تا هێزە میلیشیاکان لە کەرکووکدابن،تیرۆر و ڕفاندن بەردەوام دەبێت

Monday, 22/07/2019, 7:53

9737 بینراوە


لە دوای ئەو زنجیرە ڕووداوانەی کەلە سێ ساڵی ڕابردوودا ڕوویان داوەو بە تایبەت دوای ۱٦ئۆکتۆبەری۲٠۱۷ لەکەرکوکدا ،ئەمە هۆکاری سەرهەڵدانی کۆمەڵێک هێز و میلیشیا بوو لە شارەکەدا، وە هەرهێزەو بە خواستی لایەنە سیاسیەکان دەجوڵێنران و بگرە هەندێکیان کەوتبوونە ژێر فەرمانی کەسایەتیەکانەوە،کە ئەو کەسایەتیانەش زۆربەیان سەر بە وڵاتی ئێران بوون و شیعە مەزهەبن،ئی خۆ لیمانەوە دیارە ئێستاشی پێوە بێت کەرکووک تەنراوە بە هێزی میلیشیایی!!!، لەبری ئەوەی لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی شارەکەوە خەڵکەسادەکەی بەرێوەببرێت و بپارێزن ،کە چی میلیشیاییەکان ئەم کارە دەکەن،میلیشیاکان دەسەڵاتی ڕەهایان هەیە بۆ گرتن راپێچینی خەلک ،ئیدارەیەکی لاواز و میلیشیایەکی بەهێز ئێستا لە کەرکوک باڵادەستن، ئەمەش بێگومان کەرکوکیەکان زەرەرمەندی یەکەمن، وە خەڵک گەرەنتی ئارامی ژیانیان لەژێر دەسەلاتی ئەم میلیشیایانەدا بەدی ناکەن.

گەرانەوەی هێزەکانی پێشمەگە و دانانی پارێزگار لە لایەن کوردەوە بە ئامانجی باشتر کردنی رەوشی ئەمنی هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە، وە ئەمە کەرکوک ناباتە دۆخێکی ئەمنی ئارامەوە ،دەسەڵاتی شیعەو میلیشیاکان هەر کاریگەریان لەسەر شارەکە ماوە.

بە دڵنیایەوە کەرکوک لە ئێستادا سەقامگیری ئیداری و ئەمنی تێدا نیە و بەداخەوە لە داهاتووشدا بەخۆیەوە نایبینێت،هەموو هۆکارەکەش بوونی ئەو ململانێ سیاسیەیە کە شارەکەدا ڕوودەدەن و بە فشاری وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی ئەو هێزە سیاسی و میلیشیایانەی کە ئەجێندای ئەوان درێژە پێدەدەن .ئەم ململانیانە زیاترو زیاتر دەبن

ڕامانێک لە هێزەکانی ئێستا لە
کەرکوک:
۱ـتورکمانە قەومیەکان لە کەرکوکدا کە ئەجێندای تورکیا جێ بەجێ دەکەن .
۲ـتورکمانە شیعەکان و ئەجێندای مەزهەبی شێعەگەرێتی زاڵە بەسەریاندا.
۳ـ عەرەبە شیعەکان و میلیشیا کانیان بە نموونەی حشدی شعبی کە راستەوخۆ فەرمان لە سەرکردە ئێرانیەکانەوە وەردەگرن .
٤ـسوننەکان :هەرچی ئامەنەشن هەندێک وەک قەوارەی سوننی بەتەواوەتی پێچەوانەی شێعەکانن،تەواو ناکۆکن .
٥ـکوردەکان کە (یەکێتی و پارتی)ن هەریەکەیان دابەشبوونە بەسەر دووبەرەدا بۆ گەیاندنی ئەجێندای ئێران و تورکیا و ململانێکان لە ناوچەی سەوز و زەردەوە دەگوێزنەوە بۆ کەرکوک و رەنگی پێدەدەنەوە،بەتایبەت کێشەی پارێزگار کەلەسەر پشکی یەکێتی دانرا لەم دوایانەدابووە گەورەترین ململانی لە نێوان ئەم جووت حیزبە ، جگە لە بوونی کۆمەلێک فەوج و کەتیبە و گروپ کە لە لایەن کۆمەڵێک بەرپرسی گەندەڵ و چەتەی ئەم جووت حیزبەوە هەن و تەنها خەریکی ڕاوڕووت و رفاندن و فەلاقەن لە کەرکوکدا.

٦ـوە هێزێکی تری مەترسی دار لەسەر کەرکووک کە (داعش)ن خەریکی خۆ رێکخستنەوەن لە خوارووی کەرکوک ،جارجارە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیان لە کەرکوک لە ڕێگەی خانەی نوستووەکانیانەوە.

جا بۆیە ئەم هەموو گروپ گروپێنەئ کە لەم شارەدا هەیە و هەریەکەیان دارەدەستی شوێنێک و حیزبێک و ولاتێک و کەسایەتەکن ،سەرەکیترین هۆکارن بۆ ناسەقامگیری کەرکوک ،وە تیرۆری کەسایەتی لەم شارەدا زۆر ئاسان بووە چونکە ئەوە ڕوونە (لە هەر شۆێنێک گروپی چەکداری زیاد بوو ئەوا تیرۆر و ڕفاندن ئاسان دەبێت).

وە هۆکارێکی تر هەر ئەم هێزە چەکخوازانەن کە هەوڵ دەدەن ناونوسی زۆربەی خەلکەکە بکەن بۆ چەکداری لە گروپەکانیاندا بە ئامانجی چەکداربوونی زۆربەی خەڵکی شارەکە تاوەکو لەو ڕێگەیەوە بەردەوام بن لە چەتەگەرێتی خۆیان بەشێک لە خەڵکەکەش بکەنە پیاوی خۆیان و بە ئارەزووی خۆیان دزی و ئەشکەنجە و تیرۆر و ڕفاندن ئەنجامبدەن .


نوسەر :عەلی بەرزنجی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە