بکوژانی سۆرانی مامە حەمە ھەم ئازاد و ھەم ناسراون

Tuesday, 23/07/2019, 11:21

6176 بینراوە


رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ رەخنەگرێکی زییندووی سەردەمی خۆی ،ھەموومان مەرگەساتی تێرۆری سۆرانی مامە حەمە دەزانین ،لە ٢١ تەمووزی ٢٠٠٨ لەبەردەم ماڵەکەی خۆی شەھید کرا دوای ئەوەی پێش چەند مانگێک ھەرەشەی کوشتنی لێ کرابوو ،دوای ئەوەی داوای دەرکەوتنی خانمی یەکەمی کوردستانی کردبوو ھەروەکو خانمی یەکەمی عێراق (ھێرۆ خان ) ووتاری تێوەگلانی بەرپرسانی حیزبی حکومی پارێزگای کەرکوک لە بازرگانی ڵەشفرۆشی ئەو شارەدا ئەوانە گرینگترین ووتارەکانی سۆرانی مامە حەمە بوو دوا بەدوای ھەرەشەکان بە چەند فیشەکێک کۆتای بە ھەگبەی ووتار و رەخنەکانی ھێنرا بۆ ھەمیشە ...

*سۆرانی مامە حەمە بۆ تێرۆر کرا ...؟
ھەموومان ئەوە دەزانین لە کوردستان چەند شت گەلێک ئەوەندە موقەدەسکراون تۆ ناتوانی راوبۆچوونی خۆت لەسەریان بڵێت ،بە واتایەکی تر تۆ ئەوەنیت باسی موقەدەسەکان بکەیت ،باسکردنیان کۆتای بەژیانی خۆت و چواردەورەکەشت دێنی ،تۆ ناتوانی داوای بینینی خێزان و بنەماڵەی سەرۆکی وڵاتەکەت بکەیت ،تۆ ناتوانی پەردە لەسەر شاڵوارپیسی بەرپرسەکان بکەیت ،رەخنەکان زۆرجار کۆتایان مەرگەساتە ...

ھەروەکو ھەموومان ئەو راستیە تاڵە دەزانین لەدوای قۆناغەکانی ئەنفال و پێش ئەنفال بەدەیان تافرەتی کورد لاقەکرا لەلایەن ئەفسەرو بەرپرسانی ئەوسای عێراق،چەندین کچ و ئافرەتی کورد لەژێر ناو ئەنفال و دەستکەوتی جەنگ وەکو کەنیزەک فرۆشران بە دەوڵەتانی تری عەرەبی بەتایبەت کوێت ،دوابەدوای ئەوە ئەو کلتورە دژە مرۆڤە پەرەی سەندی تا لە دوای روخانی عێراق پەلی ھاویشت بۆ ناو دەسەڵاتی ئیدای ناوچە کوردیەکان بەسەدان و ھەزاران ئافرەتی عەرەب ھێنران بۆ سنوری ئیداری دەسەڵاتی کوردی ،کە خۆی لەخۆیدا بەرپرسەکان بازرگانیەکی قێزەون و دژە مرۆڤە ،بەداخەوە ھەروەکو چۆن جیفاراکانی شاخ بوون بە چاوچنۆک ودزئ ئەمرۆ ،لەتاقیکردنەوەی دەست پاکی دەرنەچوون بەھەمان شێوە لە تاقیکردنەوەی داوێن پاکیش دەرنەچوون بەدەیان ڤیدۆی بەڵگەی ئەخڵاقی بەرپرسە باڵاکان کەوتنە دەستی ئەو لایەن و ئەو لایەن ،لەکۆتایدا بوون بە لەغاو بەسەریانەوە کەوتنە بەدەستی لایەنە ناکۆکەکان لەبەرامبەردا بە پێی پێویست شل و توند دەکران و دەکرێن ...

ئەوانە و سەدان بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر لە تێوەگلانی بەرپرسانی ھەرێم بەبازرگانی بە مرۆڤ (لەشفرۆشی )بۆ زیاتر ھەڵتۆقینی باخەڵ و ناوگەڵیان ،وەرگرتنی دەیان نازناوی نەشیاو ھەر لە دەست باز و ڤیاگراو ،ژن دزوو سەدانی تر ،ھاوکاری کردنیان و ھەوڵدان بۆ چاوپۆشینی ھێزە ئەمنیەکان ،ھەروەکو چۆن کچێکی عەرەب لە گێرانەوەکەیدا دەڵێ دوای ئەوەی بە مەرجی ئیش ھاتمە ھەولێر کەچی ھەرئێوارەیەک لە لای بەرپرسێک خۆم ئەبینیەوە ، کاتێک سەرنج و بۆ جلە ھەڵواسراوەکان دەدا، جار ھەبوو شمشێر و داڵ بەسەر شانیانەو بوو بۆیە بیرۆکەی ھەڵاتن و شکات کردنم ھیچ بەھایەکی نەما ،تا کۆتای تام چێژ لەگەڵیان رادەبواردم .....
ئەوە ئەو برینە مەترسیدارەبوو سەردەمانێک سۆرانی مامە حەمە بە تەفسیری جیاو ووتارەکانی ئاگاداری کردینەوە لە بە دیاردەبوونی ئەو مەترسی ئەو جۆرە بازرگانیە لە کۆمەڵگادا ،کە سەر ئەنجام داھاتەکەی بۆ چەند کەسانێک و کاریگەری نەرێنی بۆ نەوەکان جێ دەمێنی ،

*بکوژانی سۆرانی مامە حەمە بۆ ئاشکرا نەکران ..؟
بە ھۆی دەست کەوتنی چەند بەڵگەیەک لەو سەردەمە کە رۆژنامەنووسی دیار (قادر نادر ) پشتراسی کردۆتەوە ،پرۆسەی لێکۆڵینەوەو ئاشکرا کردنی بکوژانی سۆران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە بریار وابوو لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی ئەو شارە رێک بخرێ بە فەرمانی خودی جلال تاڵەبانی لەبار براو کۆی دیکۆمێنت و بەڵگەکان سوتێنران،تەنیا بۆ پاراستنی رێکەوتنی ستراتیژی (یەکێتی و پارتی )
ھەربۆیە بکوژانی ئەم کارە تێرۆریە ئازادن و بگرە ھیچ لێپرسنەوەیەکیش لەگەڵیان نەکرا ،لە بەر ئەمنی قەومی سۆران بوو بەقوربانی رێکەوتنی ستراتیژی جلال تاڵەبانی و مسعود بارزانی لەو سەردەمە ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە