فه‌رهاد پیرباڵ شێته‌ یان مه‌سعود بارزانی؟!

Monday, 07.22.2019, 7:50

2777 بینراوە


کوردستان بووه‌ته‌ جه‌نگه‌ڵێکی ره‌ش و نوته‌ك، زۆر به‌ زه‌حمه‌ت چاوی راستیه‌کان رووناکی ده‌بینێت و زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌شی له‌ناویدا ده‌ژین هه‌ر ده‌ڵێێت گازی بێهۆشییان به‌سه‌ردا ڕژێنراوه‌ وا تێناگه‌ن و به‌ ئاسانی ناگه‌نه‌ هۆی راسته‌قینه‌و بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان و رووداوه‌ دروستکراوه‌کان و هه‌واڵه‌کان.
‌سه‌باره‌ت به‌ رووداوی سوتاندنی کتێبخانه‌ی (وه‌فایی) که‌ زۆر هه‌واڵێکی ئاشکرایه‌و د.فه‌رهاد خۆی هۆکه‌ی به‌ روونی باس ده‌کات که‌ دزینی مافی چاپکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانییه‌تی له‌ لایه‌ن خاوه‌نی کتێبخانه‌ی (وه‌فایی)، که‌چی له‌ سایتی چاوی گه‌لدا (شوانە حەسەن ئەبوبەکر) وتارێکی نووسیوه‌ که‌ سته‌مکردن له‌ د.فه‌رهاد و سوتاندنی کتێبخانه‌ی وه‌فایی هه‌ردووکی ده‌خاته‌ یه‌ك قاڵبه‌وه‌و وا نیشانی خه‌ڵك ده‌دات که‌ ماڵی وه‌فایی سته‌می لێکراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ئه‌م کاره‌شیان بۆ نه‌هێشتنی کتێب کردووه‌، که‌ ئه‌مه‌ هیچ پاساوێکی نییه‌، فه‌رهاد پیرباڵ له‌وپه‌ڕی رق و قه‌ناعه‌تی خۆیه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ی کردووه‌، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵات بوو که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتێك د.فه‌رهادی له‌ زانکۆ ده‌کرد، پاشان له‌ مناڵ و خانه‌واده‌که‌ی کرد، پاشان له‌ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێردا به‌ دوو جه‌ندرمه‌ی پارتی لێیدراو ئیهانه‌ی پێکرا، دواتر ماڵه‌که‌ی به‌ دزی ئه‌وه‌وه‌ فرۆشرا، ئه‌مه‌ چ مه‌هزه‌له‌یه‌که‌ و که‌س نییه‌ قیت بێته‌وه‌و نه‌هێڵێت ئاوها له‌و مرۆڤه‌ بکه‌ن! خۆ ئه‌و ساروخ و چه‌کداری نییه‌، به‌س خاوه‌نی وشه‌و هزره‌ و هیچی تر، ئینجا ئه‌وانه‌ی له‌ جاشه‌کانی پارتییه‌وه‌ نزیکن ده‌ڵێن فه‌رهاد شێته‌، بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی شێتێتی بۆ مه‌سعود به‌رزانی درێژ بکه‌ن که‌ به‌ عاله‌می ئاشکرا وتی (ئه‌گه‌ر ریفراندۆم سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو بڵێن ئه‌م کابرایه‌ شێت بووه‌و سوار سه‌ری خۆی بووه‌)، ئه‌و جاشه‌ بێ به‌هایانه‌ ده‌بوو بپرسن کێ شێته‌؟ مه‌سعود که‌ کوردی فرۆشت یان فه‌رهاد که‌ ده‌یان زوڵم و سته‌می لێکراوه‌و هێشتا به‌ ته‌نیا و به‌ جۆره‌ها شێوه‌ به‌رگری له‌ مافه‌کانی خۆی ده‌کات؟ که‌چی ئه‌و خه‌ڵکه‌ گه‌لۆره‌ پێی ده‌ڵێن شێت! له‌کاتێکدا ئه‌و داوای مافه‌کانی خه‌ڵك ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: وه‌ك مرۆڤ بژین و ئازاد بن.
پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌و شێتیش بووبێت، هه‌مووان ده‌زانن که‌ ئه‌و له‌ زانکۆی سۆربۆن دکتۆرای هێنا و نووسه‌رێکی جیهانییه‌، بۆچی له‌وێ شێت نه‌بوو، لای ئێوه‌ شێت بوو؟ که‌واته‌ سوچ له‌ قه‌باعه‌ت خراپتره‌و ده‌بێت ئه‌و جاشانه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن فه‌رهاد شێته‌ با به‌ ئاشکرا بڵێن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ده‌زگا جاسوسییه‌کانی پاراستن و سه‌رۆقادرو پشتیوان سادق و به‌دران حه‌بیب و نێچیر ...شێتیان کردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ د.فه‌رهاد هه‌تا ئێستا قه‌د هێڵی سووری نه‌به‌زاندووه‌ سه‌باره‌ت ناوهێنان و ره‌خنه‌گرتن له‌ خودی مه‌سعود به‌رزانی و مه‌سروری کوڕی.
