گەر(ئاوێنە)کەت نەشکا، ئەوا بۆ خۆت (قەپاتی)

Thursday, 25/07/2019, 0:14

16100 بینراوە


زۆربەمان باشمان بیرە بەهۆی قەیرانی داراییەوە کاتێ هاوڵاتی هاتە داخستن و بەیەکجاری ماڵیان پێچایەوە،نۆرە هاتە سەر دەستە خۆشەکەکەیی و بۆڕەیان لێ بەرزبۆوە. کاك ئاسۆس هەردی کەوتە سواڵکردن و ووتی میدیای ئەهلی لە مەترسیدایە، ئەگەر پیتاك و هاوکاری نەبێ، ئەوا ئێمەش ئەبێ موشەما و قوتەکەوە بپێچینەوە و ئاشبەتاڵی لێ بکەین. ئەو کات تازە کاکە قوباد گیان هاتبۆوە و ئەوەندە بەخشندەبوو بەلای هەر کەسێك و لایەکدا سووکانەکەی وەرچەرخاندایە، گیرفانی لەگەڵدا ئەکرد بە دوو بەشەوە. هەڵبەت کاکە ئاسۆس هەردی وەك پشیلەکە بۆنی ئەم دووگەی کردبوو، هەربۆیە ملی لای دەباشانی گرتوو، ووتی کاکی خۆم خۆ ئێمە لە ژنە عەرەبەکە نین و خەڵکی ئا ئەم دەگەزێنەین. کاکە قەپات گیانیش دەستی نەدا بە ڕوویەوە و (ئاوێنە)کەی لە شکان و پارچە پارچە بوون بۆ هەمیشە ، ڕزگار کرد.

