فاروقی مەلا مستەفا داوا دەکات گەلەکۆمەکی دژی غالب موحەمەد بکەن

Friday, 26/07/2019, 23:12


دوای ئەوەی پەرلەمانتاری عیراقی غالب موحەمەد پەردەی لەسەر تاوانیکی فاروق مەلا مستەفا هەلدایەوە کە ٧٢ دۆنم زەوی داگیرکردوە  چەندین سالە و کاریشی تیاناکا کە بۆ ئەو پروژەیەی وەریگرتوە، بۆیە فاروق پیاوە سوکەکانی خۆی لەنمونەی وەک شیرکۆ عەبدولا و رەحمان غەریب قورمیش کرد و  ئەوانیش گریان گرتوە کەوتونەتە هیرش بردن بۆسەر گیانی ئەو پەرلەمانتارەی گوران کە ئیستا گوران بۆ خۆشی دژایەتی دەکات، چونکە وەک ئەوان خۆی نەفروشتوە .
لەنویترین هەنگاوی دەزگاراگەیاندنەکەی فاروق کە ناوی (دواروژ)ە، کە فاروق وەک زۆربەی بەرپرس و حیزبەکان ئەمیش دەزگایەکی هاوشێوەی داناوە بۆ پاسەوانی خۆی چەند قەڵەمفرۆش و قەڵەمخوێڕی وەکو د. شێرکۆی داناوە، تا لەکاتی ئاوا داکۆکی لێبکەن، فاروقی مەلا مستەفا لیستێکی بۆ  سەرنوسەری دواروژ و  کارمەندەکانی دەزگای دواروژ ناردوە، تا بچن دیدار لەگەل ئەو دەزگا و کەسایتیانەدا بکەن، تا بەشان و باڵی فاروقدا هەڵبدەن، گوایە فاروق کەسێکی قارەمان و سیاسیی و بەخشندە و یارمەتیدەری هەژار و دڵسۆزی شارەکەیە، بە شان و باڵییدا هەڵبدەن کە فاروقی کۆنە موخابەرات و خۆفرۆش چی خزمەتێکی کردووە.
لە خوارەوە لیستی ئەو رۆژنامەنووس و نووسەر و کەسانە ببینە، کە هەندێکیان تا ئیستاش فاروق موچەی بۆ بڕیونەتەوە، بۆیە فاروق داوایان لێدەکات، بۆ ئەوەی لێدوانیان لێوەربگرن:

1- هەڤال ئەبوبەکر (پاریزگاری سلێمانی).
2- شارەوانی سلێمانی.
3- بەڕیوەبەری تەندروستی سلێمانی.
4- بەڕیوەبەری رۆشنبیری سلێمانی.
5- سەرۆکی زانکۆی سلێمانی.
6- سەرۆکی زانکۆی ئەمەریکی.
7- قایممەقامی دوکان.
8- کەمال رەئوف
9- شوان محەمەد.
10- برایەکی ئەکرەمی حەپسە (لەسەر یارمەتییدانی بنەماڵەی شەهیدان)
11- ئازاد بەرزنجی (لەسەر یارمەتییدانی نووسەران)
12- ئاکۆ غەریب (لەسەر دروستکردنی پەیکەر و یارمەتییدانی پەیکەرسازان)
13- حسێن نێرگزەجاری (لەسەر هاوکارییکردنی خوێندکاران)

چالاک


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە