پۆلیسی ئینتەرپوڵ فەرمانی دەستگیركردنی دەیان سەركردەی پەكەكەی ھەڵوەشاندەوە

Friday, 26/07/2019, 8:57

17118 بینراوە


پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) فەرمانی دەستگیركردنی ساڵح موسلیم و ١٤٤ سەركردەی پەكەكە و پەیەدەی هەڵوەشاندەوە، كە لەلایەن توركیاوە داواكراببون، ئەم هەنگاوە كاردانەوەی توندی توركیای بە دوادا دێت، ئازادییەكی زیاتر دەدات بەجموجوڵی پەكەكە و پەیەدە لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی.
شایانی باسە پێشتر لە ٢٠١٨/٢/٢٦ پۆلێسی چیك لەسەر داوای تورکیا ساڵح موسلیمی دەستگیركرد بەهۆی ئەو داوایەی ئینتەرپوڵەوە، ئەگەر فشاری ئەمەریكا نەبوایە ڕادەستی توركیا دەكرا، لە دوای ئەو ڕووداوە ئیتر ساڵح موسلیم كە بەڕپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كانتۆنەكانی ڕۆژئاوا و پەیەدەیە بوو، ناچار چالاكیەكانی خۆی لە ترسی دەستگیركرنی وەستان.
ساڵح موسلم هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانیە و ساڵی ١٩٥١ لە كۆبانێ لە دایك بووە،  لە ساڵی ١٩٧٦ لە زانكۆی ئەستەمبوڵ بەشی ئەندازیاری كیمیای نەوتی تەواو كردوە و لە ساڵی ١٩٨٠-١٩٩٠ لە كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی سعودیە (ئارامكۆ) كاریكردوە.
لە ڕووی سیاسییەوە ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە یەكێتی قوتابیانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردوە لە دوای ئاشبەتاڵەکەی ١٩٧٥ لە ئەستەمبوڵ بزوتنەوەی خویندكارانی ئازادیخواز دادەمەزرێنن كە دواتر لە ١٩٧٧ دەگۆڕێت بۆ پەپەكە و  بەوهۆیەوە فەرمانی گرتنی دەدەچێت، لەبەر ئەوە، روو دەکاتە بەریتانیا تا ساڵی ١٩٨٠، لە ساڵی ١٩٩٠ دەگەڕێتەوە بۆ ڕیزەكانی پەكەكە لە سوریا و بیقاعی لوبنان. ساڵی ٢٠١٠ وەك سكرتێری پەیەدە هەڵدەبژێردرێت.

 وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە