بۆچی مەزڵوم داغ تاوانبار کرا

Tuesday, 23/07/2019, 11:16

9367 بینراوە


لە ھەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ئەمدواییەی تورکیادا بە ھۆی ھاوپەیمانی ھەدەپە لەگەڵ جەھەپەدا پارتەکەی ئەردۆغان ھەریەک لە شارەوانیەکانی ئەدەنە ، ئزمیر ، ئەنکەرە و ئەستەنبوڵی لە دەستداو پاشەکشەی بەرچاوی ئاکەپە لە تەواوی تورکیادا بینراو و تا بەم ساتەش لە پاشەکشەدایە .
سەرەتاکانی ئەمساڵدا بوو تورکیا بە ئاشکرا جەختی دەکردەوە کە پێویستە ھێرش بکرێتە سەر کەمپی شەھید ڕۆستەم لە مەخمور کە زیاتر لە ١٢٠٠٠ ئاوارەی کوردانی باکوری کوردستان کەلە ساڵی ١٩٩٤ وە بەھۆی سیاسەتی سەركوتكردن و راگوێزان و ستەمكار رژیمی ئەوكاتەی توركیا، ئاوارەی هەرێمی كوردستانی بوون سەرەتا لە نزیك دهۆك لە چادرگایەکدا لەژیانێكی پڕ مەرگەسات نیشتەجێكران، دوای ماوەیەكی كورت لەلایەن پارتیەوە گوێزرانەوە بۆ نزیك شێخان، لەوێش بەرۆكیان بەرنەدان و جارێكی دیكە بەكۆمەڵ لەساڵی ١٩٩٨ لەلایەن پارتیەوە خرانە بارهەڵگرەوەو بەقافڵە بەرەو مەخمور راگوێزران، لەدەشتێك جێیانهێشتن تا چەند مانگێك لەو دەشتاییە بەبێ‌ ئاو و نان، بێ‌ خانو لانەو بەرگ نەمرو نەژی ژیانیان دەستپێكردەوە. تا ساڵی ٢٠٠٣ سەرباری خراپی بژێوی ژیان، هاوكات لەژێر بارێكی ئەمنی زۆر توندی دامودەزگا ئەمنییەكانی بەعسی ئەوکاتدا بون و پاشان تا بەم ساتە بە دەستی پارتیەوە دەناڵێنن .
کوشتنی ئەو ئەندامەی میتی تورکیا لە ھەولێر و تۆمەتبارکردنی مەزڵوم داغ سینارێۆیەکە دژ بە ھەدەپە و کەمپی شەھید ڕۆستەم لە مەخمور .
مەزڵوم داغ دوو برای گەریلای پارتی کرێکارانی کودستانن و خوشکێکی دێرسیم داغ پەرلەمانتاری ھەدەپەیە لە پەرلەمانی تورکیادا و لەساڵی ٢٠١٤ وە لە ئامەد ڕووی لە ھەولێر کردووە و لە چێشتانەکانی ھەولێر کار گوزار بووە ، تاوانبارکردنی مەزڵوم داغ سەرەتا بۆ تۆمەتبارکردنی ھەدەپەیە لە تورکیاو باکوری کوردستاندا تا قەدەغەیان لەسەر دانێن و ئەو پارتە کوردیەش وەک پاتەکانی پێشوتر ھەڵبوەشێننەوە و بەرپرسەکانیشیان بخەنە زیندانەوە .
ئەو تاوانبارکردنەی مەزڵوم داغ و دووکوردی باکور ھەروەھا بۆ ئەوەیە کە کەمپی شەھید ڕۆستەم لە مەخمور وەک کەمپی موجاھیدەکانی خەڵقی ئێران لە ناو ببرێت و لەوێ نەمێنێت کە پشتیوانێکی بەھێزی شەنگاڵە و ئەو ١٢٠٠٠ کوردە ئاوارەیە پەرتەوازە و ماڵوێران بکرێن وڕەوایەتی بدەن بە ھێرشە کانی تورکیا بۆ سەریان .
ئەمە لە کاتێکدایە پارتی چەند کەمپێکی لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا کردۆتەوە بۆ کوردانی ڕۆژئاوا ئەوانەی لایەنگری دەکەن و بۆ دەنگدانەکانیش ناسنامەی بۆ دروست کردون و بەکاریان دەھێنێت .
وەک کەمپی دۆمیز کە کوردانی لایەنگری ئەنەکەسە واتە پارتیەکانی ڕۆژئاوای تیادا نیشتەجێن
کەمپی شاریا کە کوردانی یەزیدی تیادا نیشتەجێ کراون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە