پەیوەندی و ململانێ سەختەکانی ئەمریکا و ئێران (بەشی دووەم)

Tuesday, 23/07/2019, 11:27

6819 بینراوە


لە ڕۆژی کانوونی دووەمی ساڵی 2005 دا دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەوروپا دەستیپێکرد ،  ئەوروپیەکان داوایان لە ئێران کرد بۆ ھەمیشە پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت . لە ڕۆژی ئایاری ساڵی 2005 دا سەرۆک " بوش " لە ھەڵوێستە توندەکانی بەرامبەر ئێران پاشەکشەی کرد و پشتگیری گفتوگۆکانی ئەوروپای کرد .
بوش پێشنیازی ھاوکاری بازرگانی خستە بەردەم ئێران ، بە مەرجێک دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمیەکەی بێت . لە ڕۆژی 3 ی مانگی ئابی ساڵی 2005 دا " ئەحمەدی نەژاد " وەک سەرۆک کۆماری ئێران ھەڵبژێردرا و ئەمریکا دەڵێت ئەحمەدی نەژاد سەرپەرشتی بارمتەکانی ساڵی 1979 کردەوە ، بەڵام دیار نیە ڕۆڵی ھەبووە لە دەستگیر کردنیان یاخود نا ، لە ڕۆژی 4 ی ئابی ساڵی 2006 دا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی گشت چالاکیەکانی تایبەت بە پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە دەکات .
لە ڕۆژی ئایاری ساڵی 2006 دا پەرلەمانی ئێران ھەڕەشەی کشانەوەی لە ڕێککەوەتنی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی کرد ، ئەگەر فشارەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی توندتربکرێن .
لە ڕۆژی 24 ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2006 دا ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان گەڕی یەکەمی ئابڵووقە ئابوورییەکان بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت ، ئابڵووقەکە ھەناردە و ھاوردەی ئەو ماددانە قەدەغە دەکات بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و دروستکردنی مووشەکی " بالیستی بەکار دەھێنرێن .
ڕۆژی ئایاری ساڵی 2007 دا " ڕایان کرۆکەر " باڵوێزی ئەمریکا و حەسەن کازمی باڵوێزی ئێران لە بەغداد لە بارەی ئاسایشی عێراقەوە گفتوگۆیان کرد ، لە ڕۆژی ئەیلولی ساڵی 2008 دا باراک ئۆباما کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا پێشنیازی گفتوگۆی لە گەڵ ئێران کرد بەبێ مەرجی پێشوەخت . لەڕۆژی 28 ی کانوونی دووەمی ساڵی 2009 دا ئیدارەی ئۆباما بەردەوام بوو لەسەر پەیامەکانی بۆ دانیشتنوو گفتوگۆ لە گەڵ ئێران ، لە ھەمان کاتدا ھەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتری کرد ، ئەگەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ڕانەگرێت 
ئەحمەدی نەژادی سەرۆک کۆماری ئێرانیش ئاماژەی  بەوە کرد ، پێویستە ئەمریکا ستراتیژی سیاسەتی دەرەوەی بگۆڕێ . لە ڕۆژی 10 ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2010 دا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سزای ئابووری زیاتر  بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و ئەمەش دەبێتە چوارەم گڕی ئابڵووقەکان ، لە دژی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران . ھەڵبژاردنی  " ڕوحانی " ھێوربوونەوەی پەیوەندییەکان ، لە ڕۆژی 14 ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2013 دا  حەسەن ڕوحانی بە سەرۆک کۆماری ئێران ھەڵدەبژێردرێ " ڕوحانی " جەخت لەسەر بەردەوامبوونی بەرنامە ئەتۆمیەکە دەکاتەوە ، بەڵام بەڵێندەدات زیاتر شەفاف بێ .
پەیوەندیەکان درێژەی دەبێت ، لە ڕۆژی 27 ی مانگی ئەیلولی ساڵی 2013 دا ئۆباما و ڕوحانی پەیوەندی تەلەفونی ئەنجامدەدەن ، ویستی خۆیان بۆ ھێورکردنەوەی پەیوەندیەکانیان دەردەبڕن ، ئەمەش دەبێتە یەکەم پەیوەندی تەلەفونی نێوان ھەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ئێران .
لە دوای نزیکەی سێ دەیە گرژیی لە پەیوەندیەکانی نێوانیان ، لە ڕۆژی تشرینی دووەمی ساڵی 2014 دا باراک ئۆباما نامەیەکی نھێنی بۆ خامنەی دەنێرێت ، تێیایدا باسی بەرژەوەندی ھەردوولا دەکات لە شەڕی دژی داعش بەوەش جاری چوارەم بووە ئۆباما نامە بۆ ڕابەری ئێران بنێرێت ، لە ماوەی دەستبەکاربوونیەوە لە ساڵی 2009 دا . لە ڕۆژی 14 ی مانگی تەمموزی ساڵی 2015 دا دوای 17 ڕۆژ دانوستان ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 واژوو کرا  ، بە پێی ڕێکەوتننامەکە ئێران کێڵگەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکاتەوە و لە بەرامبەردا ئابڵووقەکانی لەسەر ھەڵدەگیرێت . 
لە سەردەمی دۆناڵد ترامپ پەیوەندییەکان سفر دەبنەوە لە مانگی ئازاری ساڵی 2016 دا دۆناڵد ترامپ لە سەرووەختی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا  بەڵێنی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران دەدات و بە خراپترین ڕێکەوتنی مێژوو ناوی دەبات .
لە بەرواری کانوونی دووەمی ساڵی 2017 دا ئێران مووشەکی بالیستی مەودا مام ناوەند تاقی دەکاتەوە . لە مانگی تەمموزی ساڵی 2017 دا ترامپ لە لوتکەی جی 20 ھۆشداری دەداتە وڵاتان بازرگانی لە گەڵ ئێران نەکەن .
گەڕێکی نوێی ئابڵووقەی ئابووری دەخاتە سەر ئێران ، لە ڕۆژی 8ی مانگی ئایاری ساڵی 2018 دا ترامپ کشانەوەی ئەئەمریکا لە ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی ڕادەگەیەنێ ، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 دا ترامپ ئابڵووقەی ئابووری بەسەر ئێراندا دەسەپێنێ  نزیکەی 700 کەس و قەوارە دەخاتە لیستی ڕەشەوە .
لە مانگی ئازاری ساڵی 2019 دا حەسەن ڕۆحانی تەحەدای ئابڵووقەکانی ئەمریکا دەکات و ئەمریکا ئابڵووقەی دەخاتە سەر 25 کەس ، کە پشتیوانی لە سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن . لە مانگی نیسانی ساڵی 2019 دا ئەمریکا سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی حساب دەکات .
لە ڕۆژی 1 ی ئایاری ساڵی 2019 دا ئێران تەواوی سەربازەکانی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بە تیرۆرست دەناسێنێ ، لە بەرواری 6 ی ئایاری ساڵی 2019 دا ئەمریکا کەشتی جەنگی ئەبراھام لینکۆڵن دەنێرێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، لە ڕۆژی 7ی ئایاری ساڵی 2019 دا یەکێتی ئەوروپا ھۆشداری دەداتە ئێران ، لە بەرامبەر پێشێلکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ، لە بەرواری 8 ی مانگی ئایاری ساڵی 2019 دا ئێران کشانەوەی خۆی لە بەشێک لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ڕادەگەینێت و ترامپیش واژوو لە سەر گەڕێکی نوێی ئابڵووقەکان دەکات ، کە خۆی لە ئاسن و ستیل و ئەلەمنێوم و مسی ئێرانیدا دەبینێتەوە .
لە بەرواری 9 ی مانگی ئایاری ساڵی 2019 دا بڵاوکرایەوە ئەمریکا 120 ھەزار سەرباز دەنێرێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، لە ڕۆژی 10 ی ئایاری ساڵی 2019دا ناردنی ھێزی زیاتری ئەمریکی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیەندرا ، لە مانگی ئایاری ساڵی 2019 دا لە ساڵیادی چونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە . ئێران ڕایگەیاند بە شێوەیەکی سنوردار لە ڕێککەوەتنەکە دەکشێتەوە ، لە بەرواری 12 ی مانگی ئایاری ساڵی 2019  دا ھەواڵی تێکشکانی چوار کەشتی لە نزیک ئیمارات بڵاو بوونەوە ، دوانیان نەوت ھەڵگری سعوودیە بوون و یەکێکیان نەوتی بۆ ئەمریکا دەگواستەوە ترامپیش ھۆشداری دایە ئێران ئەگەر ھێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە کەنداو زۆر بە قورسی باجەکەی دەدات . خامنەی لە تویتێکدا دەڵێ نە ئێمە و نە ئەمریکا بە دوای جەنگەوە نین ، ئەوان باش دەزانن جەنگ لە قازانجیان نیە ، لە رۆژی 16 ی ئایاری ساڵی 2019 دا دوو کەشتی جەنگی تێکشکێنەری ئەمریکی دەگەنە گەروی ھورمز 
لە بەرواری 23 ئایاری ساڵی 2019 دا مایکڵ پۆمپۆ تەئکید دەکاتەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا ئامادەی وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێکن ، کە بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکەدا ، لە رۆژی 24 ی ئایاری ساڵی 2019 دا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایدەکات کە 1500 ھەزار و پێنج سەد سەربازی دیکە نێردراوەتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، لە بەرواری 26 ی ئایاری ساڵی 2019 دا وەزیری دەرەوەی عێراق موحەمەد ئەلحەکیم دەڵێت ، کە وڵاتەکەی ئامادەی ھاوکاری نێوەندگرییە ، بۆ ھێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا 
لە بەرواری 27 ی ئایاری ساڵی 2019 دا ترامپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەمریکا بە دوای گۆڕینی ڕژێمەوە نیە لە ئێران ، لە ڕۆژی 28 ی مانگی ئایاری ساڵی 2019 دا عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئاسۆی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا نابێت ، لە بەرواری 29 ی ئایاری ساڵی 2019 دا ڕوحانی دەڵێ ڕەنگە گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا بکەن ، ئەگەر ئابڵووقەکانی سەر ئێران ھەڵبگرێت . جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بەڵگەی ھەبوونی دەستی ئێران لە تەقاندنەوەی کەشتییەکانی نزیک ئیمارات بڵاودەکاتەوە .
لە بەرواری 3 ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 دا پۆمپیۆ دەڵێت ئەمریکا ئامادەی گفتوگۆیە ، ئەگەر ئێران گۆڕانکاری لە خۆی لە گەڵ ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی و سیاسەتی دەرەوەیدا بکات ، لە 4 ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 دا ترامپ لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ ھیوادارم نەکەوینە شەر ، بەڵام ھەمیشە بژاردەی شەڕ لە ئارادایە .
لە 10 ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 دا جەواد زەریف لە تویتێکدا دەڵێت دوای ڕاگەیاندنی ئابووری ئەمریکا ناتوانێت بە وڵاتێکی پارێزراو و سەلامەت بمێنێتەوە ، لە 12 ی حوزەیرانی ساڵی 2019 دا شینزۆئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن وەک نێوەندگرێک بۆ ھێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نامەیەکی ترامپەوە دەگاتە تاران و لە گەڵ ڕۆحانی کۆدەبێتەوە ، لە ڕۆژی 13 ی حوزەیرانی ساڵی 2019 دا شینزۆئابی و عەلی خامنەی ڕابەری ئێران کۆدەبنەوە خامنەی بە شینزۆئابی دەڵێت ئامادەی دانوستان و گفتوگۆ نین لە گەڵ ئەمریکا و ترامپیش شایەنی ئەوە نیە کە نامەی لە گەڵ بگۆڕمەوە نە لە ئێستا و نە لە داھاتوودا ترامپ دەڵێت ھێشتا زۆر زووە بۆ ئەوەی بیر لە ڕێککەوتن بکەینەوە ، چونکە ئێران ئامادە نیە ئێمەش ئامادە نین . 
لە ڕۆژی 17 ی حوزەیرانی ساڵی 2019 دا ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەیەنێ لە 27 ی مانگەوە ئێران سنوری رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی تێدەپەڕێنێ ، بەرھەمھێنانی یۆرانیۆم بۆ سەرو 300 کیلۆگرام بەرزدەکاتەوە . گاریت مارکویز یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکاش ئاماژە بەوە دەکات ھەرگیز ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی 
لە کاتێکدا پاتریک شاھان وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت ئاشکرایدەکات وڵاتەکەی ھەزار سەربازی دیکە بۆبنکەکانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێ ، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسیەکانی ئێراندا .  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە