڕاگرتنی کاتی پیتاندن و بەرھەمھێنانی یۆرانیۆم و پشکنینی وێستگە ئەتۆمیەکانی ، ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئەتۆمیش ئاشکرایکرد  کە ئێران دانی بەوەدا ناوە پلاتۆنیۆمی بەرھەمھێناوە ، بەڵام بەڵگە نیە ھەوڵی بەدەستھێنانی بۆمبی ئەتۆمی بدات . لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2004 دا ئێران بە پێشنیارێکی ئەوروپیەکان ڕازیدەبێت ، لە بەرامبەر دەستەواژەی بازرگانیدا

لێرەدا ڕاپۆرتەکە تەواو نەبووە لە بەشێکی تردا ئەوەی تریش دەخمە بەردەست خۆێنەران .




(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 5/5)