داخی ئه‌وه‌ ده‌مکوژێت (نیهاد جامی) ده‌چێت ئه‌و وتاره‌ی (شوانە حەسەن ئەبوبەکر) کۆپی ده‌کات و چه‌ند رسته‌یه‌کی له‌ کۆتاییه‌وه‌ بۆ زیاد ده‌کات و له‌ سایتی ده‌نگه‌کان به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ بڵاوی ده‌کاته‌وه‌، که‌واته‌ ئه‌م ماسته‌ بێ موو نییه‌، ئه‌گه‌رهه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵبگرێت له‌وه‌ زیاتر نییه‌ که‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نی کتێبخانه‌ی وه‌فایی هاندراون تا به‌رگری لێ بکه‌ن و نازناوی (دز)ی بۆ دانه‌نرێت، بگره‌ وه‌ك قوربانیی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات پیشان بدرێت، له‌مه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ له‌و وتاره‌دا وه‌سفی ئه‌و بازرگانه‌ی به‌رهه‌می فیکری داهێنه‌ران ده‌کرێت (به‌ که‌سێکی هێمن) که‌ مافی چاپی کتێبه‌کانی فه‌رهادی خوارد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ پاره‌ی کتێبی نووسه‌رانی تردا، باشه‌ کورد ناڵێت: له‌ گۆمی مه‌نگ بترسه‌، ئه‌ی ئایا مه‌سعود بارزانیش وه‌ك که‌سێکی هێمن ده‌رناکه‌وێت؟ که‌چی هه‌موو نه‌گبه‌تی و ماڵوێرانی کورده‌کان و قه‌یرانه‌کان هه‌ر ده‌ستی ئه‌وی تێدا ه‌بووه‌، خه‌ڵکینه‌ ئه‌مه‌ که‌ی پێوه‌رو لۆجیکه‌؟ ئاستی وتار و چه‌واشه‌کارییه‌کان هێنده‌ ساده‌یه‌ منداڵێکیش ده‌زانێت چی له‌ پشت ئه‌و نووسینانه‌وه‌یه‌.
له‌ کۆتایدا ده‌بێت باسی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ به‌هێزه‌ بکرێت که‌ گرتنی فه‌رهاد پیرباڵ نه‌خشه‌ بۆکێشراو بووه‌ و چاپکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی و پێنه‌دانی حه‌قی ئه‌و، وه‌ك داوێك به‌کارهێنرابێت تا ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌ی لێبکه‌وێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیتر چه‌ند رۆژێك پێش سوونادنی کتێبخانه‌که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی (رووداو) له‌ زاری خاوه‌نی کتێبخانه‌ی (وه‌فایی) هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ به‌ نیازه‌ هه‌موو کتێبه‌کانی د.فه‌رهاد چاپ بکاته‌وه‌. سه‌یری لینکه‌که‌ بکه‌ن:
https://www.rudaw.net/sorani/opinion/culture_and_literature/090720191
پلانه‌که‌ چۆن داڕێژرابوو هه‌ر واش جێبه‌جێکرا، فه‌رهاد ڕاکێشرایه‌ ناو گه‌مه‌ قێزه‌ونه‌که‌وه‌و له‌لایه‌ن خاوه‌نی ماڵی وه‌فاییه‌وه‌ شکاتی لێکراو زیندانییکرا، له‌ولاشه‌وه‌ به‌و خه‌ڵکه‌ ده‌ڵێت (که‌ زۆربه‌ی کتێبه‌کان هی ئه‌وانه‌و له‌وێ دایانناوه‌ بۆیان بفرۆشێت) پێیان ده‌ڵێت: به‌ته‌مای هیچ پاره‌یه‌ك مه‌بن هه‌موو کتێبه‌کان سووتا، ته‌نانه‌ت گه‌ر پێشتریش لێی فرۆشتبن وه‌کو به‌فره‌که‌ی پار ده‌ڕوات و حه‌ق و پاره‌کانیان حه‌په‌لوش ده‌کات.
ئا لێره‌دا لینکی هه‌ردوو نووسینه‌که‌ی به‌رگری له‌ خاوه‌نی ماڵی وه‌فایی داده‌نێین با خوێنه‌ران بزانن ئایا چۆن و چه‌ندو بۆچی نیهاد جامی له‌ (شوانە حەسەن ئەبوبەکر) ی کۆپی کردووه‌و وه‌رگرتووه‌ و ناوی خۆی خستووه‌ته‌ سه‌ر؟ و چ لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ ده‌که‌ن؟
ته‌واوی وتاره‌که‌ی (چاوی گه‌ل)کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://chawigal.com/?p=14702
ته‌واوی وتاره‌که‌ی (ده‌نگه‌کان) کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://dengekan.info/archives/11596

غەفور خۆشناو




(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)