قوبادی بازرگان و جانتا هەڵگری نێچیری جاران و مەسرووی ئێستا.. ئەزانێ بازرگانی چیە و زۆریش لە باوک و دایکی و پورەکانیەوە فێربووە، جا بەو پێیەی دۆلارێك سەرف بکەی ، ئەبێ جووتێ دۆلار وەیان زیاتر بێنەوە شوێنی... دەنا ئەو جۆرە خەڵکانەی نمونەی قەپات و فاروقی مەلا مستەفا و هاوشێوەکانیان دۆلارێك بە هەوانتە نادەن بە کەس. ڕەنگە خوێنەری بەڕێز پرسیارێك بکاو بڵێ: لەپای ئەو یارمەتیەی قەپات بۆ ئاسۆس هەردی، ئایا چی دەست کەوتوە؟؟ وەڵامی ئەمەش چەندە ئاسانە ، ئەوەندەش ئازار بەخشە، کە
لە ساڵیادی تیرۆرکردنی قاسملو ئاوێنە ئەو قەرزەی قوباد و ماڵی جەلال تاڵەبانی کوردکوژ و جاشیان دایەوە. بەوەی هەستا چەند ووتارێکی بڵاو کردەوە لەسەر ئەم بابەتەوە و ڕاپۆرتێکی دوور و درێژی نیشانمان دا کە مەبەستی ئەوان لەوەدا ، دەرهێنانی ڕۆڵی تاڵەبانی بوو لەم تاوانە و بێ بەریکردنیان لێی. سینارۆیەکی وایان ڕێکخست بوو کە گوایە تاڵەبانی تەنها ڕۆڵی ناوبژێوانی گێڕاوە و تەنها کۆبونەوەکانی لەگەڵ ئێرانیەکان ، ڕێکخستوە.. ئەمەش ئەو ڕاستیە نیە وەك ئەوەی پێویستە بووترێ. لە ڕاپۆرتەکەدا وا نیشان دراوە ، تاڵەبانی لە کۆبونەوەی یەکەم و دووەم بەشدار بووە، بەڵام لە کۆبونەوەی سێیەم بە پاسا و هەنجەتی ئەوەی ئێرانیەکان پێیان ڕاگەیاندوە ئەمە کێشەی ئێران وکوردی ڕۆژهەڵاتە ولەهەمان کاتدا کێشەیەکی ناوخۆییە پێوست ناکا ئەو بەشدار بێ تیایدا..کە دیسان لە هەمانکاتدا ئەم پاساوە فایل مەحمودی خەڵکی باشوور ناگرێتەوە، کە لە گەڵیاندایە، گوایە ئەمەش ئەوە پێشنیاری تاڵەبانی بوە و وەك بۆسەیەك بۆ قاسملوو هاوڕێکانی دانراو بەداخەوە تێیکەوتن و دواجار تیرۆر کران لەلایەن سەحرارودی و ئەحمەدی نەژاد و چەند کەسێکی تر.
جەلال تاڵەبانی هەمان بیرۆکەی مەلا مستەفای پێسپیدرابوو لە تڕۆکردنی سەرکردەی ئازا و جوامێر لەهەر بەشێك لە کوردستان خەبات کرابێ دژ بە دوژمنان و داگیرکەران. هەربۆیە تاڵەبانی نەیووستبوو لە کاروانەکەی مەلا مستەفا جێ بمێنێ و جێدەستی لەکوشتن و تیررۆکردنی کورداندا کوژاوە بێ. بێگومان، تاڵەبانی هیچی کەمتر نەکرد لە مەلا مستەفا کاتێ دێتە سەر ئەوەی ئەمانە چەندین کورد و سەرکردەیان بۆ دوژمنان کوشتوە و یان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشدار بوون لە تیررۆکردنیان . ئەوەی بەدڵی ئەوان نەبوبێ و مەترسی بووبێ لەسەر دوژمنان ئەوا لێی نەگەڕاوون و تەونی خیانەتیان بۆ چنیون. تاڵەبانی وویستی هەمان سیناریۆ دژ بە سەرۆك(پاپۆ)ش بکا و وویستی بەهەمان شێواز لە ناوی ببات، لێ بۆی نەچووە سەر و کوردانی باکوور لەمان زیرەك تر بوون.
قوبادی کوڕی هیچی لە باوکی کەمتر نییە کاتێک دێتە سەر خیانەت و کورد کوشتن، ئەمیش وویستی لەڕێگای هیلیکۆپتەرێکەوە سەرکردەکانی پەکەکە تەسلیم بە تورکیا بکاتەوە، بەڵام خۆشبەختانە لەم کارەیدا سەرکەوتوو نەبوو. کوردستانپۆست کاتی خۆی پیلانە گڵاوەکەی قوبادی بڵاو کردەوە و چۆنێتی پلانەکەی ڕوون کردبۆوە.
پەندێکی کوردی هەیە ئەڵێ (بۆیە پێت ئەڵێم کاکە تا چۆلەکەم بۆ بگری). قوباد و هاوشێوەکانیان لە خۆرا نیە پارە و هاوکاری بە میدیای بەناو ئەهلی ئەدەن گەر بێتوو خیانەتەکانیان بۆ سپی نەکەنەوە. ئێستا تاڵەبانی لەڕێگای ئەم جۆرە میدیایانەوە بۆتە سیمبولی نیشتمانی و مەلا مستەفایان کردۆتە باوکی ڕوحی کورد و مەسعودیان کردۆتە مەرجەعی کورد و نێچیریان لێکردووین بە ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوە و نەوشیروانیان لێ کردین بە پیاوە خاکی و باوکی هەژاران و سیروان بارزانیان لێ کردین بە پڵنگەکەی بادینان و ڕۆژگار با بزانین قوباد و مەسرور و ئەوانی ترمان لێ ئەکەن بە چی. دەردی رێبین هاردی دەڵێت: هێشتا ئێمە نایان ناسین با مۆڵەتیان بدەین، بزانین چیمان بۆ دەکەن و چ خێروبەرکەتێک بەسەر کورددا دەڕژێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە